سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تەفرەقە چییەکان بناسن.!
گۆڕینی فۆنت

تەفرەقە چییەکان بناسن.!

نهێنی تەفرەقەچی.؟!

نوسینی: د. ئەحمەد ڕازی.

* لەکاتی هاوتاییی، خەریکی جیاکارین، لەکاتی پەرتبووندا  وتاری برایەتی دەڵێنەوە. (هم في الوحدة أشد خصاما وفي الخصام دعاة وحدة.)
* تەفرەقەچییەکان هەرگیز هەڵەناکەن، خۆ ئەگەر نەی پێکن ئەوە مەبەستیان شتێ تر بووە، لەشوێنێ تردا ڕوونی دەکەنەوە؛ بەرانبەریشیان هەرگیز ڕاست ناکات، خۆ ئەگەر واش دەرچێت ئەوە ئاساییە شەیتانیش ڕاستی ووتووە.
* تەفرەقەچی بەفیکر خەڵک هەڵدەسەنگێنن نەک عەمەل، کاتێ بەڵگەی نامێنێت نیقاش حەرامە، کاتێ بەڵگەی پێبێت ئامادەی موباهەلەیە.
* لای تەفرەقەچی ڕەحمەت بۆ خزمە نەک خصم، تواضعیش تەنها بۆ تابعەکانە، نەک طاعن و مونافیسەکان.
* کاتێ بەرانبەر هەڵەدەکا لەعنەت باری دەکات، کاتێ خۆی هەڵە دەکات کل بنی ٲدم خطاء.
* ئەبێ جیاوازبن: کاتێ موسوڵمان گەرم دەبێ ساردیان دەکەنەوە، کاتێ ساردن بۆ گەرمی دەگەڕێن.
* میزانیان شۆهرەتە: کاتێ لەخۆی مەشهور تر قسەی پێ بڵێت قیامەتی هەڵدەسێت، کاتێ ئەم مەشهورتر بێت جوابی ناداتەوە تا نەناسرێت.
* لەباسی واقعیدا دوور دەڕوانن، لەباسی دوریش بەپێی بەرژەوەندی.
* تەفرەقەچییەکان دوژمنیان زۆرە،  لایان وایە پێغەمبەر ئاسا دوژمنیان هەیە و ژیان دەکەن.
* تەفرەقەچییەکان جەماعەتیان هەیە، هەڵەی ئەمان باشترە لەخێری بێگانە.!!
* تەفرەقەچییەکان توقعات و بۆچونیان نییە، ڕاستەوخۆ بەناوی خواو وەحییەوە قسە دەکەن باوەڕت نەبێ دژی وەحیت.
* خوێنەوار لایان بریتیە لەوکەسەی وەک ئەوان بیردەکاتەوە هاو جەمعیانە بانەزانیش بێت، نەزانیش بەعەکسەوە بازاناش بێت.
بەکورتی هەرکەس خەمێکی تر پێشخات بەسەر خەمی ئوممەت، ڕێچکەو خەتێکی تر جیاکاتەوەو پێی بناسرێتەوە، دەچێتە نێو بازنەی تەفرەقەوە، كائنا من كان.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 

 294

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram