وەسیەتی قازی محمد بۆ گەلی کوردستان.! دواى دامەزراندن و ڕاگەياندنى كۆمارى كوردستان لەلايەن پێشەوا قازى محمدەوە، رۆژنامەى (كوردستان)ى مەهاباد، ژمارە (14)، بەروارى: (13/2/1946) هەواڵێكى بڵاوكردەوە كە هەيئەى مەركەزى حيزبى ديموكراتى كوردستان ديارييەكى پێشكەش بە جەنابى پێشەوا قازى محمد كە ئەمە دەقى هەواڵەكەيە: لەسەر قەرارى هەيئەتى مەركەزى حيزبى ديموكراتى كوردستان، بڕيار درا ديارييەكى تايبەت كە وەسيلەى گەياندن و بيروباوەڕى دەروونى گەلى كورد بێت پێشكەش بە جەنابى رەئيس جمهورى كوردستان بكرێ، زۆريان بيركردەوەو تێفكرين كە باشترين ديارى بۆ جەنابى پێشەواو حكومەتەكەى جەڵدێك لە قورئانى پيرۆز بێت لەگەڵ دوو بەرماڵ، پاشان لەسەر مێزى جەنابى قازى محمد دانراو ئاغاى حەيدەرى وتى: (لە خودا دەخوازم ئەم قورئانه يارو ياوەرى دونياو دينت بێت). دواتر جەنابى رەئيس جومهور قازی محمد قورئانەكەى هەڵگرت و وتى: (ئەمرۆ بۆ نەتەوەى كورد لە قورئان عەزيزترو گەورەتر نييە، ئەوا قورئانى گەورەم قەبوڵكردو دوو بەرماڵەكەشم بەخشييە حيزب..)، هەروەها ئاغاى غەنى خوسرەوى گوتى: (قوربان ئێمە شتێكمان لە قورئان گەورەتر نەبوو، كە بە پێشەواى بەرزى هەديە بكەين، بۆيە قورئانمان دياريكردى و حازرين گيان و ماڵمان لە پێناو جەنابتان بەخت بكەين). ♦️ پاشان جەنابی قازی وەسیەتی کۆتایی خۆی پێشکەش بەگەلی کوردستان کردو وتی: بڕواتان بەخوداو ئەوەی لەلای خوداوە هاتووەو پێغەمبەری ئەکرەم هەبێ و ئەرکە دینییەکانی خۆتان بە باشترین شێوە بەڕێوە ببەن. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.