خانووی جاڵجاڵۆكه
گه‌وره‌یی قورئان له‌وه‌دایه تا زانست پێش كه‌وێت زیاتر ئیعجازی ده‌رده‌كه‌وێت. دیقه‌ت بده‌ن : قال تعالى : (مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتاً وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) (سورة العنكبوت:٤١) واته:(نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی غه‌یری خوای گه‌وره ده‌په‌رستن تا سه‌ریان بخه‌ن له كاته سه‌خته‌كاندا نموونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌كه كه ماڵ دروست ده‌كات تا بیپارێزێت, بێ گومان لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و ڕاستیه بزانن غه‌یری خوا ناپه‌رستن. تێبینی/ خوای گه‌وره باسی په‌تی جاڵجاڵۆكه ناكات كه لاوازه به‌ڵكو باسی ماڵه‌كه‌ی ده‌كات كه لاوازه, ئه‌گه‌ر قورئان له‌لایه‌ن محمد صلى الله عليه وسلم ه‌وه بوایه و بیفه‌رموایه لاوازترین په‌ت په‌تی جاڵجاڵۆكه‌یه . به‌سه‌ریا تێ ئه‌په‌ڕی و كه‌س نه‌یده‌زانی وا نیه تا له ئێسته‌دا زانست پێش كه‌ووتوه به درۆ ده‌خرایه‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای خالقهوهیه كه باسی لاوازی په‌ته‌كه‌ی ناكات و باسی لاوازی خانووه‌كه‌ی ده‌كات. چونكه: ئایا ده‌زانی په‌تی جاڵجاڵۆكه ٤٠٠٠ له تاڵی قژ باریك تره كه‌چی به‌هێزترین په‌ته له هه‌موو جهاندا؟!!! زانایانی بایۆلۆجی ده‌ڵێن: ئه‌و په‌ته ٢٩ جار به‌هێزتره له ئه‌له‌منیۆم!!! ئه‌گه‌ر گوریسێكی لێ دروست بكه‌ین به ئه‌ندازه‌ی په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست ئه‌وا ده‌توانین فڕۆكه‌یه‌كه‌ی (جامبۆ)ی پێ هه‌ڵبگرین زۆر به ئاسانی بێ ئه‌وه‌ی بقرتێ!!!!!! وه یه‌ك ئینج له‌و په‌ته توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی 300 هه‌زار ڕتڵ ی هه‌یه!!!! وه ئه‌گه‌ر به هه‌مان قه‌باره‌ی ئه‌و په‌ته باریكه په‌تێكی ئاسن دروست بكه‌ین و بارستایی پێ به‌رز بكه‌ینه‌وه هه‌ر زوو په‌ته ڕه‌قه ئاسنینه‌كه ده‌قرتێ و به‌رگه ناگرێ, كه‌واته چه‌ندین جار له په‌تی ئاسن به‌هێزتره!!!!! وه ئه‌مه‌ش جاڵجاڵۆكه به هۆی پڕۆتین و ئاوه‌وه دروستی ده‌كات و شێوه‌ی ئاوریشمی هه‌یه. هه‌ر له‌به‌ر به‌هێزی ئه‌م په‌ته پیشه‌سازان له‌به‌كارهێنانی ده‌رع و زرێ پۆش سودی لێ ده‌بینن !!!! هه‌ر وه‌ك چۆن سودی لێ ده‌بینن بۆ په‌تی عه‌ملیات و بۆ تۆڕی ماسی گرتن!!!! وه زانایان ده‌ڵێن چه‌ندین په‌ت هه‌ن زۆر له‌وه لاوازترن وه‌ك په‌تی جۆری (فۆلاز) بۆیه سبحان الله خوای گه‌وره باسی په‌ت ناكات و باسی ماڵ ده‌كات لێره‌دا!!!! پرسیاره‌كه_به‌م_جۆره‌یه:بۆ ئه‌بێ ئه‌م نموونه‌یه بهێنرێته‌وه له‌سه‌ر ماڵی جاڵ جاڵۆكه له‌كاتێك دا له به‌هێزترین په‌ت دروست ده‌كرێت!!!!؟؟؟ وه‌ڵام: له‌به‌ر چوار هۆكار یه‌كه‌م // له ڕووی مادیه‌وه ماڵی جاڵجاڵۆكه بێ سود ترینه ماڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵێك نیه بتپارێزێت له سه‌رما و گه‌رما و تیشكی خۆر و باران و هێرشی ده‌ره‌كی چونكه ماڵێك نیه داپۆشراوو بێت و سه‌قفی واڵایه و بێ هۆده‌و هه‌یوانه !!! دووه‌م // له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه به‌س له ماڵ ناچێت !!!! چونكه هیچ سۆز و به‌زه‌ییه‌كی تیادا نیه زانایانی بایۆلۆجی ده‌ڵێن: هیچ شیرازه‌یه‌كی خێزانی تیا به دی ناكرێت چونكه كاتێك نیرهكه ده‌چێته لای مێیهكهوه هێلكه‌كانی ده‌پیتێنێت مێیه‌كه‌ی دوای ئه‌وه ده‌چێت نێره‌كه‌ی ده‌كوژێت و ده‌یكات به نێچیرێك بۆ خۆی وه مێیه‌ی جاڵجاڵۆكه له نێره‌كه‌ی به‌هێز تره و گه‌وره‌تره . پێی ده‌وێرێت, وه چونكه مێیه‌كه سه‌رقاڵی هێلكه‌كانی ده‌بێت و ناچێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی بۆ خواردن , دێت نێره‌كه‌ی ده‌خوات!!!!!! پاشان مێ یه‌كه كیسه‌یه‌ك دروست ده‌كات له په‌ته‌كه‌ی خۆی و دێت هێلكه‌كانی تێ ده‌كات و دای ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵ بێن, له پاش هه‌ڵهاتنی هێلكه‌كان چه‌ندین به‌چكه جاڵجاڵۆكه ده‌تروكێن له‌و هێلكانهدا له‌ناو كیسه‌كه‌دا,, لێره‌دا له‌به‌ر ته‌سكی شوێنه‌كه‌یان و له‌به‌ر برسێتی هه‌ندێكیان هه‌ندێكیان ده‌خۆن!!!!!!!! خوشك برا ده‌كوژێت و ده‌یخوات برا خوشك ده‌كوژێت برا برا ده‌كوژێت خوشك خوشك ده‌كوژێت !!!!!!!!! تا له‌و ململانێ سه‌خته ڕزگاریان ده‌بێت چه‌ن بێچوویه‌ك كه ماونه‌ته‌وه كیسه‌كه ده‌دڕێنن و یه‌نه ده‌ره‌وه, له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یاندا جاری وایه دایكیان گه‌ر برسی بێت هه‌ندێك له بێچووه‌كانی خۆی ده‌خوات!!!!! كه بێچووه‌كان گه‌وره بوون جاری وا هه‌یه دایكی خۆیان ده‌خۆن!!! پاشان دیسان نێره و مێ یه یه‌ك ده‌گرنه‌وه ئه‌و ژیانه مهئساویهی خۆیان كه تێیدا بوون دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه!!!!!!! ئێسته ده‌زانی بۆچی ماڵی جاڵجاڵۆكه لاوازترتن ماڵه !؟ سێیه‌م/ ئه‌م بت‌و تاغوتانه‌ی كه موشریكه‌كان ده‌یان په‌رستن به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م ماڵه وێرانه‌یه وایه وه هیچ سودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێت له كاته سه‌خته‌كانی قیامه‌تدا له سزای خوای گه‌وره ڕزگاریان ناكه‌ن وه‌ك چۆن ئه‌و ماڵه له سه‌رما و گه‌رما و باران هیچ سودێكت پێ ناگه‌یه‌نێت!!! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ده‌بێته دوژمنیشت له قیامه‌ت دا (ويلعن بعضكم بعضا و مأواكم النار وما لكم من ناصرين) چواره‌م/ موشریكه‌كان خاوه‌نی به‌هێزترین لاشه ولارو ههستهوهرهكانن وه‌ك چۆن جاڵجاڵۆكه خاوه‌نی به‌هێزترین په‌ته موشریكه‌كان لاوازترین عه‌قیده‌یان هه‌یه وه‌ك چۆن جاڵجاڵۆكه لاوازترین ماڵی لێ دروست ده‌كات كه‌واته سته‌م له نه‌فسی خۆیان دكه‌ن كه خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رمووێ:(وجعلنا لكم السمع والأبصار والأفئدة) چاوو . گوێ و عه‌قڵمان پێ داون , كه‌چی نایه‌ن سودی لێ وه‌ر بگرن!!! تێبینی لێره‌وه چه‌ند شتی كه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت: ١- نهێنی ماڵ ده‌بێ نه‌چێته ده‌ره‌وه به پێچه‌وانه‌ی ماڵی جاڵجاڵۆكه كه هیچ نهێنیه‌كی تیا پارێزراو نیه و به‌به‌ر چاوه‌وه‌یه. ٢- ماڵێك كه ئافره‌ت تیایا سه‌روه‌ر بێت زۆربه‌ی كات به‌ره‌و لێك ترازان ده‌چێت چونكه ئیشی ئافره‌ت جیایه له پیاو, (الرجال قوامون على النساء) ٣- ترسان له ڕزق و هه‌وڵدان به ڕێگه‌ی حه‌رام بۆ ده‌ستكه‌وتنی قوت و بژێوی ده‌بێته هۆی لێك ترازانی خێزان ٤- ئافره‌ت ئیشی ماڵ كردن و ماڵ ڕازاندنه‌وه‌یه نه‌ك پیاو چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (كمثل العنكبوت اتخذت بيتا) واته: مێیه‌ی جاڵجاڵۆكه ماڵ دروست ده‌كات ئه‌مه‌ش ئیعجازی زانستیه, زانایانی بایالۆجی ده‌ڵێن دروستكردنی ماڵه جاڵجاڵۆكه مێ پێی هه‌ڵده‌ستێت ٥- پیاو بوون كاتێك مانای هه‌یه كه پیاو نه‌فه‌قه‌ی خێزان دابین بكات له سوكنا و ماڵ و خۆراك و جل و به‌رگ گه‌ر ئافره‌ت هه‌ڵسا به‌مانه ئه‌و كات شتێك نامێنێ به‌ناوی پیاوه‌تی پیاوه‌وه هه‌روه‌ك چۆن مێیه‌ی جاڵجاڵۆكه خۆی ماڵ ئه‌كات دوایی منه‌تی له نێره‌كه‌ی نیه جاری وایه ده‌ری ده‌كات یان سه‌ری ده‌خوات. نووسینی مامۆستا ئارامی نەحو. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.