لە چیرۆكی پێغەمبەر سولویمان و باڵنده هود هودەوە بۆ سەركردەو بەرپرسان.!
كاتێك سلیمان علیه السلام سوپایه‌كه‌ی ڕێك خست له مرۆڤ و جن و باڵنده, له‌ناو هه‌زاران باڵنده‌دا هودهدی به‌دی نه‌كرد, بۆیه سوله‌یمان علیه السلام ووتی ئه‌گه‌ر عوزرێكم بۆ نه‌هێنێته‌وه بۆ دواكه‌وتنه‌كه‌ی سزای ده‌ده‌م یان سه‌ری ده‌بڕم, پاشان هودهود گه‌ڕایه‌وه‌و پێی گووت: (أحطتُ بما لم تحط به وجئتك من سبأ بنبأ يقين…) سورةالنمل:٢٢. واته: (په‌یم برد به شتێك كه تۆ ئاگاداری نیت, وه هه‌واڵێكی ڕاستم بۆت هێناوه له قه‌ومی سه‌به‌ئه‌وه) كه ئه‌وه بوو ئه‌وان خه‌ریكی خۆر په‌رستن بوون. لێره‌دا زانایان چه‌ندین سوود ده‌رده‌كه‌ن له‌م به‌سه‌رهاته‌دا: ١- سه‌رۆكی وڵات ده‌بێت ئاگای له دانیشتوانی ووڵاته‌كه‌ی بێت به لاوازه‌كانیشیانه‌وه. هودهود به‌و بچوكیه‌وه له نێوان هه‌زاره‌ها باڵنده‌دا بوو كه چی سوله‌یمان علیه السلام هه‌واڵی پرسی. كه‌چی ده‌سه‌ڵات دار هه‌یه ئێستا هه‌واڵی هه‌زاره‌های هاوڵاتیه‌كانی نازانێوت و گرنگ نیه بۆی به‌داخه‌وه. ٢- ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار ميلله‌ته‌كه‌ی خۆی بخاته سه‌ر كاری خۆیان و له هه‌مان كاتدا سزای كه‌مته‌رخه‌م بدات و له هه‌مان كاتدا به‌خشنده بێت. تا هه‌موو تاكێك هه‌ڵسێت به فه‌رمانی خۆی وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك عوزری هه‌بوو دوا كه‌ووت یان كه‌مته‌رخه‌م بوو لێ بورده بێت له به‌رمبه‌ریدا. ٣- هه‌بوون یان نه‌بوونی باڵنده‌یه‌كی بچووكی وه‌ك هودهود هیچ له هێزی سوپای سوله‌یمان علیه السلام كه‌م ناكات. به‌ڵام ده‌یه‌وێت سوپاكه‌ی فێری به‌ر پرسیارێتی بكات به‌وه‌ی كه من سزای ئه‌و هودهوده ده‌ده‌م وه هه‌ركه‌سێكی كه كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێ سزای ده‌ده‌م, كه‌واته ئه‌وه‌یه كه ده‌وترێ با یاسا سه‌روه‌ر بێت بۆ هه‌موو كه‌سێك نه‌ك بۆ لاوازه‌كان به ته‌نیا. ٤- هه‌ر كه‌سێك هه‌ر چه‌نده وه‌ك ئه‌و باڵنده‌یه لاوازیش بێت له وڵاتێكی عه‌داله‌ت و ئه‌ماندا بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدار بداته‌وه و پارێزگاری له خۆی بكات وه‌ك چۆن هودهود وه‌ڵامی سوله‌یمان علیه السلام ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی من ده‌ركم پێ كرد تۆ نایزانی!! ٥- سوله‌یمان علیه السلام نایه‌ت سزای هودهود بدات و پێی بڵێ تۆ چۆن ئاوا قسه له‌گه‌ڵ من ئه‌كه‌ی كه من حاكمی سه‌ر زه‌ویم و زاناترین كه‌سم له جیهانداو من پێغه‌مبه‌ری خودام و تۆ چیت له چاوو مندا و چی ئه‌زانی !!! به‌ڵكو لێی قبوڵ كرد. ٦- هه‌ركه‌سێك له‌و په‌ڕی زانست‌دا بێت جاری وایه خوای گه‌وره به شتێك تاقی ده‌كاته‌وه و زانستێك ده‌دات به كه‌سێكی لاوازتر له‌و وه به ئه‌وی نادات تا فه‌زڵی زانسته‌كه بداته پاڵ خودای گه‌وره و وه له عوجب و خۆبه‌زلزانین دوربكه‌وێته‌وه. ٧- له وڵاتی عه‌دل و ئه‌ماندا كه‌س به كه‌م سه‌یر ناكرێت. هه‌موویان ڕێز لێ گیراون. مافیان پارێزراوه مه‌گه‌ر كه‌سێك تاوان و زوڵم و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌نجام بدات سزا بدرێت. نووسینی: مامۆستا ئارامی نەحو پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.