سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خودا كاتێك گەلێك لەناو دەبات كە خراپەكارو زاڵم و ستەمكاربن، نەك لەبەر كوفرو بێ باوەڕییان.!
گۆڕینی فۆنت

خودا كاتێك گەلێك لەناو دەبات كە خراپەكارو زاڵم و ستەمكاربن، نەك لەبەر كوفرو بێ باوەڕییان.!

قال تعالى(وماكان ربك ليهلك القرى بظلم وأهلها مصلحون) هود١١٧/  وقال تعالى: (وما كنا مهلكي القرى إلا و أهلها ظالمون)القصص٥٩.
واته: {وە نه‌بێ خوای گه‌وره‌ ئه‌و  قه‌وم و شارانه‌ی له‌ناو بردبێت له‌به‌ر ته‌نها كوفر كردن، له‌كاتێك دا ئه‌وان  موصلح و دادپه‌روه‌ر بن له‌ناو خۆیاندا}.
واته‌: الله تعالى قه‌ومێك له‌ناو نابات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بوون, به‌ڵكو كاتێك له‌ناویان ده‌بات له‌گه‌ڵ كوفره‌كه‌یاندا گه‌نده‌ڵی و زوڵم و فه‌سادی بكه‌ن.
به‌نموونه‌; 
١- فه‌سادی كۆمه‌ڵایه‌تی/ دیقه‌ت به‌ن قه‌ومی نوح: جگه‌ له‌وه‌ی كافر بوون, جیاوازی چینایه‌تیان په‌یڕه‌و ده‌كرد كه‌ ئه‌مه‌  زوڵمه‌ و خه‌ڵك به‌ كۆیله‌ كردنه‌, هه‌ر وه‌كو ووتیان ; ئه‌ی نوح ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ ڕه‌ش و ڕووت و ڕه‌جاڵه‌ ده‌ركه‌ له‌ دوه‌رت جا ئیمانت پێ دێنین, نوح عليه السلام فه‌رمووی: (وما أنا بطارد الذين آمنوا) نه‌خێر من ئه‌مانه‌ له‌ ده‌وری خۆم ده‌ر ناكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌م ده‌ستن.
٢- فه‌سادی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و مكافحة/ ئه‌مه‌ له‌ قه‌ومی عاد دا به‌دی ده‌كرێت وه‌ك هود علیه‌ السلام پێی فه‌رموون:(وإذا بطشتم بطشتم جبارين) واته زور به سته‌م و به‌ به‌ زوڵم له‌ خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌ده‌ن‌
٣- فه‌سادی ئه‌منی/ سه‌یری قه‌ومی ثه‌مود كه‌ن كه‌ چۆن فه‌سادی و زوڵمیان كردبۆیه‌ پیشه‌ بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌ زوڵم و زۆرداری: (وكان في المدينة تسعة رهط يفسدون في الأرض ولا يصلحون) واته‌: حه‌ووت رێكخراو هه‌بوون له‌ناو سه‌مود دا كه‌ گه‌نده‌ڵی و سته‌میان ده‌كرد و چاكساز نه‌بوون, كه‌ بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆیان پلانی كوشتنی صالح عليه السلام يان دانا.
٤- فه‌سادی أخلاقي/ سه‌یری قه‌ومی لوط بكه‌ن علیه‌ السلام كه‌ چۆن ڕه‌وشتیان تێك چوبوو (أتأتون الذكران من العالمين) له‌بری ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته‌ ده‌چوون نیكاحیان له‌گه‌ڵ  پیاواندا ده‌كرد!!
٥- فه‌سادی ئابووری/ سه‌یری قه‌ومی مه‌دیه‌ن بكه‌ كه‌ شعیب عليه السلام پێی فه‌رموون:(وياقوم أوفوا المكيال والميزان بالقسط، ولا تبخسوا الناس أشياءهم ولا تعثوا في الأرض مفسدين) واته: ته‌رازو بازی مه‌كه‌ن و ماڵی خه‌ڵك سوك مه‌كه‌ن زوڵم و فه‌سادی مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا.
هه‌روه‌ك ئه‌مه‌ له‌ به‌سه‌رهاتی قارون دا به‌ ڕونی ده‌بینرێ كه‌ (بغی علیهم) زوڵمی له‌ قه‌ومه‌كه‌ی ده‌كرد وماڵی قۆرغ ئه‌كردن.
٦- فه‌سادی ڕامیاری:  كه‌ئه‌مه‌یان له‌ فرعون دا زۆر ڕوون دیاره‌، فرعون جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو جۆره‌ فه‌سادیه‌كی تیابوو, به‌ڵام له‌لایه‌نی ڕامیاری . به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاته‌وه‌ زۆر مفسد تر بوو, له‌كاتێكدا نه‌یده‌هێشت جگه‌ له‌ قه‌ومی خۆی كه‌س كوڕی هه‌بێت . وه‌كچه‌كانیشیان ده‌هێشته‌وه‌ بۆ خزمه‌تكاری خۆی و, وه‌ (جعل أهلها شيعا) میلله‌تی كردبوو به‌ چه‌ندین  به‌ش و تاقمه‌وه‌ تا هه‌ندێكیا ن لاواز بكات و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و معارضةیان نه‌مێنێ
٧- فه‌سادی إعلام و ڕاگه‌یاندن: كه‌ له‌ هه‌موو ئه‌م قه‌ومانه‌دا به‌دی ده‌كرێت كه‌ بریتی بوو له‌ ناوزه‌ند كردنی چاكسازان . به‌ خائن و وه‌ دابه‌شكردنی ئه‌نواع تۆمه‌تی نا ڕه‌وا بۆ شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ران عليهم السلام، و وه تیرۆر كردنی كه‌سایه‌تیان و  گاڵته‌ پێ كردنیان و هتد...

سه‌رنجام :
الله تعالى ئه‌م قه‌ومانه‌ و هاوشێوه‌ی ئه‌م قه‌ومانه‌ی له‌ناو برد له‌به‌ر بوونی سته‌م و زوڵم و فه‌سادی له‌ پاڵ ئه‌وه‌ی كه‌ كافر بوون, به‌و مانایه‌ی الله تعالى به مجرد كوفر كردنيان له ناوى نه‌بردوون, به‌ڵكو له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی به‌ ئه‌نواع شێوه‌ هاتۆته‌ ده‌نگ له‌سه‌ریان و زاڵمانی له‌ناو بردووه‌
وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (فكلّا أخذنا بذنبه) واته هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌ر  جۆره‌ تاوان و فه‌سادیه‌ك له‌ناو بردووه‌
وه‌ ده‌فه‌رموێ: (فتلك بيوتهم خاوية بما ظلموا) ماڵه‌كانیان بوونه‌ كاوله‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوڵمیان ده‌كرد
(فأخذتهم صاعقة العذاب الهون بما كانوا يكسبون)
واته سزا دران له‌به‌ر  خراپی كرده‌وه‌كانیان, كه‌ كردوه‌ جیایه‌ له‌ اعتقاد و ایمان.

له‌كۆتایدا :
ابن تيمية رحمه الله جوان له‌م مانایه‌ گه‌شتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: (إن الله يقيم الدولة الكافرة إذا كانت عادلة، ولا يقيم الدولة المؤمنة إذا كانت ظالمة)
په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌تی كافران ڕاوه‌ستاو ده‌كات و ئه‌هێڵێته‌وه‌ گه‌ر له‌ناو خۆیاندا عادل بن, وه‌ ده‌وڵه‌تی موسوڵمانان له‌ناو ده‌بات گه‌ر هاتوو زاڵم و گه‌نده‌ڵ بوون.
به‌و مانایه‌ی الله تعالى له‌سه‌ر مافی خۆی نایه‌ته‌ جواب . هه‌ڵی ده‌گرێ بۆ قیامه‌ت, سه‌یركه‌ن ساڵه‌های ساڵه‌ ووڵاته‌ غه‌ربیه‌كان هه‌ن . ده‌ڵێن الله‌ تعالى كوڕی هه‌یه‌ والعياذ بالله كه‌چی خوا هه‌ر هێشتونیه‌ته‌وه‌ و رزقیان ده‌دات. له‌كاتێكدا گه‌ر سزایان بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌نگاویان ناوه‌ به‌ره‌و جۆرێ له‌ جۆره‌كانی فه‌سادی.
…….. من ئه‌مه‌ ده‌ڵێم و وه‌ ده‌شڵێم: (الله تعالى أعلم).

نووسینی: مامۆستا ئارامی نەحو

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله

 80

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram