سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  شێوازی نوسینی ئایه‌ته‌كان گوزارشت له‌ بارودۆخ ده‌كات.!
گۆڕینی فۆنت

شێوازی نوسینی ئایه‌ته‌كان گوزارشت له‌ بارودۆخ ده‌كات.!

له‌ چوار شوێندا حه‌رفی لام ی جه‌ڕ جیا كراوه‌ته‌وه‌ له‌ اسم مجرور ه‌كه‌ی دوای خۆی كه‌ بریتین له‌:
١- (ما لِ هذا الكتاب لا يغادر صغيرة ولا كبيرة) واته‌: كافره‌كان كه‌كتێبه‌كه‌یان ده‌بینن ده‌ڵێن تیاچوون بۆ خۆمان خۆ ئه‌م كتێبه‌ هیچی ورد و گه‌وره‌ی نه‌په‌ڕاندووه‌ و هه‌مووی باس كردووه‌.
البقاعی ده‌فه‌رموێ: له‌ نوسینه‌كه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ لامه‌كه‌ جیا كراوه‌ته‌وه‌, مانای ئه‌وه‌یه‌ كافره‌كان له‌كاتی بینینی نامه‌ی ئه‌عمالیاندا به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕه‌حه‌ت و پچڕ پچڕ قسه‌یان بۆ ده‌كرێت له‌به‌ر ناڕه‌حه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌!!
٢- (وقالوا ما لِ هذا  الرسول يأكل الطعام و يمشي في الأسواق) واته: به‌گاڵته‌كردنه‌وه‌ به پێغه‌مبه‌ریان ده‌ووت ئه‌مه‌ چۆن پێغه‌مبه‌رێكه‌ نان ئه‌خوات و ئه‌چێ بۆ بازاڕ
لێره‌دا  لام ه‌كه‌ جیا كراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عقیده‌یان وابوو ده‌بێ پێغه‌مبه‌ران دور بن له‌ نان خواردن وبازاڕ كردن, ياخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نوسینه‌كه‌ ده‌ری خات ئه‌وان به‌ گاڵته‌ ئامێز ئه‌م قسه‌یه‌یان ده‌كرد, ئاشكرایه‌ كه‌سێك به‌ گاڵته‌وه‌ قسه‌ بكات قسه‌كانی جیایه‌ له‌ كه‌سی ئاسایی, هه‌ندێ جار پچر پچڕ قسه‌كانی ده‌كات بۆ استفزازی كه‌سی به‌رامبه‌ر.
٣- (فما لِ لذين كفروا قبلك مهطعين) واته؛ ئه‌وه‌ چیانه‌ ئه‌و كافرانه‌ وا به‌ په‌له‌و هه‌ڵه‌داوان دێن به‌ره‌و لات بۆ ڕه‌خنه‌گرتن و به‌درۆخستنه‌وه‌ت!!
لێره‌دا لامه‌كه‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ته‌سویری حاڵه‌ته‌كه‌یان ده‌كات, ئاشكرایه‌ كه‌سێك به‌ هه‌ڵه‌داوان بڕوات دوایی كه‌ ده‌ست ئه‌كا به‌ قسه‌ له‌به‌ر ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی به‌ پچڕ پچڕ قسه‌ ده‌كات.
٤- (فما لِ هؤلاء القوم لا يكادون يفقهون حديثا) واته؛ ئه‌وه‌ چیانه‌ ئه‌و دوو ڕووانه‌ له‌هیچ شتێ تێ ناگه‌ن, وه‌ له‌ قورئانی پیرۆز تێ ناگه‌ن.
لێره‌دا لامه‌كه‌ جیا كراوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ته‌سویری حاڵی منافقه‌كان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر قورئاندا,  ئاشكرایه‌ مونافقه‌كان دور خراونه‌ته‌وه‌ له‌ تێ گه‌شتنی ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز بۆیه‌ به‌ جیاكراوه‌یی ماونه‌ته‌وه‌ با له‌ ناو موسوڵمانانیشدا بن,  به‌ڵام هه‌ر دوورن.

كه‌واته‌: 
١- هه‌ندێك جار شێوازی نوسینی ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كان ته‌سویری حاڵه‌ته‌كانمان بۆ ده‌كات
٢- هه‌ر كاتێك حه‌رفی لامی جه‌ڕ جیاكرایه‌وه‌ له‌ اسمی مجرور له‌ قورئاندا ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دوایه‌وه‌ دێت حاڵه‌تێكی خراپه‌ و ده‌بێت خۆمان ی لێ بپارێزین و هه‌وڵبه‌ین دور بین له‌و سیفه‌ت و كه‌سانه‌ كه‌ هه‌مووی بریتین له‌ كافران . مونافقیقان!!

نووسین و ئامادەكردنی: مامۆستا ئارامی نەحو.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 68

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram