با كوردستانمان بپارێزین.!
براو خوشكی كوردستانیم پێویستە لەسەر تاكی ئیماندار كه هەمیشە سوپاسگوزارو پێزان بێت بەرامبەر بە نیعمەت و بەخششەكانی خوای گەورە، خوای گەورە فەرمانمان پێدەكات كە شوكرانە بژێر بین بەرامبەر نیعمەت و بەخششەكانی. وەك دەفەرموێ: (فاذكروني أذكركم واشكروا لي ولا تكفرون). واتە: دەسا ئێوە ئەى موسڵمانان! یادى من بکەن، تا منیش یادى ئێوە بکەم و پاداشتان بە چاکە بدەمەوە، وە دەبێ هەر سوپاسى من بکەن و لە نیعمەتەکان حاشا نەکەن و هەرگیز ناسوپاسیم نەکەن و پشت لە بەرنامەکەم نەکەن. بۆیە سوپاسگوزاری بەرامبەر بە هەر نیعمەت و بەخششێك لەم دونیایەدا واجب و پێویستەو دەبێت هەمیشە خوامان لەبیر بێت و یادی بكەین. كوردستانمان لەگەڵ ئەو هەموو نا دادگەری و ستەمانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام سوپاس بۆ خودا لە زۆرێك لە وڵاتانی درواسێ و تەنانەت عێراق و وڵاتانی دوورە دەست.. ئەمن و ئاساییش و پەیداكردنی ڕزق و ڕۆزی و بازرگانی تیایدا مسۆگەرەو لەهەموو زیاترو باشتر دینداری و خواپەرستی و حورمەتی مزگەوت و پیرۆزییەكانمان پارێزراوەو دەبێت قەدری ئەم نیعمەتانە بزانین و سپڵەو پێ نەزان نەبین، ئەگەرنا خودا ئەوەشمان لێ دەسێنێتەوە.! ♦️ پاراستن و بەردەوامی نیعمەتەكانی خودا پەیوەستە بە سوپاسگوزاری و پێزانینی بەندەكان بۆ بەخششەكانی خودا. الحمدلله علی كل حال.. خوادیە لێمان تێك نەدەیت، چونكە دەزانین زۆرێك لە خەڵكانی سەر زەوی لە ژیان و گوزەرانی سەختدان و چاوەڕێی نان و ئاوێكن بەدەستیان بگات.. دووبارەو هەزار بارە الحمدلله علی كل حال. باوكی سەیید پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.