ئاگاتان لەپەروەردەی کچەکانتان بێت.! "هیچ شتێک بی ئاگاتان نەکات لەکچەکانتان" - ئەو وتەی پێغەمبەر ﷺ وەک نەخشی بەرد بنووسنەوە و لەماڵەکانتان هەڵیواسن، بیکەن بە درووشمی ئەکاونت و پەیج و شەوو ڕۆژتان کە دەفەرموێت: دوو کچ بەجوانی بەخێو بکەو بەهەشت مسۆگەر بکە.! - ئەو لەخۆڕا هیچی نەوتووە، ئەو پێشبینی ئەمڕۆی کردووە، ئەوە ئەمڕۆیە ئاگامان لەهەموو شتێکە منداڵەکانمان نەبێت.! - بەگشتی منداڵ و کچەکانمان بەتایبەت، دەبێت ئەمڕۆ 24 کاتژمێر ئاگامان لێیان بێت.! - مەڵێ ئێواره هات دەرگا دادەخەم و کچەکانم ناچنە دەرەوە، ئەمە خوێندنەوەیەکی کۆن و دووبارەیە، دەبێ لەسوچی ماڵەکەشتدا ئاگات لێیان بێت.! چی دەکات، لەگەڵ کێ قسە دەکات؟ چی دەڵێ و سەیری چی دەکات؟ - وتراوە ئافرەت بناغەی سەلامەتی کۆمەڵگایە، ئافرەت سەلامەت و بێ گرفت و سەرکەوتوو بوو، کۆمەڵگایەکی سەرکەوتوو بێ گرفت درووست دەبێت. - تکایە تکایە هیچ شتێک، بێ ئاگامان نەکا لە کچەکانمان. نووسینی: م. تریفە جەلال. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.