باوكێكی مردوو لە خەوندا چی بە كوڕەكەی وت .؟ زانایەک لە خەودا باوکە کۆچکردووەکەی بینی وتی: کوڕی شیرینم، ئاممان بە کردەوەی خراپت، شەرمەزاری ناو مردووانم مەکە.
زاناکە لە باوکی پرسی: بۆ ئاگاتان لە کردەوەی ئێمە هەیە؟ باوکی پێیوت: بەڵێ، کردەوەی مناڵ و ئازیزانی خۆمانمان پیشان دەدرێ، هەموو جارێ شانازیی بە تۆوە ئەکەم، بەڵام بە بینینی هەڵەی فڵانە رۆژت، لە نێو مردوواندا هەستم بە شەرمەزارییەکی زۆر کرد. ئیبن قەیمی جەوزی دیمەشقی (بەڕەحمەت بێ). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.