هەزار جار بڵێن الحمدللە لەکاتی غەسلی گورچیلە سۆندە سورەکە خوێن دەهێنێتە دەرەوە ، وە بەسۆندە شینەکەدا خوێنەکە ئەگەڕێتەوە . ئەمەش لەڕێی ئامێری غەسلی گورچیلەوەیەو پرۆسەکە 4 کاتژمێر دەخایەنێت بەڕاکشاوی لەسەر تەخت و بێ جوڵە . ئەم کردارە لەهەفتەیەکدا 3 جار ئەنجام ئەدرێت واتە لەمانگێکدا 12 جار هەرجارەو 4 سەعات بەکۆی گشتی 48 سەعات لەیەک مانگدا . بەڵام تۆ کەتووشبووی ئەم نەخۆشییە نیت لەڕۆژێکدا نزیکەی 36 جار ئۆتۆماتیکی ئەم غەسلەت بۆ ئەنجام ئەدرێت بێ ئاگاو بێ ئازار ..! "خودایە ئێمە لەچ نیعمەتێکداین هەزارجار الحمدالله" .خودایە شیفای سەرجەم نەخۆشەکانمان بدەیت. اللهم امین پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.