موسوڵمانی بیانووگر ! موسوڵمانی بیانووگر؛ لەگشت قۆناغەکانی تەمەنیدا، بیانووی هەیە بۆ وێڵکردنی خزمەتکردن بەئایینی ئیسلام: * لەلەدایکبوونییەوە بۆ (١٠) ساڵانی تەمەنی: بیانووی هەیە، چونکە هێشتا بچووکە. * (١٠-٢٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە هەرزەکارە. * (٢٠-٢٨) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە سەرقاڵی خوێندنی زانکۆیەو پێویستە تەواوی سەرنجی لەوەدا کۆبکاتەوە، چونکە "ژیانی دیاریدەکات". پاشان گەڕان بەدوای کارداو ئاڵوگۆڕکردنیان بەمەبەستی باشترکردنی داهات و هەوڵدان بۆ سەلماندنی توانستەکانی خۆی لەکارەکەیدا. * (٢٨-٤٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە تێچووی هاوسەرگیری کۆدەکاتەوە، پاشان بەهۆکاری ئەوەی کە زاوایە، پاشان لەبەرئەوەی کێشەگەلێکی لەگەڵ خێزانیدا هەیە! * (٤٠-٥٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە ئاگاداری منداڵەکانی دەبێت و تێچووی خوێندنیان بۆ دابیندەکات و بەدوای کاری سەرباردا دەگەڕێت، تا پاروویەکی حەڵاڵیان بۆ دەستەبەربکات. * (٥٠-٦٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە دەیەوێت بۆ منداڵەکانی هاوسەربگرێت و بیانخاتە بەر خوێندنی زانکۆو چاوپۆشیلێدەکرێ، چونکە نەخۆشییەکانی دەستبەدەرکەوتن دەکەن و کاتەکانی لەسەردانیکردنی پزیشکدا بەسەردەبات. * (٦٠) ساڵان و دواتر: بیانووی هەیە، بەهۆکاری بەساڵاچوون و لاوازیی یادەوەری و نەخۆشییە زۆرەکانییەوە. * پاشان بیانووی هەیە لەبەرئەوەی کە مرد!! ئایا دەبێت کەی بۆ خزمەتی دین بێت؟ دەبێت کەی بناغەی کەلتورێکی پەیڕەوییانە بنیادبنێت؟ کەی بانگەواز بۆ لای (اللّٰه) دەکات بەژیری و تێگەیشتنی دروستەوە؟ جا ئەگەر ئەمە حاڵ و بارودۆخی ئێمە بێت! ئایا دەبێت چاوەڕوانیی دروستکراوانێک لەهەسارەیەکی ترەوە بکەین، کە بەهانەیان نەبێت، تا خزمەتی دینی (اللّٰه) بکەن؟! نووسینی: د. ئەیاد قونەیبی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.