سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خەوێکم بینی دڵی هەژاندم !!
گۆڕینی فۆنت

خەوێکم بینی دڵی هەژاندم !!

لە خەومدا پێغەمبەری خودام بینی، بەڵام بەوشێوەیە نەبوو کە هەموو جارێک دەیبینین موژدەدەر و ڕووبەخەندە، 
ڕووخساری موبارەکی زۆر خەماویبوو، سوورهەڵگەڕابوو، تووڕەییەکی زۆری پێوە دیاربوو، سواری ئەسپبووبوو بەبێ زین، موسڵمانانیش بەدوایدا دەڕۆیشتن و بانگیـان دەکرد،
بەڵام پێغەمبەری خوداوەڵامی کەسی نەدەدایەوە و 
ئاوڕی نەدەدایەوە....
منیش هەوڵم دەدا بگەمە خزمەتی، دڵم دەلەرزی، خەریکبوو ڕووحم دەردەچوو، نزیک بوومەوە، بە دەنگێکی خەماوییەوە
کە دڵی ورد و خاش دەکرد، دەیفەرموو:
لاچن، لاچن... دوور بکەونەوە، دووربکەونەوە،
خودایە ئوممەتەکەم بێ ئومێدیان کردم و پشتیان بەردام...
دەنگی گریانی موسڵمانان بەرزبوویەوە،
دیمەنێکی سامناکبوو، دەتوت ڕۆژی قیامەتە....
هەمووان دەگریان و هاواریان دەکرد:
خودایە خەشم و توڕەیی خۆتمان لەسەر هەڵبگرە،
خودایە بەبۆنەی کردەوەی گەمژەکانمانەوە سزامان مەدە...
بەڵام پێغەمبەری خودا هەر پشتی لێ دەکردن،
لەگەڵ کەسیان قسەی نەدەکرد و ئاوڕی نەدەدایەوە،
هەتا گەیشتە ماڵەوە و لەسەر ئەسپەکەی دابەزی، تووڕەبوو،
دڵم دەلەرزی، لەنەفسی خۆمدا وتم،
 تۆ بڵێی لە منیش تووڕەبێ،
دەستم کردە گریان و چوومە خزمەتی،
گریانەکەم نەدەوەستا و داوام لێ دەکرد وەڵامم بداتەوە:
کە منی بینی دڵی بۆم نەرمبوو، فەرمووی:
ڕۆڵەکەم بە خۆشی و سوپاسگوزاری دەژیت و 
بە شەهیدی دەمریت....
پاشان چووە ژوورەوە و منیش چاوەڕێم دەکرد جارێ تر بێتە دەرەوە، نوێژی دەکرد، کە گوێم بۆ ڕادێرا بە دەنگێکی خەماوییەوە ئەم ئایەتەی دەخوێند:
 ﴿وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم﴾
لە خەو ڕاچەنیم و چاوم پڕ فرمێسک بوو، 
دڵم خەریکبوو شەق شەق دەبوو...
زانیم پێغەمبەری خودا لێمان تووڕەیە،
چۆن لێمان تووڕە نابێ کە منداڵی ئوممەتەکەی لەتاو برسیەتیدا دەمرێت و هیچ جوڵەیەک ناکەین،
خودایە لەوانە نەبین کە پێغەمبەری خودایان
بێ ئومێد و تووڕە کردووە....

نووسینی: ئەیاد فەهمی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 198
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

  • Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram