سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  درووزەکان کێن؟ عەقیدەو بیروباوەڕیان چۆنە ؟
گۆڕینی فۆنت

درووزەکان کێن؟ عەقیدەو بیروباوەڕیان چۆنە ؟

✍️ درووزەکان؛ گروپێکی باطنین و خەلیفەی فاتیمی (أبو علي المنصور الفاطمي الملقب بالحاكم بأمر الله)، بە خوا دەزانن و زۆربەی فیکر و بیروباوەڕیان لە (ئیسماعیلییەکان) وەرگرتووە و لەناو ئەواندا هەڵقوڵاوە.

✍️ شوێنکەوتەی (محمد بن إسماعیل الدرزي)ـن و دەدرێنە پاڵ ئەو، کە ناسراوە بە (نشتکین).
ئەو نەشتەکینە سەرەتا لە وڵاتی میسر سەری هەڵدا، بەڵام زۆر لەوێ نەمایەوە و هەڵات و ڕۆیشت بەرەو شام و لەوێ دەستی کرد بە بانگەوازیکردن بۆ فیکرەکەیی و خوایەتی حاکم.

✍️ بیروباوەڕیان تێکەڵە لە کۆمەڵێک ئایین و فیکری جیا جیا.

✍️ تەوەری سەرەکی بیروباوەڕیان لە دەوری (أبو علي المنصور الفاطمي الملقب بالحاكم بأمر الله) دەسوڕێتەوە، کە بە خوای دەزانن و لە ساڵی (٤١١)ـی کۆچیدا کوژرا.

✍️ دامەزرێنەری سەرەکی و کارای ئەو فیکرەیە، کەسێک بوو بە ناوی (حمزة بن علي بن محمد الزوزني)، کە لە ساڵی (٤٠٨)ـی کۆچی ڕایگەیاند ڕووحی خوا لە حاکمدا تواوەتەوە و جێگیر بووە.

✍️ هێندێک لە بیروباوەڕ و فیکرەکانیان:
١- باوەڕیان بە خوایەتی (أبو علي المنصور الفاطمي) هەیە، دوای ئەوەی کە مرد، گوتیان شاردراوەتەوە و دوایی دەگەڕێتەوە.
٢- نکووڵی لە هەموو پێغەمبەران دەکەن و نازناوی (ئیبلیسەکان)یان بۆ داناون!
٣- ڕقیان لەهەموو ئایینەکان دەبێتەوە، بەتایبەتی ئیسلام و موسڵمانەکان، کە خوێن و ماڵیان بە حەڵاڵ دەزانن و لەکاتی بوونی توانا خیانەتیان لەگەڵدا دەکەن.
٤- پێیان وایە کە ئایینەکەی ئەوان، هەموو ئایینەکانی پێشووتری نەسخ کردۆتەوە.
٥- نکووڵی لە هەموو حوکم و پەرستشەکانی ئیسلام دەکەن. نە بەڕۆژوو دەبن، نە حەجیش دەکەن.
٦- نکووڵی لە بەهەشت و دۆزەخ و پاداشت و سزای دواڕۆژ دەکەن.
٧- نکووڵی لە قورئانی پیرۆز دەکەن و دەڵێن سەلمانی فارسی دایناوە. خۆیان موسحەفێکیان هەیە، کە پێی دەڵێن (المنفرد بذاته) یان (مصحف الدروز).
٨- باوەڕیان وایە کە (حاکم بأمر الله) پێنج پێغەمبەری ناردووە، ئەوانیش بریتیین لە: (حمزة و إسماعيل و محمد الكلمة و أبو الخير و بهاء).
٩- بیروباوەڕیان وایە کە قیامەت بریتییە لە گەڕانەوەی حاکم، کە ڕابەرایەتیان دەکات بۆ لەناوبردنی کەعبە و موسڵمانان و نەسڕانییەکان لەهەموو شوێنێکی سەر زەوی، هەروەها ئەوان فەرمانڕەوایی هەموو جیهان دەکەن بۆ هەتا هەتایی و جیزیە و ڕیسوایی لەسەر موسڵمانان دادەنێن.
٢٠- باوەڕیان بە (تناسخ الأرواح) هەیە، واتە: مرۆڤ ئەگەر مرد، ڕوحەکەی دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤێکی دیکە، کە دوای مردنی یەکەم لەدایک دەبێت، ئەگەر دووەمیش مرد، ئەوا ڕووحی ئەویش دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤی سێیەم.
١١- قسە و جوێنی زۆر ناشیرین بە هاوەڵان دەڵێن.
١٢- ڕازی نابن کەس بچێتە ناو ئایینەکەی ئەوان و کەسیش لە ئایینی ئەوان دەربچێت.
١٣- مێژوو لەلای ئەوان لە ساڵی (٤٠٨)ـی کۆچییەوە دەست پێ دەکات، ئەو ڕۆژەی کە حەمزە خوایەتی (حاکم بأمر الله)ـی ڕاگەیاند.
١٤- هاوسەرگیریکردن جگە لەگەڵ خۆیان بە حەرام دەزانن.
١٥ـ کچان بێبەش دەکەن لە میرات.
١٦- ناوچەکانیان خاڵییە لە مزگەوت و لەجیاتی ئەوە دەچنە هێندێک شوێن و بە تەنیا تێیدا دەمێننەوە و تێیدا کۆدەبنەوە، ڕێگاش نادەن کەس بچێتە لایان.
١٧- هەروەها یەکێک لە بنەمای بیروباوەڕیان؛ خۆشاردنەوە و خۆدەرنەخستنە، بەشێوەیەک بیروباوەڕیان ئاشکرا ناکەن. هەتا لەناو خۆشیاندا، تاوەکوو نەبن بە چل ساڵ، فێری ئەو فیکرەیە ناکرێن و پێیان ناگوترێت.

✍️ ژمارە و شوێنی نیشتەجێ بوونیان:
ژمارەیان نزیکەی (٢٥٠) هەزار کەس دەبن. زۆرینەیان لە سوریان، ئینجا لوبنان و بەشێکیشیان لە فەلەستینی داگیرکراون، کە لەوێ ڕەگەزنامەی ئیسڕائیلییان وەرگرتووە و هێندێکیشیان لەناو سوپای ئیسڕائیلی کار دەکەن!

✍️ سەرچاوە:
1- الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب المعاصرة (٣٩١/١- ٤٠٢).
2- الموجز في الأديان والمذاهب المعاصرة (١٣٨-١٣٩).

ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا باڵەک.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 203
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

  • Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram