سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  عەلمانیەت (پێناسە و سەرهەڵدان)؟!
گۆڕینی فۆنت


عەلمانیەت (پێناسە و سەرهەڵدان)؟!

نووسینى / شـوان ڕابـەر

بسم اللە الرحمن الرحیم
خواى گەورە سەبارەت بە بەرنامەى ژیانى ئینسان دەفەرمووێت : إن الدین عند الله الاسلام (ال عمران : 19 ). واتە: بەڕاستى ئایینى ڕاست و دروست و پەسندکراو لاى خواى گەورە تەنها ئیسلامە .
- ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منە وهو فى الاخرە من الخاسرین (ال عمران : 85). واتە: هەرکەسێک ئەگەر جگە لە ئایینى ئیسلام ئایین و ڕێباز و بەرنامەیەکى تر بۆ خۆى هەڵبژێرێ و بڕیار بداوپآ ى رازى بێت ، لە ڕۆژى بەرێ لێ ى قەبول ناکرێ و زۆر زەرەمەند دەبێت .
-و رضیت لکم الاسلام دینا (المائدە : 3) واتە : تەنها بەوەتان لێ ڕازى دەبم کە ئیسلام تاکە ئایین و بەرنامەى ژیانتان بێت .
-هو سماکم المسلمين من قبل وفي هذا (الحج : 75) واتە : خواى گەورە ناوى موسڵمانى لە ئێوە و لە خەڵکى پێش ئێوەش ناوەو ، دەیەوێ بەس موسڵمان بن.

دەستپێک : ئامانج لە پێناسە و توێژینەوى عەلمانیەت چییە؟:
بێ گومان بە درێژایى دیرۆک دایم و دەرەم کێشە و ململانێ و مقۆ مقۆیەکى خەست و سەخت لە نێوان بیرى بە شەریەت و لە نێوان ئایدیا و ئایدۆلۆژییە زەوى و ئاسمانیەکاندا هەر هەبووە ، زۆر جار ئادەمیزاد لە سنور و سروشتى خۆ و فەرمانەکانى کردگارى لاداوە و یاخى بوە و ، بڕواى بە ئایینە ئاسمانیەکان نەبوە و بەڵکو بەرهەڵستى و دژاییەتیشى کردوون ، بەو پێ یەى کە هەمیشە مرۆڤ بیر و خواست و ویستى گەندەڵ و پواوى خۆى کردۆتە تاکە پێوانە و ناوبژیوان بۆ ناوزەدکردنى بەرنامەى ژیانى و بڕیاردان لەسەر ڕەوت و ڕێبازى ژیان و چارەنووسى ئاییندەى بۆ ڕێبەرایەتى کردنى بەرەى مرۆڤایەتى ، دیارە بەوەش مرۆڤایەتى گوم و گومڕاو سەرگەردان دەبێ ، چونکە ومن اصدق من الله قیلا (النساء : 122) قسە و بەرنامە و ڕێبازى کەس لەهى خوا ڕاست ودروستء پتەو تر نى یە بۆ ژیانى دونیا و دوا ڕۆژ ، هەروەک ئەمڕۆش بیر و هزرى عەلمانیەت وەک (بیرۆکە و بەرنامە و ئایدۆلۆژیا …) یەکى هاوچەرخى تێکدەرونەیار و دژ بە ئایینى پیرۆزى ئیسلام سەرى هەڵداوە و سەراپاى گێتى گرتۆتەوە و ، وەک دێوو شەوە زمەیەک باڵى شوم و چەپەڵى خۆى بەسەر کۆمەڵگاى مەردوومدا کێشاوە و کاریگەریەکى زۆر بەد و نێگەتیڤى لە خەڵکى کردوە و خۆى بە تاکە ئەلتەرناتیڤى ئایینە ئاسمانیەکان و بەرنامەى ژیانى ئادەمیزاد دەزانێ ، بگرە گەلێک لە موسڵمانانیش ئەو تالاوەیان چەژتوە و گیرۆدەى ئەو دەرد و داو و پەتا و پەتەرە بکوژبوینە ، بێ ئەوەى بزانن ئاخۆ عەلمانیەت چى یەءچۆن سەرى هەلداوە ؟ ، زۆر بە ئەسپایى و بە لە بارى و بەلا ئیرادى خۆى خزاندۆتە نێو ناخ و دڵ و دەروون و هەستەکانیان ، بۆلادانء لاڕێ و فەساد کردنیان لە زۆربەى لایەنەکانى ژیان ، چونکە سیکولاریسم زادەى بیرى بەشەرێکى بێ باوەڕ و دڵنەخۆش و مێشک پوچەءدژى خوایە ، بۆیە هەرگیز نابێتە بەرنامەى ژیان و جێگرەوەى ئایینە ئاسمانیەکان . چونکە خواى گەورە دروستکەرى بوونەوەر و ئادەمیزادەکانە ، لە هەموو کەس زیاترزاناترە بە خواستءسروشت و ڕەمەکى ئینسان ئاخۆ چى گەرەکە ، بۆیە ئەو لە هەموو کەس شیاو ترەکە بەرنامەى ژیان بۆ ئادەمیزاد دابنێ ، و دەبێ دەستور و بەرنامەى ژیان هەر لەو وەربگیرێت ، لەبەرئەوەى خواى گەورە بێ نەنگە و توانادارە لەسەر هەموو شتێک ، بە هەمان شێوە بەرنامەکەشى بێ خەوش و بێ نەنگە و دورە لە هەموو کوموکوڕیەک ، بەرنامەکەشى تۆکمە و تەواو و بەهێزە و بۆ هەموو چاخ و سەردەمەکانى ژیان دەشێ تا دونیا دونیایە . بۆیە ئێمەیش لێرەدا زۆر بە کورتى و بە گوشراوى لە دوو توێ ى ئەم بەرکوڵەماندا تێشکێک دەخەینە سەر چەند تەوەر و لایەنێکى ئەو بابەتە پێویستە و دەیتوێژینەوە ، تا خوێنەوەران (خەڵکان) باش بزانن کە (عەلمانیەت) چۆنە و چى یە و چى پێ یە ؟ ، تا زۆر بە جدى بیناسن و حاشا و حەزەرى لێ بکەن ، تا بە شێوەیەکى شەرعى و لۆژیکى ڕۆژانە مامەڵەى لەگەڵدا بکەن ، تا لەوداوە نەگریسءئالۆزە قوتاربن ، لە دونیا و دوا ڕۆژیشدا سەرفراز بن.

یەکەم / پێناسەى عەلمانیەت :
1- لە ڕووى زمانەوانى یەوە :
ا- بەکوردى واتە : دونیا گەرایى ، دونیا گەرێتى ، دونیا پەرستى ، بێ دینى ، بێ ئایینى ، دونیا ویستى ، مسقۆفى ، بێ باوەڕێ ، خوانەناسى ، ئیلحادى .
ب- بە ئەرەبى واتە : العلمانیە ، اللادینیە ، الدنیویە ، الالحادیە ، الکافریە .
ج- بە لاتینى واتە : سیکولاریزم ، سیکوریسم ، سیکولاریست ، سکولاریزم ، لائیک .
2- لە ڕووى زاراوەى یەوە واتە:
1. بڕوا هەبوون بە کاروبارى ژیان و دونیایەکى ماتریالى (مادى) ڕووت و ڕەها ، بە پێچەوانەى بەرنامە و یاسا و بیر و باوەڕە ئاسمانیەکان .
2. عەلمانیەت: بڕواى بە (ئایینە ئاسمانیەکان و دوا ڕۆژ و قەبر و قیامەت و بەهەشت و جەهەننەم و زیندو بونەوە و لێپرسینەوە و پەرى و فریشتە و سەرجەم جیهانى نادیار و میتافیزیکیا (عالم الغیبیات) نى یە و ، بە ڵکو تەنها بڕواى بە ژیان و دونیایەکى ماددى و ڕووت و بەرجەستە و لەبەرچاو هەیە و ، هەر شتێک کە بە چاو نادیترێ و بە گوێ نەبیسترێ و بە دەست دەستى لێ نەدرێ و بەزار تام نەکرێ و بە لووت بۆن نەرکێ ، واتە بەر پێنج هەستەکان نەکەوێت ، بڕواى پێ ناکات ، دیارە ئەوەش پێچەوانەى بیر و باوەڕى ئیسلامى و پێچەوانەى قوڕئان و سوننەیە ، پێچەوانەى بوونى خواء بوونى چەندان دروست کراوى خوایە وەک (بەهەشت و جەهەننەم و باو ئەجنە و فریشتە و..) چەندان شتى تر کە دەبێ پیاو بڕواى پێ یان بێت و هەن ، دەنا کافر دەبێت ، چونکە چەندان ئایەت و حەدیس لەبارەى ئەوانە هاتوون ، کە بوونیان دەسەلمێنن.
3. دائیرەى مەعاریفى بەریتانى دەڵێ: (عەلمانیەت) :بزووتنەوەیەکى کۆمەلایەتى لادینى یە ، کاردەکا بۆ دور خستنەوەى (مرۆڤایەتى) لە ئایینە ئاسمانیەکان ، بۆ ڕووکردنە دونیایەکى ماددى ڕووت و لیبڕل و ئازادیەکى بێ پەردە و بێ سنور . وەک ئەو دەوڵەتانەى کە لەسایەی عەلمانیەت دا دەژن ، بەناوى ئازادى لەو پەڕى بەد ڕەوشتى کۆمەلایەتى دان و ، وەک مێش و مەگەز لێک دەنیشن ، بۆیە ئاکار و ڕەوشت و بارى کۆمەلایەتیان لەبار چووە .
4. عەلمانیەت: بیردۆز و فێرگە و ڕێبازگەیەکى لادینى یە ، کاردەکا لە پێناو ئەوەى کە لە هەموو ڕوێکى ژیانەوە سەرکردایەتى دونیا بکا و بەڕێوەى ببا ، تا لە هیچ شتێکى هەمەلایەنى ژیانى کۆمەڵگا لەسەر بنچینەى دین و بڕوا بە خوا بوون دانەمەزرێت ، و لە دین دور بێت.
5. عەلمانیەت: ئیلحادى و بێ دینى یە کە دوو جۆرە:
ا- عەلمانیەتى ئیلحادى نەزەرى : واتە تەنها بە ڕواڵەت بە گومان و بە بڕوایەکى سادە و ساکار و ڕۆتینى بڕواى بە خوا هەیە ، بەلام بە کردار بڕواى بە یاسا و بەرنامە و حوکم و حاکمیەتى خواى گەورە نى یە و ، دەڵێ : نابێ لە هیچ ڕوێکەوە دین بێتە ناو کاروبارى دونیا و دەوڵەت ، بەڵکو (ئایین و دەوڵەت ، ئایین و سیاسەت ، ئایین و حوکم ، ئایین و کاروبارى ژیان ) لێک جیان و دەبێ لێک داببڕێن ، دیارە ئەوەش لەبەر بێ دینى و بڕوا بە خوا نەبونە ،دامالینى خوایە لە ئەقلء ژیان، دەنا ئەگەر حوکم بە بڕیارەکانى خوا نەکرێ ، ژیان دەبێتە بێشەلان و جەنگەڵستان و بەرەللایى و (بڕوا بە خوا بوون ) هیچى لێ نامێنێ تەوە ، وەک ئەمڕۆ عەلمانیەکان ئاوا خۆیان لەگەڵ میللەتانى موسڵمان دەگونجێنن و چەواشەیان دەکەن .
ب- عەلمانیەتى ئیلحادى عەمەلى : بە کورتى بە عەمەلى تەواو ئینکار و بەر هەڵستى دین دەکا و ، بڕواى بە (خوا و دین و حەشر و حساب و زیندوبونەوە و ڕۆژى دوایى و غەیبیات و حوکمەکانى خواى کردگار و.. تاد) نى یە و بەکردار دژایەتى هەموو ئەو شتانە دەکا و نایان هێلێت و لە کاریان دەخات .
6. بەکورتى بەنەزەرى و بە عەمەلى (عەلمانیەت) واتە : لادینى و بێ دینى ، کاردەکا بۆ لاڕێ کردنى مرۆڤایەتى لەسەر ئایینى ئیسلام ، بۆ دژایەتى کردنى خوا و ئایینەکانى ، بۆ ئەوەى باوەڕیان بە خوا و بە بەرنامە و بە فەرمان و بە هیچ شتەکانى خواى گەورەنەبێت ، تا خەڵکى بێ ڕێبازوبآ مەبدەئوبآ بیروباوەر بژن ، تا بە ئارەزووى خۆیان لێ یان بخوڕن بۆ گومڕا کردنیان ، بۆ لادانیان لە دین و لە دونیا ودوا ڕۆژ ، تا لە خوا و لە قیامەت نەترسن و لە هیچ نەگەڕێنەوە و هیچ حیسابێک بۆ قەبر و قیامەت نەکەن .

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 

 233
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

  • Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram