سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژی مانگگیران و حوکمەکەی.؟
گۆڕینی فۆنت

چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژی مانگگیران و حوکمەکەی.؟

حوكمی ئەم نوێژە :

زانایان لەسەر ئەوە پێك هاتوون كە نوێژی ڕۆژ گیران و مانگ گیران سوننەتێكی موئەككەدە بۆ پیاوان و ژنان.

 ئەم نوێژە چەند ڕكاتە ؟
وە جەماوەری زانایان لەسەر ئەوەن دوو ڕكاتە، لە هەر ڕكاتێكدا دوو جار ڕكوع ئەبرێت.

چۆنێتی كردنی :
لە عائیشەوە خوای لێ ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: پێغەمبەرلەژیانیدا مابوو جارێك ڕۆژگیرا چووە دەرەوە بۆ مزگەوت و هەڵسا خەڵكەكەی لەدوای خۆیەوە ڕیز كردو سوڕەتێكی دورو درێژی خوێند، لەپاشاندا (الله أكبر) ی كرد و چووە ركوعەوە، ماوەیەكی زۆر لەركوعدا مایەوە، شتێكی كەمتر بوو لەخوێندنەكەی یەكەم، لەپاشاندا سەری بەرز كردەوە فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لە پاشاندا وەستاو سوڕەتێكی تری خوێند، بەڵام ئەوەندەی خوێندنی یەكەم دورو درێژ نەبوو، پاشان (الله أكبر) ی كردەوەو چووە ركوعەوە، بەڵام ئەوەندەی ركوعی یەكەم نەمایەوە، پاشان فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لەپاشاندا چووە سەجدەوە، هەر بەو شێوەیە ڕكاتەكەی تریشی تەواو كرد، هەتا چوار ركوعو چوار سجودی تەواو كرد ڕۆژ دەركەوتەوە پێش ئەوەی سڵاوبداتەوە، لەپاشاندا هەڵسا ووتارێكی دا بۆ خەڵكەكە لەسەرەتاوە سوپاس و ستایشی پەروەردگاری كرد بەجۆرێك هەرشیاوی ئەوبێت، ئینجا فەرمووی:
(إنَّ الشَّمسَ وَالقَمَرَ آيَتَانِ مِن آيَاتِ اللهِ عَزَّوَجَلَّ لا يَنخَسِفَانِ لِمَوتِ أحَدٍ وَلا لِحَيَاتِهِ، فَإذَا رَأيتُمُوهَا فَافزَعُوا إلي الصَّلاةِ) (رواه البخاری ومسلم). واتە: ڕوژو مانگ دوو نیشانەن لە نیشانەكانی خوا، نە بۆ مردنی كەس ئەگیرێن نە بۆ لەدایك بوونی كەس، جا ئەگەر بینیتان گیران پەنا بەرنە بەر نوێژ كردن.
هەروەها بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە لە ئیبنوعەبباسەوە كە دەفەرمووێت: ڕۆژ گیراو پێغەمبەر نوێژی كرد، لەنوێژەكەیدا وەستانێكی درێژ وەستا بەئەندازەی سوڕەتی بەقەڕە، پاشان ڕكوعێكی درێژی برد، پاشان هەستایەوە لە ركوع و وەستانێكی درێژ وەستا، بەڵام لەوەستانی یەكەم كەمتر بوو، پاشان ركوعێكی درێژی برد، بەڵام لەركوعی یەكەم كەمتر بوو، پاشان سەجدەی برد، پاشان هەستایەوە پێو وەستانێكی درێژ وەستا، بەڵام لەوەستانی یەكەمجار كەمتر بوو، پاشان ركوعێكی درێژی برد، بەڵام لەركوعی یەكەْم كەمتر بوو، پاشان سەجدەی برد، پاشان كەسەلامی دایەوە ڕۆژ دەركەوت، فەرمووی: ( ڕۆژ گیران ووتاردانی تێدا نییە، وە پێغەمبەر بۆیە ئەو ووتارەی دا چونكە خەڵكەكە، ئەیان ووت: لەبەر مردنی ئیبڕاهیمی كوڕی پێغەمبەر ڕۆژ گیراوە.

كاتەكەی :
كاتەكەشی لەوكاتەوەیە ڕۆژ یامانگ ئەگیرێن هەتا دەرئەكەونەوە، نوێژی مانگ گیرانیش وەك نوێژی ڕۆژگیرانە بێ جیاوازی.
حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: ئەوكاتەی ئیبنوعەبباس ئەمیر بوو لەسەر بەصرە مانگ گیرا هاتەدەر بەرنوێژی بۆ كردین دوو ڕكات لە هەر ڕكاتێكدا دووجار چووە ركوعەوە، كاتێ لێ بووەوە چووە سەر مینبەر فەرمووی: من بەوشێوەیە نوێژم بۆكردن وەك چۆن پێغەمبەرم بینیووە نوێژی كردووە. (شافیعی لەموسنەددا گێڕاویەتییەوە).

تێبینی: لە ماڵیشەوە دەتوانن بەتەنها ئەم نوێژە سوننەتە ئەنجام بدەن.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 160
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

  • Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram