سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کۆنگرەی نیقییە چییە.؟
گۆڕینی فۆنت

کۆنگرەی نیقییە چییە.؟

ئەمڕۆ نەسرانییەکانی کوردستان یادی ١٧٠٠ ساڵەی کۆنگرەی نیقییەیان کردوە و سەرۆکی حکومەتیش بەشداری کرد و وتارێکی خوێندەوە.!

کۆنگرەی نیقییە چییە؟!

نیقییە ناوی ئەو شارەیە کە تێیدا بە فەرمانی قوستەنتین ئیمبراتۆری ڕۆم لەساڵی ٣٢٥ ز کۆنگرەی نەسرانییەت بەسترا و لەوێدا ترسناکترین و بەناوبانگترین بڕیاری کەنەسی تێیدا درا بە گۆڕینی ئایینی مەسیح علیە السلام لە دینی تەوحیدو یەکتاپەرستی بۆ دینی شیرک و کوفرو سێ خوایی.
عیسا پێغەمبەر سەلامی خوای لێىێ؛ وەک هەر پەیامبەر و رەسولێکی دیکە بانگەوازی تەوحیدو یەکخواپەرستی بۆ نەوەی ئیسڕائیل کردوو فەرموو ی(إعبوا الله ربي و ربكم) (إنه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه  الجنة..)؛ ئەو پێغەمبەری خوا بوو؛ چۆن دینێکی دێنێ پڕیەتی لە شیرک و خورافەو بتپەرستی!!
بەڵێ: سەیدونا عیسا علیە السلام بانگەوازی سێخوایی و ڕۆڵەی خواو روحولقودوسی نەکردووەو خۆشی و خەڵکیشی بۆ یەکخواناسی بانگەشە کردووە.
بەڵام دوای ئەو پۆلس کە جوولەکەیەک و دوژمنێکی سەرسەختی مەسیحییە یەکخواپەرستەکان بوو؛ توانی بە فرت و فێل و فەلسەفەو بێاگایی مەسیحییەکان و نەپاراستنی ئینجیل دینی مەسیح علیەالسلام بگۆرێ بۆ دینی شیرک و سێخوایی کە لێرەدا بوار نییە بە درێژی باسبکرێ.
ئینجیلەکان لە دوای بەرزکردنەوەی مەسیح علیە السلام بە نزیکەی ٣٠٠ ساڵ نووسراونەتەوە؛ بۆیە ئەوکات هەر شارەزاو قەشەیەک بە ویست و بۆچوونی خۆی ئینجیلێکی دادەنا؛ تا ژمارەی ئینجیلەکان گەیشتە زیاتر لە ٧٠ ئیجیل کە هیچیان وەک ئەوی دیکەیان نەبوو.
لەم کۆنگرەدا نزیکەی ١٠٠٠ زانای نەسرانی بانگیهێشت کرابوون؛ ئەوانەی دەیانگوت عیسا پێغەمبەرەو بەشی خودایی پێوە نییەو پێێان دەگوترا (ئاریوس)یەکان؛ ئەمانە سەر بە قەشە ئاریۆس بوون و لەسەر تەوحیدو فیترەی یەکخواپەرستی مابوونەوە؛ کە ژمارەیان نزیکەی ٧٠٠ نوێنەر دەبوو؛ رەنگە هەر ئەمانە هەر پاشماوەو نەوەی ئەوانە بن خوا سبحانە وتعالی لە قورئاندا باسیان دەکات و دەفەرموێ: (وإذا قال عيسى ابن مريم للحواريين من أنصارى إلى الله، قال الحواريون نحن أنصار الله، فآمنت طائفة من بني إسرائيل و كفرت طائفة .... الآية)
بەرەی دووەم: بەرەی ئەوانەی دەیانگوت عیسا کوڕو نەوەی خودایەو بەشێکە لە خوداو باوەریان بە سێ خودایی هەبوو؛ ئەمانە هەرچەند ژمارەیان کەمتر بوو بەڵام لەبەر ئەوەی عەقیدەو باوەڕیان لەگەڵ باوەڕی ئیمراتۆر هاوبەش بوو؛ چونکە ئەوکاتەی سەردەمی ڕۆمانەکان عەقیدەی بتپەرستی و چەند خوایی باڵی کێشابوو بەسەر دەسەڵاتدا؛ هەربۆیە قوستەنتین ئەمەیان قەبوڵکردو فەرمانیدا بە گرتن و کوشتن و دەربەدەرکردنی هەرکەس و لایەن و کۆمەڵانێک پێچەوانەی ئەمانە بێ و بەو جۆرە یەکتاپەرستانی نەسرانی ئەوەی کوژرا کوژراو ئەوانی دیکەش رایان کرد بەرەو میسرو شام و وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات کە دەستی ئەوکاتەی ڕۆمییەکانی نەدەگەیشتێ.
بەم جۆرە دەتوانین بڵێین ئەم کۆنگرەیە مەترسیدارترین کۆنگرە بووە لە مێژووی نەسرانییەت بەڵكوو لە مێژووی بەشەریەت بەگشتی لەبەر ئەم خاڵانە:
_ ئایینی یەکتاپەرستی بەرەسمی گۆڕا بە ئایینی شیرک و بتپەرستی (سێ خوایی).
- ئایینی شیرکی نەسرانی ئاوێتە بە دینی بپتەرستی بووە ئایینی رەسمی دەوڵەت و لادان لێی تاوانەکەی کوشتن بوو.
- جوولەکە ڕۆڵی هەرەگەورەو بەرچاوو سەرەکیان بینییوە لەم ئینحیراف و لادانەدا؛ ئەویش کاتێک پۆلس ی جوولەکە توانی ئەم ئایینە پاکە لە ئایینی مەسیحەوە بگۆڕی بۆ ئایینی پوڵس و ئێستە ئایینی نەسرانییەت بۆتە ئایینی پۆڵس نەک مەسیح.
.- بە زەبری هێز و شمشێرو کوشتن ئەم دینە شیرکییە بە هەموو شارو شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕۆم بڵاو بۆیەوە.
- دەرەنجامێکی زۆر ترسناکی دوای خۆی دانا بەجۆرێک گشت باڵ و ئایینزادەکانی نەسرانییەتی ئێستە (کەمینەیەکی کەم نەبێ)قەبوڵی ئەو شیرک و بتپەرستییەیان کردووەو بە ئێجگاری دەسبەرداردنی ئایینی مەسیح بوون و دینی مەسیح نەماوە.
- ئیجنیلەکان کە تا ئەوکاتە ژمارەیان ٧٢ ئیجیل بوو؛ سوتێنران و ئەم چوارەی ئێستەیان هێشتەوە کە ئەمانیش پڕن لە تەحریف و درۆو چەواشەکاری و هەرگیز ناکرێ پێێ بوتری کەلامی خوا سبحانە وتعالی.
بۆیە بەشداریکرنی سەرۆکی هەرێم و خوێندنەوەی وتارێک کارێکی هەڵە بوو؛ نەدەبوو سەرۆکی هەرێم بەشداری ئاوەها کۆنگرەیەکی ترسناک لە مێژووی نەسرانییەتدا بکات؛ سەرەڕای ئەوەی  کە تێێدا باسی لە نزای نیشتیمانی کرد کە یەكێکە لە دەرهاویشتە زۆر ترسناکەکانی ئایینی ئیبراهیمی.
مەعلوومە کە ئەوەی ناویان برد بە نزای نیشتیمانی داژەیەتییەکی سەریح و ئاشکرای لەگەڵ ئەسڵ و بناغەی عەقیدەی ئیسلام هەیە و یەكێکە لە دەرهاویشتە سەرەکییەکانی فیتنەی ئایینی بەناو ئیبراهیمی و رێکخۆشکەرییەکە بۆ نەهێشتن و نەمانی عەقیدەی یەکخواپەرستی لە نێو خەڵکیدا.
: { لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُواْ اللّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ} [المائدة:72] .
 {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} [المائدة: 73]
 :{ وَقَالُواْ كُونُواْ هُودًا أَوْ نَصَارَى تَهْتَدُواْ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ} [البقرة : 135]
 :{وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} [آل عمران:85] 
(يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَأَنْتُمْ تَشْهَدُونَ)
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم أَنَّهُ قَالَ :((وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَا يَسْمَعُ بِي أَحَدٌ مِنْ هَذِهِ الْأُمَّةِ يَهُودِيٌّ وَلَا نَصْرَانِيٌّ ثُمَّ يَمُوتُ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَّا كَانَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ))[صحيح مسلم].

نووسین و ئامادەكردنی: مامۆستا صلاح ستار.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 167
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

  • Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram