ئافرەت لە نێوان دڵسۆزی پێغەمـبەر و ﷺ بێ شەرمی و دڕندەیی ئەوروپادا.؟ زوبەیری کوڕی عەوام» دەگێڕێتەوە، لە ڕۆژی ئوحود دا ئافرەتێك بە ڕاکردن بەرەو مەیدانی جەنگ هاتووە، هەتا خەریکبوو نزیکبێتەوە لە کوژراوەکان. ئەو کاتەیش پێغەمبەر (ﷺ) پێی ناخۆشبووە ئەم دیمەنە ببینێت بۆیە دەفەرمێت: "ئافرەتەکە، ئافرەتەکە…" ئەم فەرموودەیە تەواوکەری ھەیە و ئیسنادەکەی حەسەنە. لە ڕۆژی ئوحوددا، موشریکەکان جەستەی بەشێک لە کوژراوانی موسڵمانانیان شێواندبوو و پێغەمبەر (ﷺ) پێی ناخۆشبووە ئافرەتەکە ئەم دیمەنانە ببینێت، لەبەر بەزەیی و پاراستنی لە کاریگەریە خراپەکانی دیمەنەکە بۆ سەر ڕووح و هەستی ئافرەتان کە خۆیان هەستیار و ناسکن. بۆیە فەرموویەتی: "ئافرەتەکە، ئافرەتەکە"، واتا مەهێڵن نزیکبێتەوە و ئەم دیمەنانە ببینێت، ئەمەش لە ئەنجامی بەسۆزیی بووە (ﷺ) بەرامبەر بە ئافرەتان. بیهێنە بەرچاوت دوای ئەوەی لەئەمڕۆدا ڕۆژئاوا ئامرازەکانی پارچە پارچەکردنی جەستەی (پیاوان، ئافرەتان، منداڵان و گەورەکان) بۆ قەوارەی داگیرکەر دابین دەکات و، ئەوانیش بەکاریدەهێنن! دواتر زۆر بە بێ ئەدەبی و بێ بوونی یەک تۆزقاڵێك شەرمەزاری باسی مافەکانی (ژنان، یاسادانان، سەپاندنی ڕێکەوتننامە، گۆڕینی مەنهەجەکان بۆ پاراستنی ژنان لە "نادادپەروەری ئیسلام") ـمان بۆ دەکات! صدق رسول الله إذ قال: «إن مما أدرك الناسُ من كلام النبوة الأولى: إذا لم تستحِ فاصنع ما شئت.» پێغەمبەری خودا (ﷺ) ڕاستی فەمووە کاتێک وتوویەتی: «لە قسەکانی پێغەمبەرانی پێشوو کە خەڵک بە دەستیان گەیشتووە ئەوەیە: ئەگەر شەرمت نەکرد، ئەوا هەرچیت دەوێت بیکە». د. ئیاد قونەیبی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.