بزانن چیمان بەسەردا هاتووە.؟! بەناوی پێشکەوتنەوە دواکەوتین..!
ئەوەی کە لێیانکردین بە سەقافەت سەقافەت نەبوو دابڕان بوو! ئێمە شەوان پڕی ماڵمان دەبوو دوو ژوور بەس بوو بۆ گشت میوانەکان و بە خۆشمانەوە، پیاوان هەموومان لە ژوورێك و ئافرەتان هەمووی لە ژوورێك، لە ژێر جێگەکەشەوە تا خەومان لێ دەکەوت قسەمان دەکرد و کێشەشمان نەبوو. منداڵەکانیشمان لە نێوانماندا دەخەوتن و گوێیان دەگرت و فێردەبوون. ئێستە هەریەکەو لە ژوورێكدایەو دونیایە خەفەت و کێشە و مەراقیشمان هەیە.. ئەمریکا تەنها نەوتەکەی نەبردین بەڵکو خۆشمانی برد.. جاران خزمە دوورەکانیشمان هەر نزیك بوون و بە بۆن و مەحیبەتەوە یەکتریمان دەناسییەوە، ئێستە مەرحەلەی هێنانە ماڵەوەی پشیلەمان تێپەڕان و دەستمان بە بەخێوکردنی سەگ کردووە! خۆ کێشە لەوەدا نییە ئاژەڵان بەخێوکەین و ڕەحممان بۆیان هەبێ و نانیشیان پێ بدەین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە بخرێتە جێگەی مرۆڤەکان و فەراغی پێ بڕبکەینەوە، لەوەش سەرگەردانتر ئەوەیە بەشان و باڵیشیدا هەڵ بدەین.. دەبێ چ تاوانێکمان کردبێ وا تەمەنمان ئەوەندە درێژ بویەوە تا ئەمانە ببینین.. نووسینی: د.عومەر عەلی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.