سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  شەوی یەڵدا لە شارستانییەتی ئیسلامیدا.؟!
گۆڕینی فۆنت


شەوی یەڵدا لە شارستانییەتی ئیسلامیدا.؟!

زۆربەی خەڵکی وا دەزانن شەوی "یەڵدا" تەنها نەریتێکی نەتەوەیی کۆنە، بەڵام کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ سەرچاوەکانی مێژووی شارستانییەتی ئیسلامی، دەبینین ئەم شەوە وەک دیاردەیەکی گەردوونناسی و ئەدەبی پێگەیەکی تایبەتی هەبووە.
 1: لە ڕوانگەی زانستی گەردوونناسییەوە
زانایانی موسڵمان لە سەردەمی زێڕیندا، بە وردی چاودێری سووڕانەوەی ئەستێرەکان و گۆڕانی وەرزەکانیان کردووە. ئەلبیرونی، گەورە زانای جیهانی ئیسلامی، لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا باس لە شەوی یەڵدا دەکات وەک "وەرگەڕانی زستانە". ئەو نەک هەر وەک دیاردەیەکی سروشتی، بەڵکو وەک سەرەتایەک بۆ درێژبوونی ڕۆژ و کورتبونەوەی شەو وێنای کردووە.
 2. لە ڕوانگەی عیرفان و تەسەوفەوە:
بۆ سۆفی و عاریفە گەورەکانی ناو شارستانییەتی ئیسلامی، "یەڵدا" تەنها شەوێکی درێژ نەبووە، بەڵکو هێما بووە بۆ:
مرۆڤی باوەڕدار بۆ گەیشتن بەڕووناکی، دوای بڕینی تاریکییەکی دوور و درێژ..
شاعیرانی وەک حافزی شیرازی و مەولانا، و دواتریش شاعیرانی کورد وەک نالی و مەحوی، ئەم زاراوەیەیان بەکارهێناوە بۆ وێناکردنی قووڵترین واتاکانی جوانی و چاوەڕوانی.
 3. یەڵدا وەک "سیلەی ڕەحم": 
لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا، ئەم شەوە گۆڕدرا بۆ دەرفەتێک بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی خودایی "سیلەی ڕەحم". کۆبوونەوەی خێزانی، خوێندنەوەی قورئان و شیعرە بەرزەکان، و گێڕانەوەی مێژووی پێشینان، وای کرد ئەم یادە ڕەهەندێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی پاک بگرێتە خۆی..
سەرچاوە/
البیروني: الآثار الباقية عن القرون الخالية، ص٢٥٥ - ٢٥٦.
جرجی زیدان: تٲریخ التمدن الٳسلامی، ص۱۲۰ - ۱۲۲.
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: دیوانی نالی، ل١٤٥.

 سەرچاوە: پەیجی شارستانییەتى ئیسلامیى

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 

 140
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram