سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەوانەی دەڵێن مەسیحى کوڕى مەریەم خودایە، لە دین وەڕگەراون.!!
گۆڕینی فۆنت


ئەوانەی دەڵێن مەسیحى کوڕى مەریەم خودایە، لە دین وەڕگەراون.!!

(٧٢ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۖ ) عیساییەکان -ئەوانەیان دەڵێن: خوا خۆى مەسیحى کوڕى مەریەمە- بێگومان کافرن، چونکە خوا بۆ خۆى تاک و تەنیایەو، (مەسیح)یش هێمان هەر لەبێشکەدا بوو گوتى: (إني عبدالله آتاني الكتاب وجعلني نبيا) هەتا ئەوە کە گوتى: (وإن الله ربي وربكم فاعبدوه هذا صراط مستقيم).
(وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ ) مەسیحیش کاتێ رەوانە کرا گوتى: ئەى نەوەکانى یەعقوب! ( اعْبُدُوا اللَّـهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۖ ) دەبێ ئێوە هەر ئەوخوایە بپەرستن کە پەروەردگارى من و پەروەردگارى ئێوەشە (إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ) چاک بزانن کە هەرکەسێک شەریک و هاوبەش بۆخوا دابنێ (فَقَدْ حَرَّمَ اللَّـهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ ) بێ شک خوا بەهەشتى لەسەر یاساغ دەکا ( وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ ) جێ و شوێنى ئاگرە. پێغەمبەریش-صلى الله عليه وسلم- لەوبارەیەوە دەفەرموێ: ((..لايَدْخُلُ الجَْنّةَ إِلاَ نَفْسٌ مُسْلِمةٌ..)) صحيح البخاري، كتاب الجهاد والسير، باب إن الله يؤيد الدين بالرجل الفاجر، حديث: ‏٢٩١٥‏، صحيح مسلم، كتاب الإيمان، باب غلظ تحريم قتل الإنسان نفسه، حديث: ‏١٨٧‏. واتە بەدەر لەموسڵمان کەسى تر ناچێتە بەهەشتەوە.
(وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ) ستەمکارانیش هیچ جۆرە یارمەتى دەرێکیان بۆ نییەو رزگار نابن.

رێنماییەکانى ئایەتى (٧٠-٧٢):
١- هەمیشە مێژووى یەهوود پڕە لەکارى بەدفەڕو تاوان و قەتڵ و عام.
٢- خوا گەلێ رێزى لەجوولەکە ناوە، کەچى لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوان زۆر لاسارو لاڕێ و لاساربوون.
٣- ددان نان بەکوفرى ئەو تاقمە نەسارانەدا کە دەڵێن: (مەسیح) خوایە.
٤- بەهەشت بۆ هیچ کەسێ نییە هاوبەش بۆ خوا دابنێ.

تەفسیری ڕامان لەماناو مەبەستی قورئان

لە نووسینی: مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

 117
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram