شاکارەکانی پێشەوا قازی محەمەد دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان.؟ دوای ئەوەی کۆماری کوردستان دامەزرا، قازی محەمەد چەندین هەنگاوی گرنگ و مێژوویی نا، لەوانە: ١- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان: وەک یەکەم کار، ئاڵای کوردستانی لە دامودەزگاکان جێگیر کرد. ٢- بەفەرمیکردنی زمانی کوردی: بڕیاری دا زمانی فەرمیی سەرجەم فەرمانگەکان ببێت بە زمانی کوردی. ٣- نووسراوە فەرمییەکان: سەرجەم نووسراو و بەڵگەنامە و کارە کارگێڕییەکان بە زمانی کوردی ئەنجام دەدران. ٤- خوێندن بە زمانی دایک: سیستەمی پەروەردە و فێرکردنی لە قوتابخانەکان کرد بە کوردی. ٥- گەشەپێدانی ئابووری: برەوی بە کەرتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ دا بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵات. ٦- پەیوەندیی دیپلۆماسی: پەیوەندیی دیپلۆماسیی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت و وڵاتانی دیکە دروست کرد. ٧- ڕێکخستنی سەربازی: بڕیاری دا سوپا ڕێک بخاتەوە و مەشق و ڕاهێنانی سەربازییان پێ بکرێت بۆ ئامادەباشی و بەرگری. هەڵوێستێکی جوان و پڕ مانای پێشەوا یەکێک لەو ڕووداوە کاریگەرانەی ئەو سەردەمە، کاتێک بوو کە ناوەندێکی باڵای ئایینی ویستیان دیارییەک پێشکەش بە قازی بکەن. دیارییەکە بریتی بوو لە (قورئانێک و دوو بەرماڵ). قازی محەمەد قورئانەکەی وەرگرت و فەرمووی: "من قورئانەکەم قبووڵە، بەڵام دوو بەرماڵەکە پێشکەش بە گەلەکەم و حیزبەکەم دەکەم. واتە؛ با ئێوە لەسەر بەرماڵەکان دوعا بکەن، منیش بەم قورئانە حوکم دەکەم." ئەم هەڵوێستە جەخت لەوە دەکاتەوە کە قازی محەمەد هەرگیز لە ئایین، نیشتمان، نەتەوە، خاک و زمانی کوردی دانەبڕاوە و ڕێزێکی تایبەتی بۆ پیرۆزییەکان و دروشمەکانی وەک ئاڵای کوردستان و ئینتیمای نەتەوەیی هەبووە. بەراوردێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکە لە ماوەی سی و چوار ساڵی حوکمڕانی بزانە قازی بە یازدە مانگ زیاتری نەکردووە؟ نووسینی: د.ئیدریس کاریتانی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.