حەق وایە ئێمەی ئەهلی ئیسلام، پێداچوونەوە بە سێ خاڵدا بکەین: * کەیسی نەتەوەیی و کورد، بە هی ئەحزابی عەلمانی خۆ فرۆش نەزانین، بە جۆرێک هەر باسی کرا، دەمارمان هەستێت و خۆی لێ بەری بکەین! لەکاتێکدا ئێمە بە هەموو گرۆ و فیکرمانەوە، پاکترینی ساحەکە بووین و هەین. الحمدللە. * هەر کەس عەرەب و دینداربوو، بە سەحابی نەزانین! وەڵڵاهی زانای وا هەیە، موحەققیق، بەڵام هێشتا لەژێر هەژموونی عوروبەی جەمال عەبدونناسر و بەعسدایە ! جیابوونەوەی کورد، لەم ئوممەتە هەزار پارچە، بە ڕووخانی خیلافەت ئەبینێت! وەک بڵێیت: عێراق و سوریا و ئەمسالی، دەوڵەتی مەدینە و ڕاشیدین بن! * قەومچێتی کاتێک کێشەیە، کە پێش ئیسلامییەت بخرێت، یان ببێتە مایەی زیان لە ئیسلام، ئەگینا ئەگەر بۆ سەربەرزی و ئازادی بێت و کەیسی ئوممەتی بە قوربان نەکرێت، وە بێ دینی خۆت، لەدیندار و بێ دینی خەڵک بە باشتر نەزانیت، زۆر بێ کێشە و مەحمودیشە. وەک وتمان: ئێمە ئەبێت، کوردبوونمان، بە هی خۆمان بزانین، نەک ئەحزابی چەپەڵی دزی عەمیلی عەلمانی.! نووسینی: م، سەیید عومەر پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.