سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەند ڕێنماییەكی كورت بۆ ئەو پیاوانەی هاوسەرگیری دەكەن!
گۆڕینی فۆنت

چەند ڕێنماییەكی كورت بۆ ئەو پیاوانەی هاوسەرگیری دەكەن!

پلانی دارایی

پێویستە پیاو پلانێكی دارایی ڕوونی هەبێت و بە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرسە داراییەكانیدا بكات بۆ دوورخستنەوەی كێشە و ناكۆكییە خێزانییەكان.

پەیوەندی كاریگەر
پیاو دەبێت ئامادە بێت بۆ پەیوەندیی كراوە و ڕاستگۆیانە لەگەڵ هاوسەرەكەی، هەست و بیرۆكەكانی بە ڕوونی دەربڕێت و گوێ لێی بگرێت.

دادپەروەری و یەكسانی

پیاو دەبێت دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات، بە یەكسانی و ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بكات و دوور بكەوێتەوە لە زاڵبوون یان سەپاندنی ڕاو بۆچوونی خۆی.

گرنگیدان بە تەندروستیی دەروونی هاوسەر

پیاو دەبێت پشتگیری دەروونی و مەعنەوی هاوژینەكەی بكات، لەو فشارانە تێبگات كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و یارمەتیی بدات بۆ زاڵبوون بەسەر هەر كێشەیەكی دەروونی.

هاوكاری لە بەرپرسیارێتی ئەركی نێوماڵ

لە ژیانی هاوسەرگیریی سەردەمیاندا، پێشبینی دەكرێت پیاو بەشداری لە بەرپرسیارێتییە ماڵەكییەكان بكات، ئەمەش هاوبەشیی ژیانی هاوسەرگیری بەهێز دەكات و بارەكانی ڕۆژانە سووك دەكات.

دروستكردنی پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ خانەوادەی هاوسەر

پیاو دەبێت پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ خێزانی هاوسەرەكەی پاڕێزێت و نزیك بێتەوە لێیان، ئەمەش پەیوەندیی نێوان هاوسەران بەهێز دەكات.

ئامادەبوون بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی
پیاو دەبێت ژیانی سەڵتی بەجێبهێڵێت و بەرپرسیارێتییە نوێیەكانی وەك هاوسەر بگرێتە ئەستۆ و خێزان بكاتە یەكێك لە گرنگترین یەكەمایەتییەكانی.

گرنگیدان بە تەندروستیی جەستەیی و دەروونی
پیاو دەبێت ئاگاداری تەندروستیی جەستەیی و دەروونی خۆی بێت، باش چاودێری خۆی بكات و ئامادە بێت بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی ژیانی هاوسەرگیری.

خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی نوێ
پیاو دەبێت ئامادە بێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی نوێ و نەرم بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ بەربەست وئاستەنگەكان.

تەرخانكردنی كات 
گرنگە پیاو كاتێك بۆ خۆی تەرخان بكات، جاروبار لەگەڵ هاوڕێكانی دەربچێت و خولیا دڵخوازەكانی خۆی جێبەجێ بكات.

ڕێز هاوسەرەكەی بگرێت و خراپ نەبێت لەگەڵیدا
پیاو دەبێت ڕێز لە هاوسەرەكەی بگرێت، مامەڵەی خراپی لەگەڵدا نەكات و دوور بكەوێتەوە لە هەر ناكۆكییەك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییان هەبێت.

یارمەتیدانی هاوسەر
پیاو دەبێت یارمەتیی هاوسەرەكەی بدات لە كاروباری نێوماڵ ولە بارودۆخەكانی تێبگات.

بەسەربردنی كات لەگەڵ هاوژینەكەت

پیاو دەبێت كاتێكی پێویست تەرخان بكات بۆ هاوسەرەكەی و كاتێكی خۆش لەگەڵی بەسەر ببات.

پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ هاوسەر
پیاو دەبێت بە بەردەوامی لەگەڵ هاوسەرەكەی پەیوەندی بكات و رێزو خۆشەویستی و گرنگیدانی بۆ دەربڕێت.

قەدری هاوسەرەكەت بزانە
پیاو دەبێت قەدری هاوسەرەكەی بزانێت و دان بە هەوڵ و قوربانیدانەكانی بنێت.

دووركەوتنەوە لە زیادەڕۆیی و بەفیڕۆدان
پیاو دەبێت بە دانایی مامەڵە لەگەڵ كارە دارایییەكان بكات و دوور بكەوێتەوە لە زیادەڕۆیی و بەفیڕۆدان.

خۆرازاندنەوە بەئارامی و پشوودرێژی
پیاو دەبێت  بەئارام و  پشوودرێژ بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ هاوسەرەكەی و دوور بكەوێتەوە لە تووڕەیی و هەڵچوون.

ڕاوێژكردن
پیاو دەبێت ڕاوێژ لەگەڵ خەڵكی شارەزا و زانا بكات لە كارە هاوسەرگیرییەكاندا و كار بە ئامۆژگارییەكانیان بكات.

نزاو پاڕانەوە

پیاو دەبێت لە خوای گەورە بپاڕێتەوە بۆ سەركەوتن و بەختەوەری لە ژیانی هاوسەرگیرییەكەیدا.

ئا: یاسین ئەحمەد زەنگەنە

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.


 188
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram