سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەوکاتەی ئافرەت شکۆدار بوو.!
گۆڕینی فۆنت

ئەوکاتەی ئافرەت شکۆدار بوو.!

سەردەمێك کە تێیدا ئیسلام باڵادەست بوو، کلتوور و بەها باڵاکانی کۆمەڵگەش پارێزراو بوون.. ئەو کات ئافرەت هیچ پێویستی بەوە نەبوو، کە خۆی ماندوو بکات بە کاری دەرەوە و جەستە و جوانیەکانی خۆی هەڕاج بکات، سا بەڵکو بەو ڕێگەیە پیاوێك بیخوازێت لەبەر پارە و جوانییەکەی..!!
ئەو کات ئافرەتان شکۆدار بوون، ئاسان و بەردەست نەبوون بۆ پیاوان، تاکە ڕێگای گەیشتن بە ئافرەت هاوسەرگیری بوو..!!
پیاو تەنها سێبەری ئافرەتی دەبینی، یاخود ئەگەر بە ڕیکەوت دەستی ئافرەتێکی ببینیایە لە پەنجەرەکەیەوە ئاوی ئینجانە گوڵەکانی بدایە..ئیتر بە ڕێز و شکۆوە باشترین کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی دەناردە خوازبێنی بۆ ڕازیکردنی ئافرەتەکە و خێزانەکەی..!!
ئەو کات سەردەمی پیاوان بوو، چونکە پیاوەکان ئافرەتەکانیان ناچار نەدەکرد کاربکەن بۆ دابینکردنی بژێوی خێزان، بەڵکو ئەوە ئەرکی شانی خۆیان بوو، پێی هەڵدەستان..!!
بەم جۆرە دەسەڵاتی ئیسلام بەرژەوەندی تاکەکانی کۆمەڵگەی دەپاراست، پێچەوانەی یاساکانی ڕۆژئاوا و دونیای نوێگەرایی ئەمڕۆ، کە ئافرەتی کردووە بە کاڵای سەرمایەداری و لە سرووشتی ناسکی و مێیینەیی خۆی هێناویەتیە دەرەوە، تا ڕکابەری پیاو بکات و وەکو پیاو دڕ بێت و کاری قورس بکات..
یاساکانی نوێگەرایی ڕۆژئاوا ژیانی ئافرەتیان بە جۆرێك قورس کردووە، کە ئەرکی بەخێوکردنی خۆی و منداڵ و خێزانی خستووەتە ئەستۆی خودی ئافرەت خۆی و لە کۆڵی پیاوی کردووەتەوە، لە بەرامبەریشدا پیاوانی ناسك و لاواز کردووە، تا هەست بە بەرپرسیارێتی نەکەن و دەسەڵات و پێگەی خۆیان لە دەست بدەن، کە کەسی یەکەمن لە خێزاندا و دەبێت بە ئەرکی خۆیان هەستن..
ئیتر ئاوا عەلمانی و نوێگەرەکان سەردەمێكی ترسناکیان هێنایە بوون بۆ مرۆڤایەتی، کە پێی دەوترێت سەردەمی خۆشەویستی..!! تێیدا ژنیان لە پێستی ناسکی و ژنبوونی خۆی لە ماڵ هێنایە دەر و پیاوانیش لەسەر تەخت دانیشتوون، بە بێ هیچ ماندووبوونێك تێرن و نازدەکەن، ئەوەشی نەیانەوێت هاوسەرگیرییە.. ژنانیش خۆیان هەڕاج دەکەن بۆیان و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ ڕازیکردنیان و سەرئەنجامیش بێ سوودە..!!
ئا بەم جۆرە کچەکانیان کردووە بە کەنیزەك، بێ ئەوەی هەست بکەن و بە خۆیان بزانن..!!

سەرچاوە:
 في الحب والحیاة _ د. (مصطفى محمود).

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 183
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram