سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   كاتێك دایك دەبێتە هۆكاری ڕووخانی خێزان بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت!
گۆڕینی فۆنت

 كاتێك دایك دەبێتە هۆكاری ڕووخانی خێزان بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت!

هەموو دایكێك بەئەنقەست پشتگوێخستن یان توندوتیژی نانوێنێت، بەڵام هەندێك ڕەفتاری دووبارە هەیە كە هەندێك دایك بەبێ هۆشیاری پیادەیان دەكەن، دەبێتە هۆی هەژاندنی سەقامگیری خێزان، و تێكدانی كەسایەتی منداڵان، و ترازانی پەیوەندی هاوسەرگیری.

لە خوارەوە ئاماژە بەهەندێك لەو ڕەفتارانە دەدەین لەگەڵ پەیامی ڕوون بۆ هەر دایكێك كە ماڵ و منداڵەكانی خۆشدەوێت:

. 1- پشتگوێخستنی سۆزداری لێخۆشبوونی نییە
كاتێك منداڵ پێویستی بە باوەش هەیە، بە وشەی نەرمی، بە نیگایەكی دڵنیاكەرەوە، بەڵام هیچ نابینێت جگە لە سەرقاڵی و هاوارو هەڵچوون.
ئەنجام: منداڵێكی وشك لە هەست، بەدوای نەرمیدا دەگەڕێت لە شوێنی هەڵەدا.
پەیام بۆ دایك:
تۆ سەرچاوەی ئارامی و دڵنیایی ماڵیت، ئەگەر نەبیت، منداڵ ون دەبێت ئەگەرچی لەژێر بانی ماڵەكەتدا بێت.

. 2- خۆسەپاندن  كەسایەتی دەكوژێت
دایكی خۆسەپێن ڕای خۆی بە سەرهەموو كەسێكدا دەسەپێنێت، رێگری لە پێگەو رۆڵی باوك دەكات، كەسایەتی منداڵان دەسڕێتەوە، پاشان نیگەرانەو گازندە دەكات كە بۆچی لێی یاخی دەبن و بەگوێی ناكەن.
پەیام بۆ دایك:
دایكی هۆشیار ڕێنمایی دەورووبەرەكەی دەكات نەك خۆسەپاندن وكۆنتڕۆڵ، ڕێبەری دەكات نەك خنكاندن.

. 3- وێرانكردنی وێنەی باوك تاوانێكی پەروەردەییە
سكاڵای بەردەوام لە مێرد، گاڵتەو سووكایەتی بە كارەكانی لەبەردەم منداڵاندا، یان هاندانی منداڵان دژی.
ئەنجام: منداڵانی دەروون شكاو، بێ ڕێز دێنە ئاراوە، ڕقیان لە وێنەی (باوك) دەبێتەوە پاشان ڕقیان لە هەموو دەسەڵاتێك دەبێتەوە
پەیام بۆ دایك:
ناكۆكیت لەگەڵ هاوسەرەكەت نابێت بیكەیتە پاساو لەبەرچاوی منداڵەكانت دژایەتی مێردەكەت بكەیت و كەسایەتی و  پیاوێتی لەكەدارو وێران بكەیت.

. 4- پشتگوێخستنی پەیوەندی هاوسەرگیری بنچینەی ژیانی خێزانی وێران دەكات
ئافرەتێك كە هاوسەری لەبیر دەكات، وەك بانك یان خزمەتكارێك بۆ داواكاری و پێداویستی هەڵسووكەوتی لەگەڵ دەكات، پێداویستی دەروونی و سۆزداریی لەبیر دەكات، بەم رەفتارەی كەلێنێكی قووڵ دروست دەكات.
ئەنجام: ماڵێك بەبێ سۆزو گەرمی، منداڵان لەناو ئاڵۆزی بەردەوامدا گەورە دەبن.
پەیام بۆ دایك:
مێردەكەت هاوبەشی ژیانتە، نەك میوانی ڕۆژەكەت، ئەگەر ئەو ڕووخا، تۆ و منداڵەكانت دەڕووخێن.

. 5- دایكایەتی قیژەوهاواری بەردەوام نییە
كاتێك ماڵ دەبێت بە گۆڕەپانی هاوارو سەرزەنشت، منداڵان لە رووی دەروونییەوە ڕادەكەن ئەگەرچی لە ماڵەوەش دەرنەچن.
پەیام بۆ دایك:
هێمنی و ئارامیت ئەوەیە كە منداڵەكانت لێتەوە فێربن و پێشەنگیان بیت، نەك دەنگی بەرزو قیژەو هاوار. 

6- هەڵەكان چارەنووس نین، بەڵكو دەكرێت چاك بكرێنەوە
ئەگەر هەڵەت كردووە، تۆ دایكیت، نەك فریشتە، گرنگ ئەوەیە كە بوەستیت و سەر لە نوێ دەست پێ بكەیتەوە.
پەیام بۆ دایك:
دڵی دایك لە هەڵە گەورەترە، و خێراترین ڕێگا بۆ ڕاستكردنەوە، داننان بە كەمتەرخەمی و هەڵەكانە.
ئەنجام:
دایك ڕەنگە هۆكاری ڕووخان بێت، بەڵام ئەویش بەهێزترین هۆكاری هەستانەوەیە
ئەگەر هۆشیار بێت، پێداچوونەوە بەخۆیدا بكات ، و بە دڵێكی پڕ لە سۆزو خۆشەویستی و هۆشیاری و ئارامی لە نوێوە دەست پێ بكاتەوە.

ئا: م. یاسین ئەحمەد زەنگەنە
ڕاوێژکاری خێزانی

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 212
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram