سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   كاتێك باوك پێگەو رۆڵی خۆی ون دەكات!
گۆڕینی فۆنت

 كاتێك باوك پێگەو رۆڵی خۆی ون دەكات! 

کارەساتی ڕاستەقینە لە هەندێک ماڵی ئەمڕۆدا خۆی لە نەبوونی جەستەیی باوکدا نابینێتەوە، بەڵکو لە ئامادەبوونی وەک سێبەرێک بێ دەنگ، یان وەک میوانێک کە هیچ رۆڵ وكاریگەری ودەسەڵاتێکی نییە.
باوکێک کە گاڵتە بە قسەکانی دەکرێت، یان بڕیارەکانی هەڵدەوەشێنرێتەوە، یان ڕۆڵی تەنها لە دابینکردنی داراییدا کورت دەکرێتەوە، جەوهەری باوکایەتی لەدەست دەدات كەبریتییە لە: ڕێبەرایەتی و ڕێنماییکردن.

بۆچی کارەکە مەترسیدارە؟ 

منداڵان پێویستییان بە پێشەنگ ورابەرو سەرپەرشتیارە: منداڵ فێری ڕێز و پابەندی دەبێت لە بوونی دەسەڵاتی باوکدا، کاتێک ئەم پێشەنگییە دەڕووخێت، ئەوكات ئاژاوەو سەركەشی یان کاریگەرییەکانی دەرەوە لە شەقام یان شاشەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان جێگای باوك دەگرێتەوە.
دایک ناتوانێت ڕۆڵی باوک ببینێت : ڕۆڵی دایک لەسەر بنەمای خۆشەویستی و میهرەبانی دامەزراوە، لە کاتێکدا ڕۆڵی باوک بنیاتنان و چوارچێوەدانانە، ئەگەر هاوکێشەکە تێك بچێت، ئەوا منداڵان لە سەرلێشێواویدا گەورە دەبن.
ناسنامە لە مەترسیدایە: کاتێک باوك و دەنگ و سەنگی نەبێت و لەرووی  پەروەردەو ئاراستەوە لاوازبێت، ئەوكات تیکتۆک و ئینستاگرام بۆشاییەکە پڕدەکەنەوە، بەم جۆرە بەها و نەریتەکانی منداڵان لە دەرەوە شێوە دەگرن لە جیاتی ئەوەی لەناو ماڵ و خێزانەوە بنیات بنرێن.
بێدەنگی مەترسیدارترە لە نەبوون: باوکێک کە لادانی منداڵەكانی دەبینێت بۆ پاراستنی هێمنی و ئاشتی رووكەش، بێدەنگی هەڵدەبژێرێت، ئەوكات نەوەیەک بەبێ سنووو دسپلین، بەبێ پێوەر، بەبێ ڕێزگرتن لە دەسەڵات دێتە ئاراوە.
بەکورتی:
باوکایەتی تەنها دابینکردنی پارە و سامان نییە، هەر ئەوە نییە بەلاشە لەماڵەوە بێت، بەڵکو پێویستە ئامادەبوونێکی ڕێبەرایەتی بەرپرسیارانەی هەبێت لە نێو خێزان و خانەوادەكەیدا.  
کاتێک باوک هێزو پێگەی خۆی لەدەست بدات، سیستەمی ناوخۆی خێزان دەڕووخێت.
ماڵێک بەبێ دەسەڵاتێکی هاوسەنگی باوکانە = ماڵێک بەبێ پلان وبەرنامە.

ئا: یاسین ئەحمەد زەنگەنە
ڕاوێژکاری خێزانی

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 201
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram