سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ♦️ پێغەمبەر ﷺ چی دەکرد لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا؟
گۆڕینی فۆنت

♦️ پێغەمبەر ﷺ چی دەکرد لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا؟


١. خۆی ئامادە دەکردو خێزانەکانی ئاگادار دەکردەوە تا بەشداری ئەم شەوە پیرۆزانە بکەن و ئەم خێرە گەورەیان لە کیس نەچێت: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَهُ، وَأَحْيَا لَيْلَهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ.
عائیشە، خوا لێی ڕازی بێت، دەفەرموێت: پێغەمبەر ﷺ کە دە شەو و ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزان دەهات، خۆی گورج دەکردەوە، شەوی (بە پەرستش) زیندوو دەکردەوە، خانەوادەکەی (بۆ نوێژ و عیبادەت) بەئاگا دەهێنا.
٢. شەوەکانی بە نوێژ و زیکری خودا بەسەر دەبرد: قَالَ ﷺ: «مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ».
«هەر کەسێک شەوی قەدر شەونوێژ بکات و بڕوای پێی هەبێت و چاوەڕێی پاداشت بێت، لە گوناهەکانی ڕابردووی دەبوردرێت».
٣. زیاتر لە هەموو کاتەکانی تر خۆی ماندوو دەکرد: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَجْتَهِدُ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مَا لَا يَجْتَهِدُ فِي غَيْرِهِ.
پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە ڕۆژی کۆتایدا زیاتر ھەوڵی خواپەرستی دەدا، بە شێوەیەک ئەو ھەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
٤. زۆر دۆعاکردن، بەتایبەت ئەو دۆعایەی لە سوننەتدا هاتووە: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّهَا قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ إِنْ وَافَقْتُ لَيْلَةَ الْقَدْرِ، مَا أَدْعُو؟ قَالَ: «تَقُولِينَ: اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ العَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي».
«عائیشە، خوا لێی ڕازی بێت، پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کرد: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەگەر وا ڕێک کەوت زانیم کە شەوەکە شەوی (ليلة القدر)ـە، ئایا چ دۆعایەک بکەم؟ فەرمووی: بڵێ: خوایە، تۆ بەخشەری و بەخشینت پێخۆشە، سا خوایە لێم خۆش بە».
٥. ئیعتیکاف کردن: لە دە شەوی کۆتاییدا پێغەمبەر ﷺ ئیعتیکافی دەکرد، لە دوای خۆشی هاوسەرە بەڕێزەکانی ئیعتیکافیان کرد تا وەفاتیان کرد: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا: أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ كَانَ يَعْتَكِفُ العَشْرَ الأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ حَتَّى قَبَضَهُ اللَّهُ، ثُمَّ اعْتَكَفَ أَزْوَاجُهُ مِنْ بَعْدِهِ.
عائیشە، خوا لێی ڕازی بێت، دەفەرموێت: پێغەمبەر لە دە شەوی کۆتایی (شەو و ڕۆژەکەی) مانگی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد و لە مزگەوتدا دەمایەوە، تا خوا بردیەوە بۆ لای خۆی، لە دوای خۆشی خێزانەکانی ئیعتیکافیان کرد.
پێغەمبەر ﷺ کە خوای گەورە لە هەموو شتێکی خۆش بووە و بەڕێزترينى بەندەی خوایە، ئاوا خۆی بۆ ئەم شەوە پیرۆزانە ئامادە کردووە و بەم شێوە ڕێزی گرتوون.

نووسینی: ئەڵوەند مەلا محمد ڕازی


 

 

 202
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram