♦️ قورئان بخوێنن دەبێتە شەفاعەتکار بۆتان.!! قَالَ ﷺ: «اقْرَءُوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لأَصْحَابِهِ»، رَوَاهُ مُسْلِمٌ. واتە: قورئان بخوێننەوە، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت شەفاعەت و تکا دەکات بۆ هاوەڵان و هەڵگرانی. قَالَ ابْنُ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: «عَلَيْكُمْ بِالشِّفَاءَيْنِ: الْقُرْآنِ وَالْعَسَلِ»، وَكَانَ يَقُولُ: «الْعَسَلُ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ، وَالْقُرْآنُ شِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ». عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود دەیفەرموو: "پابەندبن و دەست بگرن بە دوو چارەسەرو شیفاکەوە: قورئان و هەنگوین"، هەروەها دەیفەرموو: "هەنگوین چارەسەر و شیفایە بۆ هەموو نەخۆشییەک، قورئانیش چارەسەرە بۆ ئەوەی لە دڵەکاندایە". قَالَ الْحَسَنُ الْبَصْرِيُّ رَحِمَهُ اللَّهُ: «تَفَقَّدُوا الْحَلَاوَةَ فِي ثَلَاثَةِ أَشْيَاءَ: فِي الصَّلَاةِ، وَفِي الذِّكْرِ، وَقِرَاءَةِ الْقُرْآنِ، فَإِنْ وَجَدْتُمْ، وَإِلَّا فَاعْلَمُوا أَنَّ الْبَابَ مُغْلَقٌ». حەسەنی بەسری دەیفەرموو: "بەدوای شیرینیدا بگەڕێن لە سێ شتدا: لە نوێژدا، لە یادی خودادا، لە خوێندنەوەی قورئاندا، ئەگەر بینیتانەوە ئەوا باشە؛ ئەگەرنا بزانن دەرگاکە داخراوە". قَالَ ابْنُ تَيْمِيَّةَ رَحِمَهُ اللَّهُ: «فَإِنَّ الْإِنْسَانَ إِذَا قَرَأَ الْقُرْآنَ وَتَدَبَّرَهُ كَانَ ذَلِكَ مِنْ أَقْوَى الْأَسْبَابِ الْمَانِعَةِ لَهُ مِنَ الْمَعَاصِي أَوْ بَعْضِهَا». "بەڕاستی ئەگەر مرۆڤ قورئان بخوێنێتەوە و بیری لێبکاتەوە و تێفکرێت لێی، ئەوە دەبێتە بەهێزترین ئامراز و هۆکار لە ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی گوناهەکان، یان هەندێکیان". قَالَ ابْنُ مُفْلِحٍ رَحِمَهُ اللَّهُ: «أَمَّا الْقُرْآنُ فَهُوَ أَعْظَمُ شِفَاءٍ وَأَكْثَرُ دَوَاءٍ، نَسْأَلُ اللَّهَ سُبْحَانَهُ أَنْ يَجْعَلَنَا مِنْ أَهْلِهِ بِفَضْلِهِ وَرَحْمَتِهِ». "سەبارەت بە قورئان، گەورەترین چارەسەرە و کاریگەرترین چارەسەرە، داواکارین لە خودای گەورە بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆی بمان گێڕێت لە ئەهلی قورئان". قَالَ ابْنُ الْقَيِّمِ رَحِمَهُ اللَّهُ: «فَمَا مِنْ مَرَضٍ مِنْ أَمْرَاضِ الْقُلُوبِ وَالْأَبْدَانِ إِلَّا وَفِي الْقُرْآنِ سَبِيلُ الدَّلَالَةِ عَلَى دَوَائِهِ وَسَبَبِهِ». "هیچ نەخۆشییەک نییە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەستە، قورئان ڕێنمایی نەکات بۆ چارەسەرکردنی و هۆکارەکەشی". وَقَالَ أَيْضًا: «فَقِرَاءَةُ الْقُرْآنِ بِالتَّفَكُّرِ هِيَ أَصْلُ صَلَاحِ الْقَلْبِ». "خوێندنەوەی قورئان بە تێڕامانەوە بناغە و بنچینەی باشبوونی دڵە". ئەم فەرمایشتانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە شیفای ڕاستەقینە و ئاسوودەیی جەستە و ڕۆح لە قورئاندایە، هەروەها تێڕامان لە قوڕئان قەڵغانێکە لە دژی تاوان و ئامرازێکە بۆ ڕاست و دروستی دڵ، وە ڕێنمایی مرۆڤ دەکات بۆ نەخۆشییەکانی و چارەسەریشی.
نووسینی: ئەڵوەند مەلا محمد ڕازی