♦️ چەند لاپەڕەیەڪ لە مێژووی دەوڵەتی شـــەیتان.!! ✺ لەپێناو دروووستبوونی ئەمریکادا، زیاتر لە 27ملیۆن کەس لە ئەمریکییە ڕەسەنەکان، کە هیندییە سوورەکان بوون، کۆمەڵکوژ کران و خاکەکەیان داگیرکرا. ✺ لەپێناو دامەزراندنی ئەمریکادا، زیاتر لە 14ملیۆن ئەفریقی وەکو کۆیلە بران بۆ ئەمریکا و زیاتر لە 2ملیۆنیان لەناو دەریادا خنکان و مردن، بەهۆی خراپی مامەڵە و شێوازی گواستنەوەیان. ✺ لەپێناو فراوانبوونی ئەمریکادا، زیاتر لە 1.5ملیۆن مەکسیکی کوژران و خاکەکەیان داگیرکرا. ✺ لەپێناو پاراستنی ئەمریکادا، زیاتر لە 6ملیۆن کەس لە جەنگی جیهانی دووەمدا کوژران، لەنێویشیاندا 300هەزار کەس لە شارەکانی "هیروشیما" و "ناگازاکی" بە چەکی ناوکی کۆمەڵکوژ کران. ✺ لەپێناو سەلماندنی هێزی ئەمریکادا، زیاتر لە 2ملیۆن ڤێتنامی کوژران. ✺ لەپێناو دەستبەسەرداگرتنی دراوسێکانیدا، ئەمریکا زیاتر لە 200هەزار کەسی لە "ترینیداد، نیکاراگوا، کوبا" کۆمەڵکوژ کرد. ✺ لەپێناو دابینکردنی سەرچاوەکانی وزە بۆ ئەمریکا، زیاتر لە 2ملیۆن عێراقی کوژران. ئەمە بەشێکە لەو مێژووە ڕەشەی ئەمریکا کە هەیەتی، کەچی لە ئێستادا درووشمی مافی مرۆڤ و یەکسانی و پێکەوەژیان بە گەلانی جیهان دەفرۆشێتەوە..!!