سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ایا ڕۆژوو گرتنه‌وه‌ له‌ بری مردوو درووستە.؟
گۆڕینی فۆنت

ایا ڕۆژوو گرتنه‌وه‌ له‌ بری مردوو درووستە.؟

یەکەم: قەزا کردنەوەی ڕۆژوو لەبری ئەو مردووەی کەبەهۆی  عوزرێکەوە دوای خستووە: 
هەرکەسێک بمرێت وڕۆژووی فەرزی لەسەر بێت ، وبەهۆی عوزرێکی شەرعی یەوە نەتوانێت بیگرێتەوە تاوەکو دەمرێت ؛ ئەوا هیچ لەسەر نی یە ، و واجبیش نی یە لەبری ئەو ڕۆژانە خواردنی بۆ بدرێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە ، وزۆربەی زانایانیش هەمان بۆچوونیان هەیە.
دووەم: قەزا کردنەوەی ڕۆژوو لەبری ئەو مردووەی کەبەبێ بوونی عوزرێکی شەرعی دوای خستووە: 
هەرکەسێک بمرێت وڕۆژووی فەرزی لەسەر بێت ـ جا ڕۆژووەکە ڕۆژووی نەزر بێت یاخود کەفارەت ویاخود ڕۆژووی ڕەمەزان بێت ـ وتوانیبێتی بیگرێتەوە ، بەڵام نەیگرتبێتەوە تاوەکو دەمرێت ؛ ئەوا سەرپەرشتیارەکەی دەتوانێت بۆی بگرێتەوە ، خۆ ئەگەر بۆی نەگرتەوە ، ئەوا لەبری هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێکی بۆ دەدات ، ئەمەش قەولی قەدیمی شافعی یە ، وەهەریەک لە : النوويُّ، وابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.
سێیەم: قەزا کردنەوەی ڕۆژوو لەبری کەسێک لەژیاندایە:
نابێت ودروست نی یە قەزا کردنەوەی ڕۆژوو لەبری کەسێک لەژیاندایە ، ؛ هەریەک لە: ابنُ حزمٍ، وابنُ عبدِ البَرِّ، وابنُ العربيِّ، والقاضي عِياض، والنوويُّ کۆدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی بەهەشت

 166
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram