بۆ ئەوەی هەست بەخۆشەویستی مێردەکەت بکەیت ! 1- تێگەیشتن لە ژیانی هاوسەرگیری. ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بناغەی خۆشەویستی و بەزەیی دامەزراوە، نەک وەکو ئەو ژیانە خەیاڵییەی لە فیلم و دراماو زنجیرەکاندا دەیبینن، بۆیە پێویستە ڕاستی لەگەڵ خەیاڵدا بەراورد و تێکەڵ نەكرێت. 2- لێبوردن و تێگەیشتن. پێویستە لەماندووبوون و فشارەکانی پیاو تێبگەیت کە لە مەیدانی کارو ژیاندا بەرەوڕووی دەبێتەوە ئەمانە کاریگەری لەسەرهەستە سۆزدارییەکان درووست دەكات. 3- ناسینی کەسایەتی مێرد. زۆرێك لە پیاوان ناتوانن بە وشە خۆشەویستی دەربڕن، بەڵکو بە کردەوە وڕەفتار گوزارشت لە هەڵوێستەكانیان دەكەن. 4- سکاڵانەکردن. نابێت مێردەكەت تاوانبار بکەیت كەهەست و سۆزی كەمە، چونکە ئەمە زیاتر ساردی دەکاتەوە، باشتروایە ستایشی بکەیت بۆ ئەو کارانەی کردوویەتی. 5- دانپێدانان بەخۆشەویستی. هەمیشە با ژن پیشانی مێردەكەی بدات کە دەزانێت ئەو خۆشی دەوێت، ئەمەش لە ڕەفتارەکانی مێردەكەیەوە دەردەکەوێت نەک لە گوفتارەکانیەوە. 6- بیرکردنەوە لە پێداویستییەکانی مێرد. نابێت ژن تەنها بیر لە پێداویستی خۆی بکاتەوە، بەڵکو دەخوازێت بیر لە پێداویستی مێردەكەشی بكاتەوە لە رووی سۆزو خۆشەویستییەوە. نابێت هەمان ڕەفتاری مێردەكەی دووپات بكاتەوە، بەڵکو بەباشی وەڵام بداتەوە. ئا: یاسین ئەحمەد زەنگەنە پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.