سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بۆ ئەوەی كچەكەت نەتۆرێت، فێری بكە!
گۆڕینی فۆنت

بۆ ئەوەی كچەكەت نەتۆرێت، فێری بكە!

دایكانی بەڕێز لێرەدا چەند ئامۆژگاری و رێنماییەك دەخەینە روو دەخوازین دایكان بەخەمخۆری و دڵسۆزی خۆیان بەجوانی بیگەیەنن بەكچەكانیان تا كچەكانیان لەژیانی خێزانیدا ئاسوودەو سەركەوتووبن و نەبنە مایەی خەم و كێشە بۆ خۆیان و خانەوادەكەیان:

فێری بكە ئەو شووی كردووەو گواستراوەتەوە بۆ ماڵی هەمیشەیی، ماڵی باوكی ماڵی كاتییە، ژیانی ئەو ئیتر لەلای مێرد و منداڵەكانیەتی.
فێری بكە كە دەرگای ماڵی باوكی هەمیشە كراوەیە، بەڵام بیری بخەوە كە ماڵی باوكی چیتر ماڵی ئەو نییە، ئەو ماڵی خۆی هەیەو بەرپرسیارێتی خێزانی لەئەستۆدایەو ناكرێت وەك قۆناغی كچێتی هەڵسووكەوت بكات. 
فێری بكە كە ڕێزگرتن لە مێردی كلیلی بەختەوەری ژیانی خێزانییە. 
فێری بكە كە شەرم پێویستە پێش هاوسەرگیری و دوای هاوسەرگیری بەردەوام بێت.
فێری بكە كە ئەگەر خۆشبەختی هاوسەرگیری دەوێت، تەماشای خەڵكی تر نەكات و ژیانی خۆی بە خەڵكی تر بەراورد نەكات، تەنها سەیری بارودۆخی خۆی و مێردەكەی بكات.
فێری بكە كە ئیسراف و بەفیڕۆدانی ماڵ و سامان لە خاسیەتەكانی شەیتانە، ئەو پارانەی پیاو پەیدای دەكات بۆ بژێوی ژیان بەرەنجی شان و شەكەتی و ماندووبوون دەستی دەكەوێت و لەلاكۆڵان نەدۆزراوەتەوە. 
فێری بكە كە دوای هاوسەرگیری دەست وەرنەداتە كاروباری  برا و خوشكەكانی،  بەئەندازەیەك لەهەموویانەوە نزیك بێت، جیاوازی نەكات لە نێوان براكانی بەپێی ئەوەی  حەز لە ژنەكەیان دەكات یان ڕقی لێیانە.
فێری بكە كە تووڕەیی و هەڵچوونی چەند بارە لە نێوان ژن ومێرد و دەرەنجانی نەرێنی هەیە، لە داهاتوودا كاریگەری دەبێت لەسەر ڕووخانی متمانە و تێكدانی هێلانەی هاوسەرگیری.
فێری بكە كە نهێنییەكانی مێردی نهێنییەكانی ئەوە، نهێنی مێردی بپارێزێت وباسی نەكات تەنانەت بۆ خێزانەكەشی.
فێری بكە كە ئاراستەو راسپاردە لە هاوڕێكانی وەرنەگرێت سەبارەت بە مێردو خێزانەكەی.
فێری بكە كە پاك وخاوێنی كەسی لە هاوسەرگیریدا پێویستە وناكرێت پشتگوێ بخرێت.
فێری بكە كە گرنگی بە پاك و تەمیزی ماڵەكەی و ژووری مێردەكەی بدات.
فێری بكە ركەبەرایەتی مێردەكەی نەكات، لە هیچ هەنگاو یان هەڵوێستێكدا پێشی نەكەوێت.
فێری بكە كە كێشە و گرفت هەمیشە ڕوودەدات، باشترینی ژنان ئەوانەن كەهاوكاری باشن لەچارەسەری كێشەكان و ئاشتی و ئارامی بۆ ماڵ و هاوسەرەكەیان فەراهەم دێنن. 
فێری بكە كە ژیانی هاوسەرگیری پێویستی بە ئارامگرتنە  لەسەر ناخۆشی و ناڕەحەتییەكانی ژیان.  
فێری بكە كە درۆ بنەمای تێكدانی هەر پەیوەندییەكی هاوسەرگیرییە، ژیانی خێزانی وێران دەكات.
فێری بكە كە خۆی بەمۆبایلەوە خەریك نەكات كاتێك مێردەكەی دەگەڕێتەوە.
فێری بكە كە ڕێزگرتن لە خێزان و خانەوادەی مێرد ڕێزگرتنە لەخودی خۆی، هەروەها بەهۆیەوە رێزو خۆشەویستی مێردەكەی مسۆگەر دەكات.

ئا: م. یاسین ئەحمەد زەنگەنە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 214
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

  • Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram