كاتێك كچەكانتان سەردانتان دەكات، ئەمانەی فێربكەن! - نهێنییەكانی ماڵەكەی تەنها لەنێوان ئەو و هاوسەرەكەی بمێنێتەوە. - لەگەڵ هاوسەرەكەی كێشە وملەجەڕێ نەكات، چونكە سەرەتا خۆی باجی كەلەڕەقییەكەی كەی دەدات. - پێكەنینی بەرز و دەنگی بەرز مێیەتی و شكۆیی ژن تێكدەدات. - درۆكردن لەگەڵ هاوسەر، تەنانەت بۆجارێكیش، دەكرێت متمانەی هاوسەرەكەی بۆ هەتاهەتایی لەدەستبدات. - پاكی و خاوێنی، جا پاكی جەستە یان پاكی ماڵەكە، وادەكات هاوسەرەكەی ئەرێنی بێت و خۆشی بوێت. - دووزمانی نەكات و خۆی لەقسەهێنان و قسەبردن بپارێزێت. - هەردوو ڕۆڵی ژن و پیاو پێكەوە نەبینێت، ئەو ژنە و وەك خاتوونێكی بەویقار هەڵسووكەوت بكات بەشانازییەوە رۆڵی خۆی ببینێت. - لەگەڵ ئەو پیاوانەی خزمی هاوسەرەكەین پێكەنین نەكات، تەنها لە دۆخی دیاریكراو و ئەوكاتەی لەگەڵ هاوسەرەكەیدایە. - بزانێت غیرەی هاوسەرەكەی خۆشەویستییە نەك گومان و دڵپیسی. - ماڵی باوكی بۆ خۆشەویستی و سەردان و میواندارییە، بەڵام ماڵەكەی ماڵی هاوسەرەكەیەتی. - بزانێت هیچ كەسێك جگە لە هاوسەرەكەی بەرگەی كاردانەوەكانی ناگرێت. - هاوارو بۆڵەبۆڵ نەكات وهەمیشە بەنەرمی بدوێت. - فێری بكە بەرپرسیارێتی هی هاوسەرەكەیەتی بە فەرمانی خودا، ڕا و قسەی خۆی بەزۆر نەسەپێنێت. - وشەی (تەڵاقم بدە) لەگەڵ هەر ناكۆكییەكی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بەكارنەهێنێت. - نوستنگەی هاوسەرەكەی جێنەهێڵێت، هەرچەندە ناكۆكی لەنێوانیانداهەبێت. - رووخۆش و دەم بەخەندە بێت لە گەڵ مێردەكەی و نیگەران و خەمباری نەكات. - هەركات هاوسەرەكەی لەكارگەڕایەوە بەرووخۆشی و دەم بەخەندەوە پێشوازی لێ بكات و پەرداخێك ئاوی بۆ بهێنێت. - لەكاتی نەخۆشی و سەختییەكاندا هاوسەرەكەی جێنەهێڵێت. - فێری بكە خانەوادەكەی پشتیوانی لێدەكەن، بەڵام بۆهەر ناكۆكییەك ناكرێت ماڵی هاوسەرەكەی جێبهێڵێت. - فێری بكە بەمێیەتی و خاتوونی خۆی دەتوانێت هاوسەرەكەی ڕازیبكات ئەگەر شێرێكی درندەش بێت، بەڵام بە كەلەڕەقی تەنها خۆی تێكدەدات. - فێری بكە بەناو ئازادی لە كارەكانی شەیتانە، خۆجوانكردن بۆناوبازاڕو شەقامەكان بەرەو ئاگری دۆزەخی دەبات. - فێری بكەن خاتوونێك بێت، شاژنی ماڵەكەی بێت، خێزانەكەی بەڕێوەببات، خۆشەویستی و میهرەبانی و بەزەیی تیایاند بچێنێت. ئا: یاسین ئەحمەد زەنگەنە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.