وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌کان. کوڕی خاك کاتێک له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌ته‌وێت بوه‌ستی له‌قورئانی پیرۆزدا، ئه‌وا ده‌بێت دیقه‌تی دوایین پیت بده‌ین هه‌تا بزانین پیته‌که چ جۆره پیتێکه و هه‌روه‌ها چ جۆره جوڵه‌یه‌کی له‌گه‌ڵه. دواپیتی هه‌ر وشه‌یه‌ک یان ئه‌وه‌تا پیتێکی نه‌بزوێن(صحیح)ه یاخود پیتێکی بزوێن(علة)هیه، پاشان یان ئه‌وه‌ته زه‌ننه‌ی له‌سه‌ره(السکون) یاخود پیتێکی جوڵاوه‌یه(المتحرک). وشه‌یه‌ک دوایی هاتبێت به پیتێکی نه‌بزوێن(صحیح) وه‌ک: ينفقون ، عليم ، ءأرباب. هه‌ریه‌که له پیته‌کانی(ن،م،ب) پیتێکی نه‌بزوێنن. وشه‌یه‌کیش کۆتایی هاتبێت به پیتێکی بزوێن(علة) وه‌ک: ثم دنا فتدلی[النجم:8] ، رسول من الله يتلو صحفا مطهرة[البینة: 2] ، إنها ترمي بشرر کالقصر[المرسلات: 32]. هه‌ریه‌که له‌پیته‌کانی(ا) له دنا و (و) له يتلو و (ي) له ترمي بریتتین له سێ پیتی بزوێن(العلة). وشه‌یه‌ک کۆتایی هاتبێت به زه‌ننه‌یه‌کی ڕاستی(أصلي) وه‌ک: قُمْ فَأَنذِرْ* وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ* وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ* وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ[المدثر:2-5]. هه‌موو دوا پیتی ئه‌و ئایه‌تانه زه‌ننه‌ی ڕاتییان له‌سه‌ره. وشه‌یه‌ک دوایی هاتبێت به پیتێکی جوڵاو، وه‌ک: سوڕه‌تی(الکافرون) له هه‌موو دوا پیتی ئایه‌ته‌کان به‌پیتکی جوڵاو دواییان هاتووه. الکافرون ، تعبدون ، أعبد ، دین، جگه له ئایه‌تی چواره‌م که به‌زه‌ننه‌ی ڕاستی کۆتایی پێهاتووه ئه‌ویش له وشه‌یعبدتم دا. درێژه‌ی ئه‌م باسانه‌و سێ حاڵه‌تی وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌کان( به‌زه‌ننه‌یی و ڕه‌وم و ئیشمام) له‌م بابه‌ته‌دا درێژه پێ ده‌ده‌ین. یه‌که‌م/ وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک ته‌نها به‌زه‌ننه. مه‌به‌ستمان له زه‌ننه‌ی ڕووت و به‌ده‌ر له ڕه‌وم و ئیشمام. دوو جۆر زه‌ننه هه‌یه: 1/ زه‌ننه‌ی ڕاستی(السکون الأصلي):ئه‌و وشانه ده‌گرێته‌وه که کۆتای‌یان هاتووه به پیتێکی زه‌ننه‌داری ڕاستی، واته پیته‌که له بچینه‌دا زه‌ننه‌ی له‌سه‌ره، وه‌ک: له‌ئایه‌ته‌کانی(2-3-5) سوڕه‌تی _المدثر)دا به‌رچاون. 2/ زه‌ننه‌ی ناڕاستی؛ تووشهاتوو به‌زه‌ننه(سکون عارض): ئه‌و وشانه ده‌گرێته‌وه که کۆتای‌یان هاتووه به پیتێکی جوڵاو به‌ڵام له‌ئه‌نجامی وه‌ستان له‌سه‌ری به‌زه‌ننه‌یی ده‌یانخوێنینه‌وه، وه‌ک له‌ئایه‌تی (1-6)ی سووره‌تی(المدثر)دا ده‌رده‌که‌وێت: يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ... وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ، دوو وشه‌یالمدثر ، تستکثر هه‌ردووکیان جوڵه‌ی بۆر(الضمة)ی له‌سه‌ره‌و به‌ڵام له کاتی وه‌ستان له‌سه‌ریان به‌زه‌ننه‌یی ده‌یانخوێنینه‌وه. تێبێنی/ هه‌ڵه‌یه کاتێک ڕاده‌وه‌ستیت له‌سه‌ر پیتێکی جوڵاو جوڵه‌که‌ی بخوینیته‌وه، چونکه ئه‌وه له‌دروستیی خوێندنه‌وه نییه‌و دووره له راستییه‌وه، بۆیه هه‌رکه‌سێک ئه‌گه‌ر وه‌ستا له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک له‌قورئان و جوڵه(حرکة)که‌ی ده‌ربڕی ئه‌وا لایداوه له خوێندنه‌وه‌ی دروست(القراءة الصحیحة). ("لا نبتدأ بساکن ولا نقف علی متحرک") واته: ده‌ستپێناکه‌ین به‌خوێندنه‌وه به‌زه‌ننه‌یی پیتێک و ڕاشناوه‌ستین له‌سه‌ر پیتێک به‌جوڵاوه‌یی). ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که‌ده‌توانین وه‌ستانه‌که به‌زه‌ننه‌یی بخوێنینه‌وه: 1. هه‌موو وشه‌یه‌کی بۆردار(المرفوع والمضموم)، وه‌ک: رجال. 2. هه‌موو وشه‌یه‌کی سه‌ره‌دار(المفتوح)، وه‌ک: قال. 3. هه‌موو وشه‌یه‌کی ژێردار(المکسور والمجرور)، وه‌ک: في الناقور. 4. هه‌ر وشه‌یه‌ک دوایی هاتبێت به پیتێکی شه‌دده‌دار(المشدد) یاخود پیتێکی سووک(غیر المشدد)، وه‌ک: وتب ، کسب. 5. ئه‌گه‌ر به هه‌مزه‌یه‌کی چه‌سپاو(محقق) دوای هاتبوو. وه‌ک: شآء ، السمآء. که‌واته هه‌مزه‌ی ئاسنکراو ناگرێته‌وه(الهمزة المسهلة). 6. هه‌موو وشه‌یه‌ک که به ته‌نوین دوایی هاتبێت، به‌ڵام جگه له ته‌نوینی دوو سه‌ره(تنوین الفتحتین)، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نوینی دوو سه‌ره ئه‌گه‌ر هات له کۆتایی وشه‌یه‌ک ئه‌وا له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ری ده‌بێته مه‌ددی له‌جیاتی(مد العوض)، وه‌ک: حوبا کبیرا، هه‌روه‌ها ئه‌لیفی مه‌قصوره که له‌سه‌ر پیتی(ی)یه، وه‌ک: عمی. نموونه‌ی ته‌نوینی دوو بۆر وه‌ک: کتاب أنزلناه ، بوو دوو ژێریش وه‌ک: جنات تجری. [pagebreak] دووه‌م/ وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه به ڕه‌وم(الروم). ڕه‌وم له زمانه‌وانیدا: به‌واته‌ی داوا دێت(الطلب). له‌زاراوه‌ی ته‌جویددا: لاوازکردنی ده‌نگی جووڵه‌ی سه‌ر پیتێکه به‌جۆرێک زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌که بڕوات، یاخوود بریتییه له هێنانی که‌مێک له ده‌نگی جووڵه‌ی سه‌ر پیتێک که به سێیه‌کی دانراوه(الثلث) به‌جۆرێک ئه‌و ده‌نگه گوێبیستێکی نزیک ده‌یبیستێ هه‌رچه‌نده کوێریش بێت، ڕهومیش ته‌نها له پیتی بۆردار(المضموم) و ژێردار(المکسور)دا ده‌بێت. ئیختیلاس(الإختلاس)یش بریتییه له ده‌ربڕینی دوویه‌ک له سێی جووڵه‌ی سه‌ر پیته‌که(ثلثین). جیاوازی نێوان ڕه‌وم و ئیختیلاس. 1/ ڕه‌وم ده‌ربڕینی سێیه‌کی ده‌نگی جووڵه‌که‌یه، به‌ڵام ئیختیلاس دووبه‌ش له سێ. 2/ ته‌نها له‌حاڵه‌تی وه‌ستان ده‌بێت، به‌ڵام ئیختیلاس له‌کاتی ڕۆیشتنیش ده‌بێت. به‌ڵام وشه‌ی (تَأْمَنَّا) له ئایهتیقَالُواْ يَا أَبَانَا مَا لَكَ لاَ تَأْمَنَّا عَلَى يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُ لَنَاصِحُونَ[يوسف:11]. ڕه‌وم و ئیشمام هه‌ردووکیان ده‌شێت ئه‌نجام بدرێن، هه‌روه‌ها ئیختیلاسیش که له‌پێشتره له ڕه‌وم. 3/ ته‌نها له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی بۆرو ژێر(الضمة و الکسرة) ده‌بێت، به‌ڵام ئیختیلاس له‌گه‌ڵ هه‌رسێ جووڵه‌که ده‌بێت(سه‌ره و بۆر و ژێر). حاڵه‌ته‌کانی که ڕهومی تێدا ده‌بێت: 1/ له وشه‌یه‌ک کۆتاییه‌که‌ی بۆر له‌سه‌ر بێت یاخود ژێری له ژێر بێت به‌مه‌رجێ ئه‌سڵی بن. 2/ هه‌ر وشه‌یه‌ک کۆتاییه‌که‌ی شه‌دده‌دار بێت یان سووک بێت(بێ شه‌دده). 3/ کۆتایی هاتبێت به هه‌مزه یان به ههرپیتێکی تر. 4/ ئه‌گه‌ر دوو بۆر یان دوو ژیری له‌سه‌ر بێت(تنوین)، به‌ڵام ته‌نوینی دوو سه‌ره(تنوین الفتحتین) نابێت له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ک که کۆتایی هاتبێت به ئه‌لیفی مه‌قصور له‌سه‌ر(ی). بۆچی ڕه‌وم له پیتی سه‌ره‌دار(مفتوح)دا نابێت؟ له‌به‌ر سووکی سه‌ره(الفتحة) خۆی، سه‌ره ئه‌گه‌ر هه‌ندێکی هاته ده‌ر ئه‌وه هه‌مووی هاتووه، واته پارچه ناکرێت. تێبینی/ له‌کاتی ئه‌نجامدانی ڕه‌وم ئه‌گه‌ر پیته‌که سیفه‌تی لهرهشی(قلقلة) هه‌بو ئه‌وا له‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌نجام نادرێت چونکه ڕه‌وم حوکمی وه‌ک پیتێکی جووڵاو وایه، له‌ره‌ش له‌سه‌ر پیتێکی وه‌ستاو(ساکن) ده‌بێت. سێیه‌م/ وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌یه‌ک به ئیشمام(الإشمام). ئیشمام: بریتییه له کۆکردنه‌وه‌و خڕکردنه‌وه‌ی دوو لێوه‌کان بۆلای یه‌کتر به‌بێ هیچ له‌ده‌ربڕینی ده‌نگێک له‌دوای ده‌ربڕینی دواپیت به‌زه‌ننه‌یی. ئه‌و لێو کۆکردنه‌وه‌یه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه که بزانرێت پیتی کۆتایی بۆردار(مضموم)ه، پێویسته دهروهیهکیش(فرجة) بمێنێته‌وه له‌نێوانیان هه‌تاوه‌کو هه‌وای لێ بێته‌ده‌ر، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئیشمام ئه‌نجام بدرێت له‌دوای ده‌ربڕینی دواپیته وه‌ستاوه‌که به‌بێ هیچ دواکه‌وتنێک. ئیشمام به‌چاو ده‌بینرێت و په‌یوه‌ندی نیه به ده‌نگه‌وه، بۆیه کوێر هه‌ستی پێناکات و کوێر لهکوێر فێری نابێت به‌ڵکو له چاوساغێک.. ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئیشمامی تێدا ڕووده‌ده‌ن: 1/ ته‌نها له بۆردار(مضموم)ده‌بێت، واته په‌یوه‌ندی نیه به ژێردار(المکسور) و سه‌ره‌دار(المفتوح)ه‌وه. 2/ هه‌ر وشه‌یه‌ک کۆتاییه‌که‌ی شه‌دده‌دار بێت یان سووک بێت(بێ شه‌دده). 3/ کۆتایی هاتبێت به هه‌مزه یان به ههرپیتێکی تر. 4/ ئه‌گه‌ر دوو بۆر، به‌ڵام ته‌نوینی دوو سه‌ره(تنوین الفتحتین) نابێت له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ک که کۆتایی هاتبێت به ئه‌لیفی مه‌قصور له‌سه‌ر(ی)، هه‌روه‌ها له ته‌نوینی دوو ژیریش نابێت. بۆچی ئیشمام ته‌نها لهبۆردار(مضموم)دا ده‌بێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی بۆر(الضـمة)دا لێوه‌کان کۆده‌بنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره(الفتحة) که لێوه‌کان له‌گه‌ڵی ده‌کرێنه‌وه و هه‌روه‌ها ژێر(الکسرة) که لێوی خواره‌وه له‌گه‌ڵی داده‌به‌زێت.