دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ١٠. پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن خوای گه‌وره له مانگه‌كاندا مانگی ڕه‌مه‌زانی تایبه‌تمه‌ند كردووه به ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی به‌رز، له ڕۆژه‌كاندا ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ذی الحجة وه له شه‌وه‌كاندا ده شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان. نیشانه‌كانی وه‌رگرتنی عیبادهت به‌رده‌وامییه له سه‌ری، وه نیشانه‌ی وهرنهگیرانیشی ئه‌وه‌یه كه تاوانی به دوادا بكه‌یت. جیاوازی نێوان باوه‌ڕداران و دوڕووه‌كان ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕداران خۆ ئاماده ئه‌كه‌ن بۆ كاری چاك، به‌ڵام دوڕووه‌كان خۆیان ئاماده ناكه‌ن و گۆێی پێ ناده‌ن. موسڵمانان ئه‌مڕۆ زه‌لیلترین و هه‌ژارترین گه‌لانی ڕووی دنیان چونكه ئه‌و لادان و خراپه‌كاریانه‌ی ده‌روونی خۆیان نه‌گۆڕیوه‌و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌ی خوایان نه‌كردووه. هه‌موو كه‌سێك له ئێمه له ڕاستیدا بازرگانه، وه شت و باره‌كه‌ی كار‌و كرده‌وه‌كانیه‌تی، جا كاتێك له ڕوژی دواییدا پێوه‌ره‌كان دانران ئه‌وكاته ئیتر ده‌رچووه‌كان و قازانجكردووهكان ده‌رئه‌كه‌ون و بازرگانیه‌كه‌یان ئه‌به‌نه‌وه و هه‌روه‌ها زه‌ره‌رمه‌ندو دۆڕاوه‌كانیش ده‌ر ئه‌كه‌ون بازرگانیه‌كه‌یان ئهدوڕێنن. پێویسته كاریگه‌ری و پاشماوه‌ی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ر ڕوژووگرهوه له كرده‌وه‌و گوفتاریداڕهنگ بداته‌وه، جا له ڕه‌مه‌زاندا بێت یان نا جیاوازییان نییه. مه‌به‌ست له هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كانی ئیسلام گه‌یشتنه به ته‌قواو له خواترسان و پارێزكردن. زانایانی پێشین -ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت - كه ڕه‌مه‌زان ئه‌هات وازیان له خوێندن ئه‌هێناو خۆیان یه‌كلا ئه‌كرده‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز. ئیمامی مالك -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌رسی نهئهوتهوه به ده‌ست نوێژه‌وه نه‌بوایه، وه به ڕَێزو ئه‌ده‌به‌وه دائه‌نیشت بۆ باسكردن و ڕاڤه‌كردن و گوێگرتن له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). هه‌موو خۆشی و له‌زه‌تی دنیا ناگاته چركه‌ساتێكی له‌زه‌ت و شیرینی باوه‌ڕ، وه هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت له خۆشی وله زهتهكانی دنیا به ئاره‌زووی خۆی بخوات، به‌ڵام شیرینی و تامی باوه‌ڕ ڕێزێكهو خوای گه‌وره ئه‌یبه‌خشێت به‌و به‌ندانه‌ی كه ویستی له سه‌ریانه. چه‌مكی ڕۆژوو ته‌نها خۆ گرتنه‌وه نییه له خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵكوو گرتنه‌وه‌ی ئهندامهكانیشه له واز هێنان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردوون. و ًًصلى الله و سلم على نبينا محمد و على اله و صحبه و سلم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: هه‌موو ئه‌م بابه‌ته له موحازه‌ره‌یه‌كی د. سفر الحوالي وه‌رگیراوه وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێ دراوه.