دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی دروست له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان (١) یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان له ئه‌بووهوره‌یره‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: من صام رمضان إيمانا واحتسابا، غفر له ما تقدم من ذنبه. رواه الشيخان. هه‌ركه‌سێ به باوه‌ڕ و به ته‌مای پاداشته‌وه ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌و تاوانه‌ی له‌وه‌وپێش بوێتی لێی ده‌بوردرێت. له ئه‌بووسه‌عیدی خودری -خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی: غزونا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم لست عشرة مضت من رمضان، فمنا من صام ومنا من أفطر، فلم يعب الصائم على المفطر، ولا المفطر على الصائم. متفق عليه. له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) شازده ڕۆژ له ڕه‌مه‌زان ڕۆشتبوو غه‌زوه‌یه‌كمان كرد. تێماندا هه‌بوو به‌ڕۆژوو بوو وه تێشماندا هه‌بوو به‌ڕۆژوو نه‌بوو. ئیتر نه ڕۆژووه‌وان له‌كه‌ی له‌وه گرت كه ڕۆژووه‌كه‌ی شكاندووه و نه ئه‌وه‌ش به‌ڕۆژوو نه‌بووه له‌كه و عه‌یبی له ڕۆژووه‌وانه‌كه گرت. له ئه‌بوو‌ئه‌ییووبی ئه‌نساری -خوا لێی رازی بێت- كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: من صام رمضان ثم أتبعه ستاً من شوال، كان كصيام الدهر. رواه مسلم. هه‌ركه‌سێك ڕه‌مه‌زان بگرێت و پاشان شه‌ش ڕۆژیشی له شه‌وال به‌دوادا بێنێت (به‌ڕۆژوو بێت)، ئه‌وه وه‌ك ڕۆژووی ساڵه‌كه‌ی گرتبێت. له ئه‌بووهوره‌یره‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: إذا جا‌ء رمضان فُتّحت أبواب الجنة، وغُلّقت أبواب النار، وصُفّدت الشياطين.) رواه مسلم. كه ڕه‌مه‌زان هات، ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن؛ وه شه‌یتانه‌كان ده‌ستوپێوه‌ند ده‌كرێن. له عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بباس -خوا لێیان ڕازی بێت- فه‌رمووی: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم أجود الناس، وكان أجود ما يكون في رمضان حين يلقاه جبريل، وكان يلقاه في كل ليلة من رمضان فيدارسه القرآ‌ن، فلرسول الله صلى الله عليه وسلم أجود بالخير من الريح المرسلة. رواه البخاري. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) خێرۆمه‌ندترین و ده‌ستكراوه‌ترینی خه‌ڵكی بووه و زۆر خێرۆمه‌ند بووایه، له ڕه‌مه‌زاندا بوو كاتێ (جبریل) پێی ده‌گه‌یشت. وه له هه‌موو شه‌وێكی ڕه‌مه‌زاندا پێی ده‌گه‌یشت و قورئانی له‌گه‌ڵ ده‌خوێنده‌وه. سوێند به خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له بای نێردراو (واته چۆن با به هه‌موو لایه‌كدا ده‌ڕوات و گشت لایه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئاوه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خێر و ده‌ستكراوه‌یی له ڕه‌مه‌زاندا هه‌موو جۆره خێرێكی ده‌گرته‌وه (ده‌سكراوه‌تر بوو بۆ خێر و چاكه). له عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بباس -خوا لێیان ڕازی بێت- كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئافره‌تێك له پشتیوانان كه پێی ده‌وترا (دایكی سنان)ی وت: عمرة في رمضان تقضي حجة أو حجة معي. رواه البخاري و مسلم. عه‌مره‌یه‌ك له ڕه‌مه‌زاندا له‌جێی حه‌جێك یان حه‌جێكه له‌گه‌ڵ من. له ئه‌بووهوره‌یره‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: من قام رمضان إيماناً واحتسابا، غُفر له ما تقدم من ذنبه. متفق عليه. هه‌ركه‌سێك ڕه‌مه‌زان هه‌ڵێسێنێ (ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی به‌جێ بێنێت له ڕۆژوو و ته‌راویح وهتد...) به ئیمان و ئیحتیسابه‌وه، ئه‌وه له تاوانی ڕابوردووی ده‌بوردرێت. وه له ئه‌بووهوره‌یره‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً، غُفر له ما تقدم من ذنبه. متفق عليه. هه‌ركه‌س به ئیمان و به هیوای پاداشته‌وه شه‌وی ڕێز زیندوو بكاته‌وه و تێیدا هه‌ڵسێت به به‌ندایه‌تیكردن، له تاوانی له‌وه‌وپێشی ده‌بوردرێت.