دانراوه له‌لایه‌ن: کوڕی پاك ده ڕۆژی مانگی زولحیججه ناوه‌ناوه پێویستمان بە نوێکردنه‌وه‌ی باوه‌ڕه بۆ نه‌رمکردنه‌وه‌ی دڵه‌کانمان له تاوان و بێئاگایی له خوا تا به گوێگرتن له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌خته‌وه‌ر ببین و باوه‌ڕمان پێوه زیاد ببێت. بۆیه خوای په‌روه‌ردگار به ڕه‌حم و به‌زه‌ییی خۆی چه‌ند بنکه‌یه‌کی پشوودانی بۆ موسوڵمانان بڕیار داوه بۆئه‌وه‌ی خۆیان له گوناهـ و تاوان پاك بکه‌نه‌وه و دووباره بكه‌ونه‌وه ڕێ بۆ قیامه‌ت تا به‌پاكی له دونیا ده‌ربچن به‌ره‌و دواڕۆژ. ئینجا ده ڕۆژی حاجییانیش یه‌کێکن له‌و بنکانه‌ی که خوای په‌روه‌ردگار بڕیاری داوه بۆ خۆپاككردنه‌وه له تاوان و گوناهـ و هه‌روه‌ها وه‌گڕدانی ئیمان بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و نازونیعمه‌ته که ئیسلامی پیرۆزه. باشترین هه‌له مرۆڤ بیقۆزێته‌وه بۆ خۆپاككردنه‌وه له گوناهـ و تاوان و زیادکردنی ئیمان، ئه‌و سات و کاته‌یه که خودای په‌روه‌ردگار له به‌نده‌کانی نزیك ده‌بێته‌وه، ده‌رگای لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌کاته‌وه، وه کارێکی که‌مه و پاداشتێکی زۆر و هه‌روه‌ها کاتی قه‌بووڵبوونی دوعا و پاڕانه‌وه بێت. بۆیه ئه‌م ده‌ی حاجییانه به‌ڕێوه‌یه خوای په‌روه‌ردگار تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تایبه‌تی به‌م ده ڕۆژه به‌خشیوه بۆ به‌هێزکردنی ئیمان و نه‌رمکردنه‌وه‌ی دڵه‌کان. هیچ ڕۆژێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی نییه ئینجا نه‌که‌ی له‌ده‌ستت بچێت و بیئاگا بیت له به‌ندایه‌تیی خوادا. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ما من أيام العملُ الصالحُ فيها أحب إلى الله من هذه الأيام." قالوا: يا رسول الله، ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله إلا رجلاً خرج بنفسه وماله، ثم لم يرجع من ذلك بشيء. رواه البخاري. واتا: "هیچ ڕۆژێك نییه هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕۆژانه کار و کرده‌وه‌ی چاکی تێدا خۆشه‌ویست بێت به‌لای خواوه. وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، جیهادیش؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له وه‌ڵامدا وتی: نه جیهادیش له پێناو خوادا مه‌گه‌ر که‌سێك خۆی و سه‌روه‌ت و سامانی ببات بۆ جیهاد و هیچی نه‌گه‌ڕێته‌وه." که‌واته هیچ ڕۆژ و ساتێك نییه کرده‌وه‌ی چاکی تێدا خۆشه‌ویست بێت به‌لای خواوه و پله‌وپایه‌ی کرده‌وه‌ی ئه‌جر و پاداشتی زۆری له‌سه‌ر بێت وه‌ك ئه‌و ده ڕۆژه. بۆیه خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا به‌تایبه‌تی ئاگادارمان ده‌کاته‌وه بۆ به‌ندایه‌تیکردنی خوا له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا که ده‌فه‌رموێت: وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ. [الحج: ٢٨]. واتا: یادی خواش بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا. ڕۆژانی دیاریکراویش وه‌ک ئیبن‌عه‌بباس ده‌فه‌رموێت ده ڕۆژه‌که‌ی حاجییانه. به‌ڵێ، ده ڕۆژه‌که‌ی حاجییان گه‌وره‌یییان زیاتره له ده شه‌وه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی شه‌وه‌کانه (لیلة القدر). که‌واته ده‌بێت ڕۆژه‌که‌ی زیاتر ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه به زیکر و وێردی خوا وه‌ك له شه‌وه‌که‌ی. هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار سوێند به‌و ده شه‌وه ده‌خوات له سووره‌تی (الفجر)دا که ده‌فه‌رموێت: وَالْفَجْرِ * وَلَيَالٍ عَشْر. واتا: سوێند به به‌ره‌به‌یان، سوێندم به‌و ده شه‌وانه‌ی -ده شه‌وی مانگی حاجییانه-. هه‌روه‌ها له‌م ده ڕۆژه‌دا ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ی تێدایه که نۆیه‌مین ڕۆژیه‌تی؛ ڕۆژی حه‌جه ئه‌وه‌ی له عه‌ره‌فه ئاماده نه‌بێت حه‌جی به‌رناکه‌وێت و قه‌بووڵ نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژی قوربانیدانی تێدایه که ده‌یه‌مین ڕۆژیه‌تی. به‌لای زۆرێك له زانایان گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ڕۆژه به‌لای خواوه چونکه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: أعظم الأيام عند الله يوم النحر، ... رواه أبو داود والنسائي وصححه الألباني. کرده‌وه باشه‌کان له‌م ده ڕۆژه‌دا ١- ته‌وبه له هه‌رکاتێك له‌و کاته پیرۆزانه‌دا موسوڵمان پێویسته ته‌وبه بکات چونکه ته‌وبه‌کردن به‌خته‌وه‌ریی دنیا و دواڕۆژی تێدایه؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ. [النور: ٣١]. واتا: هه‌مووتان ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگار و سه‌رفراز بن. ٢- خۆدوورگرتن له تاوان و بێفه‌رمانیی خوا چۆن ته‌وبه له خوامان نزیك ده‌کاته‌وه، گوناهـ و تاوانیش به هه‌مان شێوه هۆکاری دوورکه‌وتنه‌وه‌مانه له خودای په‌روه‌ردگار له هه‌موو کات و ساتێکدا به‌تایبه‌تیش له‌و ده‌ڕۆژه پیرۆزه‌دا. ٣- باوه‌ڕبه‌خۆبوون و خۆتاودان و کۆششکردن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی خێر و گه‌وره‌ییی ئه‌م ڕۆژانه هه‌رکه‌سێك باوه‌ڕی به‌خۆی بێت و خۆی هان بدات و کۆشش بکات بۆ به‌ندایه‌تی و ڕه‌زامه‌ندیی خوا، خوای به‌خشنده و میهره‌بان پشتی ده‌گرێت و سه‌ریده‌خات، بۆیه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَع الْمُحْسِنِينَ. [العنكبوت: ٦٩]. واتا: ئه‌وانه‌ش له‌پێناو ئێمه‌دا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئێمه هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، به‌ڕاستی ئه‌مانه ڕێنمویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاك و دروستی خۆمان. ٤- نوێژ له‌کاتی خۆیدا له هه‌ر شوێنێك بێت سوننه‌ته نوێژه‌کان له کاتی خۆیدا بکه‌یت و ئه‌مه‌یان گه‌وره‌ترین و چاکترین عیباده‌تن بۆ له‌خوانزیکبوونه‌و؛ سه‌وبان ده‌فه‌رموێت: بیستم له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: عليك بكثرة السجود لله فإنك لا تسجد لله سجدة إلا رفعك إليه بها درجة، وحط عنك بها خطيئة. رواه مسلم. واتا: "زۆر کڕنۆش به‌ره بۆ خوا به بردنی هه‌ر کڕنۆشێک بۆ خوا پله‌یه‌ك له خوا نزیك ده‌بیته‌وه و گوناهێکت لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت." وه زۆر له سوننه‌ته‌کانیش ئه‌نجام بده چونکه یه‌کێکن له‌و شتانه‌ی که له‌خوا نزیکمان ده‌کاته‌وه هه‌موو کات، چون له فه‌رمووده‌ی قودسیدا هاتووه: وما يزال عبدي يتقرب إليّ بالنوافل حتى أحبه. رواه البخاري. ٥- به‌ڕۆژووبوون به‌ڕۆژووبوون ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی خواپه‌رستییه، له هه‌ندێك له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نۆ ڕۆژه‌که‌ی حاجیان به‌ڕۆژوو بووه و ڕۆژی عاشوورا وه هه‌روه‌ها سێ ڕۆژ له مانگێکدا که (ایام البیض)ی پێ ده‌وترێت؛ كان رسول الله صلى الله عليه وسلم یصوم تسع ذي الحجة ويوم عاشورا‌ء وثلاثة أيام من كل شهر. رواه أحمد وأبو داود والنسائي وغيرهم. به‌تایبه‌تی به‌ڕۆژووبوونی ڕۆژی عه‌ره‌فه که نۆیه‌م ڕۆژیه‌تی؛ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والسنة التي بعده. رواه مسلم. واتا: "داوام وایه له خوای به‌خشنده له ساڵی پێشتری و دواتری گوناهه‌کان خۆش ببێت." به‌ڵام بۆ حاجییه‌کان که له حه‌جن سوننه‌ته ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژوو نه‌بن، چونکه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ڕۆژوو نه‌بووه له کاتی ئاماده‌بوونی له عه‌ره‌فه‌دا. وه هه‌روه‌ها یه‌کێکه له‌و کرده‌وانه‌ی که خوای گه‌وره و میهره‌بان خۆی ده‌فه‌رموێت له فه‌رمووده‌ی قودسیدا هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی ئینسان بۆ خۆیه‌تی ته‌نها ڕۆژوو نه‌بێت، ڕۆژوو بۆ منه و من پاداشتی ڕۆژووگر ده‌ده‌مه‌وه؛ كل عمل ابن آدم له إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به. متفق عليه. ٦- التكبير والتهليل والتحميد ئه‌و سوننه‌ته له‌بیرکراوه هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی حاجییاندا سوننه‌ته (التكبير والتهليل والتحميد)بکه‌یت، چونکه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) هاتووه که عومه‌ر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: فأكثروا من التهليل والتكبير والتحميد. هه‌روه‌ها ئیمام بوخاری ده‌فه‌رموێت ئیبن‌عومه‌ر و ئه‌بووهوره‌یره -ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت- له‌و ده ڕۆژه ده‌رده‌چوون بۆ نێو شار و ده‌نگیان به‌رز ده‌کرده‌وه به ته‌کبیری خوا. چۆنێتیی ته‌کبیریش به چه‌ند شێوه‌یه‌ك هاتووه وه‌ك: (الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر كبيرا)؛ (الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، والله أكبر، والله أكبر، ولله الحمد)؛ (الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، والله أكبر، الله أكبر ولله الحمد). ٧- به‌خشینی ماڵ له‌پێناو خوادا به‌خشینی سه‌روه‌ت و سامان به‌سه‌ر هه‌ژاران و ده‌ستکورتاندا له‌به‌ر خاتری خوا یه‌کێکه له کۆی کرده‌وه چاکه‌کان. خوای په‌خشنده و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لا بیع فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ. [البقرة: ٢٥٤]. واتا: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له‌و ماڵ و سامان و دارایییه‌ی که پێمان به‌خشیون، ببه‌خشن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت که کڕین و فرۆشتن و دۆستایه‌تی و تکاکاری تێدا نییه، بێباوه‌ڕان هه‌رخۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ما نقصت صدقة من مال. رواه مسلم. واتا: "به‌خشین، له ماڵ و سامان که‌م ناکات." ئینجا به‌و یه‌قینه بژی باوه‌ڕی ته‌واوت هه‌بێت که به‌خشین ماڵ که‌م ناکات به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه زیادی ده‌کات. ئینجا له هه‌موو کاتێك به‌رده‌وام به له به‌خشینی سه‌روه‌ت و سامان به‌سه‌ر هه‌ژاران و ده‌ستکورتاندا به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه. ٨- زه‌رده‌خه‌نه و ڕووگه‌شیت به ڕووی خه‌ڵکدا پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه کلیلی دڵه‌کانه ئینجا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا پێویستمان به خێر و خێراتی زۆر هه‌یه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: تبسُّمك في وجه أخيك صدقةٌ لك. سلسلة الصحيحة للألباني. واتا: "زه‌رده‌خه‌نه و ڕووگه‌شیت به ڕووی براکه‌تدا سه‌ده‌قه‌یه." ئه‌مه بۆ هه‌موو کاتێکه به‌ڵام بۆ ئه‌م کاته‌ش به‌تایبه‌تی، نه‌وه‌ك موسوڵمان ڕووی ترشوتاڵ بێت وا ده‌زانیت تازه له دۆزه‌خ گه‌ڕاوه‌ته‌وه؛ چییه بۆ وایت؟ بڵێم چی ته‌وبه‌کارم، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ته‌وبه‌یه و پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته. ٩- لادانی به‌ربه‌ست و ناخۆشی و پیسی له ڕێگه‌ی خه‌ڵکدا ئه‌بووهوره‌یره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) که فه‌رموویه‌تی: نزع رجل لم يعمل خيرًا قط غصن شوك عن الطريق إما كان في شجرة فقطعه وألقاه، وإما كان موضوعًا فأماطه فشكر الله له بها فأدخله الجنة. رواه أبو داود. واتا: "پیاوێك هیچ چاکه‌یه‌کی ئه‌نجام نه‌دابوو له ژیاندا جارێکیان دڕکێك له ڕێگه‌ی موسڵمانان لاده‌دات یان به دارێکه‌وه بووه و لێی کردۆته‌وه و فڕێی داوه، خوای په‌روه‌ردگار سوپاسی ده‌کات و لێی خۆش ده‌بێت و به‌و کاره‌ی ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه." ئایینی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه بانگه‌شه‌ی هاوکاری و لادانی ناڕه‌حه‌تی و پیسی ده‌کات. ئه‌م جۆره کاره‌ش یه‌کێکه له‌و کارانه‌ی پاداشتێکی زۆری له‌سه‌ر وه‌رده‌گریت. هه‌روه‌ها یه‌کێکه له به‌شه‌کانی ئیمان. ١٠- قورئانخوێندن ئه‌بووئومامه ده‌فه‌رموێت گوێم لێ بوو له پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌یفه‌رموو: اقْرَؤوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْم الْقِيَامَةِ شَفِيعاً لأَصْحَابِهِ. رواه مسلم. واتا: "قورئان بخوێنن! ڕۆژی قیامه‌ت قورئان دێت داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا ده‌کات بۆ خاوه‌نه‌که‌ی." وه هه‌روه‌ها ئیبن‌مه‌سعوود ده‌فه‌رموێت گوێم لێ بوو له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: مَنْ قَرَأَ حَرْفَاً مِنْ كِتَابِ الله فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا لاَ أَقُولُ آلم حَرْفٌ وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْف ولامٌ حَرْفٌ وَميمٌ حَرْفٌ. رواه الترمذى حديث صحيح. واتا: "هه‌رکه‌سێك پیتێك بخوێنێت له قورئانی پیرۆزدا چاکه‌یه‌کی ده‌ست ده‌که‌وێت و چاکه به ده چاکه‌یه و من ناڵێم (ال‌م) پیتێکه به‌ڵکوو ئه‌لیف پیتێکه و لام پیتێکه و میم پیتێك." ئینجا هه‌وڵی خه‌تمکردنی قورئان بده له‌و ده ڕۆژه چونکه خێری زۆر زیاتره له ڕۆژانی تر. ئینجا ئه‌گه‌ر قورئانی پیرۆز له (٣٤٠٧٤٠) پیت پێك هاتبێت هه‌ر چاکه‌یه‌ك به ده چاکه‌یه که‌واته (٣٤٠٧٤٠٠) سێ ملیۆن و چوارسه‌دوحه‌وت هه‌زار و حه‌وسه‌دوچل خێرت ده‌ست ده‌که‌وێت له خه‌تمکردنی یه‌ك جار قورئانی پیرۆزدا. ئه‌مه له ڕۆژانی ئاسایییه به‌ڵام له‌م ده ڕۆژه‌دا هه‌ر خوا بۆ خۆی ده‌زانێت چه‌ند پاداشتت ده‌داته‌وه. وه ئه‌گه‌ر نازانیت قورئان بخوێنیت، ئه‌وا گوێی لێ بگره چونکه گوێگریش خێری گه‌وره‌ی چنگ ده‌که‌وێت. هه‌ر به‌و ده خاڵه کۆتایی به بابه‌ت دێنم، ئه‌گینا خێر و خێراتی زۆر هه‌یه موسڵمان له‌ده‌ستی نه‌دات و ڕه‌زامه‌ندیی خوای پێ به‌ده‌ست بێنێت له‌م ده ڕۆژه‌دا به‌تایبه‌تی و ڕۆژانی تریش وه‌ك چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك، ڕاستگۆیی، به‌جێگه‌یاندنی سیله‌ی ڕه‌حم، ئاشتکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، بانگه‌وازی چاکه و ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خراپه، له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌خێوکردنی هه‌تیو، یارمه‌تیدانی خه‌ڵك، سه‌ردانی نه‌خۆش، زۆر سه‌ڵاوه‌تدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئازارنه‌دانی موسوڵمانان، گه‌یا‌ندنی ئه‌مانه‌ت و وه‌فاداری به په‌یمان، خوێندنی سووره‌تی (الکهف) له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وتدا، کردنی زیکری خوا له‌دوای ته‌واوبوونی نوێژه‌کان و بانگه‌وازکردن بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام وهتد. له کۆتاییدا له دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌که‌ن، باشترین دوعاش دوعای عیلمه؛ خوا له‌و ئایینه پیرۆزه شاره‌زامان بکات و (إخلاص)مان له گوفتار و ڕه‌فتاردا پێ ببه‌خشێت، ئامین. وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.