سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز و هه‌ندێك له‌ حوكمه‌كانى
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی

ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز و هه‌ندێك له‌ حوكمه‌كانى
هه‌موو موسڵمانان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رۆژووبوونى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز واجبه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ به‌ڵگه‌ى قورئان و سووننه‌ت و ئیجماع. به‌ڵگه‌ى ئایه‌تى قورئان ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێَت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ.البقره‌ 183، وه‌ خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێَت: شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ البقره‌ 185. چه‌ندین فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ریش له‌و باره‌وه‌ هاتوونه‌، له‌وانه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێَت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم ثم بني الَإسلَام على خمس شهادة أن لَا إله إلَا الله وأن محمدا رسول الله وإقام الصلَاة وإيتاو الزكاة والحج وصوم رمضان. رواه البخاری، هه‌موو زانایانى ئیسلامیش كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڕۆژووبوون له‌و مانگه‌دا واجبه‌. 

خێر و پاداشتى ڕۆژوو 
له‌باره‌ى خێر و پاداشتى ڕۆژوودا چه‌ندین فه‌رمووده‌ى پێَغه‌مبه‌ر (دروودى خواى له‌سه‌ر بێَت) هاتوونه‌، له‌وانه‌: من قام رمًضان ايمان و احتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه موسلیم گێڕِاویه‌تییه‌وه‌. 
ئه‌وه‌ى له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو بێَت، به‌ شێَوه‌یه‌ك كه‌ بڕِواى هه‌بێَت پێی و دڵنیاش بێَت له‌ پاداشته‌كه‌ى، خواى مه‌زن له‌ هه‌موو گوناهه‌كانى پێَشووى خۆش ده‌بێَت. ئه‌وه‌ش شه‌وى قه‌در دابنیشێَت، ئیمانی پێَى هه‌بێَت و له‌ پاداشته‌كه‌شى دڵنیا بێَت، خواى مه‌زن له‌ گوناهه‌كانى ڕابردووى ده‌بوورێَت. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێَت: ده‌رگایه‌ك له‌ به‌هه‌شتدا هه‌یه‌ به‌ ناوى (الریان) ڕۆژوه‌‌وانانى پێَدا ده‌چنه‌ ژوور، جگه‌ له‌وان كه‌سێكى دیكه‌ پێیدا ناچیَته‌ ژووره‌وه‌، كاتێَكیش داخرا كه‌سێكى دیمه‌ پێَیدا ناچێَته‌ ژووره‌. البخارى ومسلم. 
ئیدى له‌و باره‌وه‌ فه‌رمووده‌ى زۆرمان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نیَت له‌ نیَو عیباده‌تدا ڕۆژوو پله‌ و پاداشتیَكى یه‌كجار زۆرى هه‌یه‌. وه‌لێَ لێَره‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان نییه‌، هه‌مووى بخه‌ینه‌ ڕوو. 

حیكمه‌تى به‌ڕۆژووبوون 
هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌پیَى ئه‌قڵى خۆمان سه‌رجه‌مى ئه‌و حیكمه‌تانه‌ باس بكه‌ین، كه‌ له‌ به‌رۆژووبوونه‌وه‌ن، چونكه‌ مرۆ ناتوانیَت په‌ى به‌ هه‌موو ئه‌و حیكمه‌تانه‌ ببات، كه‌ خواى مه‌زن له‌ رۆژیدا مه‌به‌ستى بوونه‌ بۆ به‌نده‌كانى. وه‌لىَ هه‌ر هه‌ندیَك له‌و حیكمه‌تانه‌ى زانایانى ئیسڵام باسیان لیَوه‌ كردووه‌، ده‌خه‌ینه‌ به‌ر دیدى خویَنه‌ران: 
یه‌كه‌م: سوپاسگوزارى خوا له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كاندا، چونكه‌ مرۆڤى موسڵمان كاتیَك له‌ مانگى رمه‌زانداو، ته‌نها بۆ ره‌زامه‌ندىو له‌به‌ر خۆشه‌ویستى خوا، واز له‌ خوردنو خواردنه‌وه‌و جیماعكردن ده‌هیَنیَت، لیَره‌دا نرخى ئه‌و نیعمه‌ته‌ خواییانه‌ ده‌زانیَت، هه‌تا مرۆڤیش شتیَكى له‌ كیس نه‌چیَت قیمه‌تى نازانیَت، بۆیه‌ كاتیَك گرنگىو نرخى ئه‌و نیعمه‌تانه‌شى بۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته‌ سوپاسى خواى له‌سه‌ر ده‌كاتو، زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و ڵاى خوا ده‌نیَت. 
دووه‌م: به‌رۆژووبوون هۆكاریَكه‌ بۆ خواناسىو ته‌قوا به‌رامبه‌رى خواى گه‌وره‌، چونكه‌ كه‌سیَك بتوانیَت خۆشترین شته‌كانى ژیانى رۆژانه‌ى خۆى له‌ پیَناوى خۆشه‌ویستىو ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ واز لیَبیَنیَت، ئه‌وه‌ زیاتر ده‌توانیَت خۆى له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بپاریَزیَت، كه‌ خواى مه‌زن حه‌رامى كردوونه‌، چونكه‌ فیَرى خۆراگرتنو ئارامى ده‌بیَت له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گوناهو شكاندنى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌. 
سێیه‌م: به‌هۆى به‌رۆژووبونه‌وه‌ له‌ كارى داویَنپیسىو ده‌ستدریَژیكردنه‌ سه‌ر نامووسى خه‌ڵكى ده‌پاریَزیَت، چونكه‌ كه‌سیَك كه‌ ورگى برسى بوو، چاوى ده‌پاریَزیَتو، داویَنیشى ده‌پاریَزیَت، هه‌ربۆیه‌ش پیَغه‌مبه‌رى مه‌زن روو ده‌كاته‌، گه‌نجانو، ده‌فه‌رموویَت: گه‌نجه‌كان: ئه‌وه‌ى ده‌توانیَت ژیانى هاوسه‌رى پیَك بیَنن، چونكه‌ ده‌بیَته‌ هۆى پاراستنى چاوو، داویَن، ئه‌وه‌ش نه‌یتوانى ژن بهیَنیَت، با به‌ رۆژوو ببیَت، چونكه‌ ده‌یپاریَزیَت. بوخارى ریوایه‌تى كردووه‌، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین، له‌و شویَنانه‌ى ریَژه‌ى دیندارىو خواناسى پتره‌ ریَژه‌ى ده‌ستدریَژى سیَكسىو داویَنپیسیش كه‌مه‌. 
چواره‌م: رۆژووگرتن ده‌بیَته‌ مایه‌ى ره‌حمه‌تو به‌زه‌یىو سۆز به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ژارانو كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، چونكه‌ رۆژووه‌وان كاتیَك بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ رۆژدا واز له‌ خواردنو خواردنه‌وه‌ ده‌هیَنیَت، باشتر هه‌ست به‌ ژانى هه‌ژاران ده‌كاتو، به‌مه‌ش زیاتر ره‌حمو سۆزى پیَیان ده‌شكیَت. 
پیَنجه‌م: له‌ رۆژوودا یه‌كسانیه‌ك له‌گه‌ڵا هه‌ژرانو كه‌سانى كه‌م ده‌رامه‌ت دروست ده‌بیَت، چونكه‌ له‌و كاته‌ هه‌موو كه‌سیَك هه‌ژارانو ده‌وڵه‌مه‌ندان پیَكه‌وه‌ وه‌كو یه‌ك رۆژه‌كه‌یان ده‌گووزه‌ریَنن. 
شه‌شه‌م: له‌ رۆژوودا زاڵبوون به‌سه‌ر شه‌یتان هه‌یه‌، چونكه‌ شه‌یتان هۆكارى یه‌كه‌مه‌ بۆ له‌ ریَڵابردنو فریودانى مرۆڤه‌كان، ئیدى له‌ ریَگاى نه‌خواردنو ،ه‌ خواردنه‌وه‌ زاڵا ده‌بیَت به‌سه‌ر ئاره‌زووىو شه‌یتان هیچی پآ له‌گه‌ڵا ناكریَت. 

سووده‌كانى به‌ڕۆژووبوون 
به‌ڕۆژووبوون له‌ هه‌ردوو لایه‌نى ڕۆحی و مادیدا ڕۆژوه‌وان سوودمه‌ند ده‌بێت، كه‌ ده‌كرێ هه‌ندیێك له‌ سووده‌كانى له‌ خواره‌وه‌ بخه‌ینه‌ روو، بیَگومان باسیش له‌ سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانى ناكه‌ین، كه‌ چه‌ندین سوودى هه‌یه‌ بۆ رۆژووه‌وانى له‌ش ساغ. 
(گرنگترینى سوده‌كانى رۆژوو بۆ مرۆڤى باوه‌رِدار، ئه‌وه‌یه‌ رۆژوو گویَرِایه‌ڵى خواى مه‌زنه‌، مرۆڤى باوه‌رِدار به‌هۆیه‌وه‌ پاداشت وه‌رده‌گریَت به‌ سنوربه‌ده‌ر له‌لایه‌ن خواى په‌روه‌ردیگاره‌وه‌، هه‌ر به‌ هۆى ئه‌و خواپه‌رستییه‌ش له‌ سزاى قیامه‌ت دوور ده‌كه‌وییه‌وه‌، هه‌روه‌ك هه‌ر به‌ هه‌مان ئه‌و رۆژووانه‌و به‌ پشتیوانى خواى مه‌زن فیَرى ئه‌وه‌ ده‌بیت له‌سه‌ر تاعه‌ت به‌رده‌وام بیت.
هه‌روه‌ها رۆژوو قوتابخانه‌یه‌كى ره‌وشتیشه‌، كه‌ مرۆڤى موسڵمان تیَیدا فیَرى چه‌نده‌ها خووى پیرۆز ده‌بیت، چونكه‌ رۆژوو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌واو ئاره‌زووو شه‌یتان په‌رستییه‌، به‌ رۆژوو مرۆڤ فیَرى سه‌برو خۆراگرتن ده‌بیت له‌ به‌رامبه‌ر شه‌یتانو گوناهو هه‌موو ئه‌وانه‌ى بیانه‌ویَت مرۆڤ له‌ خشته‌ ببریَت. 
هه‌ر له‌ رۆژوودا مرۆڤ فیَرى ئه‌مانه‌ت پاریَزى ده‌بیت له‌ كاتى دیارو بزردا، چونكه‌ رۆژوو فیَرى ده‌كات، كه‌ له‌ شویَنى ته‌نهاییشدا ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ خواییه‌ بپاریَزیت. 
هه‌روه‌ها له‌ رۆژوودا مرۆڤى موسڵمان فیَرى ئیراده‌به‌رزىو، زیهن پاكىو، ریَكخستنى ژیان ده‌بیت. 
هه‌ر له‌ ره‌مه‌زاندا موسڵمانان هه‌ست به‌ یه‌كبوونیان ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى هه‌رچى باوه‌رِداره‌ له‌ ره‌مه‌زاندا ویَكرِاو وه‌كو یه‌ك به‌ رۆژوونه‌، به‌مه‌ش فیَرى یه‌كبوونو، هاوكارىو خۆشه‌ویستى نیَوان یه‌كیده‌ك ده‌بنه‌وه‌، ئیدى هه‌موویان پیَكه‌وه‌ ده‌بآ كار بكه‌ن بۆ زاڵا بوون به‌سه‌ر فه‌قیرىو هه‌ژارىو به‌ هه‌موو شیَوه‌یه‌ك هاوكارى ئه‌وانه‌ بكه‌ن، كه‌ نه‌بووو، نه‌دارن، له‌وه‌شدا فیَرى ریَكخستنى به‌ به‌رنامه‌یى ژیان ده‌بن، چونكه‌ ناچار ده‌بن، هه‌مو پیَكه‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتتدا به‌ رۆژوو ببنو، له‌ یه‌ك كاتى رۆژدا رۆژوویان بشكیَنن. 
له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ش رۆژوو فیَرى پاراستنى لاشه‌و پشوودانى گه‌ده‌و، هه‌موو سوده‌كانى ته‌ندروستیمان ده‌كات، كه‌ وه‌ك گووتمان له‌وانه‌یه‌ لیَره‌ زۆر مه‌به‌ستمان نه‌بیت باسی بكه‌ین، چونكه‌ حه‌زم ده‌كرد پتر كه‌سیَكى بوارى پزیشكى به‌م كاره‌ى هه‌ڵستابا، كه‌ زۆر شتیش له‌و باره‌وه‌ نووسراوه‌. 

ساڵى واجبوونى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان 
به‌ڕۆژووبوون له‌نێَو هه‌موو ئایینه‌ ئاسمانییه‌كاندا هه‌یه‌، هه‌ریه‌كه ‌و به‌ شێَوه‌یك به‌ڕۆژوو بوونه‌. به‌ڵام له‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا یه‌كه‌مین ساڵ كه‌ ڕۆژووى ڕه‌مه‌زانى تێَدا واجب كرا، دواى گۆڕِینى ڕووگه‌ له‌ ده‌ى شه‌عبانى ساڵى دووه‌مى كۆچى، به‌ ساڵ و نیوێَك بوو. پێغه‌مبه‌ریش (دروودى خواى له‌سه‌ر بێَت) له‌ ژیاندا نۆ ڕه‌مه‌زانان به‌ڕۆژوو بووه‌. 

ئه‌وه‌ى باوه‌ڕِى به‌ ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان نه‌بێَت 
هه‌ركه‌سێَك باوه‌ڕِى به‌ واجببوونى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان نه‌بێَت و پێَى وا بێَت به‌ڕۆژووبون له‌و مانگه‌دا واجب نییه‌، ئه‌وه‌ له‌ ئایینى ئیسلام ده‌چێَته‌ ده‌ره‌وه‌ و وه‌كوو هه‌ڵگه‌ڕِاوه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌دڵا ده‌كرێَت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى باوه‌ڕِى پێى هه‌بێَت و تێَیدا به‌ڕۆژوو نه‌بێَت، ئه‌وه‌ ناچێَته‌ خانه‌ى كوفر، به‌ڵام به‌شێَكى موسڵمانێتى نوقسانه‌، پێَویسته‌ به‌ڕۆژوو بێَت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نوقسانییه‌ى نه‌مێَنێَت. 

مه‌رجه‌كانى به‌ڕۆژووبوون 
هه‌ركه‌سێَك ئه‌و مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ى تیَدا هاته‌جێ، ئه‌وه‌ له‌سه‌رى واجبه‌ ده‌بێ به‌رۆژوو ببیَت: 
یه‌كه‌م: موسڵمانبوون، ئه‌وه‌ مه‌رجه‌ بۆ كه‌سى رۆژووه‌وان، چونكه‌ ئه‌وانه‌ى موسڵمانن، ده‌بیَت موسڵمان بن، ئینجا به‌رۆژوو ببن. 
دووه‌م: ده‌بآ گه‌ییشتبیَته‌ حه‌دى بلۆغ بوونیش، به‌ڵام كه‌سیَك منداڵ بیَتو، هیَشتا نه‌گه‌ییشتبیَته‌ حه‌دى بلۆغبوونى، ئه‌وه‌ رۆژووى ره‌مه‌زانى له‌سه‌ر واجب نییه‌، به‌ڵام بۆ لیَرِاهاتنو فیَر بوو، ئه‌گه‌ر بتوانیَت به‌شیَكى رۆژووى له‌گه‌ڵا خانه‌وداكه‌ى بباته‌ سه‌ر باشه‌، به‌ڵام بۆ كه‌سیَك هه‌ندیَك ته‌مه‌نى بردبیَت، وه‌لىَ ئه‌وه‌ى هیَشتا منداڵه‌و ناتوانیَت، یان هه‌ست ناكات، بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌. 
سێیه‌م: كه‌سه‌كه‌ ده‌بێ عه‌قلى هه‌بیَت، كه‌واته‌ كابراى شیَتو ئه‌وانه‌ى هۆشیان له‌ ده‌ست چووه‌، ئه‌وانه‌ تا وه‌ئاگا دیَنه‌وه‌ رۆژوویان له‌سه‌ر واجب نییه‌. 
چواره‌م: ده‌بێ كه‌سه‌كه‌ تواناى رۆژووگرتنى هه‌بیَت، به‌و مانایه‌ى نه‌خۆش نه‌بیَت، یان بێ تاقه‌ت نه‌بیَت، ئه‌وه‌ش بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌بیَت پزیشكیَكى موسڵمان ریَنمایى بكات، به‌وه‌ى به‌ رۆژوو نه‌بیَت، به‌ڵام بۆ بێ توانایى ئه‌وه‌ بۆ كه‌سیَكه‌ كه‌ پیر بیَتو، نه‌توانیَت به‌رۆژوو ببیَت، یان لاواز بیَتو نه‌توانیَت به‌رۆژوو ببیَت. به‌ڵام هه‌ركه‌سیَك تۆزیَك ئازارى دیت، بڵیَت: ئه‌وه‌ من ناگریَته‌وه‌، چونكه‌ توانام نییه‌، ئه‌وه‌ مه‌به‌ست نییه‌، چونكه‌ هه‌موو كه‌سیَك ده‌بیَت به‌رۆژووگرتن ماندوو ببیَت، هه‌روه‌ك گه‌وره‌یىو گرنگى ره‌مه‌زانیش هه‌ر له‌وه‌دایه‌. 
ئافره‌تى له‌ حه‌یزو ئافره‌تى زه‌یسانیش رۆژوویان له‌سه‌ر واجب نییه‌، به‌ڵكوو دوایى ده‌یگرنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئافره‌تى دووگیانو شیرده‌ریش به‌ هه‌مان شیَوه‌ له‌سه‌ریان به‌ رۆژوو ببن، به‌ڵكو دوایى له‌ هه‌ر كاتیَك ویستیان ده‌یگرنه‌وه‌. 
پیَنجه‌م: ده‌بێ كه‌سه‌كه‌ له‌ سه‌فه‌ریش نه‌بیَت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ سه‌فه‌ر بوو، سه‌فه‌ره‌كه‌شى گه‌یشتووه‌ ماوه‌ى نویَژ كورتكردنه‌وه‌و، سه‌فه‌ره‌كه‌شى گوناهى تیَدا نه‌بوو، ئه‌وه‌ له‌و سه‌فه‌ره‌دا به‌ رۆژوو بوون واجب نییه‌. به‌ڵكو كه‌ گه‌ییشته‌وه‌ جێ ده‌بێ به‌ رۆژوو ببیَت، هه‌روه‌ها دواى ره‌مه‌زان له‌ كاتیَك كه‌ بۆى گونجاو بوو ده‌بێ بیگریَته‌وه‌، به‌ڵام نابێ بگاته‌وه‌ ره‌مه‌زانیَكى دیكه‌، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ گیَرِانه‌وه‌ى رۆژووه‌كه‌ فیدیه‌شى ده‌كه‌ویَته‌ سه‌ر. 

نییه‌تهیَنان 
مه‌رجه‌ بۆ ڕۆژوو، ده‌بێ نییه‌تى ڕۆژوو بهیَندریَت، نیه‌ته‌كه‌ش بۆ رۆژووى واجب له‌ شه‌ودا بیَت، بۆ نموونه‌ كه‌سیَك نیازى رۆژووى نه‌بوو، به‌یانى دواى بانگدان برِیارى رۆژووگرتن بدات، ئه‌وه‌ رۆژووه‌كه‌ى ده‌كه‌ویَته‌ سه‌رو ده‌بێ دوایى بیگیَرِیَته‌وه‌. 

سووننه‌ته‌كانى ڕۆژوو 
له‌ رۆژوودا چه‌ند شتیَك سووننه‌تن. وه‌ك: 
یه‌كه‌م: پارشیَوكردن، چونكه‌ پیَغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموویَت: پارشیَو بكه‌ن، چونكه‌ پارشیَو به‌ره‌كه‌تى تیَدایه‌. بوخارى. 
دووه‌م: سوونه‌ت وایه‌ پارشیَو دره‌نگ بخۆیت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى تواناى ڵاشه‌ت زۆر ڵاواز نه‌بیَتو، زۆر برسیو تیونوو نه‌بیَت. 
سێیه‌م: سووننه‌ت وایه‌ رۆژوو به‌ شتیَكى ته‌رِ بكریَته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى خورماى ته‌رِ بیَت، ئه‌گینا ئاو بیَت، دواى ئه‌وه‌ هه‌رچى حه‌ڵاڵه‌ بیخۆ. 
چواره‌م: دوعاكردن له‌ كاتى رۆژوو شكاندن، به‌وه‌ى بڵیَت: "اللهم إنّى لك صمت، وعلى رزقك ڕفطرت، وعلیك توكّلت، وبك آمنت، ذهب الظمأ، وابتلت العروق، و ثبت الاجر ان شاء الله تعالى، یا واسع الفضل اغفر لی، الحمد لله الّذي أعاننی فصمت، ورزقنى فـأفطرت"). یان ده‌شتوانیَت هه‌ر به‌شى (اللهم إنّى لك صمت، وعلى رزقك ڕفطرت، وعلیك توكّلت، وبك آمنت، ذهب الظمأ، وابتلت العروق، و ثبت الاجر ان شاء الله تعالى) هه‌روه‌ها ده‌توانیَت هه‌ر به‌ كوردییه‌كه‌ش دوعا بكاتو، تیَیدا سوپاسى خوا بكات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ رۆژوو بووه‌و، تا ته‌واوى كردووه‌. 
پیَنجه‌م: سوننه‌ت وایه‌، كاتى رۆژوو شكاندن له‌گه‌ڵا موسڵمانان، یان له‌گه‌ڵا ماڵه‌وه‌ رۆژوو بكه‌یته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شتیَكیشیان پیَشكه‌ش بكه‌یت. 
شه‌شه‌م: سینه‌فراوانى له‌ خۆشه‌ویستىو خواردندا له‌گه‌ڵا خیَزانو خزمو دراوسێ و هه‌ژاراندا زۆر خیَره‌ له‌ ره‌مه‌زاندا. 
حه‌وته‌م: هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو نویَژه‌كانت به‌ كۆمه‌ڵا بن، به‌تایبه‌تى نویَژه‌ ته‌راویحه‌كان نه‌فه‌وتیَنیت، ئه‌گه‌ر له‌ مزگه‌وتیش فه‌وتا له‌ ماڵه‌وه‌ بیكه‌، به‌ڵام مزگه‌وت زۆر باشتره‌. چونكه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌و له‌گه‌ڵا موسڵمانانیش كۆده‌بنه‌وه‌. 
هه‌شته‌م: مانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت به‌ نیه‌تى ئیعتیكاف زۆر خیَره‌، به‌تایبه‌تى له‌ ده‌ شه‌وى دوایى هه‌ر یه‌كجار خیَرو پاداشتى هه‌یه‌. 
نۆیه‌م: زۆر پارِانه‌وه‌و نزاكردن له‌ خواى مه‌زن، چونكه‌ مرۆڤى باوه‌رِدار له‌ كاتى به‌رۆژووبوونى زیاتر له‌ خوا نزیك ده‌كه‌ویَته‌وه‌و، خواى گه‌وره‌ش نزاى گیرا ده‌كات. 

ئه‌وه‌ى له‌ رۆژوودا پێویسته‌ 
زۆر پیَویسته‌ بۆ كه‌سى رۆژووه‌وان، خۆى له‌ هه‌موو جۆره‌كانى گوناهو سه‌رپیَچیكردنى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌ بپاریَزیَت، زمانى بپاریَزیَت له‌ (درۆ، غه‌یبه‌ت باسكردنى پاش مله‌، دوو روویىو نه‌میمى، قسه‌ى جویَندان، شتیَك كه‌ ناكۆكى دروست بكات) هه‌روه‌ك پیَویسته‌ سه‌رجه‌مى ئه‌ندامه‌كانى ڵاشه‌ى له‌ هه‌موو شتیَكى گوناه بپاریَزیت، له‌ برى ئه‌وه‌ سه‌رقاڵا بیَت به‌ خویَندنى قورئانو یادى خواو، خواپه‌رستىو، كارى خویَندنو كارى رۆژانه‌ى خۆى. 

ئه‌و شتانه‌ى له‌ رۆژوودا ناپه‌سه‌ندن 
كۆمه‌ڵیَك شتیش هه‌ن له‌ كاتى به‌رۆژووبوون ناپه‌سه‌ندنو، به‌ پیَى توانا پیَویسته‌ خۆیان لىَ بپاریَزریَت، هه‌ندیَك له‌وانه‌ى خواره‌وه‌ له‌و شتانه‌ كه‌ ناپه‌سه‌ندن، وه‌لىَ حه‌رامیش نینه‌و، رۆژوو به‌تاڵا ناكه‌نه‌وه‌. 
یه‌كه‌م: رۆژووى به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌، واته‌ دوو رۆژوو له‌سه‌ر یه‌ك بگریت به‌بێ پسانه‌وه‌و، له‌ نیَوانى هه‌ردوو رۆژه‌كان هیچ خواردنو خواردنه‌وه‌ نه‌خواتو نه‌خواته‌وه‌، ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ پیَغه‌مبه‌ر بووه‌ درودى خواى له‌سه‌ر بیَت، كه‌ هه‌موو ره‌مه‌زانى له‌سه‌ر یه‌ك گرتووه‌، وه‌لىَ موسڵمانانى له‌و شیَوه‌ى به‌رۆژووبوونه‌ قه‌ده‌غه‌ كرد، ئه‌وه‌ش ره‌حمه‌تو میهره‌بانى بوو به‌ خه‌ڵكى. 
دووه‌م: ماچكردنى هاوسه‌رو هه‌موو پیَشه‌كیه‌كانى سه‌رجیَیى نیَوان ژنو میَرد، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببیَته‌ مایه‌ى مه‌نى هاتنه‌وه‌، یان جیماع بكه‌نو، رۆژووه‌كه‌یان له‌ ده‌ست بچیَت، به‌ڵام حه‌رامیش نییه‌و، رۆژووش به‌تاڵ نابیَته‌وه‌ به‌ ماچكردن، وه‌لىَ باشتر وایه‌ خۆى لىَ دوور بگریَت، تا ئیَواره‌ رۆژووى ده‌كاته‌وه‌. 
سێیه‌م: زۆر بۆن به‌ خۆدانو زۆر چوونه‌ حه‌مامو خۆشۆردن، وه‌لىَ نه‌ خۆشۆردنو نه‌ بۆنخۆشكۆدنیش رۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه‌. 
چواره‌م: تامكردنى خواردنو، جوینى بنیَشت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ شتیَك له‌وانه‌ بگاته‌ ورگى، وه‌ هه‌روه‌ها بنیَشتیش ئاوى ناو ده‌م زۆر ده‌كاتو، هه‌ندیَك زانایان پیَیان وایه‌ ئه‌و ئاوه‌ى بنیَشت رۆژوو ده‌شكیَنیَت، ئه‌گه‌ر قووتى دا، وه‌لىَ نه‌ جوینى بنیَشتى سافو، نه‌ تامكردنى خواردن، ئه‌گه‌ر نه‌چیَته‌ خواره‌وه‌ رۆژوو ناشكیَنیَت، به‌ڵام پیَویسته‌ خۆى لیَوه‌ دوور بگریَت. 
پێنجه‌م: زۆر ئاو له‌ ده‌م وه‌ركردن، هه‌رچه‌نده‌ دروسته‌و رۆژوو ناشكیَنیَت، به‌تایبه‌تى ئیَستا كه‌ وه‌رزى رۆژووگرتن گه‌رمه‌ ئاو له‌ زاروه‌ركردن باشتره‌ له‌وه‌ى زیاد له‌ پیَویست ئازار ببینیَت، وه‌لىَ موباله‌غه‌ نه‌كات. 
شه‌شه‌م: به‌كارهیَنانى سیواك له‌ پاش نویَژى نیوه‌رِ ۆمه‌كروهه‌، به‌ڵام حه‌رام نییه‌و، رۆژووش ناشكیَنیَت. 

ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى رۆژوو شكاندن 
دروسته‌ بۆ كه‌سى رۆژووه‌وان له‌ هه‌ر یه‌ك له‌و حاڵه‌تانه‌ى خواره‌وه‌ رۆژووى بشكیَنیَت. وه‌لىَ نابێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر بكه‌ین، هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى مرۆڤ ریَى پیَدراوه‌ تیَیاندا به‌رۆژوو نه‌بیَت، ده‌بێ رۆژووه‌وان قه‌درى ئه‌و مانگه‌ى هه‌ر له‌ڵا بیَتو، له‌به‌ر چاوى خه‌ڵكى شت نه‌خواتو، ریَزى ئه‌و مانگه‌ بگریَتو، ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌ش، كه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ نه‌ما، ده‌بآ رۆژووه‌كه‌ى بگریَت. 
یه‌كه‌م: له‌ كاتى چوونه‌ سه‌فه‌رو گه‌شتكردن، به‌ڵام ئه‌و سه‌فه‌ره‌ ده‌بآ چه‌ند مه‌رجیَكى تیَدا بیَنه‌جێ، وه‌ك: 
1- ده‌بێ سه‌فه‌ره‌كه‌ ماوه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ دریَژ بیَت، خاوه‌نه‌كه‌ى بۆى هه‌بیَت نویَژى تیَدا كورت بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ بانگى به‌یانى له‌ ماڵا چووه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و كاته‌ى رۆژهه‌ڵات ئه‌و له‌ شویَنه‌كه‌ى خۆى چووبووه‌ه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیَت به‌ رۆژوو نه‌بیَت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواى بانگ له‌ ماڵا چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ى، ئه‌وه‌ ده‌بیَت به‌ رۆژوو بیَت، ئینجا هه‌ر كاتیَك هه‌ستى كرد ئازارى زۆرر ده‌بینیَت بۆى هه‌یه‌ به‌ رۆژوو نه‌بیَت. زۆربه‌ى زانایانیش پیَیان وایه‌ ده‌بیَت سه‌فه‌ره‌كه‌ 89 كیلۆمه‌تر بیَت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر ئازارى دیت له‌ كورتتریش ده‌توانیَت به‌ رۆژوو نه‌بیَت. 
له‌ مه‌زه‌بى شافیعیدا مه‌رجیَكى دیكه‌ش بۆ كه‌سى گه‌شتیار ئه‌وه‌یه‌، كه‌سیَك نه‌بیَت، كه‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌فه‌ر بیَت، وه‌لىَ ئه‌گه‌ر له‌ونه‌ بوو كه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌فه‌ردان، وه‌ك شوفیَرى كرآو، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ به‌ رۆژوو نه‌بیَت، ته‌نها ئه‌گه‌ر رۆژیَانیَك له‌و رۆژانه‌ زۆر ئازارى پیَگه‌ییشت له‌ ریَگاى رۆژووگرتنه‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و كاتى بۆى هه‌یه‌ به‌ رۆژوو نه‌بیَت. 
مه‌رجیَكى دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ى موباح بیَتو، بۆ شتى خراپو گوناهو تاوان ئه‌نجامدان نه‌بیَت، ئه‌وان بۆیان نییه‌ به‌رۆژوو نه‌بن، چونكه‌ ده‌بیَته‌ هاوكارى له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر رۆژوویان نه‌گرن. 
2- نه‌خۆشى، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵا نه‌خۆشییه‌كه‌ى ناتوانیَت به‌رۆژوو بیَت، یان تووشى له‌ نیَوچوون ده‌بوو، یان ده‌ترسا نه‌خۆشییه‌كه‌ى زیاد بكات، یان دره‌نگرت چاك ببیَته‌وه‌، له‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌كرآ به‌رۆژوو نه‌بیَت، به‌ڵام له‌وه‌شدا پیَویسته‌ پزیشكیَكى شاره‌زا ریَى پیَبدات، تا دیندارو موسڵمانتریش بیَت ئه‌وه‌ چاكتره‌، به‌تایبه‌تى به‌ جیهانى ئیسڵامى، كه‌ پزیشكى موسڵمان زۆره‌، پیَویسته‌ ئه‌و پزیشكه‌ كه‌سیَك باوه‌رِدارو خواناس بیَت. 
3،4- ئافره‌تى شیرده‌رو دوو گیان، ئه‌وانیش بۆیان هه‌یه‌ به‌رۆژوو نه‌بن، جا چ له‌ خۆیان ده‌ترسان، كه‌ به‌هۆى به‌رۆژووبوون، خۆیان زیانمه‌ند ببن، یان له‌ منداڵه‌كه‌یان ده‌ترسان، جا ئه‌گه‌ر شكاندیان ئه‌وه‌ ده‌بێ رۆژووه‌كانیان بگیَرِنه‌وه‌. 
5- پیرى، هه‌موو زانایان پیَیان وایه‌، پیَریَكى بێ تاقه‌ت رۆژووى ره‌مه‌زانى له‌سه‌ر واجب نییه‌، گیَرِانه‌وه‌شیان له‌سه‌ر نییه‌، چونكه‌ ساڵ وه‌قتى ساڵ تواناى رۆژووگرتنیان نییه‌، له‌ برى هه‌ر رۆژیَك فیدیه‌ ده‌ده‌ن. نه‌خۆشیَكیش كه‌ ئومیَدى چاكبوونه‌وه‌ى نییه‌، ته‌نها فیدیه‌ ده‌دات، به‌ رۆژوو نابیَتو، ناشی گیَرِیَته‌وه‌. 
6- زۆر تینوبوونو زۆر برسیبوون، ئه‌گه‌ر ده‌زاندرا ئه‌وه‌نده‌ تینوو یان برسیبوونه‌، كه‌ ناتوانن، رۆژه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ر، یان ئه‌قڵیان له‌ ده‌ست ده‌دا، یان هه‌ستیَكى له‌ ده‌ست ده‌دا، با رۆژووى بشكیَنیَت. 
7- خاوه‌ن كارى گران، وه‌ك كه‌سانى كریَكارو هه‌موو ئه‌وانه‌ى كاریان گرانو قورسه‌، ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر زانیان رۆژووگرتن زیانیان پىَ ده‌گه‌یه‌نیَت، ئه‌وه‌ ده‌توانیَت به‌ رۆژوو نه‌بیَت، به‌ڵام پیَویسته‌ دوایى بیگریَته‌وه‌، له‌وه‌شدا مه‌رج ئه‌وه‌یه‌، كه‌ دڵنیا بیَت به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو بیَتو، كاره‌كه‌ى واز لىَ بیَنیَت زیانى پیَده‌گات، وه‌لىَ ئه‌گه‌ر زانى زیانى پیَناگات، ئوه‌ ده‌بیَت ئه‌و ماوه‌ى رۆژوو ده‌گریَت، واز له‌ كاره‌كه‌ى بیَنیَت. 

ئه‌و شتانه‌ى رۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ 
یه‌كه‌م: هه‌رشتیَك به‌ قه‌سدى بگاته‌ ناو بۆشایى له‌ش، یان بۆشایى سه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ بیرى چوو به‌ رۆژووه‌، شتیَكى خوارد یان ئاوى خواره‌ده‌وه‌، ئه‌وا رۆژووى به‌تاڵا نابیَته‌وه‌، یان شتیَكى له‌ ریَى ده‌مارو پیَسته‌وه‌ چووه‌ ناو له‌شى رۆژووى به‌تاڵا ناكاته‌وه‌. 
دووه‌م: حۆقنه‌ لیَدانیش رۆژوو ده‌شكیَنیَت، جا چ له‌ پیَشه‌وه‌ى یان له‌ دواوه‌ى بدریَت. 
سێیه‌م: خۆرشاندنه‌وه‌ى به‌ قه‌سدى، ئه‌ویش رۆژوو ده‌شكیَنیَت. 
چواره‌م: جیماعكردنى به‌قه‌سدى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یزانى حه‌رامه‌ ئه‌و رۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ نابیَته‌وه‌. 
پیَنجه‌م: هێنانه‌وه‌ى ئاوى خۆى، به‌هۆى ده‌ستبازییه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا بوو، یان به‌خۆى ئاوى هاته‌ خواره‌وه‌ رۆژووى به‌تاڵ نابیَت. 
شه‌شه‌م: هاتنى خویَنى حه‌یزو پاش منداڵ ئه‌گه‌ر یه‌ك پشكیش بیَت. 
حه‌وته‌م: منداڵ بوونیش ئه‌گه‌ر خویَنیشى له‌گه‌ڵا نه‌بیَت رۆژوو به‌تاڵا ده‌كاته‌وه‌. 
نۆیه‌م: شیَتبوون و ئه‌قڵ-له‌ده‌ست دان. 
ده‌یه‌م: كافربوونون هه‌ڵگه‌ڕِانه‌وه‌ له‌ دین. 
[email protected]

 980

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram