سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ره‌مه‌زان ..مانگی لێبوردن و ژیانێکی نوێیه‌
گۆڕینی فۆنت


ره‌مه‌زان ..مانگی لێبوردن و ژیانێکی نوێیه‌ 

دانراوه له‌لایه‌ن: سايه فارس 


سڵاوی خوای گەورە لە هەموو موسڵمانانی بەڕێز و خۆشەویستم... 
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهان، دروودو سەلام لەسەر گیانی پیرۆزی پێشەوای مرۆڤایەتی (موحەمەد) و هاوەڵان و شوێن کەوتوانی تا ڕۆژی دوایی... 
بەبۆنەی نزیک بوونەوەی مانگی پڕ بەرەکەتی ره‌مه‌زان مانگی لێخۆش بوون لە تاوان پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان دەکەم لە خوای گەورە داواکارم ببێتە مایەی لێخۆشبوونى تاوانه کانمان و ڕزگار بوونمان لە ئاگری دۆزەخ ... 

بەڕێزان : هەموو دەزانین چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ مانگی ره‌مه‌زان.. واتە چەند ڕۆژیک ماوە بۆ : 
* - لێخۆشبوون لە تاوان و سڕینەوەی کرداری خراپ... 
*- بۆن کردنی بۆن و بەرام و شەماڵی بۆن خۆشی بەهەشت ... 
*- واز هێنان لە سەرپێچی و گەڕانەوە و بە ئاگا هاتنەوە بۆ کار و خوا په رستی... 
*- داخرانی دەرگاکانی دۆزەخ و کرانەوەی دەرگاکانی بە هەشت و دابەزینی سۆز و ڕەحمەتی خوایی و بەستنەوەی شەیتان... 
*- پڕ بوونەوەی مزگەوتەکان له‌و نوێژخوێنانه‌ی که‌ بەجێیان هێشتبوو.. 
*- مزگەوتەکان لە ره‌مه‌زاندا دەگەشێنەوە و ‌دڵخۆش و ئاسوودە دەبن..... 
*- کردنه‌وه‌ی قورئانه‌کان ئه‌وانه‌ی توز گرتونی و ئه‌وانه‌شی تۆزی ئاره‌زوی دنیایی بیری خه‌ڵکی بردبونه‌وه‌. 
ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ له‌ خۆمان و نه‌فسمان بپرسین:. 
*/ ئایا تۆ ئامادەی بۆ دەستپێکردنی سەرەتا و تەواوکردنی کۆتاییەکەی ؟ 
*/ تۆ ئامادەی بۆ سەرەتای ژیانێکی نوێی ئەم مانگە پیرۆزە ؟ 
*/ تۆ ئامادەی بۆ کۆتایی هێنان بە وەرزەکانی بێ ئاگاییت و هەستانەوە جارێکی تر و لە بەرکردنەوەی پۆشاکی باوه‌ڕداری ..؟
*/ بێزار نە بووی لە پۆشاکی پیس ، دڵتەنگ نە بووی بە لەبەرکردنی پۆشاکی تەسک و تەنک؟ 
*/ بێزار نەبووی لە سووڕانەوە وگەڕان لە ڕێگا و باندا؟ 
*/ د‌ه‌تەوێت جارێکی تر هەوای پاک هەڵمژیت کە سنگت پێشو‌ازی بکات، سنگێکی پاک کە دڵێکی پاکی تێدابێت تاوان داینەپۆشێت وئارەزوەکان داینەگرێت... 
*/ ئاواتە خواز نیت کە خوای گەورە هەلێکت بداتێ پێداچوونەوەیەک بە خود و نەفس و دلنیایی و بەختەوەریت بکەی؟ 

کەواتە هەر ئێستە دەست پێبکە و نیەتت لەگەڵ خوای گەورە ڕاست بکەرەوە ... داوای یارمەتی و پشت و پەنای لێ بکە بۆ دامەزراوی... 
بیر بکەرەوە بزانە تاوانەکانت چەندن ؟ ئەگەر زۆر زۆریش بن بێهیوا مەبە ... مەترسە ... نائومێد مەبە ، پێش هەموو شتێک ڕەحمەتی خوای گەوەرە هەمیشە ئامادەیە وە ره‌مه‌زانیش بە ڕێوەیە ئەو کات ڕەحمەتی خوا گەورەتر و زۆرتر و جوانترە... 
بیر لەو تاوانانە بکەرەوە کە شەیتان یارمەتی دەرتە بۆیان هەرچەندە خۆت پێت خۆش نەبن بەڵام بە هۆی نەتوانینی بەرگریکردن ، ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت.. 

یان ئەو ئاکارانەی کە لە خودت دا بونیان هەیە .. تۆ کەسێکی بە تەماعی ... کەللەڕەقی... گاڵتەکردنت پێ خۆشە وگوێڕایەڵی ده‌کەی بۆ سەرپێچی فه‌رمانی خوای گەورە. 
سەیری هاوڕێکانت بکە ، ئایا هاوڕێی خراپ ، ئایا هەمان کارەکانی ئەوان دەکەیتەوە ؟ ناتوانی دەستبەرداریان بیت؟ 
بگەڕێرەوە بۆ ڕابردوو بزانە چ کردەوەیەکت هەیە کە جێی شەرمە باسی بکەیت یان دەترسیت بە زانینیان، بەڵام ئەوە بزانە ئەگەر تۆش لە بیرت چووبێتەوە خوای گەورە لە بیری ناچێت، هەروەک خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت : ووضع الكتاب فترى المجرمين مشفقين ممافيه ويقولون مال هذا الكتاب لا يغادر صغيرة ولا كبيرة إلا أحصاها ووجدوا ما عملوا حاضرا ولا يظلم ربك أحدا.. ( سورە الکهف ، ایە 49) 
سەیری خۆت بکە بزانە سەرپێچی کردن لات ئاسانە ؟ لە خوا دەترسیت ؟ 
یان کارێکی هەڵە کە ترست هەیە لە کردنی ئایا ئەو ترسە ترسی خوایە یان ترسی ئەوەی خەڵک بتبینن ؟؟ 
ئەو کارە باشەی پێشکەشی ئەکەیت خاڵیسەن بۆ خوایە ؟ 
پرسیارەکان زۆرن هەروەها تاوانە کانیش... 
تۆ ئەتوانی ئەمە تەنها لە نێوان خۆت و خوای گەورە بێت ئەگەر شەرم بکەی لەوەی پێت بزانرێت ، وە ئەگەر نا دەتوانیت خێزانەکەت بەشدار بکەیت بۆ یارمەتی و ڕزگار بوونت لەو میحنەتە و چارەسەری نەخۆشیەکەت... 
بەڵێ تاوان کردن و هەوڵدان بۆ تاوان گەورەترین و ترسناکترین نەخۆشیە.... 
بیر لە تاوانەکانت بکەرەوە بچوک و گەورە ، سەیری بچوکی تاوان مەکە بەڵکو سەیری گەورەیی ئەو زاتە بکە کە سەرپێچیت کردوە... 
چەند ڕوژێکی کەم ماوە .... بە خۆتدا بچۆرەوە ... هەر ئێستە بڕیاری گەڕانەوە بۆ لای خوا و تەوبە کردن بدە و دوای مەخە .. 
مردن کتووپڕ یەخەت دەگرێت .... بەهەشت و دۆزەخ زۆر نزیکن لە بەندەوە... 

خوشک و برای بەڕێزم... 
هێشتا کاتت هەیە بۆ چاککردنی کردەوەکانت کە لە ڕابروودا کردووتن کە رابوردووە و تۆ لەیادت کردوون... 
هەموو ڕۆژێ ئەم لێپرسینەوانە لە خۆت بکە تا تاوانەکانت نەهێڵیت یان هیچ نەبێت کەمیان بکەیتەوە... 
دەست بکە بە جیهادی نەفست وە بەرگری بکە و بە خۆتدا بچۆرەوە بەرەو چاکسازی هەنگاو بنێ ... 
پشت بە خوای گەورە ببەستە و داوای لێبکە لێت وەربگرێت ... 
بیر لەم وتە جوانەی خوای گەورە بکەرەوە کە دەفەرموێت : وماتكون في شأن وماتتلوا منه من قران ولا تعملون من عمل إلا كنا عليكم شهودا إذ تفيضون فيه وما يعزب عن ربك من مثقال ذرة في الأرض ولا في السماء ولا أصغر من ذلك ولا أكبر إلا في كتاب مبين 

لە خوای گەورە داواکارم بمان گەیەنێتە مانگی ره‌مه‌زان و لە هەموو تاوان و سەرپێچیمان ببورێت 
بە هیوام منیش بێ بەش نەکەن لە دوعاکانتان خوای گەورە لە هەموو لایەکمان خۆش بێت ... امین یا رب العالمین 

وەرگێران بە دەستکاریەوە : سایە فارس 
[email protected] 


 1267

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram