دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام په‌یامی ده‌نگی ئیسلام به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه ،خوێنه‌ران و خۆشه‌ویستان، مسوڵمانانی هێژا: ئێمه ئه‌مڕۆ واین له ده‌روازه‌ی چوونه‌نێو گوڵ و گوڵزاری باشترین و چاكترین مانگ له ساڵی كۆچی‌دا كه مانگی ڕٍه‌مه‌زانی پیرۆزه.. ده‌با وێكڕا به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك مست، وه‌ك دوو برا.. مه‌شخه‌ڵی دینداری و له‌خۆبوێری بۆ ئه‌م مانگه پڕبه‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕه هه‌ڵكه‌ین؛ چون ئه‌م مانگه ماگێكه مانگی لێبورده‌یی و مانگی ئارامی و مانگی به‌خۆداچوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌سه‌رخۆیه.. مانگی پێكه‌وه‌گرێدانی ئاسمان و زه‌مینه له‌و وه‌خته‌ی كه وه‌حی تیا دابه‌زیوه و په‌یامی زێڕینی خوایی كراوه به كاڵا به باڵای به‌نده‌كان و تیشكی خۆری هیدایه‌ت هه‌موو كون و قوژبنه‌كانی ئه‌م دونیایه‌ی گرتۆته‌وه.. مانگێكه كه خوا شه‌یتانه‌كانی تیا كۆت و زنجیر كردووه و پیلان و نه‌خشه‌كانی تیا خامۆش كردووه.. ده با وێكڕا ئه‌وه‌ی ماوه كه نه‌فسی نه‌گریسی چه‌په‌ڵه له‌ڕێگه‌ی بێداریی شه‌وگار و ڕۆژووی ڕۆژگارمانه‌وه توند زنجیر و پێوه‌ندیان بكه‌ین.. تاكوو ماوه؛ هه‌تا ماوه له‌ژێر خاك و له گۆڕی نێین؛ نه‌فره‌تی كه‌ین.. چون ئه‌م نه‌فسه نه‌فسێكه له شه‌یتان خراتر ده‌وری خراپه‌كاری و نه‌خشه و پیلانی نه‌گریس ده‌گێڕێت.. هه‌موو ده‌زانین كه شه‌یتانی نه‌فرینلێكراو؛ ئه‌م مه‌خلووقه شووم و به‌دناوه‌یه، كه خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێكردووه.. هه‌تا ماوه .. دوابڕاوو له دونیادا نه‌فره‌تی خوای پێ بڕاوه.. یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی ترین دوژمنی خوا‌و مسوڵمانانه.. بگره دوژمنی جن و ئینسانه‌كانه.. هه‌موو كات و هه‌موو جاره بۆ هه‌مووان له سه‌نگه‌رو له‌سه‌ر پێیه چه‌كی سواره.. له‌و ڕۆژه‌ی فه‌رمانی خودای پێشێل كردوو خۆی لێ ونبوو.. ئاماده‌ی وه‌ها سوژده بردنێك بۆ ئاده‌می باوك نه‌بوو.. هه‌ر ئه‌و ساته ئیعلانی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ خوادا كرد‌و به نه‌فره‌ت چوو..! خوای تاكوته‌نیا فه‌رمانی سوژده بردنی بۆ ئاده‌م پێدابوو, كه‌چی ئه‌و ئاماده‌ی وه‌ها سوژده‌یه‌ك نه‌بوو كه بۆ كه‌سێك بیبات كه له قوڕ درووست كرابێ و ئه‌ویش له ئاگر فه‌راهه‌م هاتبێ.! گوتی: قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ (الأعراف: 12) . واته: من له‌و باشترم! چون منت له ئاگر و ئه‌وت له قوڕ درووست كردووه! هه‌ر ئه‌مه بوو كه له‌قه‌ی له به‌ختی خۆیداو ڕه‌حمه‌تی خوا‌و به‌هه‌شتی به‌رینی له ده‌ستدا.. شه‌یتان مه‌خلووقگه‌لێكی وایه, كه چاوی به ئاده‌م به‌رایی نایه, كه ئه‌و له به‌هه‌شت و ئه‌میش دوور له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ی كه پێشیی هه‌یبوو له ده‌ستی ده‌رچێ و واش ده‌ست به ئه‌ژنۆ له به‌رامبه‌ر ئاده‌م دابنیشێ! هه‌ر ئه‌مه‌بوو وای كرد كه ئێره‌یی به ئاده‌م به‌رێ و له نازو نیعمه‌تی به‌هه‌شتی ده‌ربێنێ و له‌گه‌ڵ خۆیدا له په‌ستی و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی دونیا پێكی بكا‌و ئه‌و دڕكه‌ی له ژێر پادا ده‌ربهێنێ. ئاخر بۆ نه‌پرسین كه شه‌یتان هێنده نه‌كبه‌ت و به‌دنمه‌كه.. هه‌نده بێباك‌و بێ منه‌ته.. كه ڕاست و چه‌پی له به‌نده‌كان گرتووه‌و له پێش و دوایییاندا خه‌ریكی له خشته بردن و پیڵانه بۆیان.. ئه‌مه زانیمان كه شه‌یتانه.. ئه‌ی شه‌یتانی شه‌یتان كێ بوو كه‌وای له خودی شه‌یتان كرد كه ئاماده‌ی ئه‌و ملكه‌چییه نه‌بوو كه خوا فه‌رمانی پێدابوو؟ بێ گومان شه‌یتانی شه‌یتان، ته‌نها نه‌فسی نه‌گریسی ئیبلیس خۆی بوو هیچی تر!!!! ده‌جا بزانن كه نه‌فسه‌كان چه‌نده له شه‌یتان پیڵانگێڕتر و نه‌خشه‌كێشترن بۆ له خشته بردنی به‌نده‌كان.. كه‌واته با هه‌موو بێدارو وشیار بینه‌وه.. له خه‌وی غه‌فڵه‌ت به ئاگا بێین له‌و نه‌فسه پیسه تێبگه‌ین تا بۆ خوای تاكو ته‌نها پێبگه‌ین و به دڵێكی ساغ و له شێكی پڕ له جموجووڵی به‌ندایه‌تیمانه‌وه بگه‌ینه‌وه به‌ر ده‌ستی خوا.. ده‌با هه‌موومان ئه‌م دونیا په‌سته‌مان هه‌تا ماوین بكه‌ین به مانگی پڕ به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زان .. له‌و كاته دا جێژنه‌كه‌ی بگێڕین كه له كات و ساتی مردنماندا گیانكێش و فریشته‌كان پێمان ئێژن: «اخْرُجِي أَيَّتُهَا النَّفْسُ الطَّيِّبَةُ!» رواه ابن ماجة.. واته: ده‌رچه: ئه‌ی نه‌فه‌سه پاكه‌كه.. خودایه بۆ خاتری گه‌وره‌یی خۆت له گوناهه‌كانمان خۆش ببیت و ئاقیبه‌تی هاموو لامان به خێر بگێڕیت و هاتنی مانگی پیرۆزمان لێ پیرۆز كه‌یت .. دووباره به ناوی ستافی مالپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه (ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام) پڕ به دڵ پیرۆزبایی سه‌رله‌نوی هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌تان لێ ئه‌كه‌ین، خوا صيام و قیامی هه‌موولاتان وه‌ربگرێ و له‌ژێر ڕه‌زامه‌نی خۆی و به‌هه‌شتی به‌رین له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان و پیاوچاكان و ڕاستگۆیاندا كۆتان بكاته‌وه. (ئامین).