دانراوه له‌لایه‌ن: يوسف حاجى به‌رنامه‌یه‌ک بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ئاماده‌كردنی : یوسف حاجی ياأيها الذين آمنوا كتب عليكم الصيام شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا گێڕاویه‌تیه‌وه كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی(سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانی نه‌وه‌ی ئاده‌م بۆخۆیه‌تی ته‌نها ڕۆژوونهبێت كه بۆ منه و من(واته خوای گه‌وره) هه‌رخۆم ده‌زانم چۆن پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه) . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی (ڕه‌مه‌زان سه‌ره‌تاكه‌ی ڕه‌حمه‌ته و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی لێبووردنی خوایی یه‌و كۆتایی یه‌كه‌شی ڕزگار بوونه له ئاگری دۆزه‌خ ) . باوه‌ڕداری ئازیز: ئایا ده‌زانی تۆ له‌م ڕۆدا و له‌م سه‌رده‌م دا له‌چ زهلكاوێكی نه‌زانی و كات ڕابوردنی بێ سوود و بێ به‌رنامه‌یی له‌ژیاندا ده‌ژیت ؟ ئایا هه‌رگیز پرست به‌خۆت كردووه كاته بێ به‌ره‌كه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆت چۆن لێ ده‌ڕوات كاتێك ده‌زانی زۆر به‌سانایی هه‌فته‌و مانگ و ساڵ دێت و به‌سه‌ر ده‌چێت ؟ ئایا هه‌رگیز له‌خۆتت نه‌پرسیوه كه ڕه‌مه‌زانی پارساڵ هه‌ر له‌دوێنێ ده‌چوو هێنده به‌خێرایی هات و ڕۆیشت؟ وهڕهمهزانی ئه‌مساڵیش وا گه‌یشته نیوه؟ ئه‌ی نازانیت ئه‌م خێرایی به‌ڕێكردنی كاته له‌م ڕۆدا ته‌نها له‌ته‌مه‌نی تۆ كه‌م ده‌كاته‌وه و كاتێك ئاوڕ ده‌ده‌یته‌وه ژیانێكی زۆر و زه‌وه‌ندی بێ توێشووت به‌سه‌ر بردووه بێ ئه‌وه‌ی توێشوویه‌كی باشت به‌رجه‌سته كردبێت ؟ ده‌ی باشه نه‌نگی نیه بۆ باوه‌ڕدار كه‌له‌م سه‌رو به‌ندی كات به‌فیڕۆدانه به‌رنامه‌ی بۆژیان نه‌بێت؟ دیاره وهلاَمی ئه‌مه‌ش به‌ڵێ یه كه‌واته ئه‌ی فرسه‌ت چی یه بۆڕزگاركردنی خۆمان له‌م باره ؟ دیاره ئه‌م فرسه‌ت (هه‌له)ش ئێستا تۆتیایدا ده‌ژیت و له‌به‌ر ده‌مت دایه توند بیگره چوونكه ژیان هه‌لێكه‌و له‌ده‌ست ده‌چێت، جاتا تۆی باوه‌ڕداریش له‌م هه‌له بێ به‌ش نه‌بیت ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌دیاری وه‌ربگره‌و هه‌وڵبده له‌م مانگه‌دا پیاده‌ی بكه‌ی و بیشیكه بهمهشقێك بۆ یانزهمانگهكهی تر، تۆش له‌به‌ری بگره‌وه و به‌دیاری بیده بههاوهلاَنی ترت و بیرشت نه‌چێ له دۆعای خێر بێ به‌شمان نه‌كه‌یت . 1- سه‌ره‌تا لایه‌نی ده‌روونی خۆت باش باربێنه و له‌سه‌ر خواناسی جۆشی بكه، چوونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش بكه‌یت هه‌رچی لایه‌نی به‌ندایه‌تی كردنته ده‌بێت به‌شتێكی زۆر ڕۆتینی بێ ڕۆح، كه‌واته پێش هه‌موو شتێك تۆ ڕۆحت به‌خوای گه‌وره‌وه ببه‌سته‌ره‌وه ئه‌وكات هه‌ر بهندایهتیهكت كرد له‌زه‌تێكی لێ ده‌بینیت بۆ ئه‌م ڕاهێنانه ئه‌كرێ تۆ كاری چاكه‌ی نهێنی له‌نێوانی خۆت و خوای گه‌وره‌دا زۆربكهیت كه‌ته‌نها ئه‌و كاره چاكه خۆت و خوای گه‌وره پێی بزانێت وه دڵی خۆشتی پێخۆش بكه‌یت . 2- ئه‌م مانگه مانگی قورئانه له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵبده به‌لای كه‌مه‌وه له‌هه‌ر ڕۆژێكی ئه‌م مانگه‌دا جوزئێك له قورئان بخوێنیت . 3- له‌به‌ركردنی یه‌ك جوزو له قورئان له‌سه‌رانسه‌ری مانگه‌كه‌دا، بیریشت نه‌چێت له ڕه‌مه‌زان دا یه‌ك پیت له قورئان بخوێنیت به (700)خێره . 4- ئه‌نجام دانی پارشێو وه نه‌خه‌وتنه‌وه له‌پاش نوێژی به‌یانی و تاخۆركهوتن وبه‌سه‌ر بردنی ئه‌وماوه‌یه به‌كاری باشهوهك زیكر وقورئان خوێندن. 5- زۆر خێركردن له‌م مانگه‌دا، چ به پاره‌و ماڵ و ده‌ست نه‌گرتنه‌وه تیایدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م، چ بهههڵس و كه‌وت و یارمه‌تی كه‌سانی لێقه‌ماوان . 6- به‌جێ گه‌یاندنی (صیله‌ی ڕه‌حم) له‌م مانگه‌دا و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كار و ئاشتكردنه‌وه‌ی دڵه ڕهنجاوهكان و گه‌ردن ئازادی زۆر بكرێت . 7- خوێندنی زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران (مأپورات) ،زیكره‌كانی تری پاش نوێژه فه‌رزه‌كان و یان هه‌ر زیكرێكی تر له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا زۆربكرێت . 8- ڕۆژانه (50 جار) سلاَوات بده له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و سه‌لامی بۆ بنێره ، چوونكه دڵنیابه بۆهه‌ر سلاَواتێك له‌ڕه‌مه‌زاندا (100)خێرت هه‌یه. 9- ئه‌نجامدانی نوێژه فه‌رزه‌كان له‌مزگه‌وتدا به‌لای كه‌مه‌وه هه‌وڵ بده ڕۆژانه چوار فه‌رزت به‌جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وتدا بێت . 10- هه‌وڵدان بۆ نه‌فه‌وتاندنی نوێژی ته‌راویح به‌جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆت نه‌كرا دوایی ئه‌گه‌ر به‌ته‌نهاش بووه بۆخۆت ئه‌نجامی بده . 11- هه‌موو پارشێوێك پاش پارشێو كردنه‌كه‌ت یاخود پێش پارشێو كردنه‌كه‌ت هه‌وڵ بده ده‌ست نوێژێ بگری و نوێژی (صلاه التهجد) بكه‌یت . 12- هه‌وڵدا بۆ دانیشتن لهههڵقهی زیكره‌كان یاخود گوێگرتن له‌به‌رنامه كانی ڕادیۆو TV ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی ههردووڕادیۆی قورئان و په‌یام قورئان یان هه‌ر ڕادیۆو TV به‌سوودی تر و هه‌روه‌ها وێب سایته به سووده كوردیه‌كان . 13- زۆری سوجده بردن بۆخوای گه‌وره و پاڕانه‌وه لێی به‌تایبه‌تی له‌كاتی سوجده‌دا چوونكه سوجده نیشانه‌ی ته‌واوی خشوعه كه تۆ به‌رزترین شوێنی خۆت كه نێوچاوانته ده‌یخه‌یته سه‌ر زه‌وی ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆخوای گه‌وره ده‌بردرێ هه‌ر خۆیه‌تی كه‌شایسته‌ی ئه‌وه‌یه . 14- زۆری پاڕاندنه‌وه له‌م مانگه‌دا باهه‌میشه بپاڕێینه‌وه به‌تایبه‌تی له‌كاتی شكاندنی ڕۆژوودا چوونكه ئه‌و كاته یه‌كێكه له‌كاته گرنگه‌كانی پاڕانه‌وه و گیرابوونی .