دانراوه له‌لایه‌ن: کوڕی پاك ئافره‌ت له سوری مانگانه‌دا ( الحائض) چۆن شه‌وی قه‌در به‌ڕێ بکات ؟ ئافره‌ت له سوری مانگانه‌دا ( الحائض) چۆن شه‌وی قه‌در به‌ڕێ بکات ؟ ئایا ده‌توانێت خۆی خێرهوهمهند بکات به‌خۆ سه‌رقاڵ کردن به‌به‌ندایه‌تی خوا که‌چی له‌سووری مانگانه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که به به‌ڵێیه ، که‌واته چ جۆره بهندایهتیێکی بۆ هه‌یه ؟ ئافره‌ت که‌که‌وته سوری مانگه‌نه ده‌توانێت هه‌موو جۆره بهندایهتیێکی خوا ئه‌نجام بدات ته‌نها نوێژ و ڕۆژی و سووڕانه‌وه به‌ده‌وری که‌عبه‌ی پیرۆز( الطواف بالكعبة) و مانه‌وه‌ی له مزگه‌وت نه‌بێت ( الاعتکاف ) . دایکی بڕواداران عائیشه ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی : (كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا دخل العشر شد مئزره وأحيا ليله وأيقظ أهله) روى البخاري ( 2024 ) ومسلم ( 1174 ) واتا : پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر له ده شه‌وی کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زاندا سه‌رجێگه‌ی خێزانه‌کانی نه‌ده‌کردو و تابه‌یانی نه‌ده‌خه‌وت له‌به‌ندایه‌تی خوادا و ماڵ و منالیشی بهئگادێنا بۆ بێ به‌ش نه‌بوونیان له‌و خێره‌دا . ئینجا وشه‌ی (إحياء الليل) له فه‌رموده‌که‌دا هاتوه شه‌وی زندوو ده‌کرده‌وه به په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار ئینجا هه‌موو په‌رستنێک ده‌گرێته‌وه . بۆیه زانایان له باسی زیندوو کردنه‌وه‌ی شه‌و واتا نه‌خه‌وتن تابه‌یانی بۆ په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار به‌وشێوه‌یه واتای ده‌که‌نه‌وه ، بۆنمونه زانای بلیمه‌تی ئیسلام (الحافظ) ده‌فه‌رموێت (وأحيا ليله) أي سه‌ره بالطاعة: واتا نهدهخوهت به به‌ندایه‌تی خواوه . وه ئیمامی (النووي) ده‌فه‌رموێت (أي استغرقه بالسهر في الصلاة وغيرها) قوڵدهبوهوه به شه‌ودا به نوێژوو به‌ندایه‌تی تری خوا . وه له (عون المعبود ) دا هاتوه : پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر سه‌رقاڵی نوێژ کردن و زیکری خوا و قورئان خوێندن بووه . وه شه‌ونوێژ چاکترین بهندایهتهی که‌سێک ئه‌نجامی بدات له‌و شه‌وه پیرۆزه‌دا بۆیه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ده‌فه‌رموێت (من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ) رواه البخاري ( 1901 ) ، ومسلم ( 760 ) واتا : هه‌رکه‌سێک ئه‌وشه‌وه پیرۆزه هه‌ڵسێته‌وه و باوه‌ڕی پێی هه‌بێت و چاوه‌ڕوانی پاداشتی بکات ، خوا له‌گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت . ئینجا ئافره‌ت له‌سوری مانگانه قه‌ده‌غه‌کراوه له نوێژکردن به‌ڵام ده‌توانێت ئه‌م شه‌وه پیرۆزه ئاوه‌دان بکاته‌وه 1 : به قورئان خوێندن بۆی هه‌یه قورئان بخوێنت . 2 : زیکر و ویردی خوا کردن وه‌ک : (سبحان الله ، والحمد لله ، ولا إله إلا الله ، والله أكبر ، وسبحان الله وبحمده ، وسبحان الله العظيم... ) 3 : ئیستغفار کردن زۆر گۆتنی (استغفر الله) 4 : پاڕانه‌و دوعا کردن داوای خێری دونیا و دواڕۆژ له‌خودا بکات . چونکه پاڕانه‌وه له به‌ندایه‌تییه ههرهبهندایهتی خوایه بۆیه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت (الدعا‌ء هو العبادة ) صححه الألباني في صحيح الترمذي ( 2370 ) واتا : پاڕانه‌وه به‌ندایه‌تیه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته ماڵپه‌ڕی سوال وجواب له‌گه‌ڵ ده‌ستکاری تێبینی : ئافره‌تی توش بوو به سوری مانگانه ده‌توانێت ئه‌و جۆره بهندایهتیانه ئه‌نجام بدات و له‌و خێر و بێره خۆی بێ به‌س نه‌کات ئافره‌ت له‌سووری مانگانه تا پاک نه‌بێته‌وه بۆی نییه بچێته مزگه‌وت له ناو مزگه‌وتدا بمینیته‌وه بۆ ده‌رس گوێ گرتن یان به‌ندایه‌تی کردنی خوا ئه‌مه بۆ چوونی هه‌ر چوار ئیمامه ( حنفی ، ماله ، شافعی ، احمد ) وه بۆچونی شێیخ الاسلام ابن تیمیـة یه‌و وه ابن باز وه ابن عثیمین و عبدالرحمان ناصر السعدی و بن عبدالرحمن آل بسام ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت وه بۆچوونی زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه و وه بۆچوونی لیژنه‌ی فه‌توایه له عهرهبوستانی سعودیه . وه ئه‌وه‌ی به دروستی زانیوه شێخ ( الالبانی ) یه ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت له زانایانی سه‌رده‌م ئینجا بابه‌ت ئه‌و باسه نیه تا به‌ڵگه و ده‌لیله‌کانیان تاو توێ بکه‌ین. وه‌ک باسمان لێوه کرد چوونی مزگه‌وت بۆ ئافره‌تی (الحائض)ه به‌ڕه‌وا نازانین ته‌نها مه‌گه‌ر بچێت و ده‌رچێت واتا نه‌مێنێته‌وه له ژوره‌وه .