چه‌ند جۆرێكی تری مه‌دد (مدود أخرى) کوڕی خاك ١- مه‌ددی له جیاتی (مد العوض). دانان و ده‌ربڕینی ئه‌لیفی مه‌ددی یه له‌جیاتی ته‌نوینی دوو سه‌ره(تنوین الفتحتین) له‌كاتی وه‌ستان له‌سه‌ر ووشهكه، بڕی درێژكردنهوهكهشی دوو یه‌كه‌یه(حركه). * شایه‌نی باسه كه ئه‌م مه‌دده جێ به‌جێ ناكرێت له‌كاتی ڕۆیشتن له‌سه‌ر ووشهكه. * هه‌روه‌ها ئه‌م مه‌دده جێ به‌جێ ناكرێت له‌كاتێكدا تهنوینهكه له‌سه‌ر پیتی (ه)ی به‌ستراوه‌وه(تاء المربوطة) هاتبێت ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌نگی ئه‌و (ه)یه له‌كاتی وه‌ستاندا ته‌نها وه‌ك ( ه : ها)ی لێ دێت. وه‌ك: ﴿وَشَجَرَةً﴾ ده‌بێته( ﴿وَشَجَرَه)ْ﴾. نموونه: ﴿سَوَآءً﴾ ده‌بێته سَوَآءَا. ﴿عَلِیما﴾ ده‌بێته عَلِیمَا. مآءً﴾ ده‌بێته ﴿مآءَا. تێبینی/ یه‌که‌م: نابێت ئه‌م مه‌دده له دوو یه‌که زیاتر درێژ بکرێته‌وه. دووه‌م: نابێت کۆتایی ده‌نگی ئه‌لیفه‌که بهێنین به هه‌مزه، وه‌ک له‌باتی رضيا بڵێین ( رضیاء). هه‌روه‌ها نابێت کۆتایی ده‌نگی ئه‌لیف بهێنین به ده‌نگی (ه)یه‌کی کز (هاء مهموسا). ٢- مه‌ددی نه‌رم (مد اللین). درێژكردنه‌وه‌ی دوو پیتی نه‌رمی( و ، ی )یه كه ئه‌گه‌ر خۆیان زه‌ننه‌دار بن و له‌پێشیانه‌وه پیتێكی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبێت و له دواوه‌شی زه‌ننه‌یه‌کی تووش هاتوو(عارض للسکون). هه‌ركاتێك به‌و شێوه‌یه بوون وكه‌وتنه پێش كۆتایی ووشه‌یه‌ك ، ئه‌وا له‌كاتی وه‌ستان له‌سه‌ر ووشهكه ئه‌م دوو پیته درێژدهكرێنهوه له نێوان (دوو ، چوار ، شه‌ش )یه‌كه. به‌ڵام له‌كاتی ڕانه‌وه‌ستان له‌سه‌ر ووشهكه ئه‌وا هیچ درێژ ناكرێنه‌وه. * ئاگاداری به یه‌ک ئاست درێژکردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌دده نه‌رمه‌کان بین له یه‌ک خوێندنه‌وه‌دا، واته یه‌ک ئاست هه‌ڵبژێرین له یه‌ک خوێندنه‌وه‌دا.. نموونه: ﴿خَوْفٍ﴾ ، الْبَيْتِ ، ﴿اليوم﴾ . ٣- مه‌ددی ته‌مكین (مد التمكین). له به‌یه‌كگه‌یشتنی پیتێكی (ی)ی شه‌دده‌دار له‌گه‌ڵ (ی)یه‌كی تری مه‌ددی، بۆیه ناوی لێنراوه ته‌مكین له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌دده‌كه به‌هۆی پیته(ی)شه‌دده‌داره جوڵاوهكهوه دروست بووه، بڕی درێژكردنهوهكهشی دوو حه‌ره‌كه‌یه. وه‌ك: النَّبِيين ، حُييتُم ، الحَوارِيين. ٤- مه‌ددی جیاكه‌ره‌وه (مد الفرق). ئه‌وه‌یه كه له‌پێش مه‌دده‌كه‌وه هه‌مزه هاتبێت هه‌روه‌ك مه‌ددی به‌ده‌ل، به‌ڵام ئه‌م هه‌مزه‌یه بریتی یه له هه‌مزه‌ی پرسیاری(الهمزة الاستفهامیة). ناوی لێنراوه به‌م ناوه هه‌تاكو به‌هۆیه‌وه ڕسته‌كه له پرسیاری یه‌وه جیا بكرێته‌وه له ڕسته‌یه‌كی خه‌به‌ری(الجملة الاخباریة)، واته ئه‌گه‌ر مه‌دده‌كه درێژكرایه‌وه ئه‌وا ڕسته‌كه وه‌ك پرسیار دێته به‌ر گوێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژنه‌كرێته‌وه ئه‌وا ڕسته‌كه ده‌بێته خه‌به‌ر. نموونه: آلان وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنْتُم بِهِ آلآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الأُنثَيَيْنِ قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا أَنزَلَ اللّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًا وَحَلاَلاً قُلْ أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللّهِ تَفْتَرُونَ. * ئه‌م ووشانه ده‌توانرێت له ژێر جۆری مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی زه‌ننه‌وه له ووشه‌دا المد الفرعی اللازم الكلمی دا بژمێردرێن، واته بڵێین ئه‌وجۆره مهددهشیان پێ ده‌وترێت.. * هه‌روه‌ها له خوێندنه‌وه‌ی حه‌فس ڕوویه‌كی تریش هه‌یه بۆ ئه‌م ووشانه ئه‌ویش به‌گۆڕینی پیته مه‌دده‌كه بۆ ده‌نگێك كه له نێوان ده‌نگی فه‌تحه و ئه‌لیف( ا )دا بێت، واته هه‌مزه‌ی ئاسان(الهمزة المسهلة). ٥- مه‌ددی صیڵه (مدالصلة). ئه‌م مه‌دده په‌یوه‌ندی هه‌یه به پیتی(ه)ی زیاده‌ی كۆتایی سه‌ر ووشه‌یه‌ك كه مه‌به‌ست پێی ڕاناوێكه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كه‌سی نێرینه‌ی سێیه‌می تاك (الضمير المفرد الغائب). حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م (ه)یه:: یه‌كه‌م/ ئه‌گه‌ر بكه‌وێته نێوان دوو پیتی زهننهدارهوه. وه‌ك: وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللّهُ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُوْلِي الأَلْبَابِ. دووه‌م/ ئه‌گه‌ر له پێشی یه‌وه پیتێكی جوڵاو هه‌بێت و له دواشه‌وه‌ی پیتێكی زه‌ننه‌دار هاتبێت. وه‌ك: وَلَهُ الْكِبْرِيَاء فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ. سێیه‌م/ ئه‌گه‌ر له پێشی یه‌وه پیتێكی زه‌ننه‌دار و له دواشه‌وه‌ی پیتێكی جوڵاو هاتبێت. وه‌ك: شَاكِرًا لِّأَنْعُمِهِ اجْتَبَاهُ وَهَدَاهُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ . یان له ووشه‌ی ویتقه له وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ..دا ده‌بینرێت. له‌م سێ حاڵه‌ته‌دا ته‌نها جووڵه‌ی پیته‌كه ده‌خوێنرێته‌وه به‌بێ هیچ زیاده‌یه‌ك له درێژكردنه‌وه، واته ئه‌گه‌ر جووڵه‌ی ژێر(الكسره)ی هه‌بوو یان جووڵه‌ی بۆر(الضمة)ی هه‌بوو هه‌ر به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ده‌نگه درێژده‌كرێته‌وه.. * ته‌نها له ووشه‌ی فيه له ئایه‌تی يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا دا نه‌بێت، دوو یه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر زیاتر دڵنیایی له‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕان بۆ هه‌میشه‌یی له ناو ئاگر ده‌مێننه‌وه.. چواره‌م/ ئه‌گه‌ر بكه‌وێته نێوان دوو جووڵاوه‌وه.وه‌ك: بَلَى إِنَّ رَبَّهُ كَانَ بِهِ بَصِيرًا له‌م حاڵه‌ته‌دا پیتی (ه) ئه‌گه‌ر بۆری له‌سه‌ر بوو ئه‌وا ده‌نگی ده‌گاته‌وه به (و)ی مه‌ددی و ئه‌گه‌ریش ژێری له ژێر بوو ئه‌وا ده‌گاته‌وه به (ی)ی مه‌ددی. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناوی لێنراوه به مه‌ددی (سیڵه). تێبینی/ له‌م حاڵه‌تانه‌دا پیتی(ه) هیچ درێژناكرێته‌وه. ١- له وشه‌ی أَرْجِهِ له ئایه‌تی قَالُوا أَرْجِهِ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ .. ، هه‌روه‌ها له وشه‌ی فَأَلْقِهْ له ئایه‌تی اذْهَب بِّكِتَابِي هَذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ. لێره‌دا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕاناوی (ه) زهننهداره و مه‌رجی مه‌ددی صیلهش ئه‌وه‌یه كه ڕاناوی (ه) ده‌بێت خۆی جووڵاو بێت و له نێوان دوو جووڵاویشدا بێت. ٢- له ووشه‌ی يرضه له ئایه‌تی وان تشكروا يرضه لكم ولا تزر وازرة وزر اخرى ثم الى ربكم مرجعكم فينبئكم بما كنتم تعملون انه عليم بذات الصدور . ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه (ه)ی ڕاناو كه‌وتوته نێوان دوو جووڵاو و مه‌رجه‌كانی بوون به مه‌ددی هه‌مووی تێدایه، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ووشه‌یه له حاڵه‌تی جهزمدایهو ئه‌گینا ووشهكه له بنه‌ڕه‌تدا به‌م جۆره بووه: يرضاهُ لكم. جۆره‌كانی مه‌ددی صیله. یه‌كه‌م: مه‌ددی سیڵه‌ی بچووك(الصلة الصغرى). ئه‌وه‌یه كه له‌دوای ڕاناوی (ه)وه یه‌كێك له هه‌موو پیته‌كان هاتبێت جگه له پیتی هه‌مزه نه‌بێت. به‌قه‌ده‌ر مه‌ددی سروشتی درێژده‌كرێته‌وه، واته دوو یه‌كه. وه‌ك: انه هو ده‌بێته (انهو هو) ، ولَهُُ ما ده‌بێته ( وله‌و ما). دووه‌م: مه‌ددی سیڵه‌ی گه‌وره(الصلة الكبرى). ئه‌وه‌یه كه له دوای ڕاناوی (ه)وه ته‌نها پیتی هه‌مزه هاتبێت. بڕی درێژكردنه‌وه‌ی له نێوان (4-5 )یه‌كه‌یه، وه‌ك وأمره الى الله ده‌بێته (وامرهو الى الله). تێبینی/. پیتی(ه) له ووشه‌ی هذه یش هه‌مان حوكمی ده‌بێت هه‌روه‌كو ڕاناوی (ه). واته ئه‌گه‌ر هه‌مزه‌ی له‌دواوه نه‌هاتبوو ئه‌وا دوو یه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر له‌دواوه‌ی هه‌مزه هاتبوو ئه‌وا (4-5) یه‌كه درێژده‌كریته‌وه.