سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دیاردەیەکی نەشیاو کە سالانە لەمانگی رەمەزاندا بەرامبەر بەمندالان دووبارە ده‌بێته‌وه‌
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: هیمداد خالید

دیاردەیەکی نەشیاو کە سالانە لەمانگی رەمەزاندا بەرامبەر بەمندالان دووبارە ده‌بێته‌وه‌
دیاردەیەکی نەشیاوو نەخوازراو کە سالانە لە مانگی رەمەزاندا بەرامبەر بەپاکترین توێژ کە مندالە چاوگەشەکانە دووباردەبێتەوە، ئەم دیاردە ناتەندروستەش بە گشتی لەهەموو مزگەوتەکاندا هەستی پێدەکرێت،ئەویش بە رەنجاندن ودلشکاندن و هەروەها تا گەیشتۆتە ئەورادەیەی لێشیان بدرێت لەلایەن کەسانی لە خۆیان گەورەترەوە لە جیاتی هاندانیان بۆ خۆشەویستکردن وشیرین کردنی قورئان ونوێژو مزگەوت لە دلیاندا، بەلام دەبینین بە شێوەیەکی نەخوازراو مامەلەیان لەگەل دا دەکرێت لەبەر ئەوەی من چەندین جار لە گەل رێزدا کە باسی دەکەم لەلایەن هەندێک لە نوێژخوێنان وئیمامی مزگەوتەکانیشەوە قسەی نەشیاو ناشیرینیان پێ وتراوە ئیهانە کراون. 
جا پەیامی من لێرەدا بە تایبەت بۆ سەرپەرشیاران وئیمامی مزگەوتەکان و هەموو نوێژخوێنان ئەوەیە لەکاتی نۆێژی تەراویح دا مندالانیش مەحروم نەکرێن لە خێرو بەرەکەتی ئەم مانگەدا، چونکە مامەلەکردنی توندو رەنجاندنیان کاریگەریەکی سلبی دەبێت لە سەریان لە داهاتوودا جا با رق وکینەیان لەدلدا بۆ دروست نەبێت بەرامبەر بەنوێژو مزگەوت ونوێژ خوێنان، بروا بکەن رادەیەکی باش لەو مندالانە کە دێین بۆ مزگەت وەک ئێمە بەرۆژونە جا بۆچی دلیان بشکێنین لە جیاتی هاندانیان... بۆیە ئێمەش با چاو لە پێغەمبەر(ێلی الله علیە وسلم )بکەین لە مامەلەکردنیدا لەگەل مندالاندا. 

شداد خوا لێی رازی بیت دەفەرمویت جارێکیان پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم الله علیە وسلم) حوسەینی هەلگرتبوو جا کە الله اکبر ی کرد ئەوی دانا دواتر لەناو نوێژدا لەسوجدەدا زۆر مایەوە، جا شداد دەلێت کاتێک سەرم بلند کرد لەسوجدەدا بینیم وا مندالەکە لەسەر پشتیەت،ی دەلێت: منیش چومەوە بۆ سوجدەو سەرم داناوە جا کاتێک پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە نوێژەکەیدا بویەوە خەلکەکە پرسیان ئەی پێغەمبەری خوا کاتێک سوجدەکەت درێژکردەوە وامان زانی شتێک رویداوە یان وەحیت بۆ دێت، جا پێغەمبەر فەرمووی: هیچ شتێک لەوانە نەبوو، بەلکو مندالەکە هاتە سەرپشتم لەبەرئەوە پێم ناخۆش بوو بیهێنمە خوارەوە تا خۆی هاتە خوارەوە لەسەر پشتم ئیمامی نەسائی وحاکم ریوایەتیان کردووە، هەروەها ئەبو قەتادە دەلێت: پێغەمبەرم بینی(صلى الله عليه وسلم) لەسوجدەدا مندالی زەینەبی کچی لەسەر پشتی دائەنا، هەروەهاجارێکیان کاتێک لە ناو نوێژ دابووە دیارە ئافرەتانیش لەدواوە نوێژیان دەکرد گوێێ لە گریانی مندالێک بوو تەنها لەبەر مندالەکە نوێژەکەی کورتکردەوە، دواتر کە لە نوێژبویەوە نەی فەرمووە نابێت جارێکی تر مندال لەگەل خۆتاندا بهێنن بۆ مزگەوت، لەبەرئەوه‌ چەندان فەرمودەی تری لەم شێوەیەمان هەیە لە سیرەتی پێغەمبەردا (صلی الله علیە وسلم) تەنانەت لەهیچ فەرمودەیەکدا نەیفەرمووە کە مندال نەهی بکرێت لەناو مزگەوتدا... راستە لەوانەیە تارادەیەک مندالان ببنە سەر ئێشە بۆ نوێژخوێنان، بەلام هیچ شتێک پاساو نیە بۆ مەحروم کردنیان لەخێری نوێژی بەکۆمەل ومزگەوتدا دەکرێت لەهەر مزگەوتێک دا چەند کەسێک دابنرێت بۆ رێکخستنی ریزی مندالەکان لە شوێنێکی تایبەتدا بەلام بە بەرنامەیەکی دارێژراوی پێش وەختە.. 
 

 1854

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram