سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  رۆژوو دیارییه‌كی پڕسوودی په‌روه‌ردگار
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: مريم عبداللطيف 

رۆژوو دیارییه‌كی پڕسوودی په‌روه‌ردگار
رِۆژوو دیاریه‌كى پرِسودى په‌روه‌ردگار 
خواى په‌روه‌ردگار له‌ قورئانی پیرۆزد ده‌فه‌رموێت: يا أيها الذين آمنوا كتب عليكم الصيام كما كتب على الذين من قبلكم لعلكم تتقون .(البقرة 183) وه‌ ده‌فه‌رمووێت: وأن تصوموا خير لكم إن كنتم تعلمون .(البقره‌ 184)، به‌لاَم زانیارییه‌ نویكانى زانستى تازه‌ ده‌رباره‌ى " وأن تصوموا خير لكم ؟؟؟ حیكمه‌ته‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌ بۆیه‌ زانستى پزیشكى رِۆژوو هه‌روه‌ك كرداریكى رِێگه‌ پیًَدراو سه‌یر ناكات كه‌ مرۆڤ ئه‌نجامى بدات وه‌یان رِێ ى لێبگرێت ، به‌ڵكو دواى چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى و توێژینه‌وه‌ى وورد له‌سه‌ر لاشه‌ى مرۆڤ و كرداره‌ فسێۆلۆجیه‌كانى چه‌سپاوه‌ كه‌ رِۆژوو دیاریده‌یه‌كى سروشتیه‌ پێوێسته‌ لاشه‌ ئه‌نجامى بدات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كرداره‌ زینده‌گیه‌كانى به‌ چالاَكى ئه‌نجام بدات. 

ئه‌لێكس كاریكى: پزیشكى جیهانى كه‌ خاوه‌نى خه‌لاَتى نوبڵه‌ له‌ زانستى پزیشك دا وه‌ له‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى "مرۆڤ دروست كراوه‌ شاراوه‌كه‌ " ده‌ڵێت" : زۆرى ژه‌مه‌كانى خواردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى رِۆڵى كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى رِه‌گه‌زى مرۆڤایه‌تى ، بۆیه‌ مرۆڤه‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ رِۆژوو خۆ قه‌ده‌غه‌ كردن له‌ خواردن "." 
ئه‌وه‌ى رِۆژووى مسوڵمانان له‌ شێوى رِۆژووى تر جیده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سروشتى پێویستیه‌كانى مرۆڤ و هاوسه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ كرداره‌كانى تێكدان و دروستكردنى بایلۆجى لاشه‌ى مرۆڤ ، كه‌ لاشه‌ له‌ ژه‌هره‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌كان رِزگار ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامى كرداره‌ بیۆلۆجیه‌كان كۆبونه‌ته‌وه‌ ، وه‌ واده‌كات كه‌ لاشه‌ كاربكات و بچێته‌وه‌ بارى هاوسه‌نگى له‌ كرداره‌ فسێۆلۆجیه‌كانى . 
محمد به‌رِه‌كات سه‌لامى: پزیشكى رِاوێژكارى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناو و كۆئه‌ندامى هه‌رس له‌ نه‌خۆشخانى مه‌لیك فه‌هد ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان و له‌ به‌ناو بانگترین بنكه‌ پزیشكیه‌كان به‌یارمه‌تى توێژه‌ره‌ ئیسلامیه‌كان ده‌رباره‌ى گرنگى رِۆژوو ئه‌نجامداوه‌ به‌وه‌ گه‌شتونه‌ كه‌ رِۆژوو سوودى زۆرى هه‌یه‌ بۆ لاشه‌و كرداره‌كانى . 
وه‌ له‌و لێکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وانى ئه‌نجامدراون له‌وانه‌ لێكۆڵینه‌ویه‌ك له‌ گۆڤارى Gastroenterol Clin بلاَوبۆته‌وه‌ پێشانى داوه‌ كه‌ رِۆژوو گاریگه‌رى نیه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشی برینى گه‌ده‌" قرحه‌ معده‌ " به‌مه‌رجێك نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌رمانه‌كانى بخوات، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ى چاره‌سه‌رى زیادبوونى ترشی گه‌ده‌ ده‌كه‌ن. وه‌ له‌ ژماره‌ 41 ى گۆڤارى زانستى خۆراك دا هاتووه‌: كه‌ رِۆژووى مسوڵمانان ده‌بێته‌ هۆى كه‌مى كۆلیسترۆڵ و رِۆنه‌ سێینه‌كان و زیادبوونى رِۆنه‌ ویستراوه‌كان له‌ خوێن. له‌ ساڵى 2000 گۆڤارێكى ئه‌ورِوپی بۆ خۆراكى قه‌ره‌وێڵه. 
‌توێژینه‌وه‌یه‌ك بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كوێت ئه‌نجامدراوه‌ ئاشكراى كردووه‌ كه‌ رِۆژوو ده‌بێته‌ هۆى زیادبوونى رِۆنه‌ به‌ سووده‌كانى خوین له‌و نه‌خۆشانه‌ى به‌ده‌ست زیادبوونى كولیسترۆڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنن وه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى رِێژه‌ى ترشی یۆریك. وه‌ له‌ گۆڤارى خۆراكى قه‌ره‌وێڵه‌یی ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ساڵى 2000 ئه‌نجامداوه‌ كه‌ رِۆژوو ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونى دابه‌زینى ترشی یۆریك له‌ خوێن كه‌ ده‌بێته‌ هۆى نه‌خۆشی جومگه‌كان . 
وه‌ له‌ هه‌مان بواردا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى تر كه‌ له‌ گۆڤارێكى ئه‌ورِوپى بۆ جێبه‌جىَ كردنى كرداره‌كان له‌ ژماره‌ 73 Eur j Appl Physiol دا هاتووه‌ كه‌ رِۆژوو ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى كۆمه‌ڵ بوونى خرِۆكه‌كانى خوێن و وه‌كه‌مبوونه‌وه‌ى لینجیه‌كه‌ى كه‌ گرنگه‌ بۆ توشنه‌بوون به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ، چونكه‌ زیادبوونى لینجى خرۆكه‌كانى خوێن به‌ كردارێكى گرنگى توشبوون به‌ كێشه‌ى دڵ و مێشك داده‌نرىَ ، ئه‌مه‌ش كرنگه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى توشی نه‌خۆشیه‌كانى مولوله‌ى خوێن و كه‌موكورِى له‌هه‌رسی رِۆنه‌كان بوونه‌ . 
وه‌ هه‌ر ده‌رباره‌ى سوودى رِۆژوو د. بركات سه‌لامى ده‌ڵێت: رِۆژو پارێزه‌ره‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ پێستیه‌كان و ده‌روونیه‌كان كه‌ ژه‌هره‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌كان فرِێده‌دات و خوێن پاكده‌كاته‌وه‌ ، كرداره‌كانى هه‌رس و مژینى خانه‌ مرد و لاوازه‌كانى توێژ ده‌كات و ده‌یانگۆرِێت به‌ توێژى تر ، به‌مه‌ش لاشه‌ گه‌نج و زیندو ده‌كاته‌وه‌ . 
وه‌ رِۆژوو هۆكاره‌ بۆ چاره‌سه‌رى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی سكچوون و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى، چونكه‌ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر خانه‌كانى له‌ش و پێكهاته‌كانى فسێۆلۆجیه‌كان به‌تایبه‌ت گه‌ده‌ و رِێخۆڵه‌ كه‌ له‌ ژه‌هره‌كان رِزگاریان ده‌كات، ئامێرى به‌رگرى به‌هێزده‌كات، وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ زۆر نه‌خۆشی هه‌میشه‌یی وه‌ك: رِه‌بۆ، هه‌وكردنى هه‌میشه‌یی قه‌سه‌به‌ و هه‌ندىَ له‌ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و رِماتیزم و " حب شبا ب " زیبكه‌ى گه‌نجیه‌تى و زیادبوونى كۆلیسترِۆڵ و خراپ هه‌رسكردن و خراپی مژین و هه‌وكردنى قۆڵۆنى هه‌میشه‌یی و نه‌خۆشی شه‌كره‌ى میز، و هه‌وكردنى جیوبی لووت ، و شه‌قیقه‌ " نیوه‌ سه‌ر ئێشه‌ " و قه‌ڵه‌وى و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى به‌ هۆیه‌وه‌ په‌یداده‌بن . 
چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى مه‌لیك حسین له‌ ئوردن ئه‌نجامدراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانى كه‌ به‌رِۆژوون، بۆ زانینى كاریگه‌رى رِۆژوو له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌رسكردن، كه‌ له‌ یه‌كێكیاندا چه‌سپاندیه‌تى كه‌ رِۆژوو ده‌بێته‌ هۆى رِێكخستنى ترشى گه‌ده‌ و و ده‌ بێته‌ هۆى گۆرِانى هۆرِمۆنى و و بێۆڵۆجى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى چاره‌سه‌رى ه‌ باشبوونى دیواره‌ چڵمینه‌كه‌ی و رِزگاربوون له‌ هه‌وكردن و بریدارییه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان . 
پوخته‌ى قسان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رِۆژوو بۆ ته‌ندروستى لاشه‌ و ئاسوده‌یی ده‌روون و هێمنیه‌، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ته‌ندروست و ده‌رونیانه‌ى نابێت مه‌گه‌ر به‌ جێبه‌جىَ كردنى ئه‌و رِێنماییه‌ : 
1- جۆڵه‌ كردن له‌كاتى به‌رِۆژوو بووندا، چونكه‌ جوڵه‌ و رِۆژوو لاشه‌ له‌ ژه‌هره‌ كه‌ڵكه‌ بووه‌كان رِزگار ده‌كه‌ن . 
2- نه‌بوونى ئاو خواردنه‌وه‌ " رِۆژوو له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ " كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مى شله‌ له‌له‌ش و چالاَكى سورِى خوێن و ده‌ركرده‌ى تفت . 
3- نه‌خواردنى خواردن له‌ رِۆژو وه‌ له‌شه‌ویش زۆر نه‌خورێت، هه‌لێكه‌ بۆ چاره‌سه‌رى قه‌ڵه‌وى و زیادبوونى چه‌ورى و پیوى له‌ش كه‌ به‌ خه‌زێنه‌ى زۆرێك ماده‌ى ژه‌هر داده‌نرىَ كه‌ له‌ كرداره‌ بێۆڵۆجیه‌كان له‌ش په‌یداده‌بێت . 
4- افتار كردنه‌وه‌ به‌ خورما كه‌ وزه‌ى خێرا ده‌به‌خشێ، كه‌ رِێژه‌یه‌كى زۆر گلوكۆزى تێدایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ى وزه‌یه‌، وه‌ كۆمه‌ڵێك شه‌كرى ترى تێدایه‌ له‌وانه‌ سلیۆلۆز كه‌ جوڵه‌ى رِێخۆڵه‌ به‌هێز و چالاَك ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى خۆراك . 
و.مريم عبدالطيف 
سه‌رچاوه‌كان : 
http://wadyalgary.com/WADY_SITE/MISC_news/fasting.htm1. 
http://arabic.bayynat.org.lb/ibadat/fawed.htm2. 
http://www.khayma.com/ashab/taab_alabadat_malafat/alsuam-foued.htm3.

 1653

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram