دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه كە ڕۆژوو ئەگری و خۆت لە خواردن و خواردنەوە ئەگریتەوە بائەندامەكانی تری لەش و زمانیشت بەڕۆژوو بێت!! الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده...و بعد: خه‌لکێکی زۆر هه‌یه ڕۆژوو ئەگرن و نازانن بۆچی ڕۆژوو ئەگرن پێیان وایە ڕەمەزان خۆ گرتنەوەیه لە خواردن خواردنەوە و خەوتن بۆ چەند سەعاتێك وعیباده‌ت بۆ مانگێك خۆیان ئه‌گرنه‌وه له‌خواردن و خوادنه‌وه گه‌رچی زمانیان له‌خزمه‌تی خودای په‌روه‌ردگار نییه. له‌خزمه‌تی شه‌یتانه؟! جا به‌م نه‌زانیه‌وه لایان بۆته عادەت نه‌وه‌ک عیبادەت، هەڵەیە كە پێویست ئەكات خۆمانی لێ بپارێزین ئه‌م هەڵە تێگەیشتنەی زۆرێكمانی والێکردوه لەگەڵ تەواوبوونی ڕەمەزان زۆرێكمان تەنها برسێتی و تینوێتیەكەمان بۆ ئەمێنێتەوە لەگەڵ تاوانێكی زۆر، هۆكاری سەرەكی ئەم ئەنجامەش پارچە گۆشتێكی بچوكە ئه‌بێته به‌لای سه‌ر كە (زمانمانه) ڕەنگە بەشی تێربوونی پشیلەیەكی برسی نەكات كەچی بەهۆیەوە مرۆڤێكی زل و گه‌وره‌ی چوارشانە ئه‌نێرێته دۆزەخ ، هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم ) ئەفەرموێت: زۆرترین شتێك خەڵكی بخاتە دۆزەخەوە زمان و داوێنە. هەروەها ئەفەرموێت: زینای زمان قسەكردنە. جا گەر ڕۆژووگرتن به‌س خۆگرتن بێت له خواردن و خواردنه‌وه ئه‌مه له‌وه ئاسان تر نییە، بەڵام ئەمە گەورەترین هەڵەیە جونکه رۆژو گرتن هه‌ر ئه‌وه نییه ،هەروەك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ( من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه ) (رواه البخاري) واتە: ئەگەر ڕۆژووان واز نەهێنێ لە ووتەی درۆ و ئەنجامدانی، خودای پەروەردگار پێویستی بەوە نیە كە ئەو كەسە واز لەخواردن و خواردنەوەكەی بهینێ،وه‌هه‌وره‌ها ئه‌فه‌رموێ ( ليس الصيام من الأكل والشرب، إنما الصيام من اللغو والرفث، فإن سابك أحد أو جهل عليك، فقل إني صائم إني صـائم )(صحيح الجامع الصغير )، واتە: ڕۆژوو تەنها خۆ گرتنەوە نییە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵكو ڕۆژوو بریتییە لە خۆگرتنەوە لە قسەی پڕوپوچ و بێ مانا‌و بێ سوود، وە ئەگەر هاتوو كەسێك جنێوی پێ دایت یان كردەوەیەكی نەفامانەی بەرامبەرت ئەنجام دا هەڵەیەكی دەرحەق كردی ئەوا پێی بڵێ: من بە ڕۆژووم، من بە ڕۆژووم، به‌لێ موسلمانانی سه‌نگین و به‌رێز ئه‌بێ زۆر ووریا بین ئێمه‌ی موسڵمان.جونکه زۆرشتێك هەیە لەگەڵ ڕۆژوو گرتندا ناگونجێت وە بۆ ئەوەی ڕۆژووەكەمان بەبێ كەم و كوڕی به‌جێ بهێنین ئەبێ خۆمان لەو شتە خراپانە بپارێزین، جونکه هه‌موو عیباده‌ته‌کانی تر بۆخۆمانه، به‌لام رۆژو گرتن بۆ خودای گه‌وره‌یه ڕۆژووگرتن كارێكه‌و پاداشتەكەى جیاوازه لە هەموو كردەوەكانى تر پاداشتەكەى حەوت سەد پلە بەسەر كردەوەكانى ترەوەیه خوداى پەروەردگار بەتایبەتى پاداشتت ئه‌داتەوە ؟ خودای پەروەردگار ئەفەرموێ: ( وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ) (البقرة: 184)واته؛ بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و بتوانن، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتى:( كل عمل ابن آدم يضاعف، الحسنة بعشر أمثالها إلى سبعمائة ضعف، قال الله تعالى: إلا الصوم، فإنه لي وأنا أجزي به ) (متفق عليه)، واتە: هەموو كردەوەیەكى ڕۆڵەكانى ئادەم پاداشتەكەى چەندە جارى خۆى زیاد ئەكرێت، چاكەیەك بە دەجار ئەوەندەى خۆى تاكو (700) حەوت سەد ئەوەندەى خۆى، خوداى پەروەردگار ئەفەرموێت: جگە لە ڕۆژوو، ڕۆژوو گرتن بۆ منە و تەنها منیش پاداشتی ئەدەمەوە،هەروەك لە ڕیوایەتی ئیمامی بوخاری دا هاتوە كە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: (يترك طعامه و شرابه و شهوته من أجلي، الصيام لي وأنا أجزي به، و الحسنة بعشر أمثالها)، واتە: ڕۆژوەوان واز لەخواردن خواردنەوە و ئارەزوكانی ئەهێنێ، ڕۆژوو گرتن بۆ منە و تەنها منیش پاداشتی دەدەمەوە، ڕۆژوو پاداشتێكی دیاری نەكراوم بۆ داناوە چاكەش بە دە ئەوەندەی خۆی پاداشت دەدرێتەوە، ئه‌مجابۆ ئەوەی ڕۆژووەكەمان بەبێ كەم و كوڕی ببەخشینە پەروەردگارمان ئەبێ خۆمان لەو شتە خراپانە بپارێزین، هه‌ر خۆمان باله‌خۆمان بپرسین بۆچی كە دیاری بۆ كاربەدەستێك یان خزمێك، دۆستێك یان که‌سێك ئەبەین هەوڵ ئەدەین كەموو كوڕی تیا نەبێت رێك و پێك بێت كە چی بیر لەوە ناكەینەوە ، بەرزی وگه‌وره‌ی بۆ خودای پەروەردگار، كە ڕۆژووەكانمان بۆ پەروەردگارە و گوێی نادەینێ که‌م ته‌رخه‌می و كەم و كوڕی تیابێ یا نە ؟!! ئای که‌چی چاو قا‌یمیه‌ك و شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه که که‌مته‌رخه‌مین به‌رامبه‌ر به‌خودای په‌روه‌ردگار که راگری ئه‌رزو ئاسمانه‌کانه و گیانی هه‌موومان و هه‌موو بونه‌وه‌ری به‌ده‌سته!! جا هه‌وره‌ک باسمان کرد ڕۆژوو تەنها واز هێنان له‌خواردن و خواردنه‌وه نییه، بێ گوێدانە ئەندامەكانی تری لەش به‌تایبه‌تی( زمان) بۆیە كە ڕۆژوو ئەگرین و خۆمان لە خواردن و خواردنەوە ئەگرینەوە با زمانیشمان بەڕۆژوو بێت، بیپارێزە لە درۆ وگۆرانی و قسەی پڕ‌و پوچ و ناشەرعی و نوكتەی هەڵبەستراوی خەیاڵ و شه‌ره کۆمێنتی فه‌یسبووك و غه‌یبه‌ت کردن باله‌خزمه‌تی خودای په‌روه‌ردگار بێت نه‌وه‌ک له‌خزمه‌تی شه‌یتان ؟! خودای پەروەردگار ئەفەرموێ: ( وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ) (الحج: 30).واتە: هه‌روه‌ها له‌گوفتاری درۆ‌و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو خۆتان دووربگرن. پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی فەرموویەتی: ( إن الرجل ليتكلم بالكلمة لا يرى بها بأسا يهوي بها سبعين خريفا في النار ) (صحيح الجامع الصغير ).واتە: مرۆڤ ووشەی وای بەسەر زاردا دێ، و هیچ بایەخێكی بۆ دانانێت، كەچی حەفتا پایز ـ ساڵا ـ دەیهاوێتە ناو دۆزەخەوە.خودا په‌نامان بدات، زۆرێك لە موسڵمانان خودا هیدایەتیان بدات هەر لەگەڵ هەستانیان بۆ پارشێو لەسەر سفرەله‌گه‌ل نان خواردن ئه‌لێ قورمیش کراون غەیبەتی خەڵك ئەكەن هەتاوەكو بانگی ئێوارە بەربانگ ئەكەنەوە هه‌ندێك وائه‌زانن له‌سه‌ریان واجب کراوه،سزای ماندوبون و برسێتی وتێنوێتی تاوان باریش ئه‌بێت ،بۆیه ئه‌بێ وریا بین قسەهێنان و قسەبردن و جوێندان و درۆ غه‌یبه‌ت کردن هەموو ئەمانە سەرپێچین، پێویستە لێیان وریابین و لێیان دوور بكەوینەوە، ئەم سەرپێچییانە ڕۆژوو دەڕووشێنی و پاداشتی كەم دەكاتەوە، خودای پەروەردگار ئەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ) (الحجرات: 12) واته؛ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌به‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردوویی بخوات ؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و پارێزگار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان ، (عبدالله) ی كوڕی عەباس ره‌زای خودای لێ‌بیت ئەفەرموێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەلای دوو گۆڕدا تێپەڕی پاشان فەرمووی: ئەم دوو مردووە سزا دەدرێن وە... یەكێكیان گوناهەكەی ئەوە بوو قسەگێڕی دەكرد لە نێوان خەڵكدا،وه‌هه‌روه‌ها پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ئایا دەزانن غەیبەت چییە ؟ ووتیان خودا و پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم) باش دەزانن، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە وەڵامدا فەرمووی: باسكردنی براكەتە بەو شتەی كە پێی ناخۆشە، ئەوانیش وتیان: ئەی ئەگەر ئەوەی كە ئێمە دەیڵێین لەبراكەماندا هەبوو ؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئەگەر ئەوەی ئێوە دەیڵێن لەبراكەتاندا هەبوو ئەوە غەیبەتان كردووە. وە (رجا‌ء) ی كوڕی (أبو سلمة) فەرموی: لە (مجاهد) م پرسی: غەیبەت كردن دەستنوێژ بەتاڵ ئەكاتەوە ؟!!! فەرمووی: بەڵێ هەروەها ڕۆژویش بەتاڵ ئەكاتەوە !!!!!هەروەها (مجاهد) ئەفەرموێت: ئەوەی پێی خۆشە ڕۆژووەكەی سەلامەت بێت با خۆی لە غەیبەت و درۆ كردن بپارێزێت.وە لە (عبیدە السلمانی) فەرمویەتی: خۆتان بپارێزن لەو دوو شتەی ڕۆژوو بەتاڵ ئەكەنەوە غەیبەت و درۆ كردن،ئه‌ی خوشک و برای سه‌نگینم چاوەكانیشت لە تەماشا كردنی حەرام بپارێزە، شەوان با چاوت بەڕۆژوو بێت بەرامبەر سەتەلایت و مسل سه‌لاتی شه‌یتانی پروپوچ ڕۆژانیش لە ده‌روه لە بازار ووریا بن له ته‌ماشاکردنی نامه‌حره‌م و کار‌و کرده‌وه‌ی نابه‌چێ . چونكە خودای پەروەردگار ئەفەرموێ ( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ) (النور:30)واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خودا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن، هه‌روه‌ها خۆت لە بیستنی گۆرانی و گۆرانی ووتن و قسەی ناشەرعی و پڕوپوچ بپارێزە، له‌م بارەیەوە خودای پەروەردگار ئەفەرموێ: ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ۚ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ) (لقمان: 6) هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان ... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.(ابن مسعود) ئەفەرموێت: (والله الذي لا اله الا غيره هو الغناء)، پێشەوا (القرطبي) ش ئەفەرموێت: ناكۆكی نیە لەسەر حەرامێتی گۆرانی چونكە لەهۆیەكانی ڕابواردن و گاڵتەچێتی،یە و سەرزەنشت كراوە بەڕێكەوتنی (زانایان)، وە (عبدالله) ی كوڕی (مسعود) ئەفەرموێت: گۆرانی دووڕوویی لەدڵدا دەچێنێت، جابۆ ئەوەی لە كۆمەڵەی ئەو كەسانە نەبین كە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم )دەربارەیان فەرمویەتی: ( رب صائم حظه من صيامه الجوع والعطش ورب قائم حظه من قيامه السهر ) (صححه الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب ). واتە: زۆرێك ڕۆژووەوان هەیە تەنها برسێتی و تینوێتی بۆ ئەمێنێتەوە. وە زۆرێك هەیە لەوانەی شەو نوێژ ئەكەن تەنها بەشیان ماندو بون و شەونخونییەكی بێ پاداشتە، ئەمەش لە هۆكاری ئەو هەموو سه‌رپێچی و تاوانانەی ئەیكات لە درۆ و غەیبەت و شتی ناشه‌رعی و تەماشاكردنی حەرام و.. هتد. كە دەبنە هۆی ئەوەی پاداشتی ڕۆژووەكەی و شەو نوێژەكەی كەم بكات تا هیچی بۆنه‌مێنێته‌وه له‌خێرو چاکه، چا چی سودێكی هەیە عه‌زیزم ئەو ڕۆژوەی خاوەنەكەی ماندو ئەكاو ئێوارە وەختی بەربانگ هیچی بۆ نامێنێتەوە،جگه له گوناهو تاوان چونكە دڵی مردوە و ره‌ش بووه تەنها وەكو عادەتێك ڕۆژوو ئەگرێت نەك وەكو عیبادەتێك، یان له‌به‌ر لۆمه‌ی خه‌لکی ئای جه‌ند کوێره‌واری و خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یه تۆ حیساب بۆ خه‌لک بکه‌ی له‌خودای په‌روره‌ردگارت نه‌ترسی که به‌دیهێنه‌رته چی رووره‌شیه‌که مال وێران ؟! جا هەر لەسەرەتای ڕەمەزانەوە تا كۆتایی تینوئه‌بێ و برسی ئەبێ و دڵیشی هەمان دڵی ڕەش و ڕەقە و هیچ نەگۆڕاوە و هەر بەردەوامە لەسەر تاوان كردن، لەكاتێكدا ئەگەر بە مردوەكان بڵێن ئومێدی چی ئەكەن ئەڵێن مانگی ڕەمەزان!! ئێمه‌ش زیندوەكان هەر بەردەوامین لەسەر تاوان كردن، وه‌هه‌روه‌ها گێڕانەوەی نوكتەوقسەی پڕوپوچ و گاڵتەكردن بە خەڵكی: ئـــەمـــەش زۆر مـــەترسیدارە، ئەمەش یه‌کێکه لە تاوانەكانی (زمان) زۆر جاریش به‌قسه نایڵێن، بەنامەی مۆبایل و کۆمێنت و فه‌یسبوک بۆ یەكتری ئەنێرن بەڵام هەمان حوكمی زمانی هەیە و زۆر مەترسیدارە، چونكە پێغەمبەری خودا( صلى الله عليه وسلم) (3) جار لەسەر یەك فەرموویەتی: وەیل بۆ ئەو كەسەی كە قسە بۆ خەڵك دەكات و تێیدا درۆ دەدات بۆ ئەوەی خەڵكی پێبكەنن، (وەیل: دۆڵێكە لە دۆڵەكانی دۆزەخ) دووخالی تریش که ئه‌بێ زمانمانی لیبپارێزین یه‌که‌م جوێن دان،دووه‌م قسەگێڕی لەنێوان خەڵكی (نمیمە) ئەمەش بەناوی قسه‌ی ئه‌زه‌لی و گاڵتە كردنەوە بوەتە عاده‌تێکی باوی سه‌قه‌تی نێو گەنجان وله پیرانیشدا هەیە که‌خویان به‌م شته پروپوچه گرتوه که‌جنێو به‌یه‌ك ئه‌ده‌ن به‌ناوی گالته کردنه‌وه ؟! ئه‌مه‌ش زۆر كارێكی ترسناكە چونكە پێغەمبەری خودا( صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت: جوێندان بە مرۆڤی موسڵمان دەبێتە هۆی فاسق بوونی جوێن دەرەكە.هەروەها ئەفەرمووێت: یەكێك لە تاوانە گەورەكان ئەوەیە ئادەمیزاد جوێن بە دایك و باوكی خۆی بدات، وترا ئەی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ئایا كەس جوین بە دایك و باوكی خۆی دەدات ؟! ئەویش فەرمووی: جوێن دەدات بە باوكی كەسێك، كەسەكەش جوێن دەداتەوە بە باوكی ئەو، وە جوێن دەدات بە دایكی كەسێك كەسەكەش جوێن دەدات بە دایكی ئەو،خالی دووه‌م قسەگێڕانه‌وه لەنێوان خەڵكی (نمیمە): لەم بارەیەوە خودای پەروەردگار ئەفەرموێت: ( وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ ) (الهمزه :1)واته؛ هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت، پێغەمبەری خوایش( صلى الله عليه وسلم) ئه‌فەرمێت: خراپترین خەڵك لە بەندەكانی خودای گەورە لەم ئوممەتەدا ئەوانەن كە سەرقاڵی هێنان و بردنی قسە و باسی خەڵكن و دەبنە هۆی لێك جیا كردنەوەی خۆشەویستەكان لەیەكتر،وە (حذیفە) ش ئەفەرموێت: گوێم لێ‌بوو پێغەمبەری خودا( صلى الله عليه وسلم) ئەیفەرموو: قسە گێڕان ناچنە بەهەشتەوە،جا به‌راستی ئه‌مه‌ش تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه ئه‌بێ ووریابین جونکه وه‌ک ئه‌بینین ئێستا موسلمانان به‌ده‌ست ئه‌م کرده‌وه نابه‌چێیه ئه‌نالێنن رۆژانه له‌سه‌ر ئه‌م قسه گێرانه‌وه جا زیادکردنیشی که ئه‌بێته بوختانیش که نێوانی زۆر موسلمانانی تر له‌یه‌ک ئه‌که‌ن و نێوانیان تێک ئه‌ده‌ن ،خودا دورمان بکات له‌م چۆره که‌سانه و زمانمان ته‌نهابه یادكرنەوەی خودای پەروەردگارسه‌رقال بێت هه‌وره‌ک خودای پەروەردگار ئەفەرموێت:(الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ) (الرعد: 28)واته: ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خودای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خودا‌و(پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه، پێغەمبەری خوایش( صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت: ئایا پێتان ڕاگەیەنم كەوا چ كردەوەیەكتان باشترین و پاكترین كردەوەتانە لای پەروەردگارتان، و لە هەمووشی پلەی بەرزترە، وە لە بەخشینی پاره‌و مال و زێڕ و زیو چاكترە بۆتان، و باشتر بێت بۆتان لەوەی لە كاتی جیهاد و تێكۆشاندا ڕوو بەڕووی دووژمنتان ببنەوە ؟ فەرموویان: بەڵێ ئەی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: زیكری خودای پەروەردگار، جا یادی خودای په‌روه‌ردگاره موسڵمانان لە خودا ترس ئه‌کات و ئاگای له زمانی ئه بێت لەو قسانەی كەئه‌یکات چونكە ئه‌م ئایه‌ته ئه‌هێنێته‌وه یاد که خودای گەورە ئەفەرمێت: ( مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ) (ق: 18) واته ؛ هیچ وتەیەك لە دەمی ئادەمیزاد دەرناچێ ئیللا فریشتەیەك چاو‌دێر و گۆێ بیستی قسەكەیەتی وتۆماری دەكات ، ئایا فریشته‌كان هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌نووسن؟ یا ته‌نها ئه‌و قسه‌یه ده‌نووسن كه‌پاداش و تۆڵه‌ی هه‌یه؟ به‌ڵێ به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته هه‌موو وته‌و قسه‌یه‌ك ئه‌نووسن.(ئیبن عه‌باس) ده‌ڵێ: له سه‌ره‌تاوه هه‌موو خێر‌و شه‌ڕێكی ئاده‌مزاد ،ته‌نانه‌تی وشه‌ی خواردم، رۆیشتم، ئه‌نوسرێ، بۆ پاشان رۆژی پێنج شه‌ممه، هه‌موو وته‌و كرده‌وه‌یه‌كی ده‌نوێنرێ و (عه‌رز) ئه‌كرێ، ئه‌وجا هه‌ر شتێ چاك و خراپ بێت بۆی ده‌نوسرێ و، ئه‌وی دیكه‌ی ئه‌سڕێته‌وه،ئه‌مجابۆئه‌وه‌ی به‌س کردوه چاکه‌کانمان بۆ بنوسرێت بازمانمان هه‌رده‌م به‌یادی خوداپاراو بێت. هەروەك (عبدالله) ی كوری (بسر) ره‌زای خودای لێبێت ئەگێرێتەوە كە پێغەمبەری خودا( صلى الله عليه وسلم) بە پیاوێكی فه‌رموو: با هەموو كاتێك زمانت تەڕ و پاراو بێت بە زیكری خوداوە،ئه‌مجا موسلمانانی سه‌نگین و به‌رێز موسڵمانی یەك خودا پەرست هەموو مان پێویستیمان بە ماوەكی دیاری كرا‌و هەیە بۆ ئارامی و بە خۆداچوونەوەمان بۆ نوێ كردنەوەی باوەڕ، خودای پەروەردگار به‌ره‌حم به‌زه یی خۆی بۆ به‌نده‌کانی ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره ئه‌م مانگه پر خێر‌و به‌ره‌که‌ته که مانگی ڕەمەزانه پێی بەخشیوین بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە بە خۆمانا بچینەوە و هەڵەكانمان ڕاست بكەینەوە و ئارامی ببەخشینە دڵەكانمان، گەورەیی مانگی ڕەمەزانیش لەوە دایە كە هۆكارێكە بۆ بتەو بوونی باوەڕ و نەهێشتنی گومان، چونكە تیایدا بەهۆی برسێتی یەوە حاڵ و ناله‌ی هەژارەكان ئەزانین، وه‌هه‌روه‌ها مانگی ڕەمەزان قوتابخانەیەكە بۆ فێربوون ، و مانگی هەوڵدان و تێكۆشانە لەپێناو خودای پەروەردگار و بەدەست هێنانی بەهەشتێیکی نه‌براوه‌و ڕزگاربوون لە دۆزه‌خ . جا زیندوەكان ئاگەداربن ڕۆژگارێك دێت پەشیمان ئەبنەوە لەو ڕۆژانە بەبێ ڕۆژوو گرتن بەسەرتان بردوە، دەبا بیرێك لەحالی خۆمان بكەینەوە (11) مانگ بۆ دونیا ئەژین و سه‌رقالی مال و ده‌فته‌ر دۆلار کۆکردنه‌وه‌ین ، هیچ نەبێت با (1) مانگیش بۆ قیامەتمان بژین، باشترین هەوڵ دانیش بۆ سەرفرازی و سەركەوتن لە قیامەت دا ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزانە وەك چۆن لە پێغەمبەری خوداوە( صلى الله عليه وسلم) پێمان گەیشتووە بێ كەم و كوڕی، بۆ ئەوەی بچینە ڕیزی ئەو كەسانەی پێغەمبەری خودا( صلى الله عليه وسلم) لەبارەیانەوە فەرموویەتی: (من صام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه)(متفق علیه) واتە: هەر كەسێك ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت، بە مەرجێ بڕوای بە فەرزێتی ئەم كارە هەبێ و چاوەڕوانی پاداشتی ڕۆژی دوایی بێت، ئەوا خوای پەروەردگار لە هەموو تاوانەكانی ڕابووردوی خۆش ئەبێت.باله‌م مانگه پیرۆزه‌دا په‌یمان له‌گه‌ل خودای په‌روره‌دگار تازه بکه‌ینه‌وه به ته‌وبه‌و په‌شیمان بوونه له‌هه‌له‌و تاوانه‌کانمان ئه‌م مانگه مانگی هه‌ولدان و چاکه کردنه مانگی دوعا گیرابوونه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه پیاوچاکانی پێشین واته( سه‌له‌ف) نرخ و رێزی وگه‌وره‌ی ئه‌م مانگه‌یان زانیوه هه‌ندێ له‌پیاو چاکانی پێشین داوایان له‌خودای گه‌وره کردووه بۆئه‌وه‌ی بیان گه‌ینێت به‌م مانگه و شه‌ش مانگیش له‌دوای ره‌مه‌زان داوایان له‌خودای گه‌وره کردووه رۆژوو ره‌مه‌زانیان لێ قبول بکات ،(عبدالعزیزی کوری داود) ئه‌لێت سه‌له‌ف ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زانیان پێبگه‌یشتایه هه‌ول تێکۆشانێکی زۆریان ئه‌کرد بۆکردنی کاری چاکه‌و عیباده‌ت، له‌دوای کردنی ئه‌م کارانه‌ش هه‌موو غه‌مێکیان ئه‌وه‌بوو ئایه خودای گه‌وره ئه‌م کاره‌یان لێ وه‌ر ئه‌گرێت یان نا !! گه‌رچی ئێستا که‌سانێکمان هه‌ن هه‌ر په‌له په‌لیانه و هه‌موو غه‌مێکیان ئه‌وه‌یه ئه‌م مانگه ته‌واو بێت وبیریش له‌م هه‌موو هه‌له‌و تاوانه ناکه‌نه‌وه که ئه‌یکه‌ن پێشیان وایه پاداشت و خێرێکی چاکیان وه‌ده‌ست که‌وتووه ؟!وائه‌زانن گرنتیان وه‌ر گرتووه ئه‌گه‌نه‌وه ره‌مه‌زانێکی تر،بابه‌خۆمان دابچینه‌وه له‌م مانگه بادله‌کانمان ئاو بده‌ینه‌وه به قورئان و یادی خودای په‌روه‌ردگار با وابزانین دوا ره‌مه‌زانمانه له‌ژیان با ئاگامان له‌زمانمان بێت با هه‌ر برسێتی و تێنوێتی و ماندوبونمان بۆ نه‌مێنیته‌وه،باواز له شتی دونیای بێنین له‌م مانگه ،با ئاگامان له عیباده‌ته‌کانمان بێت نوێژه‌کانمان له‌مزگه‌وت بێت به‌جه‌ماعه ت بێت با زۆر قورئان بخوێنین،پیاوچاکانی پێشین (مالیکی کوری ئه‌نه‌س) ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان بهاتایه وازی له‌خوێندنی فه‌رمووده‌و مه‌جلیسی ئه‌هلی عیلم ئه‌هێنا رووی ئه‌کرده قورئان خوێندن ،(قتاده)یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که قورئانی له‌پێش مانگی ره‌مه‌زاندا حه‌وت رۆژ جارێک قورئانی خه‌تم کردووه به‌لام له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌موو سێ رۆژێك قورئانی خه‌تم کرددووه ، ئاوا باوه‌ك سه‌له‌فی صالح ئه‌م مانگه پر خێر‌و به‌ره‌که‌ته به‌جوانترین شێوه به‌رێ که‌ین با ئاگامان له‌زمان بێت با هه‌موو ئه‌ندامه‌کانمان به‌رۆژوو بێت. با رێگا‌و رێبازی راست ودروستی پیاوچاکانی پێشین بگرین (الطریقه السلف الصالح)بێگومان ئه‌م رێگایه‌ش سه‌لامه‌ترین و بته‌و ترین رێگایه ،با وه‌ک ئه‌وان ئامانج لەڕۆژوو گرتن دیاری بكەین تا تام و چێژ لەڕۆژوو گرتن ببینین، دیاری كردنی ئامانجیش وامان لێئەكات هەموو هێزو تواناكانمان بخەینە کار بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، لە ڕەمەزاندا و لەگەرمای ئه‌م هاوینه‌دا خۆمان لە خواردن وخواردنەوە ئەگرینەوە و برسیمان ئەبێت و تێنومان ئه‌بێت ماندو ئەبین لەپێناو چی ؟ له‌پێناوی لەپێناو خودای پەروەردگار و بەدەست هێنانی بەهەشت و ڕزگاربوون لە بەندایەتی دونیا،باله‌ده‌ستمان نه‌چێت ئه‌م پاداشته به‌هۆی زمانمان که ئه‌گه‌ر نه‌یپارێزی ئه‌بێته به‌لای سه‌رت له‌دونیاو دوارۆژ. وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ نوسینی به‌نده؛عه‌لی هه‌ولێری فێرگه 1433کۆچی به‌رامبه‌ر 28/7/2012زاینی [email protected]