دانراوه له‌لایه‌ن: بڕیار توێژینەوەیەك بۆ ڕەمەزان ره‌مه‌زان: ڕەمەزان لەزمانه‌وانیدا به چه‌ند جۆرێك هاتووه گرنگترینیان ئەمانەی لای خوارەوەن: 1-ڕه‌مه‌زان له (رمضاء) وه هاتووه، رمضاء له زمانی عره‌بیدا له سێ پیت بێكهاتوه( ر، م، ض)که به گه‌رمیه‌کی زۆر به‌تین ده‌گوترێت، پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(صَلَاةُ الْأَوَّابِينَ حِينَ تَرْمَضُ الْفِصَالُ) (مسلم 748 ) واته:(نوێژی چێشته‌نگاو له‌كاتێكایه كه به‌چكه وشتر له‌گه‌رمای زه‌وی بێتاقه‌ت ده‌بێت) وه کاتێك به‌چکه وشتر بیتاقه‌ت ده‌بێت له گه‌رما که زۆر به تین بێت و زه‌ویه‌که‌ی تاو دابێت. (لسان العرب/ إبن منظور) په‌یوه‌ستی به ره‌مه‌زانه‌وه ئه‌وه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڕۆژوده‌بن هه‌ست به گه‌رمیه‌کی ئیمانی زۆر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها گه‌رمی برسێتی وه زۆر به‌گه‌رمی ده‌جه‌نگێن له گه‌ڵی. 2 - (ڕه‌مه‌زان) بارانێکه که ئه‌بارێت پێش پایز بۆ ئه‌وه‌ی سەر‌ڕووی زه‌وی پاك بکاته‌وه له ته‌پ وتۆز. )لسان العرب/ إبن منظور) وه له‌وەوه ناوی لێنراوه ڕه‌مه‌زان، وه‌ك چۆن ئه‌و بارانه زه‌وی پاك ده‌کاته‌وه له خۆڵ و ته‌پوتۆزی، ئاواش ڕه‌مه‌زان به‌نده موسوڵمانه‌کان پاك ده‌کاته‌وه له گوناح و تاوان. به چه‌ند جۆرێکی تر هاتووه، به‌ڵام ئه‌م دووانه‌ی که هێناومانن، واتاکانیان له لوتکه‌ی جوانیدان وه باوه‌ڕپێکراو ترینیانن. له زاراوه‌ی شه‌رعیدا: ڕه‌مه‌زان نۆیه‌مین مانگه له ساڵی کۆچیدا دوای مانگی شعبان و پێش مانگی شه‌وال دێت، خوای گه‌وره فه‌رزی کردوه له سه‌ر موسوڵمانان له‌م مانگه‌دا به‌ڕۆژوبن، له سپێده‌ی به‌یانییه‌وه هه‌تا ئاوابونی خۆر له ئێواره‌دا، ئه‌م کاره‌ش مانای به‌ندایه‌تیه بۆ خوای گه‌وره وه ئه‌جرو پاداشتیان ده‌ست ده‌که‌وێت. ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان به پێی به‌ڵگه‌ی قورئان و حه‌دیس وکۆڕا(ئیجماع) فه‌رزه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ). (البقرة :١٨٣) واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان فه‌رز كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه فه‌رز كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن. به‌ڵێ له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئیمه فه‌رز کرابوو، چونکه هه‌موو کێبه‌کانی تر له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتوه به‌ڵام هه‌موو ئایه‌نه‌کانی شێوێنران وه دیاره شیوازی به رۆژوو بونه‌که جیاواز بوه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ) 185( البقرة). واته: مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی وه به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق(قورئان بۆ هه‌موو کاته وه هه‌موو ڕوکانی سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانی به‌جوانی ڕون کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دا هه‌موو بواره‌کان کلتور، سیاسه‌ت، مافه مه‌ده‌نیه‌کان وه مه‌جالی ڕای زانایانی (اجتهاد) هێشته‌ته‌وه )، جا كه‌سێك له ئێوه ئاماده‌ی ئه‌م مانگه بوو(واته گه‌یشته‌وه ڕه‌مه‌زان)ده‌بێت ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت. له زۆر فەرمودەدا فه‌رز بوونی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان باس کراوه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم ده‌فه‌رموێت: (بني الإسلام على خمس : شهادة أن لا إله إلا الله ، وأن محمدا رسول الله ، وإقام الصلاة ، وإيتاء الزكاة ، وحج البيت ، وصوم رمضان) رواه البخاري ومسلم. واته: ئیسلام له‌سه‌ر پێنج شت بنیات نراوه، شایه‌تمان لا إله إلا الله ، محمد رسول الله، نوێژ بكه‌یت، زه‌كات بده‌یت، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت، حه‌ج بكه‌یت.) به‌ڵێ نابێ ئه‌م پێنج ڕوکنه له بیر بکه‌ین و هه‌رکه‌س نه‌یکرد بڵین هه‌ر موسوڵمانه ئه‌وه‌نیه"دایك و باوكی موسوڵمانه" !! ئه‌مه قسه‌یه نه‌زانیه، گه‌مژه‌ییه، خۆگێلکردنه، ده‌بێت وه‌ك هاوه‌ڵه به‌ڕیزه‌کان له‌م دینه بگه‌ین، هاوڕێی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم (ئه‌بو به‌کری صدیق ) شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی کرد چونکه زه‌کاتیان نه‌ده‌یا به ئه‌بو به‌کری صدیق -خوا لێی خۆشبیت - . (ته‌لحه‌ی) كوڕی(عبدالله)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پیاوێك له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)ی پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌و ڕۆژووه‌م پێ بڵێ که خوای گه‌وره له‌سه‌رمانی فه‌رز کردوه فه‌رمووی: (رۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان) وتی: ئایا جگه‌له‌و [مانگه‌م]له‌سه‌ره؟ فه‌رمووی: (نه‌خێر، مه‌گه‌ر خۆبه‌خشانه بیكه‌یت) بخاری و مسلم. ده‌بێت ئه‌م ڕۆژو گرتنه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که خۆمان له خواردن خواردنه بگرین، به‌ڵکو ده‌بێت (چاو) له نه‌زه‌ر ، (گوێ) له گۆرانی و مۆسیقا وه ده‌م له قسه‌ی نابه‌جی هه‌موو ئه‌مانه بوه‌ستێنین نه‌ك ته‌نها بۆ ڕه‌مه‌زان به‌ڵکو دوای ڕه‌مه‌زان، ئه‌ی ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌وه‌نیه تا پارێز کارببین؟ وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ بۆ ئه‌وه‌ی پارێز کاربن، ئایا ئه‌م پارێز کاریه به‌س بۆ ڕه‌مزانه؟ بێگومان نه‌خێر ئه‌م مانگه بۆ ئه‌وه‌یه گوڕی ئیمان بده‌ینه خۆمان بۆ یازده مانگ دوای ئه‌م مانگه. ئومه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رزه، یه‌کێکیشه له پێنچ پایه‌که‌ی ئیسلام، که له‌به‌ڵگه نه‌ویسته‌کانی دینی ئسلامه‌و هه‌ر که‌سێک نکوڵی لێبکات کافرده‌بێت، وه حوکمی له دین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێت. ڕۆژوو: ڕۆژو له ڕووی زمانه وانیه‌وه: واتا (خۆگرتنه‌وه)، ئه‌وه‌ی خۆی له قسه‌کردنیش بگرێته‌وه پێ ده‌ڵین صائم، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًا فَلَنْ) (مريم :٢٦) واته: به‌ڕاستی من بڕیارمداوه و نه‌زرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهره‌بانم. وه ئه‌و ئێستره‌ش ئالیک ناخوات، پێی ده‌ڵین(فرس صائم). له‌ڕووی زاراوه‌ییشه‌رعیه‌وه: واته خۆگرتنه‌وه له‌وانه‌ی که ڕۆژو ده‌شکێنن، هه‌ر له سپێده‌ی به‌یانیه‌وه تا خۆرئاوابون، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی نیه‌تدا. واته مه‌به‌ستی بوو بێت که به ڕۆژوو بێت، له نه‌ك هه‌ر خۆی له شتانه بگرێته‌وه و به‌س.. ئیبنو حه‌جه‌ر له(فتح الباری)ی ڕاڤه‌ی بوخاریدا و ئیمامی نه‌وه‌وی له ڕاڤه‌ی موسلیم دا ده‌فه‌رموون: ڕۆژوو خۆگرتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته، له کاتێکی تایبه‌ت و به‌چه‌ند مه‌رجێکی تایبه‌ت. رۆژوو له‌سه‌ر ئومه‌تانی پێشوو فه‌رز بووه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (البقرة :١٨٣). واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! بزانن رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانتان له‌سه‌ر نووسراوه‌و فه‌رز كراوه‌ته سه‌رتان، هه‌روه‌كو له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێشتانه‌وه فه‌رزبوو، دیاره هه‌ر هۆزو ئوممه‌تێك ، جۆرێ رۆژووی بووه، به‌ڵكو به ته‌قوا بن و سنووره‌كانی خوا بپارێزن و ده‌رگای گوناح له‌خۆ داخه‌ن و، ده‌رگای هه‌موو خێرێ له‌خۆ واز بكه‌ن. ئێستاش کاتی ئه‌وه‌یه که به‌گه‌ڕێین به‌ناو ئه‌م باخه گه‌وره جوانه‌دا، به فه‌رمایشتی خوای گه‌وره و فه‌رمووده‌ی دروستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم، بیری خۆم و ئێوه‌ی به‌ریز بخه‌مه‌وه، بۆ ئه‌و براو خوشکانه‌ش که له مانگی پێش ره‌مه‌زاندا و مانگی ره‌مه‌زاندا وه‌ك یه‌کن، یان له شه‌وانی کۆتای ئه‌م مانگه‌دا خۆشیان لێدێت چونکه به‌ره‌وه ته‌وابون ده‌چێت، که یه‌ك شه‌وی چاکتره له هه‌زار مانگ وه له ته‌رازوی چاکه‌کانماندا یه‌کسانه به هه‌شتاو سێ ساڵ و چوار مانگ، که عیباده‌تی خوای گه‌وره بکه‌ین تێیدا. ڕه‌مه‌زان ئه‌م مانگه پڕ خێر و خۆشیه که خوای گه‌وره رۆژوی تیادا فه‌رز کردوه، وه ئیمانداره سه‌ر ڕاسته‌کان تیدا دڵ خۆش ده‌بن و خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌کانیانه، وه مونافیق و دڵ نه‌خۆشان، زۆر لێی ده‌ترسن و خه‌فه‌ت ده‌خۆن ده‌موچاویان گرژ‌و ڕه‌ش ده‌بێت به‌هاتنی، ده‌بێت ئامگامان له خۆمان بێت چونکه ئه‌وه نیشانه‌ی دووڕووه (منافق) که ته‌مبه‌ڵی ده‌کات له عیباده‌ت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (ذَا قَامُواْ إِلَي الصَّلاَةِ قَامُواْ كُسَالَي) النساء/ 142. واته : مونافیقان گه‌ر بۆ نوێژكردن هه‌ستن ، به سستی و ته‌مبه‌ڵیه‌وه هه‌ڵده‌ستن، جا گه‌ر كه‌سێكت بینی بۆ نوێژكردن ، یا بۆ ڕیزی پێشه‌وه ، یان له زیكر كردن ، یان به‌نزیك بونه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، یان له بانه‌گه‌وازی بۆ ئیسلام یان له كۆڕی خێر‌و چاكه‌دا ته‌مبه‌ڵی و سستی ده‌نواند ، بزانه ئه‌و كه‌سه وه‌سوه‌سه‌ی له نه‌فسی دایه ، شه‌یتان ده‌یه‌وێ هێلانه‌ی تێدا دروست بكات ، با ئاگاداری خۆی بێت ، ئه‌و كه‌سه‌ی دوو ڕكعات نوێژ ده‌كات ، مانای وا نیه له مونافیقی به دووره ، چونكه مونافیقه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلي الله عليه وسلم ) نوێژیان ده‌كرد ، به‌ڵام نوێژه‌كه‌یان به ته‌مبه‌ڵیه‌وه ئه‌نجام ده‌دا . گه‌وره‌یی ڕۆژوو: 1-خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۖ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (البقرة :١٨٤). واته: بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن، که‌واته خوا باشتر ده‌زانێت، به‌ڵی ئێمه ناره‌حه‌ت ده‌بین به‌ڵام ئه‌جر و پاداشمان زۆره، وه‌ك ده‌فه‌رمێت: عَسَىٰ أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (البقرة :٢١٦). واته: له‌وانه‌یشه له‌شتێك حه‌زنه‌كه‌ن و ناخۆش بێت لاتان، به‌ڵام خێروچاكه‌ی تێدا بێت و به‌خێریش گه‌ڕێ ره‌نگه حه‌زتان له‌هه‌ندێ شت بێ و پێیشتان خۆش بێت كه‌چی شه‌ڕو خراپ بێت و ئاكامه‌كه‌ی باش نه‌بێ؛ مرۆڤ به سروشت هه‌ر حه‌وانه‌وه‌ی پێ خۆشه،بێگومان خوا خۆی ئه‌زانێ چ شتێ چاكه‌و چ شتێ خراپه، به‌ڵام ئێوه نایزانن. به‌ڵی ئێمه نازانین خۆمان ده‌ده‌ینه ده‌ستی خوای خۆمان ئه‌و فریادڕه‌سمانه له هه‌موو ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی ژیان. 2-له‌حه‌دیسێکی قودسیدا که (أبو هوڕه‌یره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ، إِلَّا الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ، وَالصِّيَامُ جُنَّةٌ، فَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلَا يَرْفُثْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَسْخَبْ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ: إِنِّي امْرُؤٌ صَائِمٌ، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ، وَلِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ يَفْرَحُهُمَا: إِذَا أَفْطَرَ فَرِحَ بِفِطْرِهِ، وَإِذَا لَقِيَ رَبَّهُ فَرِحَ بِصَوْمِهِ). [بخاري و مسلم]. واته: (خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئاده‌میزاد بۆ خۆیه‌تی جگه له‌ڕۆژوو، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ منه‌و هه‌ر خۆشم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژو قه‌ڵغانه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كه‌سێكتان به‌ڕۆژو بوو با ئه‌و ڕۆژه قسه‌ی ناشیرین و هات و هاوار نه‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوی پێداو شه‌ڕی پێ فرۆشت بابڵێت: من كه‌سێكی به‌ڕۆژوم، سوێند به‌وكه‌سه‌ی گیانی محمدی به‌ده‌سته بۆنی ده‌می ڕۆژوه‌وان له‌ڕۆژی قیامه‌تدا لای خوا له‌بۆنی میسك خۆشتره، هه‌روه‌ها دوو خۆشی هه‌یه بۆ ڕۆژووه‌وان، كاتێك به‌ربانگ ده‌كاته‌وه دڵخۆشه به‌ڕۆژو شكاندنه‌كه‌ی، كاتێكیش به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شاد ده‌بێت دڵخۆشه به‌ڕۆژوه‌كه‌ی). الله اکـــبر ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی پاداشتمان باته‌وه، ئه‌بێت چه‌ند گه‌وره‌بێت؟ ڕۆژوو قه‌ڵغانه بۆ خراپه‌کاری وه بۆ پاراستنمان له ئاگری دۆزه‌خ، کاتی به‌رمانگ زۆر نزیکی له خوای گه‌وره وه کاتێکه له‌و کاتانیه که پاڕانه‌وه‌ی تیدا گیرایه.. خوای گه‌وره خۆی پداسمان ده‌یاتوه له به‌هه‌شدا وەك ده‌فه‌رمێ: كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا أَسْلَفْتُمْ فِي الْأَيَّامِ الْخَالِيَةِ (الحاقة :٢٤). واته: پێیان ئه‌وترێ(له‌به‌هه‌شدا): بخۆن و بخۆنه‌وه به خۆشی به‌هۆی ئه‌وكاره جوان و چاكانه‌وه له‌رۆژگاره‌كانی رابوردوودا ئه‌نجامتان ده‌دا. 3. به‌هه‌شت، هه‌شت ده‌روازه‌ی هیه، ده‌روازه‌یه‌ك له‌و ده‌روازانه ناوی(ڕیان)ه ته‌نها بۆ ڕۆژووه‌وانه‌کانه، وه‌ك پێغه‌مبەر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إن في الجنة بابا يقال له الريان يدخل منه الصائمون يوم القيامة لا يدخل منه أحد غيرهم، يقال أين الصائمون؟ فيقومون لا يدخل منه أحد غيرهم فإذا دخلوا أغلق فلم يدخل منه أحد). رواه بخاری و مسلم . واته: به‌هه‌شدا ده‌روازه‌یه‌ك هیه، ته‌نها ڕۆژووه‌وانان ده‌چنه ژووره‌وه که‌سی که‌ی لێناچێته ژوره‌وه ته‌نها ئه‌وان نه‌بێت، بانگ ده‌کرێن: کوان ڕۆژوه‌وانان؟ ئه‌وانیش هه‌لده‌ستن و لێوه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، کاتێك که چونه ژورێ ئیتر داده‌خرێت، که‌سی دیکه‌ی لێ ناچێته ژوره‌وه. ئێمه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره به‌ڕۆژوو ده‌بین وه هه‌ر خۆشی پاداشتمان ده‌داته‌وه، بۆ هه‌ر که‌سیشی بوێت زیادی ده‌کات. 4- ڕۆژوو خۆی تکامان (شه‌فاعه‌ت) بۆ ده‌که‌ت، به‌ڵی ڕۆژو قسه‌ده‌کات(خوای گه‌وره هه‌موو شتێک ده‌توانێت بکات) وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ( الصيام والقرآن يشفعان للعبد يوم القيامة ، يقول الصيام : أي رب ، منعته الطعام والشهوات بالنهار فشفعني فيه ، ويقول القرآ‌ن : منعته النوم بالليل فشفعني فيه ، فيشفعان ) رواه أحمد في مسند(2/174) بسند صحیح. واته: ڕۆژو و قورئان، له ڕۆژی دواییدا تکا ده‌که‌ن بۆ خاوه‌نه‌کانیان، ڕۆژو ده‌فه‌رموێ:ئه‌ی خوای گه‌وره من به ڕۆژ خۆراك و حه‌زه‌کانم لێ گرت بوو، ده تۆش لوتف که‌و بمکه تکا کاری. قورئانیش ده‌فه‌رموێت: نه‌م ده‌هێشت شه‌وان بخه‌وێت، ، ده تۆش لوتف که‌و بمکه تکا کاری؟. ئینجا هه‌ردووکیان تکای بۆ ده‌که‌ن. به‌ڵی ڕۆژووان خۆی ده‌گرێته‌وه له خواردن وه که‌سیش نابینێت ، ته‌نها الله نه‌بێت به‌لام وا خواده‌په‌رستێت که ده‌یبینیت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فەروموێت: (أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنَّكَ إِنْ لَا تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ) . واته: (وا خوا بپه‌رستیت وه‌كو چاوت لێی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ چاوت له‌و نه‌بێت ئه‌و چاوی له تۆیه)، له شه‌ودا هه‌موو خۆشه‌ویستێك ده‌ڕوات بۆ لای خۆشه‌ویسته‌که‌ی، وه خۆشه‌ویستی قورئانیش ده‌ڕوات بۆ لای قورئان، له کاتێکدا خه‌ڵکی هه‌موو خه‌وتوون ئه‌م نا خه‌وێت وه ناشیه‌وێت که‌س پێ بزانێت، ده‌ڕوات و ده‌ی خوێنێت، به‌ڕاستی ئه‌مه خۆشه‌ویستیه. 5- ئه‌بو سه‌عدی خودریش- خوای لێیی ڕازی بێت - ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبەر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ( من صام يوما في سبيل الله ، باعد الله وجهه عن النار سبعين خريفاً ) رواه الجماعة إلا أبا داود. واته: (هه‌ر به‌نده‌یه‌ك ڕۆژێك له‌ڕێی خوادا به‌ڕۆژو بێت خوای گه‌وره به‌وهۆیه‌وه حه‌فتا پایز ڕوخساری له ئاگری دۆزه‌خ به‌دور ده‌گرێت. دۆزه‌خ که سوته‌مه‌نی مرۆڤ و به‌رده وه گه‌وره‌یه‌که‌ی که‌س نازانێت(خوای گه‌وره نه‌بێت) ئه‌وه نه‌بێت که چوار ملیار‌و نۆسه‌دملیۆن 4900000000 فریشته خوا ناتوانن هه‌ڵی بگرن، به‌ڵکو ڕای ده‌کێشن فیشته‌یی خوا چه‌ند گه‌وره‌یه!! هه‌ر ناتوانن هه‌ڵی گرن وه دۆزه‌خ خۆر و مانگی تێ فڕی ده‌درێت، که خۆر سه‌ده‌ها هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی زه‌ویه، ته‌نها بریشکێکی ئه‌م دۆزه‌خه به‌قه‌ده‌ر قه‌ڵاو شاره گه‌وره‌کانه، ئه‌م ئاگره‌ی که ئێستا به کاری ده‌هێنین به‌شێکه له سه‌د به‌ش له ئاگری دۆزه‌خ خوای گه‌وره ته‌نها له خاتری یه‌ك ڕۆژ به‌ڕۆژو بوون حه‌فتا پایز ڕوخسارمان له ئاگری دۆزه‌خ به‌دور ده‌گرێت. 6-وه ئه‌بو ئومامه ده‌فه‌رموێ: هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبەر صلی الله علیه وسلم و عه‌رزم کرد: فه‌رمانێکم پێ بفه‌رمووێ تا بیکه‌م، و پێی برۆمه به‌هه‌شته‌وه، فه‌رمووی: ( علیك بالصوم فإنه لا عدل له) واته: ڕۆژوو بگره، چونکه هیچ شتێك هاوتای ڕۆژوو نییه، پاشان هاتمه‌وه خزمه‌تی هه‌ر فه‌رمووی: (علیك بالصیام) واته: ڕۆژوو بگره. رواه احمد و النسائی و الحاکم و صححه. رۆژوو عیباده‌تێکه له ڕیزی ئه‌و شتانه‌ی که له خوا نزیکمان ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره بۆیه ڕۆژووی داناوه تاوه‌ك و په‌روه‌رده‌ی نه‌فسی مان بکات و له‌سه‌ر خێر ڕامان بێنی، جا بۆیه ڕۆژوه‌وا پیویسته خۆی له‌و کرده‌وانه بپارێزێت که ڕۆژوه‌که‌ی کــه‌ل ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها سکت برسی نه‌که‌یت و به‌ڵکو ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی لاشه‌ت به‌ڕۆژوو بێت وه‌ك (ده‌ست و ده‌م و چاوت) چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌بیت ئه‌وا ته‌نها برسێتیت پێ ده‌بڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی سودی ته‌واو له ڕۆژوه که ده‌ست بکه‌وێت که خوای گه‌وره باسی کردوه ده‌فه‌رموێت: لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (البقرة :١٨٣). واته:بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن. ئه‌م باسه زۆر گرنگه چونکه هه‌بدێ که‌س وا ده‌زانن ته‌نها به‌ڕۆژوو بریتیه له خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه،نه‌خێر به‌ڵکو شه‌رته که خۆ بگرێته‌وه، له قسه‌ی ناشرین زۆر گالته‌کردن، زۆر گرنگه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمێوێت: ليس الصيام من الأكل و الشرب و إنما الصيام من اللغو و الرفث , فإن سابك أحد او جهل عليك , فقل إنى صائم، إنى صائم (رواه بن خزيمة و ابن حبان و الحاكم علی شرط مسلم). واته: به‌ڕۆژوو بون ته‌نها خۆگرتنه‌وه نیه له خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵکو خۆ گرتنه‌ویه له قسه خراپ و جبێودان، وه ئه‌گه‌ر که‌سێك جوێنی پێ دایت یا به‌رانبه‌رت هه‌ڵه‌و نه‌زانینی کرد، تۆ بڵی من به ڕۆژووم، من به ڕۆژووم)، هه‌روه‌ها (رُب صائم ليس له من صيامة إلا الجوع و رُب قائم ليس له من قيامة إلا السهر ) رواة النسائى و ابن ماجة و الحاكم : و قال صحيح على شرط البخارى ) واته: زۆر ڕۆژووان هەیه له برسێتی به‌و لاوه هیچی بۆ نامێنێته‌وه، وه زۆر شه‌ونوێژکاریش هەیه له بێ خه‌وی به‌و لاوه هیچی بۆ نامێنێته‌وه. تاوان نه‌گرتنی ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان: ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه له ڕوکنه‌کانی ئیسلام، وه‌هه‌ر که‌سێک نه‌گرێت ئه‌وا روکنێکی وازلێ هێناوه، وه‌تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه، له گه‌وره‌یدا یه‌کێکه له (كبائر) ، به‌ڵکو هه‌ندێ له زانایان به کافریان داناوه، (ابن عمر)(خوای لێ ڕازی بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا: (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (بُنِيَ الْإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ: عَلَى أَنْ يُوَحَّدَ اللَّهُ، وَإِقَامِ الصَّلَاةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَصِيَامِ رَمَضَانَ، وَالْحَجِّ). (صلی الله عليه وسلم)). بخاري ومسلم . واته:(ئیسلام له‌سه‌ر پێنج شت بنیات نراوه: خوا به‌یه‌ك بناسیت، نوێژ بكه‌یت، زه‌كات بده‌یت، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت، حه‌ج بكه‌یت. ئایا که‌سێك یه‌کێك له روکنه‌کانی ئسلام نه‌کات هیچ موسوڵمانێتی پێوه‌ماوه ئه‌گه‌ر نمونه‌یك بێنینه‌وه خانویه‌ك ئه‌ندازایاری بۆت دیاری ده‌کات، که ده‌بێت خانوکه‌ت له‌سه‌ر پێنج پایه ڕاگیر بکه‌یه‌یت ئه‌گینا چاوه‌ڕوانی ڕوخانی لێبکه له دواڕۆژدا!! ئایا که‌سێك هیێنده گه‌مژه‌یه که ئه‌و ئامۆژگاریه وه‌رنه‌گرێت؟ ئیمامی زه‌هه‌بی- رحمة الله- ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی لای موسوڵمانان به‌ڵگه نه‌ویستێکی بڕیار دراوه، هه‌رکه‌س ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بێ عوزری شه‌رعی بشکێنێت،ئه‌وا ئه‌و که‌سه له زیناکار و شه‌راب خۆر خراپتره، به‌ڵکو هه‌ندێ له‌زانایان له ریزی زه‌ندیق و خراپه‌کاران حسێبیان کردوون. حیکمه‌ته‌کانی ڕۆژوو: خوای گەورە یه‌کێك له ناوه‌جوانه‌کانی (الحكيم)ه واته: کارزان و کارجوان، ئه‌مه به‌سه که خوای گه‌وره فه‌رمانی کردوه به ئێمه وه خۆشی ناوی (الحكيم) وه فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره له لوتکه‌ی جوانی و چاکی و شیاوی تێدایه، چونکه ئه‌و ده‌زانێت و ئێمه نازانین (وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) (البقرة216 ). واته: بێگومان خوا خۆی ئه‌زانێ چ شتێ چاكه‌و چ شتێ خراپه، به‌ڵام ئێوه نایزانن. به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوای گه‌وره زۆرن بۆیه مرۆڤ په‌ی به هه‌مووی نابات، به‌ڵام هزریشی داوه پیی تا په‌ی به‌هه‌ندێکی ببات. ڕۆژوو گه‌وره‌ترین یادی خوایه وه عیباده‌تی خوایه، به‌نده به یادی خواکردن له‌و نزیک ده‌بێته‌وه، ئه‌مه زۆر گه‌وره‌یه، که به‌نده‌یه‌کی بێ ده‌سه‌ڵات له خوای باڵاده‌ست نزیك بێته‌وه. ڕۆژوو هۆکارێکه بۆ سوپاس گوزاری خوای گه‌وره، له‌و ڕزق و ڕۆزیه چاك و باشانه‌ی كه پێمانی به‌خشیووه، ڕۆژووه‌وان خۆی له خواردن و خواردنه‌وه، جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا ده‌گرێته‌وه، وه‌ئه‌مش گه‌وره‌ترین و به‌رزترین نیعمه‌تی خوایه که ماوه‌یه‌کی بۆ دیاری کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزیان بگرێت، چونکه هه‌ر نیعمه‌تێک که له‌ده‌ستتدا ئه‌وکاته زیاتر ڕێزیت بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت، هه‌ر که‌سێك به‌م نعمه‌ته نه‌زانێت ئه‌وا خراپترین که‌سه لای خوای گه‌وره له ڕۆژی کۆتایدا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌روێت: شِرَارُ أُمَّتِي الَّذِينَ غُذُّوا بِالنَّعِيمِ ، الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَلْوَانَ الطَّعَامِ ، وَيَلْبَسُونَ أَلْوَانَ الثِّيَابِ ، وَيَتَشَدَّقُونَ فِي الْكَلامِ. ڕۆژوو دیسان هۆکارێکه بۆ خۆدوورگرتن له حه‌رام کراوه‌کانی خوا به چاوه‌ڕوانی پاداشت وه ترسان له ئاگره به‌سۆکه‌ی، چونکه ڕۆژووه‌وان خۆی له حه‌لالی خۆی ده‌پارێزێت، که‌واته ئه‌ولاتره خۆی له حه‌رامه سه‌ره‌کیه‌کان بپارێزێت. ڕۆژوه‌وان سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوی خۆیدا وه‌ئه‌مش ئه‌و حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) که ده‌فه‌رموێت: (يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ) . واته: هه‌ر كه‌س له ئێوه توانای هه‌یه، با ژن بهێنێت، چونكه ژن هێنان باشترین هۆكاره بۆ چاو پارێزی و داوێن پارێزی، هه‌ر كه‌سێكیش ناتوانێ با ڕۆژوو بگرێت، چونكه بۆی ده‌بێته قه‌ڵغان) وه‌ئه‌م زاڵ بونه‌ش خۆ ئاماده‌کردنه بۆ جیهاد و تێکۆشان، که دوور ده‌که‌وێته‌وه له ماڵ و خێزانی.. ده‌رویه‌که بۆ نه‌داران، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێك به ڕۆژوو بێت دڵی نه‌رم ده‌به‌ێت زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌ژاران، وه رۆژوه‌وان کاتێك زۆر برسی بوو، هه‌ژارانی ده‌که‌وێته یاد. وه موسوڵمانان له مزگه‌وت کۆده‌بنه‌وه و یادی خوا ده‌که‌ن و دڵیان به‌رامبه‌ر یه‌کتر زۆر نه‌رم ده‌بێت، وه ئاژاوه که‌م ده‌بێت له وڵات‌دا چونکه ڕۆژوه‌وان بۆی نیه قسه‌ی ناشرین یان ئازاری خه‌ڵکی بدات به‌هه‌ر جۆرێک. وه زۆر ته‌ندروستە، وه جۆرێکه له چاره‌سه‌ری گه‌ده‌و حه‌وانه‌وه‌ی ده‌زگاکانی هه‌رس، چونکه 11 مانگ ئه‌م مرۆڤه خواردن ده‌خوات هیچ بوار نادات به گه‌ده‌ی که بحه‌وێته‌وه. دیاریکردنی مانگی ڕه‌مه‌زان: مانگی ڕه‌مه‌زان به بینینی هه‌یف(مانگ: هلال)دیاری ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك موسوڵمانی سه‌رڕاست و ڕاستگۆ ژن بێت یان پیاو شایه‌تی بدات که بنیویه‌تی، ده‌بێت موسوڵمانان به‌ڕۆژوو بن یان بیکه‌ن به جه‌ژن. دیاری کردنی به حوکمی هه‌یڤ بینینێتی، نه‌ك به حساباتی گه‌ردوونی، ئه‌مه قسه‌ی ئێمه نیه به‌ڵکو ئێمه قورئان ڕێنوینی کارمانه وه‌ك ده‌فه‌رمێت ۞ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ (البقرة ١٨٩) . واته: له‌باره‌ی مانگ نوێبوونه‌وه‌ش پرسیارت لێده‌كه‌ن ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) و ده‌ڵێن: بۆچی له‌سه‌ره‌تاوه زۆر باریك وبچووكه، له‌پاشان ورده ورده گه‌وره ده‌بێ و، پرده‌بێته‌وه، بۆ دواییش بچووك ئه‌بێته‌وه‌و، ئه‌وسا بۆماوه‌یه‌ك له چاو ون ئه‌بێ؟ پێیان بڵێ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر!(صلی الله علیه وسلم) كه ئه‌و مانگه هیلال و نوێیه به‌وشێوه‌یه ده‌یبینن، بۆ زانین ودیاریكردنی كاته‌كانی خواپه‌رستیی و راگرتنی ئاماری ساڵ ومانگه‌كانه بۆ رێك‌وپێك كردنی ژیانی خه‌ڵك و، دۆزینه‌وه‌ی مانگی به‌رۆژوو بوون و، زانینی كاتی چوونه حه‌جه.. به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زان دیاری ده‌کرێت، یان ده‌بیت30 سی ڕۆژه‌ی مانگ پێش ره‌مه‌زان-که شعبانه-ته‌واو که‌ن ئینجا بیگه‌نێ. چۆنێتی بینینی هه‌یڤ (هلال): 1-ئیبنو عمر –خوا لێیان ڕازبێت- ده‌فه‌رمێت:(تراءي الناس الهلال، فأخبرت رسول الله صلی الله عليه وسلم، أني رأیته، فصام و أمر الناس بصیامه) روه أبو داود و الحاکم، وأبن حبان، و صححاه. واته:جارێك له گه‌ڵ خه‌لکیدا بۆ هه‌یڤ ده‌گه‌ڕاین، که‌دیتم هه‌واڵم دایه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که من بینیم، ئیتر هه‌ر خۆی به‌ڕۆژوو بوو، هه‌م فه‌رمانیدا به خه‌ڵکه‌که‌ش، که به‌ڕۆژوو بن. 2- إبن عباس خوای لێڕازی بێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که: أن أعرابيا جا‌ء إلى النبي -صلى الله عليه وسلم- فقال: إني رأيت الهلال، فقال: تشهد أن لا إله إلا الله، قال: نعم، قال: تشهد أن محمدا رسول الله، قال: نعم، قال: فأذن في الناس يا بلال أن يصوموا غدا. رواه الخمسة، وصححه ابن خزيمة، وابن حبان، ورجح النسائي إرساله. واته:کابرایه‌کی ده‌شته‌کی هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ه وتی:من هه‌یڤ (هلال)م بینی، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: شاتی ده‌ده‌یت که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له( الله)؟ ده‌شته‌کی وتی: " به‌ڵی" وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رمویه‌وه: وه شایه‌تیش ده‌ده‌یت که محمد نێردراوی خوایه؟ وتی "به‌ڵی". ئنجا فه‌رمووی به بیلال که خه‌ڵکی ئاگادار بکاته‌وه که به‌یانی به‌ڕۆژو ده‌بین. 3-وه لە ئه‌بووهرەیره ( صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته، فإن غُبِّيَ عليكم فأكملوا عدّة شعبان ثلاثين يوماً) رواه البخاري ومسلم. واته:که هه‌یڤتان بینی به‌ڕۆژوو بن، که بینیشتان(ئێواره‌ی جه‌ژن) بیشکێنن، ئه‌گه‌ر هه‌ور ڕێی بینینی گرتبوو 30سی ڕۆژه‌ی شه‌عبان ته‌واو که‌ن.. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) کاتێك هه‌یڤ (هلال) بدیتایه ئه‌م دوعایه‌ی ده‌کرد که سونه‌ته ئێمه‌ش ئه‌م دوعایه بکه‌ین (الله أكبر ، اللهم أهله علينا بالأمن والإيمان ، والسلامة والإسلام ، والتوفيق لما تحب ربنا وترضى ، ربنا وربك الله) حصن المسلم من أذكار الكتاب والسنة. که‌واته بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕۆژووه‌که‌ش له سه‌ر به‌رپرسیان و کاربه‌ده‌ستان فه‌رزه و شایه‌تی یه‌ك که‌س به‌سه بۆ سه‌لماندنی هاتنی ڕه‌مه‌زان، به‌ڵام بۆکۆتای پێ هاتنی فه‌رزه‌که، دوو شاهیدی یان زیاتری ببێت. گه‌وره‌ی ڕه‌مه‌زان : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت : وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ(القصص :٦٨). واته: هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت(واته: که‌س ناتوانێ، له کار‌و فه‌رمانیدا هیچ بڵێت). خوای گه‌وره ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کرد،وه به‌رزترینیانی هه‌ڵبژاردو ڕیزی لێنا که له‌خۆیه‌وه نزیك بێت، وه خوای گه‌وره به‌هه‌شته‌کانی دروستکرد، له‌ناو هه‌مویاندا فرده‌وسی به‌رز(فردوس أعلى) هه‌ڵبژاردو ڕێزی دا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانی ترداوه عه‌رشی خۆی له‌سه‌روی ئه‌وه‌وه دروستکرد، خوای گه‌وره فریشته‌کانی دروستکرد، له ناو یاندا (جبريل وميكائيل و اسرافيل) هه‌لبژاردو فه‌ضلی دابه‌سه‌ر هه‌مویاندا، ئیشوکاری گه‌وره‌ی پێسپاردن، جبريل کرده وه‌حی هێنه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌ران که به‌رنامه‌ی ژیانیانی تیدایه وه ميكائيل کردبه باران باره‌ر دوای فه‌رمانی خوا که ژیانی لێ پێک دێت و زه‌وی ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه، اسرافيل کردبه فو‌کار به (صور)دا که فوو ده‌کات پیدا دوای فه‌رمانی خوا هه‌موو مردوان زیندوو ده‌بنه‌وه، خوای گه‌وره مرۆڤی دروست کرد وه پێغه‌مبه‌رانی هه‌ڵبژارد، له پێغه‌مبه‌رانیشدا په‌یام به‌رانی هه‌ڵبژارد وه له په‌یام به‌رانینیشدا (أولو العزم)ی هه‌ڵبژارد ئه‌وانیش( نوح،ئیبراهیم،مو‌سا،عیسا وه محمد)- صلى الله عليهم أجمعين- ، له‌ناو ئه‌م (أولو العزم)یشدا محمد (صلی الله عليه وسلم) هه‌ڵبژارد وه ئومه‌تانی دروست کرد، له ناو هه‌مویاندا ئومه‌تی محمد (صلی الله عليه وسلم) هه‌ڵبژارد و ڕێزیدا به‌سه‌ر هه‌موو ئومه‌تانی تردا، خوای گه‌وره مانگه‌کانی دروست کرد، مانگی پیرۆزی (ڕه‌مه‌زانی) هه‌ڵبژارد و ڕێزیدا به‌سه‌ر هه‌موو مانگه‌کانی تردا، خوای گه‌وره ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌ی دروست کرد، ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژارد و ڕێزی دابه‌سه‌ر هه‌موو ڕۆژه‌کانی ترا، خوای گه‌وره شه‌وه‌کانی دروست کرد له‌ناو هه‌موو شه‌وه‌کاندا (ليلة القدر)ی هه‌ڵبژارد و ڕێزیدا به‌سه‌ر 1000هه‌زار مانگدا. خوا هه‌رچی ویست ده‌یکات که‌س نا‌توانیت بڵی "خوا بۆ وایکرد" نعوذبا لله چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ(القصص :٦٨) . که‌واته مژده‌ت لێبێت ئه‌ی ئومه‌تی محمد (صلی الله عليه وسلم) که ئه‌م ساڵیش گه‌شتیته‌وه ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، مانگی ڕۆژوو، مانگی قورئان، مانگی شه‌ونوێژ مانگی و (ليلة القدر)ی پیرۆز. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (البقرة :١٨٥). واته: مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون. (سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه). وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (البقرة :١٨٦). واته: (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان). ئه‌م چه‌ند ئایه‌تی خوای گه‌وره له جوانیدا زمانه‌وانیدا باس ناکرێن نه بۆ بانگخوازه‌کانمان نه بۆ زاناکانمان، ته‌نها به‌یه‌ك که‌س باس ده‌کرێت که ئه‌ویش خۆشه‌وستی خوایه محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌باسی کردوه بۆمان، با به‌یه‌که‌وه بگه‌ڕێین به ناو گوڵزاری وته شیرینه‌کانیدا.. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلام کاتێك مانگی ره‌مه‌زان ده‌هات، زۆر دڵ خۆش ده‌بوو ده‌یفه‌رموو: 1- (إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، وَصُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ). [بخاري و مسلم] . واته: (كاتێ كه ڕه‌مه‌زان دێت ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و قاپیه‌كانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كان كۆت ده‌كرێن). 2-هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: (أَتَاكُم شَهر رَمَضَان، شَهْرٌ مُبَارَكٌ فَرَضَ اللهُ عَلَيْكُم صِيَامه، تُفَتَّحُ فِيهِ أَبْواب السَّمَاء، وتُغَلَّقُ فِيهِ أَبْوَاب الجَحِيم، وَ تُغَلُّ فِيهِ مَرَدَة الشَّيَاطِين، فِيهِ لَيْلَةٌ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْر مَنْ حُرِمَ خَيْرَهَا فَقَد حُرِمَ) رَواه النّسائي و البيهقي 2/98 من الترغيب والترهيب للحافظ المنذري. واته: مانگی ره‌مه‌زانتان گه‌شتێ، به‌ڕاستی مانگێکی پیرۆزه، خوای گه‌وره ڕۆژوی تێدا فه‌رز کردوه، ده‌رگاکانی ئاسمان ئه‌کرێنه‌وه تیدا وه ده‌رگاکانی دۆزه داده‌خرێت تیدا، وه‌شیطانه‌کان تیدا زنجیر ده‌کرێن. ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتێک که ئه‌وه‌ی تیدایه، چاوه‌کانت نه‌بینوه، وه گویه‌کانت نه‌یبیستوه سبحان الله له خۆشی. 3-هه‌روه‌ها ده‌فه‌رێت:( صلی الله علیه وسلم ) (وينادى فيه ملك يا باغي الخير أبشر يا باغي الشر أقصر حتى ينقضي رمضان) روه احمد والنسائی و سنده جید. واته: فریشته‌یه‌کیش بانگ ده‌کات: هۆ خێرخواز مژده‌ت لێ بێت، و هۆ شه‌ڕ خواز ده‌ست کورت بیت... تاڕه‌مه‌زان ته‌واو ده‌بیت. شه‌ڕخواز، ئه‌و که‌سانه‌یه که خه‌ڵکی به کاری بێکه‌ڵکه‌وه سه‌رقال ده‌که‌ن، به‌داخه‌وه ئێستا ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌کان هه‌موو به‌رنامه سه‌ره‌نج خراپه بێ که‌ڵکه‌کانیان له‌م مانگه‌دا نیشانی بینه‌رانی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له یادی خوا دووربن، خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی ڕه‌مه‌زان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی درامای نوێ بینن، ئه‌م نامگه پیرۆزه که ته‌نها شه‌وێکی له هه‌زار مانگ باشره به دراما بێ که‌ڵکانه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. 4- وه(ابوهریره)(خوای لێ ڕازی بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت (الصَّلَاةُ الْخَمْسُ، وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ، كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُنَّ مَا لَمْ تُغْشَ الْكَبَائِرُ،و وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ مُكَفِّرَاتٌ لِمَا بَيْنَهُنَّ مَا اجْتُنِبَتِ الْكَبَائِر) مسلم. واته: (پێنج نوێژه‌كه‌و جومعه بۆ جومعه كه‌فاره‌تن بۆ نێوانه‌كانیان، به‌ومه‌رجه‌ی گوناهی گه‌وره نه‌كرابێ وڕه‌مه‌زانیش كه‌فاره‌تی نێوانیانن ئه‌گه‌ر دووره په‌رێزی له‌گوناهه گه‌وره‌كان كرابێت). 5- ئه‌بوهوره‌یره ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)فه‌رمووی: (مَنْ صام رمضان إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) بخاري ومسلم وات: هه‌ركه‌س ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان به باوه‌ڕه‌وه بۆ خوا بگرێت، له گوناحه‌کانی پێشوی ده‌بورێت. خوای گه‌وره له حه‌دیسێکی قودسیدا ده‌فه‌رموێت: من له جێگه‌ی گومانی به‌نده‌که‌مم. واته ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م مانگه به‌رۆژو بین گومان به‌رین به‌خوا که دوای ئه‌م مانگه به پاکی ده‌رده‌چی واته هیچ گوناهمان پێوه نامێنێت. 6- - ئه‌بوهوره‌یره ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)فه‌رمووی: (مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) مسلم. واته: (هه‌ركه‌س له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌بڕوای ته‌واو و به‌هیوای پاداشته‌وه شه‌و نوێژ بكات، خوا له‌گوناهه پێشوه‌كانی خۆش ده‌بێت) 7- هێنده ئه‌م مانگه گه‌وره‌یه پاداشتی عومره‌یه‌ك، له‌م مانگه‌دا وه‌ك حه‌جێك وایه وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)دا وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (عمرة في رمضان تقضي حجة أو حجة معي ) رواه البخاري و مسلم واته: (عه‌مره‌یه‌ك له‌ڕه‌مه‌زاندا جێی حه‌جێك یاخود حه‌جێك له‌گه‌ڵ مندا ده‌گرێته‌وه). له‌گه‌ڵ کێ؟ له‌گه‌ڵ باشترین دوستکراوی خوا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) که خوای گه‌وره خۆی په‌روه‌رده‌ی کردوه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ (الضحى :٦). واته:ئایا خوای په‌روه‌ردگارت به‌هه‌تیویی نه‌یدیتی و، خێرا په‌ناو داڵده‌ی نه‌دایت و نه‌حه‌وایته‌وه، (حه‌ج) که هه‌رکه‌س ئه‌نجامی بدا بۆ خوا وه‌ك مداڵێکی ساوای لێدێت له هیچ تاوانی نیه. گه‌وره‌ی قورئان خوێندن تیدا: ئه‌م مانگه پیرۆزه قورئانی پیرۆزی تێداهاتۆته خوار، به جبریلی ئه‌میدا بۆسه‌ر دڵی پاك و ڕوناکی محمد صلی الله عليه وسلم. وه ئایا ده‌زانی که هه‌موو کتێبه‌کانی خوای گه‌وره، که ناردویه‌ته خوار بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ر ڕێزدارانه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا بووه؟ ته‌نها قورئانی پیرۆز له‌م مانگه دا نه‌هاتۆته خواره‌وه، به‌ڵکو صحف بۆ ئیبراهیم، ته‌ورات بۆ مو‌سا، ئنجل بۆ عیسا، زه‌بور بۆ داود، وه قورئانی پیرۆز بۆ محمد صلوات الله علیهم اجمعین له‌م مانگه دابووه. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلام ده‌فره‌مێت: أنزلت صحف إبراهيم أول ليلة من شه‌ر رمضان وأنزلت التوراة لست مضت من رمضان وأنزل الإنجيل لثلاث عشرة مضت من رمضان وأنزل الزبور لثمان عشرة خلت من رمضان وأنزل القرآ‌ن لأربع وعشرين خلت من رمضان. رواه الطبراني في الكبير، وأحمد في مسند، (حسن) الألباني رقم: 1497 في صحيح الجامع واته: له یه‌که‌م شه‌وی مانگی ڕه‌مه‌زاندا خوای گه‌وره صحف ی ئبراهیمی دابه‌زاند، و ته‌وراتیشی له شه‌شه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زاندا دابه‌زاند، وه ئنجیلیشی له سیازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگی ره‌مه‌زان دابه‌زاند، وه زه‌بوریشی له هه‌ژده‌هه‌مین ڕۆژدا دابه‌زاند، وه له دبیستو چواره‌مین ڕۆژدا قورئانی دابه‌زاند. وه ناکرێت و ناگونجێت هیچ مانگێك له مانگه کانی تر، وه‌ك ماگی ڕه‌مه‌زان بێت، چونکه خوای گه‌وره تایبه‌تی کردوه به دابه‌زینی هه‌موو کتێبه‌کانی خۆی، وه سه‌دو چوار کتێبی ناردۆته سه‌ر زه‌وی وه‌ك حه‌سنی بصری ده‌فه‌رموێت له (السنن الكبرى) 18080 قورئان خوێندن و سه‌خاوه‌ت هه‌موو کاتێك په‌سه‌نده، به‌ڵام له ره‌مه‌زاندا زۆر تر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌کرێ. ئیبون عه‌باس –خوالێ یان ڕازیبێت – ئه‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌خی ترین که‌س بووه له قورئان خوێندندا، به‌ڵام له ڕه‌مه‌زاندا زۆرتر سه‌خی بووه، کاتێ جوبرائیل ئه‌هات بۆ لای، وه هه‌موو شه‌وێك ده‌هاته لای و قورئانی له‌گه‌ڵدا ئه‌خوێند. هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که خوێندنی قورئان له ره‌مه‌زاندا پاداشتێکی زۆری هه‌یه، وه پێشینان وازیان له هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌كی دونیای ده‌هێنا و ته‌نها قورئانیان ده‌خوێند، وه ئه‌مه‌ش وه‌صفی خوایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که قورئان ده‌خوێنن وه‌ك ده‌فه‌رمێت: (إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَنْ تَبُورَ) (فاطر :٢٩). واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێما‌ن به‌خشیوون، به‌خشیوویانه، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا‌ئومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.. به‌لێ خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی دابه‌زاند له ڕه‌مه‌زاندا وه‌ك ده‌فه‌رمێت: شه‌ر رمضان الذى أنزل فيه القرآ‌ن (البقرة :١٨٥). واتە:مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌ومانگه‌یه كه قورئانی تێدا نێردراوه‌ته خوارێ، واته: له‌ڕه‌مه‌زاندا (ده‌ست به‌ناردنی كراوه). ره‌مه‌زان مانگی قورئان بێت پێویسته له سه‌ر ئومه‌تی موسلمان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای نه‌ك به‌خوێنده‌وه به‌ڵکو به خوێند به گوێگرتن وه به پیاده‌کردنی یاسا و فه‌رمانه‌کانی، وه ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ش هیچ ئاره‌زویه‌کی تێدانه که به ئاره‌زاوی خۆمان بێت، به‌ڵکو باوه‌ڕ دار نابین ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (النساء :٦٥). واته: سوێندبێ به‌په‌روه‌ردگارت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر نابنه باوه‌ڕدار،تا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان تۆ ده‌كه‌نه داوه‌ر، و ئه‌وساش به‌رامبه‌ر به‌وبڕیاره‌ی تۆ داوته, هیچ ته‌نگیه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وێ له‌ده‌روونیاندا، و به‌چاكیش ته‌سلیم و ملكه‌چ ببن. کاتێک کێشه‌یه‌ك ده‌بێت له هه‌موو ڕوه‌کانی ژیاندا بۆ وێنه ئێمه ده‌ڵێن: "نابێت خراپه‌کاری له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌بێت چونکه خوای گه‌وره ئێمه‌ی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه ناردوه وه کردوینی به جێنشینی خۆی هه‌ر ئه‌و فه‌رمانما پێده‌کات له‌قورئاندا که ڕێگری لێ بکه‌ی". دووروان و بێ باوه‌ڕان ده‌لێن"ئازادیه و مافی مرۆڤه" مافی مۆرڤ به تێکدانی زه‌وی وه‌ك ئاژه‌ڵ ژیان، کاتێك شوانه‌که‌یان بێ‌ئاگا بوو لێیان ده‌ست ده‌که‌ن به خواردنی حه‌رام و مافی یه‌ك خواردن، بۆ مرۆڤیش ئه‌گه‌ر چاوی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و جێگه لێ بڕا هه‌رچی ئیشی خراپه ده‌یکه‌ن وه‌ك به‌ریطانیا که هه‌موو ده مرۆڤێك کامیره‌یه‌کیان چاودێریان ده‌که‌وێت ئیتر ناتوانن هیچ بکه‌ن به‌لام بۆ یه‌ك سات که خراپ بوو ده‌ست ده‌که‌ن به دزی و ڕۆشته سه‌رماڵان و دوکان جۆره‌ها کاری خراپ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئیسلام مرۆڤه‌کان وا ڕادێنێت که هه‌ر گۆشتێک به حه‌رام زیاد بکرێت ده‌بێت بسوتێت، هه‌موو کات هه‌ست به چاودێری خوایه‌ك ده‌کات که هیچی لێ بزار نابێت.. به‌ڵێ ده‌بێ ملكه‌چی و ره‌زامه‌ندیی ته‌واومان بۆ هه‌موو بڕیاره‌كانی خوا‌و په‌یامبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌بێ، وه‌ك له‌سووره‌تی (نوور:٥١)یشدا هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ . واته: به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو، خوای گه‌وره پێما‌ن ده‌فه‌رمێ ده‌بیت دز ده‌ستی ببڕێت( دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی بۆ دابین کراو ژیانی خۆش بوو ئه‌گه‌ر دزی کرد ئه‌وکاته ده‌بیت ده‌ستی ببڕێت وه ئه‌م ده‌ست بڕینه به درێژار شه‌ش سه‌دا ته‌نها چوار دزی کر ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێکرا) به‌ڵام دوڕوو بێباوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م فه‌رمانه کۆنه" ئه‌ی ئه‌مه کافر بوون نه‌بیت و له سنور ده‌ر چون نه‌بیت ئه‌ی چیه؟! قسه‌ی مرۆڤێکی بێده‌سه‌ڵات پیش فه‌رمانی خوا بخرێت که خۆی زانایه به هه‌موو شێك هه‌ر خۆی باش ده‌زانیت یاسا‌و به‌رنامه دیاری بکات، هه‌ر که‌سانێك ئه‌و بڕیاره‌نه به‌دی بێنێت و جێبه‌جێی بکه‌ن ئه‌وانه براوه‌ی هه‌ردوو دونیاین وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (النور :٥٢). واته: جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون(له هه‌ردوو دونیا دا).. هه‌روه‌ها ده‌فەرومێ: وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا (الأحزاب :٣٦). واته: بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشک بن (له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، چونکه) ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌وه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سه‌رلێشێواوه. بۆیه نابێت ئومه‌تی قورئان له مانگی قورئان، واز له قورئان بهێنن، خۆیان به‌شغوڵ بکه‌ن یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌ك جگه له قورئان، به‌ڵکو پێویسته بگه‌ڕ ێینه‌وه بۆ لای ئه‌م قورئانه ئایه‌ت به ئایه‌ت پایده‌ی که‌ین وه خۆشه‌وستی بۆ فه‌رمایشتی خوا، وه‌ك ڕێزگرتنێک و وه‌رگرتنێک له پێشینانمان که چه‌ند ماندوبن و تا ئه‌م قورئانه‌یان گه‌یانده ئیمه، دوای که‌ره‌می خوای گه‌وره وه پیوسته بڵێن (سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ). واته: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) زۆره که هانماده‌دات قورئان بخوێنین و کاری پێبکه‌ین إن شا‌ء الله هه‌ندێکینا باس ده‌که‌ین... 1- (أبو أسامه الباهلی-خوای لێ ڕازی بێت- بۆ مان ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمویه‌تی (اقْرَءُوا الْقُرْآنَ، فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ.) رواه مسلم. واته: قورئان بخوێنن، چونكه له ڕۆژی قیامه‌تدا دێت و تكا ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كانی(واته:بۆ خوێنه‌ره‌کانی که پیاده‌ی ده‌که‌ن). ئێستا کاتی یه‌ك خوله‌ك بیر کرنه‌وه‌یه.. له ڕۆژی قیامه‌ت دا که دایك له منداڵی ڕاده‌کات، باوك له کوڕ، برا له برا، وه‌خه‌ڵکان هه‌یانه تا ملیان له عاره‌قدایه، هه‌یانه هه‌تا ناوده‌می هه‌ر ناشتوانێت بڵی (هــا) تۆش که قورئان خوێنی قورئانی پیرۆ فه‌رمایشتی خوایه دێت ده‌ست نیشانت ده‌کات له ناو ئه‌و هه‌مووه خه‌ڵکه‌دا ده‌رت دێنت له ناڕه‌حه‌تیه، به ڕازی خوا، له‌م پاداشته گه‌وره‌دا هیچمان پێناوترێت ته‌نها سبحان الله نه‌بێت. 2- (أبو موسی)ی (الاشعری)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی (مَثَلُ الْمُؤْمِنِ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ مَثَلُ الْأُتْرُجَّةِ رِيحُهَا طَيِّبٌ وَطَعْمُهَا طَيِّبٌ. وَمَثَلُ الْمُؤْمِنِ الَّذِي لَا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ مَثَلُ التَّمْرَةِ، لَا رِيحَ لَهَا وَطَعْمُهَا حُلْوٌ...). بخاري و مسلم واته: (نموونه‌ی بڕواداری قورئان خوێن وه‌ك نموونه‌ی به‌هێیه، واته بۆنی خۆشه و تامیشی خۆشه، بڕواداری قورئان نه‌خوێنیش وه‌ك خورما وایه، بۆنی نییه و تامی شیرینه). هه‌ندی موسوڵمان هه‌ن، هه‌ر ناشزانن ناوی ئایه‌ته‌کان چیه! له کاتێدا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم سکالایان لا خوای گه‌وره لێده‌کات به‌هۆی بشکردنه ئه‌م قورئانه لێ فێرنه‌بوونی هه‌موو یاساکانی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فەرموێت: وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا (الفرقان :٣٠). واتە: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن. پێویسته هه‌موو مان بگه‌ڕێنه‌وه پیت به پیتی ئه‌م قورئانه تێبگه‌ین و خه‌ڵکانیش ڕێنوینی بکه‌ین به‌م قورئانه پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا صلی الله علی وسلم سکالامان لێ بکات. 2- یه‌کێك لەو به‌خششانه‌ی که خوای میهره‌بان پێی به‌خشیوین، قورئان خوێندنه، که پاداشتی زۆره، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رمێت (من قرأ حرفاً من كتاب الله فله به حسنة ، والحسنة بعشر أمثالها لا أقول (ال‌م) حرف ولكن : ألف حرف ولام حرف ، وميم حرف). (صحيح الجامع 6469). واته: هه‌ر که‌سێك یه پیت له قورئان بخوێنێت ئه‌وا خێرێکی بۆ ده‌نوسرێت، وه یه‌ك خێریش به ده به‌رامبه‌ره، وه ناشلێم (ال‌م) پیته، به‌ڵکو (ئه‌لف، پیتێکه و لام پیتێکه، وه میم پیتێکه). که‌واته ئێستا ئێمه بڵێن (ال‌م) که‌ده‌سپێکی سوره‌تی البقرة یه 30سی خێر‌و چاکه‌مان بۆ ده‌نوسرێت، سبحان الله خوای گه‌وره ته‌نها ده‌یه‌وێت ئێمه بگه‌یه‌نێته جێگای خۆمان که به‌هه‌شتی پان و به‌رینه، به‌هۆی ئه‌م ئیشه که‌مهوه، وه ئه‌و ئه‌جر و پاداشته گه‌ورانه که بۆنای ده‌سوێت. ڕه‌حمه‌ت له پێشینانمانی چاکمان ( السلف الصالح) زۆر چاك له فه‌رمووده‌یه تێگه‌شتبوون .. ئه‌وه ئیمامی احمد (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ) کاتێک ڕه‌مه‌زان ده‌هات وازی له هه‌موو وانه وتنه‌وه‌یه‌ك ده‌هێنا، ده‌یفه‌رموو: "ڕه‌مه‌زان مانگی قورئانه" ته‌نها قورئانی ده‌خوێند. ئیمامی زهری ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له ڕه‌مه‌زاندا ده‌یفه‌رموو"مانگی ڕه‌مه‌زان خواردی خۆراك و خوێندنی قورئان (به‌دڵنیای خوادی خؤراك دوای به‌ربانگه). ئه‌وه ، (مالكی کوڕی ئه‌نه‌سه)کاتێک که ڕه‌مزان ده‌هات، وازی له حه‌دیث و هه‌موو کۆره زانستیه‌کان ده‌هێناو،قورئانی ده‌خوێند وه قه‌تادة -رحمه الله- قورئانی خه‌تم ده‌کرد هه‌موو حه‌وت شه‌و جارێک وه له ڕه‌مه‌زانداهه‌موو سێ شه‌و جارێک وه له ده‌شه‌وی ئاخیردا هه‌موو شه‌وێک. 4-خوای گه‌وره، گروپی تایبه‌تی خۆی هیه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علی وسلم) ده‌فه‌رمێت: (إن لله تعالى أهلين من الناس . قالوا : يا رسول الله من هم ؟ قال : هم أهل القرا‌ن أهل الله وخاصته). (صحيح الجامع2165). واته: خوای گه‌وره گوپێکی خۆی هیه له ناو خه‌لکیدا، پرسیار کرا کێن ئه‌وانه؟ فه‌رمووی: ئه‌وانه گروپی قورئانن(واته:قورئان خوێنان) ئه‌وانه گورپی خوان وه تایبه‌تیشن. له‌م ئیسلامدا ده‌وو چین هه‌ن بێ باوه‌ڕ یان ئیماندار (مونافیق به‌س خواده‌زانیت به‌لام نیشانه‌ی زۆره) هه‌رگیز ناتوانین له نێوانیادا بین ده‌بێت خۆمان ساغ بکه‌یه‌وه بۆ لایه‌ك، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌روموێت: إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا (النساء :١٥٠). واته: بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ران ناهێنن و ده‌یانه‌وێت جیاوازی بکه‌ن له نێوان خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیدا (گوایه باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه قورئان به‌لام فه‌رمانه‌که‌نی جێبه‌جیێ ناکه‌ن)، (یاخود) ده‌ڵێن: باوه‌ڕ ده‌هێنین به‌هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕ به‌هه‌ندێکیان ناهێنین و ده‌یانه‌وێت له‌و نێوانه‌دا ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن.. یان ده‌بیت ئه‌م قورئانه‌وه سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم به‌رنامه‌ت بیت یان دیموکراسی وه ناکرێت و ناگونجێت موسوڵمانبین و باوه‌ڕ مان به دیموکراسی هه‌بێت ئه‌گه‌ر که‌سێك وابیت ئه‌وا خوای گه‌وره پێان ده‌فه‌روێت: أُولَٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا (النساء :١٥١). واته: ئا ئه‌و که‌سانه به‌ڕاستی هه‌ر بێ باوه‌ڕن و بۆ بێ باوه‌ڕان سزایه‌کی سه‌ر شۆڕکه‌رمان ئاماده‌کردوه. یان ده‌ڵێن هه‌دێ یاسای قورئان به‌کار ده‌هێنین به‌ڵام هه‌دێکی تری بۆ ئێستا نیه ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵێن خوای گه‌وره سزای زۆر به‌سۆی بۆ ئاماده کردوه‌ن وه‌ك ده‌فەرمویت: ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ۚ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰ أَشَدِّ الْعَذَابِ ۗ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (البقرة :٨٥). واتە: باشه! چۆن ره‌وای هه‌قه باوه‌ڕتان به به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌ی خوا هه‌بێ و به به‌شێكی تری كافربن و حاشای لێبكه‌ن؟! هه‌رگیز شتی وا ناگونجێت ،دیاره هه‌ركه‌سێكتان كار‌و ره‌فتاری ئاوا بكا‌و، په‌یمانی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، هه‌ر له‌م ژیانی دنیایه‌دا ریسوا‌و زه‌لیل ده‌بێ و له رۆژی قیامه‌تیشدا به‌توندی جه‌زره‌به وسزاده‌درێن هه‌رگیز خواش له هیچ كاروكردوه‌یه‌كی ئێوه، بێ ئاگا‌و خافڵ نیه. كه‌وابوو چۆن ئێوه بێ شه‌رمانه ره‌فتاری ئاوا ده‌كه‌ن..؟! 5- هاوڕێی قورئان به‌رزده‌کرێته‌وه له پله‌دا به پێی ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ قورئاندا بووه، وه ماڵی خۆی نیشان ده‌درێت، چونکه ئه‌و له دونیادا هاوڕێی قورئان بوه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله وسلم ده‌فه‌رمێت (يقال لصاحب القرا‌ن اقرأ وارتق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها). (صحيح الجامع8122). واتە: نابێت ئه‌م قورئانه ته‌نها بۆ کاتی پرسه یان کاتی له‌دایك بونی مندا یان بۆ سوێنخواردن له دادگا کاندا به‌کار بهێنرێت قورئان بۆ ئه‌مه نه‌هاتۆته خواره‌وه به‌ڵو ڕێنیشان دانی مرۆڤه‌و خۆشگوزه‌رانی هه‌ردوو جهیانی پذه‌به‌خشرێت. 6-دابه‌زینی فیشته و ئارامی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که قورئان ده‌خوێنن، پێغه‌مبه‌ر صلی الله وسلم ده‌فه‌رموێت: (وَمَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِي بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللَّهِ، يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ، إِلَّا نَزَلَتْ عَلَيْهِمُ السَّكِينَةُ وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ، وَحَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ، وَذَكَرَهُمُ اللَّهُ فِيمَنْ عِنْدَهُ.) مسلم. واته: هه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆببنه‌وه له ماڵێك له ماڵه‌كانی خوا و قورئان بخوێننه‌وه و موتاڵای بكه‌ن، ئه‌وا بێگومان دڵ ئارامی داده‌به‌زێت و به‌سه‌ریانداو، ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی دایان ده‌پۆشێت و، فریشته‌كان چوارده‌وریان ده‌گرن و، خوای گه‌وره‌ش باسیان ده‌كات لای ئه‌وانه‌ی كه‌لای ئه‌ون). ئارامی و دڵخۆشی یه حه‌تا کافرانیش گوێی لێده‌خن ده‌ڵێن زۆر خۆشه چونکه دڵ ئارام ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها قورئان که‌سێك لێ تێنه‌گات هه‌ر ده‌یناسێته‌وه، بۆ وێنه بکه‌سێکی بیانی بڵێ که زمانه ڕۆژ هه‌لاتیه‌کان له یه‌ك نه‌کاته‌وه قورئانی بۆ بخوێنه وه هه‌ندێ قسه‌ش بکه به‌ڵام وه‌ك ئاوازی قورئان، ئه‌و که‌سه خێرا هه‌ست ده‌کات جیاوازه چونکه قورئان دڵ ئارام ده‌کات. 7-قورئان خوێن پۆشاکی ڕێزی ده‌کرێته به‌ر، وه تاجی ڕێزی له سه‌ر ده‌نرێت، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (يجيء صاحب القرآ‌ن يوم القيامة ، فيقول : يا رب حله ، فيلبس تاج الكرامة . ثم يقول : يا رب زده فيلبس حلة الكرامة ) .(حسن) (صحيح الجامع8030). واته: قورئان خوێن له رۆژی قیامه‌تدا دێت بۆ به‌رده‌می خوای گه‌وره، وه قورئان ده‌فه‌رمێت: خوای گیان بیکه سه‌ری، وه تاجی ڕێزی ده‌کڕێته سه‌ر، وه دیسان ده‌فه‌رمێت خوایه‌گیان، زیاتی پێ ببه‌خشه، وه پۆشاکی ڕێزی پێده‌بخشرێت(ده‌یکه‌نه به‌ری) 8-به‌هۆی قورئان خوێندنه‌وه، قورئان خوێن سه‌ر به‌رزی هه‌ر دوو دونیا ده‌بین: وه ك ئه‌میری باوه‌ڕدارن (خوای لێی ڕازی بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی:( إِنَّ اللَّهَ يَرْفَعُ بِهَذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا وَيَضَعُ بِهِ آخَرِينَ) مسلم. واته:(له‌ڕاستیدا خوا به‌هۆی ئه‌م قورئانه‌وه چه‌ند گه‌ل و هۆزێك سه‌ربه‌رز ده‌كات و چه‌ندانی تریش نزم و نه‌وی ده‌كات) (سه‌ربه‌رز ده‌كات) واته: به خوێنده‌وه و ئیشپێکردنی، (وه نزم و نه‌وی ده‌كات) به دورکه‌وتنه‌وه لێی و ئیش پێنه‌کردنی، کاتێک عره‌ب ئه‌م قورئانه‌یان هه‌ڵگرتبوو خوای گه‌وره به‌رزی کردنه‌وه به‌ڵام کاتێك وازیان لێهێناو دوای حه‌ز و ئاره‌زو گومڕای خۆیان که‌وتن دابه‌ش و په‌رته‌وازه و زه‌ليل بوون، کاتێک کورد پایده‌ی کرد خوای گه‌وره به‌رزی کدنه‌وه وه کردنی به خاوه‌ن ولاتی خۆی به‌ڵام که پشتیان تێ کرد ئاوه پارچه پارچه کراین وه‌کاتێک تورك ئه‌م قورئانه‌یان هه‌ڵگرتبوو نیوه‌ی سه‌رزه‌وی له به‌رده‌ست دابوو به‌ڵام کاتێك پشتی تێکر کردی به‌و وڵاته بچوه‌که که هێشتا پارچه‌یه‌کی داگیر کراوه(قبرس). 9- ئه‌گه‌ر ده‌شلێیت “نازانم بیخوێنم”، فه‌رموو بزانه پاداشتت چه‌ند گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر به ناڕه‌حه‌ت بۆت بیخوێنرێت سه‌یرکه پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم چێ ده‌فه‌رموێت: (الْمَاهِرُ بِالْقُرْآنِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ، وَالَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَيَتَتَعْتَعُ فِيهِ، وَهُوَ عَلَيْهِ شَاقٌّ، لَهُ أَجْرَانِ). [بخاري و مسلم). واته: (كه‌سێ قورئان به‌ڕه‌وانی بخوێنێته‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و فریشته چاك و پاك و به‌ڕێز و نزیكه‌كانی {باره‌گای خوایی} ده‌بێت، كه‌سێكیش قورئان ده‌خوێنێت و ده‌می ته‌ته‌ڵه ده‌كات تیایدا و له‌سه‌رشانی زه‌حمه‌ته، دوو پاداشتی هه‌یه. له ئیسلامدا هیچ شتێک به‌زۆر نیه به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵبده‌ی بۆ به‌دست هێنای وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ (البقرة :٢٥٦). واته: به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا)، چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی. به‌ڕاستی ئه‌مه مانگی قورئانه پێوسیت به هیچ وه‌صفێکی من ناکات، چونکه به‌سه ئه‌و کۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌یه که باشترین دروست کراوی خوا فه‌رموویه‌تی، ده‌رباره‌ی قورئان خوێندن. شه‌ونوێژ(ته‌راویح) له ڕه‌مه‌زاندا: شه‌ونوێژ گه‌وره‌تیرین نویژه دوای فه‌رزه‌کان(وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم . واته: گه‌وره‌ترین نوێژیش له‌دوای نوێژه‌فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه، شه‌ونوێژ کاری پیاو چاکانه، له‌هه‌ندی فه‌رمووده‌دا هاتووه که شه‌ونوێژ ده‌بیته نور بۆ خاوه‌نەکه‌ی له قیامه‌ت دا، شه‌نوێژ له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌تیدا فه‌رزبوو هه‌تا ساڵێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵانی كردیان، شه‌ونوێژ کاری له‌خواتسانه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) هانی هاوه‌ڵانی ده‌داو، ده‌یفه‌رموو: (مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) .بخاری و مسلم. واته: (هه‌ركه‌س له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌بڕوای ته‌واو و به‌هیوای پاداشته‌وه شه‌و نوێژ بكات، خوا له‌گوناهه پێشوه‌كانی خۆش ده‌بێت. ئه‌وکه‌سانه‌ی که شه‌و نوێژ ده‌که‌ن خوا مه‌دحیان ده‌کات و له‌ڕیزی به‌نده‌چاکه‌کانی خۆیدا دایان ده‌نێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا (الفرقان : ٦٤). واته: به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر، هه‌روه‌ها ڕونی کردۆته‌وه ئه‌وانه‌ی شه‌ونوێژده‌که‌ن چاکه‌کارانن وه شایسته‌ی مهیری په‌روه‌ردگارن وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ١٥ آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَٰلِكَ مُحْسِنِينَ ١٦ كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ ١٧ وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ١٨ (الذاريات :15 - 18). واته: به‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون ، له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)،له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت). وه‌خوای گه‌وره خۆی شایه‌تیان بۆ ده‌دات که باوه‌ڕ دارن بۆ ئیماندارانی ڕاسته‌قیه وه به‌تایبه‌تی شه‌و نوێژ کاران وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا الَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِهَا خَرُّوا سُجَّدًا وَسَبَّحُوا بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ۩ ١٥ تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ ١٦ فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ١٧ (السجده 15-17). واته: به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه بڕوا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌هێنن، کاتێك یاداوه‌ری ده‌کرێن پێی، خێرا سوژده ده‌به‌ن ته‌سبیحات و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك فیزیان نیه و خۆیان به‌گه‌وره نازانن. (ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێما‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن. جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا. ده‌بێت موسوڵمان هه‌موو کات یادی خوا بکات وه دڵه‌کانی تازه بکاته‌وه به‌یادی خوا وه‌ك پێشه‌وا عومه‌ر زۆر کات ده‌ستی پیاوێك یان دوو پایاوی ده‌گرت ده‌یفه‌رموو (ق‌م بنا نزداد أیمانا) واته: وه‌ره با برۆین ئیمانه‌که‌مان زیاد بکه‌ین جا یادی خوایان ده‌کرد.حیاة الصحابة3/229 پێشه‌وا عمر - خوا لیی رازیبێت- یه‌کێکه له ده‌مژده دراوه‌که به به‌هه‌شت به‌ڵام هه‌موو کات خه‌ریکی یادی خوا بوو. خوای گه‌وره که‌سانی تر(غافڵه‌کان)، له صیفه‌تی به‌نده‌چاکه‌کانی خۆیدا جیا ئه‌کاته‌وه وه‌ك ده‌فه‌رموێت: أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (الزمر :٩). واته:ئاخۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌ساته‌كانی شه‌وگاردا به پێوه راوه‌ستاوه‌و هه‌رده‌م سوژده ده‌با بۆخوا له‌سزای پاشه رۆژیش ئه‌ترسێ و خۆ ئه‌پارێزێ، وه ئومێدیشی به به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاری خۆیه‌تی و به‌ته‌مای به‌هه‌شته، ده ئایا كه‌سێكی وا وه‌كو ئه‌وكه‌سه وایه سه‌ر پێچیكاربێ ؟!.! بڵێ: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زانان و شاره‌زان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه نه‌زان و نه‌شاره‌زان یه‌كسانن؟! 'دیاره هه‌رگیز یه‌كسان نین، جا هه‌ربه‌و جۆره‌یش مرۆڤی چاك و خراپ، بڕوادارو بێ بڕوا' ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه ته‌نها مرۆڤه ژیره‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن. له‌هیچ دادگه‌رییەکدا نیه که‌سێکی خاوه‌ن شه‌ونوێژ خاوه‌ن ته‌قوا له‌گه‌ڵ که‌سێکی دوور له خوا خراپه‌کار وه‌ك یه‌كبن ئه‌مه ناچێته مێشکی هیچ که‌سێکه‌وه مه‌گه‌ر ته‌نها لای دیموکراسی و بێدینی سه‌رده‌م که هه‌موو که‌س وه‌ك یه‌ك سه‌ر بکرێت ئاخر چۆن ده‌بێت که‌سێکی ئاوا که خوای گه‌وره خۆی وه‌صفی بکات وه‌ك که‌سێك وایه که خوای گه‌وره‌ی هه‌رگیز له یاد نیه، چۆن ئه‌بێت ئاوا بڕیار بدرێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رنووێت: أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ35 مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ36 (القلم). واته: چۆن ئێمه موسوڵمان و به‌دکاران وه‌ك یه‌ك هه‌ژمار ده‌که‌ین (واته:وه‌ك یه‌ك سه‌یر دەکه‌ین) ؟! چیتانه حوكم و بڕیاری وا ئه‌ده‌ن..؟ چونكه هیچ كاتێك نابێ چاككارو، خراپكار چوون یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكرێ. پێغمبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت : (عَلَيْكُمْ بِقِيَامِ اللَّيْلِ ، فَإِنَّهُ دَأْبُ الصَّالِحِينَ قَبْلَكُمْ ، وَهُوَ قُرْبَةٌ إِلَى رَبِّكُمْ ، وَمَكْفَرَةٌ لِلسَّيِّئَاتِ ، وَمَنْهَاةٌ لِلإِثْمِ ) . رواه الترمذي (3549) وحسنه الألباني في إرواء الغليل 452 . واته: شه‌ونوێژ بکه‌ن ، چونکه ئه‌وه پیشه‌ی پیاو چاکانی پێش ئێوه بووه (واته:عاده‌تی ئه‌وان بووه)، وه به‌هۆیه‌وه نزیکاتان ده‌کاته‌وه له خوای گه‌وره، وه‌تاوانه‌کان ده‌سڕێته‌وه، وه به‌رهه‌لستیکاری تاوانه(واته:به‌رهه‌لستیت ده‌کات له تاوان). ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو کاته‌کانت به‌دیار زنجیره دراما‌و فلیم و گۆرانی و مۆسیقاوه به‌سه‌ر ده‌به‌یت ئایا ئه‌مه ئەو کاره‌یه که پیغه‌مبه‌ر خوا صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاری پێکردوین نه‌خێر هه‌رگیز به‌ڵکو ئه‌مه فێلی شیطانه‌کانه له مرۆڤ و جن تا له خشته‌ت به‌ر دڵینابه ئه‌گه‌ر تۆ شه‌و نوێژت کرد توشت خراپه‌کاری و تاوان نابی وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ (العنكبوت :٤٥). واته: به‌ڕاستی نوێژی ' تێروته‌سه‌ل' به‌رهه‌ڵستی مرۆ له‌كاری خراپ و ناپه‌سه‌ند و گوناهو تاوان ده‌كات. دڵنیا به هه‌ر کات نوێژێکت کردوو ڕێگری لێ نه‌کردی ئه‌وه بزانه ئه‌وه نوێژ نه‌بووه به‌ڵکو هه‌نێ جوڵه‌ت کردوه که خۆت نازانی چی بووه، چونکه ئه‌گه‌ر نوێژ له تاوان نه‌تپارێزێ ئه‌وا نوێژ نیه. هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت)ده‌فه‌رمێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (أَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ). واته: (گه‌وره‌ترین نوێژیش له‌دوای نوێژه‌فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه). (ابوهریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) هانی ده‌دا بۆشه‌ونوێژی ڕه‌مه‌زان به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێبكات، ده‌یفه‌رموو:(مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ). فَتُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَالْأَمْرُ عَلَى ذَلِكَ، ثُمَّ كَانَ الْأَمْرُ عَلَى ذَلِكَ فِي خِلَافَةِ أَبِي بَكْرٍ، وَصَدْرًا مِنْ خِلَافَةِ عُمَرَ (رضي الله عنه) عَلَى ذَلِكَ). (بخاري و مسلم). واته: (هه‌ركه‌س له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌بڕوای ته‌واو و به‌هیوای پاداشته‌وه شه‌و نوێژ بكات، خوا له‌گوناهه پێشوه‌كانی خۆش ده‌بێت) هه‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) كۆچی دوایی كرد‌و كار به‌م شێوه‌یه بوو، له‌سه‌رده‌می ابوبكرو سه‌ره‌تای خه‌لافه‌تی عمریشدا (خوای لێ ڕازی بێت) هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو [مه‌به‌ست له‌نوێژی ته‌راویحه]. بزانین که پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئاوهای فه‌رمووه به ئه‌بووهره‌یره، ئه‌دی ئه‌بو هره‌یره چۆن بوه یان چۆن ئه‌م ئامۆژگاریه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جێبه‌جێکردوه؟.. ئه‌بوهره‌یره خۆی ، خێزانی وه خزمه‌ت کاره‌که‌ی ئه‌م سێ به‌ڕێزه، که‌شه‌و ده‌هات دابه‌شیان ده‌کرد به سه‌ر سێ‌دا ، ئه‌بو هره‌یره و خێزانی ده‌خه‌وتن، خزمه‌تکاره‌که‌ی شه‌و نوێژی ده‌کرد، ئه‌م ده‌خه‌وت ئه‌بو هره‌یره هه‌ڵده‌ستا شه‌ونوێژی ده‌کرد، ئه‌میش ده‌خه‌وت خیزانی شه‌ونوێژی ده‌کرد، به‌ڵی هه‌موو شه‌وه‌که ساتێک نه‌بووه که‌سێك شه‌ونوێژ نه‌کات له‌م ماڵه‌دا! ئه‌م پیاوه به‌ریزه ئاوا له ئامۆژگاریه‌کانی که پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی الله علیه وسلم) تێگه‌شتبوو، خوای گه‌وره‌ش ده‌فەرمێت: أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (الزمر :9). پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی و سلم ده‌بینێت ئه‌بو به‌کر شه‌ونوێژ ده‌کاتو قورئان به ده‌نگێکی زۆر نزم قورئان ده‌خوێنێت، وه عمریش ده‌بینیت شه‌ونوێژ ده‌کاتو قورئان به ده‌نگێکی به‌رز ده‌یخوێنێت، پێغه‌مبه‌ر صلی الله سلم به ئه‌بو به‌کر فه‌رموو: "ده‌نگت که‌مێك به‌رزبکه" وه به عمریش فه‌رموو:" که‌مێك ده‌نگت نزم بکه"، ئه‌م هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم بوون، ئاوا خه‌ریکی شه‌و نوێژ بوون. ئه‌ی تۆ له سالێکدا دوو جار هه‌ڵناسی بۆ شه‌ونوێژ که کاری پیاو چاکانه به‌راستی گه‌مژه‌یه که‌سێك خۆی به‌باش بزانێت و شه‌و نوێژ نه‌کات، یان خۆی به به‌نگخواز بزانێت قسه بۆ خه‌ڵک بکات چاوه‌ڕوانبکات خه‌ڵکی به گوێی بکه‌نو قسه‌ی لێوه‌ر بگرن؟؟!! عوثمانی کوڕی عه‌فان فریشته‌ی خوا شه‌رمی لێده‌کرد، ئه‌و ئایه‌تی له سه‌ر دابه‌زی، به‌ڵکو هه‌موو قورئانی ده‌خوێند له شه‌وێکدا ئه‌م یاته‌ی له‌سه‌ر دابه‌زی أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (الزمر :9). واتە: ئاخۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌ساته‌كانی شه‌وگاردا به پێوه راوه‌ستاوه‌و هه‌رده‌م سوژده ده‌با بۆخوا. له‌سزای پاشه رۆژیش ئه‌ترسێ و خۆ ئه‌پارێزێ، وه ئومێدیشی به به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاری خۆیه‌تی و به‌ته‌مای به‌هه‌شته، ده ئایا كه‌سێكی وا وه‌كو ئه‌وكه‌سه وایه سه‌ر پێچیكاربێ ؟!. (عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر) ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئایه‌ته‌كه باسی ئه‌كا، هه‌ر (عوسمانی كوڕی عه‌ففان)ـه، چونكه هه‌ر ئه‌وبوو كه‌شه‌وگاری خۆی به‌نوێژو قورئان خوێندنه‌وه ده‌برده سه‌ر، ته‌نانه‌تی، ده‌ڵێن: له ته‌نها ركاتێكدا ته‌واوی قورئانی خوێندووه، بڵێ: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زانان و شاره‌زان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه نه‌زان و نه‌شاره‌زان یه‌كسانن؟! 'دیاره هه‌رگیز یه‌كسان نین، جا هه‌ربه‌و جۆره‌یش مرۆڤی چاك و خراپ، بڕوادارو بێ بڕوا' بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه ته‌نها مرۆڤه ژیره‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن. وه ئیمامی علی (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری فه‌رمووی : ( إِنَّ فِي الْجَنَّةِ غُرَفًا تُرَى ظُهُورُهَا مِنْ بُطُونِهَا ، وَبُطُونُهَا مِنْ ظُهُورِهَا ، فَقَامَ أَعْرَابِيٌّ فَقَالَ : لِمَنْ هِيَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ قَالَ : لِمَنْ أَطَابَ الْكَلامَ ، وَأَطْعَمَ الطَّعَامَ ، وَأَدَامَ الصِّيَامَ ، وَصَلَّى لِلَّهِ بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ ) . رواه الترمذي (1984) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي. واته: له به‌هه‌شتدا هه‌وارگه هەیه له ده‌رەوە ناوه‌وه‌ی ده‌بینێت وه له ناوه‌وە ده‌رەوه‌ی ده‌بینی، کابرایه‌کی ده‌شته‌کی وتی: ئه‌وه بۆکێیه ئه‌ی نێردراوی خوا؟ فه‌رمووی: بۆ که‌سێك جوانترین گفتوگۆی هیه، وه ده‌ستی هه‌ژار ده‌گرێت، وه ڕۆژوش بگرێت، وه به‌شه‌ونوێژ بکات،کاتێك خه‌ڵک که خه‌ودان. وه‌عبدالله ی کوڕی سه‌لام ده‌فرومێت: یه‌کم جار که پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)هاته ناو مه‌دینه خه‌ڵکی به په‌له به‌پیریه‌وه چون، منیش له‌و که‌سانه بووم، کاتێ باش سه‌رنجم لێدا، بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و ڕوخساره ڕوخساری درۆزن نیه، جایه‌که‌م ووشه لێم بیست ئه‌وه بوو فه‌رمووی: (يا أيها الناس أفشوا السلام ، و أطعموا الطعام ، و صلوا الأرحام ، و صلوا بالليل و الناس نيام ، تدخلوا الجنة بسلام) صحيح على شرط الشيخين السلسلة الصحيحة 569. واته: ئه‌ی خه‌ڵکینه کاتێک گه‌شتن به‌یه‌ك سڵاو بکه‌ن و ده‌ستی هه‌ژاران بگرن، صیله‌ی ڕه‌حم به‌جی بگه‌یه‌نن و شه‌ونوێژ بکه‌ن کاتێ خه‌ڵک له خه‌ودان، ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئاگادارمان ده‌کات له له‌بێئاگایان نه‌بین (ئه‌وانه‌ی دڵیان له غه‌فڵه‌ت دایه)وه چۆن له ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران بین . ده‌فه‌رموێت: (مَنْ قَامَ بِعَشْرِ آيَاتٍ لَمْ يُكْتَبْ مِنْ الْغَافِلِينَ، وَمَنْ قَامَ بِمِائَةِ آيَةٍ كُتِبَ مِنْ الْقَانِتِينَ ، وَمَنْ قَامَ بِأَلْفِ آيَةٍ كُتِبَ مِنْ الْمُقَنْطِرِينَ ) . رواه أبو داود (1398) وصححه الألباني في صحيح أبي داود. واته: که‌رهه‌سێک شه‌ونوێژی کرد وه ده ئایه‌تی خوێن له له‌بێئاگایان نابێت،هه‌رکه‌س شه‌ونوێژی کردوه سه‌د ئایه‌تی خوێند به ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران لای خوای گه‌وره تۆمار ده‌کرێت، هه‌ر که‌س شه‌ونوێژی کرد‌و وه هه‌زار ئایه‌تی خوێند له پێبه‌خشراوانه که زۆری پێده‌بخشرێت (المقنطرين)له زمانه‌وانیدا بڕێکی زۆره له ئاڵتوون که زۆربه‌ی زانایان ده‌ڵێن چوار هه‌زار دیناره، خوای گه‌وره‌ش ده‌فەرموێت: الصَّابِرِينَ وَالصَّادِقِينَ وَالْقَانِتِينَ وَالْمُنْفِقِينَ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ (آل‌عمران :١٧). واته: ئیمانداران ئه‌مانه سیفه‌تیانن: خۆراگرن و شان ئه‌ده‌نه به‌ر فه‌رمانه‌كانی خوا، هه‌میشه راست بێژ‌و راستگۆن, به‌شێوه‌ك كه‌هه‌موو گیانیان بوَته راستیی، ملكه‌چ و گوێرایه‌ڵن, هه‌مووكات خه‌ریكی نوێژ‌و خواپه‌رستین، سامان به‌خشن, واته: له‌هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی خێردا ده‌ستیان له‌خه‌رجدایه ،هه‌موو ڕۆژێكیش به‌ره‌به‌یان, له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه لێیان خۆش بێت, واته: به‌ر له‌نوێژی به‌یانی خه‌ریكی شه‌و نوێژ‌و، پارانه‌وه‌ی لێخۆشبوونن. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم ده‌فرومێت: هه‌ر ژن و مێردێك به‌یه‌که‌وه شه‌ونوێژ بکه‌ن له‌ریزی (زۆر یاد کاراانن) وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فرومێت: وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (الأحزاب :٣٥). واته: ئه‌و پیاوو ژنانه‌ی كه زرۆر یادی خوا ئه‌كه‌ن، خوا لێبوردن و پاداشتێكی زۆر مه‌زن و گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌كردون. کێ هەیه به‌شه‌و جێگای گه‌رمی جێبهێلێت و براوات شه‌و نوێژ بکات ؟کێ هیه خێزانی خۆی به‌جێبهێلێت وه بڕوات ده‌ست نوێژ بگرێت خۆی له خه‌واڵوی قوتار بکات بڕوات شه‌ونوێژ بکات؟ ته‌نها کۆمه‌ڵێکی که‌م نه‌بیت ئه‌وانه که باوه‌ڕێکی بته‌ویان هەیه، که‌س چاوی لێیان نیه، هه‌موو خه‌ڵکی نوسوتون، ته‌نها و ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌ڵده‌ستن. حه‌زناکه‌ی خوای گه‌وره پێبکه‌نێت بۆت؟ خوای گه‌وره بۆ که‌سێك پێبکه‌نێت، ئه‌وه براوه‌ی هه‌ردوو دونیایه وه به‌هه‌شت ده‌کاته خه‌ڵاتی، فه‌رموو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵمان پێده‌دات ده‌فەرموێت: قال ثلاثة يحبهم الله ويضحك إليهم ويستبشر بهمالذي إذا انكشفت فئة قاتل وراءها بنفسه لله عز وجل فإما أن يقتل وإما أن ينصره الله عز وجل ويكفيه فيقول انظروا إلى عبدي هذا كيف صبر لي بنفسه ؟والذي له امرأة حسنة وفراش لين حسن فيقوم من الليل فيقول يذر شهوته ويذكرني ولو شا‌ء رقدوالذي إذا كان في سفر وكان معه ركب فسهروا ثم هجعوا فقام من السحر في ضراء وسراء. رواه الطبراني في الكبير بإسناد حسن629(17) الترغيب والترهيب – الالباني. واته: سێ که‌س خوا خۆشی ده‌وێت وبه‌دمێانه‌وه پێ ده‌که‌نێ و شادمانه ئه‌بیت پێ یان، که‌سێك که ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێك له جه‌نگاوره باوه‌ڕداره‌کان له جه‌نگدا بشکێن، و ئه‌م له دوایانه‌وه بجه‌نگی، گیانی خۆی به‌خت بکات له پێناوی خوا، جا یا خوا سه‌ری ده‌خات یان یارمه‌تی ده‌ریده‌بێت و سه‌ری ده‌خات، جا ئه‌فه‌رمووێت(خوای گه‌وره): سه‌یری ئه‌و به‌نده‌یه‌کم بکه چۆن به گیانی ئارامی گرت بۆ من، وه که‌سێك ژنێکی جوان وجێگایه‌کی نه‌رم و گه‌رمی هه‌بێت، به‌ڵام شه‌و هه‌ستێت شه‌ونوێژ بکات، خوا ی گه‌وره ده‌فرومێت: ئه‌و به‌نده‌یه‌م وازی له ئاره‌زووه‌کانی هێناوه و یادی من ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی بووایه هه‌ڵنه‌ده‌ستا و ڕاده‌کشایه‌وه، وه که‌سێك له سه‌فه‌ر دابێت، کۆمه‌ڵێکی له‌گه‌ڵدابێت، پاش حه‌وانه‌وه ئه‌وان ڕائه‌کشێن و ئه‌خه‌ون ، ئه‌م هه‌لده‌ستێت شه‌ونوێژده‌کات، له سه‌حه‌ردا له خۆشی‌و ناخۆشیدا. یه فه‌رمووده‌یه یه‌کجار باسی جیهادو تێکۆشانی تێدایه که لوتکه‌ی ئیسلامه‌تیه به‌ڵام دوو جار باسی شه‌و بوێژی تێدایه ده‌بێت چه‌ند گه‌وره بێت ئه‌م کاره چاکه که خوای گه‌وره بۆ ئه‌و به‌نده‌یه پێبکه‌نێت که ئه‌جامی ده‌دات. بۆیه پێویسته ئه‌م مانگه ئاوه‌دا‌نتر که‌ینه‌وه به شه‌ونوێژو یادی خوا وه به خواویستی و دڵ‌و ده‌رونمان ڕونکا بکیه‌وه. پاڕانه‌وه له ڕه‌مه‌زاندا: پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره هه‌موو کات کارێکی زۆر باشه به‌ڵکو چه‌کی موسوڵمانه وه له ڕه‌مه‌زاندا به تایبه‌تی وه خوای گه‌وره خۆشی ده‌فه‌رمێت: ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ (غافر :٦٠). واته: داوا له من بكه‌ن و له من بپاڕێنه‌وه، منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (يَنْزِلُ رَبُّنَا تَبَارَكَ وَتَعَالَى كُلَّ لَيْلَةٍ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا، حِينَ يَبْقَى ثُلُثُ اللَّيْلِ الْآخِرُ، فَيَقُولُ: مَنْ يَدْعُونِي فَأَسْتَجِيبَ لَهُ؟ وَمَنْ يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ؟ وَمَنْ يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ). [بخاري ومسلم . واته: ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوای گه‌وره و باڵاده‌ست هه‌موو شه‌وێك داده‌به‌زێت بۆ ئاسمانی دونیا، كاتێك كۆتایی سێیه‌كی شه‌وی ده‌مێنێت، ده‌فه‌رمووێت؛ كێ با‌نگم ده‌كات و نزام لا ده‌كات، هه‌تا بێم به‌هانایه‌وه و نزاكه‌ی گیرابكه‌م، كێ داوای شتم لێده‌كات، هه‌تا پێی ببه‌خشم، كێ داوای لێخۆشبوونم لێده‌كات هه‌تا لێی خۆش ببم). به‌ڵێ ئه‌م دابه‌زینه ڕاسته باڵام نازنین چۆن؟ هه‌ر خوا خۆی زانایه ئه‌وه‌ی گرنگه بزانی چۆن دوعا بکە‌ین یان چۆن خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆی که ئه‌مه هه‌موو شه‌وێکه به‌ڕاستی به‌خششێکی خوای گه‌وره‌یه تا دوعاکانمان قبوڵ بکات و لێمان خۆش ببێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته دوای ئه‌و ئایه‌تانه هاتوه که که‌ڕه‌مه‌زان فه‌رزبوو تید،ا زۆر گرنگه له ڕه‌مه‌زاندا بپاڕێینه‌وه وه‌ك خوای گه‌وه‌ر ده‌فه‌رمووێت: وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (البقرة :١٨٦). واته: ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان). خوای گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی که فه‌رموو بپاڕێنه‌وه لێم ئینجا فه‌رمووی (ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر) ناکرێت ئێمه هه‌ر وه‌ك فێربونێك یا نه‌ریتێک بپاڕێنه‌وه به‌ڵکو پێویسته به بڕوای دامه‌زراووه بپاڕێنه‌وه له خوا چونکه خوای گه‌وره خۆی واده‌فه‌ر‌موێت، خوای گه‌وره شه‌رم ده‌کات، به هه‌موو گه‌وره‌یه‌ی خۆیه‌وه، له به‌نده‌یه‌کی بێ هێز، که ده‌ست به‌رز بکاته‌وه داوای لێبکات ئه‌وه‌یش ده‌ستی به خاڵی بگه‌ڕێنێته‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إن الله يستحي من عبده إذا رفع إليه يديه أن يردهما صفرا) سبحان الله له گه‌وره‌ی خوا، ئێمه چین تا خوای گه‌وره شه‌رمان لێبکات، وه زۆر گرنگه له ساتی به‌ربانگ کردنه‌وه‌دا بپاڕێینه‌وه چونکه دوعا له‌و کاته‌دا وه‌رده‌گیرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ( ثلاثة لا ترد دعوتهم : الصائم حتى يفطر...) أخرجه ابن ماجة و الترمذي وصححه الألباني(1797). واته: سێ کۆمه‌ڵ خوای گه‌وره پاڕانه‌وه‌کانیان ناگه‌ڕێنێته‌وه(یه‌کیێک له‌وانه)ڕۆژوه‌وانێکه له‌کاتی به‌ربانگ کردنه‌وه‌یدا. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (أفضل العبادة الدعا‌ء) واته: باشرتن خواپه‌رستی پاڕانه‌وه‌یه، الألباني (صحيح) 1122 صحيح الجامع . یان ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی له خوا ناپاڕێته‌وه، خوا لێی تووڕه‌یه. ئیمام ئه‌حمه‌د و أصحاب السنن وه پێویسته هه‌ولبده‌ین له‌هه‌موو کاتدا،وه به‌تایبه‌تی له‌م مانگه‌دا له سوجده‌دا بپاڕێینه‌وه جونکه نزیکترین کاته له خوای گه‌وره وه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمێت: (أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ). بخاري مسلم . واته: (نزیكترین كاتی به‌نده له‌په‌روه‌رگاریه‌وه، كاتی سوجده بردنیه‌تی، كه‌واته زۆر بپارێنه‌وه تیایا). تۆ به‌ڕۆژوی له خوا نزیکی وه هه‌روه‌ها له سوجده‌دا نزیکی وه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمێت: وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ واته: ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، ته‌نهاو ته‌نها پاڕانه‌وه‌ی ئێمه ماوه، ئه‌گه‌ر بپاڕێینه‌وه ئه‌وا خوای میهره‌بان ده‌فه‌رمێت: أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ، واته: به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن... به‌ڵام چ پاڕانه‌وه‌یه؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ، واته: ئه‌وانیش فه‌رمان و داخوازی من وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌و، فه‌رمانه‌كانم پشتگوێ نه‌خه‌ن وباوه‌ڕی ته‌واو بته‌ویان به‌من هه‌بێ به‌شكو رێی راست بۆخۆ به‌دی بكه‌ن. به‌ڵێ.. پاڕانه‌وه‌و نزا‌و له‌ده‌رگای په‌روه‌ردگاردا بناغه‌ی بڕوا‌و دڵسۆزی نیشان دانه، بۆیه په‌یامبه‌ران بایه‌خێكی زۆریان به‌دۆعا ده‌دا. له‌فه‌رمووده‌ی قودسیدا هاتووه: ( أنا عند ظن عبدى بى وأنا معه إذا دعانىِ ) پێشه‌وا ئه‌حمه‌د واته: من له جێگای گومانی به‌نده‌که‌مم وه من له‌گه‌ڵیم ئه‌گه‌ر با‌نگم بکات و بپاڕێته‌وه. له فه‌رمووده‌یه‌كی(متفق علیه)یشدا هاتووه: که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فەرومێ: (لَا يَزَالُ يُسْتَجَابُ لِلْعَبْدِ مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ، مَا لَمْ يَسْتَعْجِلْ). قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ: مَا الِاسْتِعْجَالُ؟ قَالَ: (يَقُولُ: قَدْ دَعَوْتُ وَقَدْ دَعَوْتُ فَلَمْ أَرَ يَسْتَجِيبُ لِي، فَيَسْتَحْسِرُ عِنْدَ ذَلِكَ وَيَدَعُ الدُّعَاءَ ). واته: به‌رده‌وام دۆعا و نزای مرۆڤ وه‌رده‌گیرێت، مادام دوعایه‌كی گوناه، یان بڕینی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی یان په‌له‌نه‌كات) وترا به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) په‌له كردن چییه؟ فه‌رمووی: (ده‌ڵێ: دۆعام كرد و دۆعام كرد و لێم وه‌رنه‌گیرا، ئه‌و كاته واز له دوعا ده‌هێنێ و داوا له‌خوا ناكات) به‌خشینی ماڵ و سامان: ئیسلام بانگه‌وازی بۆ به‌خت کردنی سامان و دارایی له ڕێگه‌ی خوادا ئه‌کات، مه‌ردوم هان ئه‌دات له‌سه‌ری به شێوازێك هه‌م دڵان ڕائه‌کێشێ و پیاوه‌تی وجوامێری له ده‌روندا ئه‌ژێنێته‌وه ، واتاکانی خێر‌و چاکه ده‌وروژێنێ،وه‌خوای گه‌وره ئه‌و‌که‌سانه وه‌صف ده‌کات به (المتقي)که ده‌به‌خشن به فه‌قیرو هه‌ژار وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (الذاريات :١٩) واته: له‌ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌داریان ته‌رخان کردبوو هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ ۗ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (البقرة :٢٦١). واته: نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه. به‌ڵێ وه‌ك چۆن یه‌ك تۆوی گه‌نم کاتێك سه‌وز ده‌بێت چه‌ند گوڵده‌کات، که له‌هه‌ر گوڵێکدا 50 ئه‌وه‌نده‌ی تۆوه‌که ده‌بت وه چه‌ند گوڵێک ده‌کات ئا به‌وشێوه‌یه خوای په‌روه‌ردگار ویستی هه‌بێت بۆ به‌نده‌کانی پاده‌شته‌کان زیاد ده‌کات. خوای گه‌وره هه‌روه‌ها ده‌فەرموێت: لَنْ تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّىٰ تُنْفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (آل‌عمران :٩٢). واته: ئێوه هه‌رگیز ناگه‌نه پله‌ی چاکیی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که خۆشتان ده‌وێت نه‌به‌خشن، هه‌ر شتێکیش ببه‌خشن ئه‌وه خوا ئاگا‌و زانایه پێی (لێی ون نابێت و بێ پاداشت نابێت). به‌ڵێ ده‌بێت ئه‌و شته‌ی خۆشمان ده‌وێت بیبه‌خشین، نه‌ك شتێک که کۆن بوه یان به‌دڵت نه‌ماوه بیبه‌خشی چونکه ئه‌مه له کۆڵ کردنووه‌یه نه‌ك به‌خشین. ئه‌م به‌خشینه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم زۆر وه‌صفی کردوه به‌ڵام له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زیاتر. خوای گه‌وره له حه‌دیثێکی قودسیدا ده‌فه‌رموێت: (قَالَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: يَا ابْنَ آدَمَ أَنْفِقْ أُنْفِقْ عَلَيْكَ. وَقَالَ: يَمِينُ اللَّهِ مَلْأَى) بخاري،مسلم. واته:(خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م تۆ ببه‌خشه منیش پێت ده‌به‌خشم) هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی: (ده‌ستی ڕاستی [به‌خشنده‌یی] خوای میهره‌بان هه‌میشه پڕه).(إبن نمیر) ده‌ڵێ: مَلْآنُ -سَحَّاءُ لَا يَغِيضُهَا شَيْءٌ، اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ). واته: پڕه‌و به‌خوڕه‌میش له‌شه‌وو ڕۆژدا ده‌بارێت و هیچ شتێك كه‌می ناكاته‌وه. هه‌رگیز به به‌خشین ماڵ و سامان له‌ڕێگه‌ی خوادا که‌م ناکات فه‌رموو ببینه خوای گه‌وره له‌م حه‌دیثه قودسیه‌دا چ ده‌فه‌رمووێت؟ که له صحیحه‌که‌ی ئیمامی مسلم دایه ده‌فه‌رموێت: يَا عِبَادِي إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمًا، فَلَا تَظَالَمُوا يَا عِبَادِي كُلُّكُمْ ضَالٌّ إِلَّا مَنْ هَدَيْتُهُ، فَاسْتَهْدُونِي أَهْدِكُمْ. تَظَالَمُوا يَا عِبَادِي كُلُّكُمْ ضَالٌّ إِلَّا مَنْ هَدَيْتُهُ، فَاسْتَهْدُونِي أَهْدِكُمْ. يَا عِبَادِي كُلُّكُمْ جَائِعٌ إِلَّا مَنْ أَطْعَمْتُهُ، فَاسْتَطْعِمُونِي أُطْعِمْكُمْ. يَا عِبَادِي كُلُّكُمْ عَارٍ إِلَّا مَنْ كَسَوْتُهُ، فَاسْتَكْسُونِي أَكْسُكُمْ.رواه مسلم . واته: ئه‌ی به‌نده‌كانم! من سته‌مم له‌سه‌رخۆم حه‌رام كردووه و، له نێوان ئێوه‌شدا حه‌رامم كردووه، سته‌م له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن، ئه‌ی به‌نده‌كانم! هه‌مووتان گومڕان مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان نه‌بێت كه‌من ڕێنموییم كردوون، داوای ڕێنموییم لێبكه‌ن، ڕێنمووییتان ده‌كه‌م. ئه‌ی به‌نده‌كانم! هه‌مووتان برسین مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان نه‌بێت كه من خواردنم پێداون، داوای خواردنم لێبكه‌ن، خۆراكتان ده‌ده‌مێ، ئه‌ی به‌نده‌كانم! هه‌مووتان ڕووتن مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان نه‌بێت كه من پۆشته‌م كردوون، داوای پۆشاكم لێبكه‌ن پۆشته‌تان ده‌كه‌م ئه‌ی به‌نده‌كانم. یان پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت(مَا نَقَصَتْ صَدَقَةٌ مِنْ مَالٍ) رواه مسلم واته: (به‌خشین هیچ كاتێك سه‌رمایه كه‌م ناكاته‌وه) ئه‌مه فه‌رمایشت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ه ده‌فه‌رموێت که‌م ناکات ماڵ و سامان به‌به‌خشین ئتر چۆن که ده‌کات؟ تاقی بکه‌وه بزانه که‌م ده‌کات یان خوای گه‌وره کۆمه‌ڵێک درگای خێرت لێده‌کلاته‌وه که ڕزق و ڕۆزیت بۆ دێت که خۆت نازانی چۆن ئه‌م ده‌رگایانه کرانه‌وه وه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم زۆر هانماند ده‌دات وه‌ك (عدی كوڕی حاته‌م)ده‌ڵی : ذَكَرَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) النَّارَ، فَأَعْرَضَ وَأَشَاحَ، ثُمَّ قَالَ: (اتَّقُوا النَّارَ). ثُمَّ أَعْرَضَ وَأَشَاحَ حَتَّى ظَنَنَّا أَنَّهُ كَأَنَّمَا يَنْظُرُ إِلَيْهَا ثُمَّ قَالَ اتَّقُوا النَّارَ وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَبِكَلِمَةٍ طَيِّبَةٍ. بخاري ومسلم. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) باسی ئاگری دۆزه‌خی ده‌كرد، لای ده‌كرده‌وه‌و ڕووی وه‌رده‌گێڕا، پاشان فه‌رموی: خۆتان له‌ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن، دیسانه‌وه لای ده‌كرده‌وه‌و ڕووی وه‌رده‌گێڕا به‌شێوه‌یه‌ك وامان ده‌زانی كه له‌به‌رچاویه‌تی و ته‌ماشای ده‌كات، پاشان فه‌رموی: خۆتان له‌ئاگر بپارێزن ئه‌گه‌ر به‌له‌ته خورمایه‌كیش بووه، ئه‌وه‌ش كه‌نییه‌تی به‌گوفتارێكی جوان. پێغه‌مبه‌ری خوا باش ده‌زانێت که به‌خشین ئاگری دۆزه‌خمان لێ ده‌کوژێنێته‌وه بۆه‌یه به وشیوه زۆر گرنه‌گه باسی فه‌رمووه. گه‌وره‌ی پارشێو: موسوڵمانان هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که پارشێوکردن موسته‌حببه، وه هه‌ر که‌سیش نه‌یکات تاوانبار نابێت،:(ان‌س) (خوای لێ ڕازی بێت)ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (تَسَحَّرُوا فَإِنَّ فِي السُّحُورِ بَرَكَةً . بخاري ومسلم. واته: (پارشێو بكه‌ن چونكه له پارشێودا به‌ره‌كه‌ت هه‌یه). ده‌بێت ئه‌وه‌مان لا پچسپێت که پارشێوبه‌ره‌که‌ته وه ئه‌مره‌که‌ته‌ش هه‌ست پێده‌که‌ین له مانگی ڕه‌مه‌زاندا. مقیدامی (خوای لێ ڕازی بێت)ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( عليكم بغداء السحور؛ فإنه هو الغداء المبارك ) رواه النسائي . واته: پارشێوبکه‌ن چونکه خواردنی پارشێو خواردنێکی موباره‌که. به‌ره‌که‌ته بۆ ڕۆژوه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزت و گورج و گۆلی ئه‌کات وه ڕۆژووه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاسان ده‌کات. وه خوای ره‌حمه‌تی خۆی ده‌ڕژێنێ و فریشته‌کان ئه‌پاڕێنه‌وه بۆ پارشێوکاران .. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( إن الله وملائكته يصلّون على المتسحّرين ) رواه احمد و ابن حبّان. واته: خوا ره‌حمه‌تی خۆی ده‌ڕژێنێ و فریشته‌کان ئه‌پاڕێنه‌وه بۆ پارشێوکاران. سبحان الله تۆ خواردن ده‌خۆیت! وه فریشته‌کان ئه‌پاڕێنه‌وه بۆت ئه‌مه خۆی به‌ره‌كه‌ت. پارشێو کردن به‌خواردنێکی زۆر یان که‌م جێ به چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر قومێك ئاویش بێ. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت ( تسحّروا ولو بجرعة من ما‌ء ) رواه ابن حبّان. واته: پارشیوبکه‌ن با قومێك ئاویش بێت. ته‌نها به قومێك ئاو خوای گه‌وره ره‌حمه‌تی خۆی ده‌ڕژێنێ و فریشته‌کان ئه‌پاڕێنه‌وه بۆت. باشتر وایه که دوابخرێت (زیدی كوڕی ثابت) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ : قَالَ: تَسَحَّرْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) ثُمَّ قُمْنَا إِلَى الصَّلَاةِ، قُلْتُ: كَمْ كَانَ قَدْرُ مَا بَيْنَهُمَا؟ قَالَ: خَمْسِينَ آيَةً. بخاري ومسلم. واته: : پارشێومان كرد له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله عليه وسلم)، پاشان هه‌ستاین بۆ نوێژ، منیش وتم: چه‌ند نێوانیان بوو؟ وتی: په‌نجا ئایه‌ت. [واته خوێندنه‌وه‌ی ٥٠ ئایه‌تی مامناوه‌ندی به‌له‌سه‌ر خۆیی. پێویسته هه‌موو کات خۆمان جیاواز بگرین له (جوله‌که و مسیحی) وه له مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا به‌هه‌مان شێووه، وه‌ك پێغه‌مغه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت ( فصل ما بين صيامنا وصيام أهل الكتاب أكلة السحر ) 2343 سنن أبي داود. واته: جیاوازی نێوان ڕۆژوی ئێمه‌وه خاوه‌ن کتێبه‌کان(جوله‌که و مسیحی) ته‌نها خواردنی پارشێوه، ئعتیکاف: ئعتیکاف واته: په‌یوه‌ست بوون به‌شتێکه‌وه و مانه‌وه له‌سه‌ر، جا ئه‌و شته خێر بێت یان شه‌ر، خوای گه‌وره ده‌فه‌روموێت: مَا هَٰذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِي أَنْتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ (الأنبياء :٥٢). واته: ئه‌م بتانه چیه؟! ئێوه پێیانه‌وه پابه‌ند بوون و چونه‌ته خه‌ڵوه‌ته‌وه. یان وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ (البقرة :١٨٧) به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه له‌مزگه‌وتدا ده‌بن و خه‌ریكی ئیعتیكاف ده‌بن تێكه‌ڵی ژنانتان مه‌كه‌ن. پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئعتیکافی کردوه وه‌ك دایکه عایشه ده‌فەرموێ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) إِذَا أَرَادَ أَنْ يَعْتَكِفَ صَلَّى الْفَجْرَ ثُمَّ دَخَلَ مُعْتَكَفَهُ. [بخاري / ومسلم . واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) كاتێ ده‌یویست له‌مزگه‌وتدا بمێنێته‌وه, نوێژی به‌یانی ده‌كردو ئه‌وسا ده‌چووه ئه‌و شوێنه‌ی كه تێیدا ده‌مایه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر دایکه عایشه ده‌فەرموێ: أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) كَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ حَتَّى تَوَفَّاهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ، ثُمَّ اعْتَكَفَ أَزْوَاجُهُ مِنْ بَعْدِهِ. بخاري و مسلم. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم): ده‌شه‌وی كۆتای ڕه‌مه‌زان له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه هه‌تا خوای گه‌وره بردیه‌وه بۆ لای خۆی, پاشان هاوسه‌ره‌كانی دوای خۆی ئه‌وكاره‌یان كرد. (ابوسعید الخدری) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) اعْتَكَفَ الْعَشْرَ الْأَوَّلَ مِنْ رَمَضَانَ، ثُمَّ اعْتَكَفَ الْعَشْرَ الْأَوْسَطَ فِي قُبَّةٍ تُرْكِيَّةٍ عَلَى سُدَّتِهَا حَصِيرٌ. قَالَ: فَأَخَذَ الْحَصِيرَ بِيَدِهِ فَنَحَّاهَا فِي نَاحِيَةِ الْقُبَّةِ، ثُمَّ أَطْلَعَ رَأْسَهُ فَكَلَّمَ النَّاسَ فَدَنَوْا مِنْهُ، فَقَالَ: (إِنِّي اعْتَكَفْتُ الْعَشْرَ الْأَوَّلَ، أَلْتَمِسُ هَذِهِ اللَّيْلَةَ، ثُمَّ اعْتَكَفْتُ الْعَشْرَ الْأَوْسَطَ، ثُمَّ أُتِيتُ فَقِيلَ لِي: إِنَّهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ، فَمَنْ أَحَبَّ مِنْكُمْ أَنْ يَعْتَكِفَ، فَلْيَعْتَكِفْ). فَاعْتَكَفَ النَّاسُ مَعَهُ، قَالَ: (وَإِنِّي أُرْبِئْتُهَا لَيْلَةَ وِتْرٍ، وَإِنِّي أَسْجُدُ صَبِيحَتَهَا فِي طِينٍ وَمَاءٍ). فَأَصْبَحَ مِنْ لَيْلَةِ إِحْدَى وَعِشْرِينَ، وَقَدْ قَامَ إِلَى الصُّبْحِ، فَمَطَرَتِ السَّمَاءُ، فَوَكَفَ الْمَسْجِدُ، فَأَبْصَرْتُ الطِّينَ وَالْمَاءَ، فَخَرَجَ حِينَ فَرَغَ مِنْ صَلَاةِ الصُّبْحِ، وَجَبِينُهُ وَرَوْثَةُ أَنْفِهِ فِيهِمَا الطِّينُ وَالْمَاءُ، وَإِذَا هِيَ لَيْلَةُ إِحْدَى وَعِشْرِينَ مِنَ الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ. بخاري و مسلم واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم): له‌ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زاندا (اعتكاف)ی كرد, پاشان له‌ده‌شه‌وی ناوه‌ڕاستا (اعتكعاف)ی كرد له‌چادرێكی گومه‌زی توركیدا, چه‌تری به‌رده‌رگاكه‌ی حه‌سیرێك بوو، حه‌سیره‌كه‌ی به‌ده‌ستی پیرۆزی لابرد‌و خستیه سوچێكی چادره‌كه‌وه, ئینجا سه‌ری ده‌رهێناو قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی كرد, ئه‌وانیش لێی نزیك بوونه‌وه‌و فه‌رموی: (من ده شه‌وی یه‌كه‌م اعتكافم كرد و به‌ته‌مای ئه‌و شه‌وه بووم [شه‌وی قه‌ر], پاشان ده‌شه‌وی ناوه‌ڕاست مامه‌وه دوای ئه‌وه هاتن بۆ لام و پێم وترا: ئه‌و شه‌وه له‌ده شه‌وی كۆتاییدایه, هه‌ركه‌س له ئێوه پێی خۆشه بمێنێته‌وه بابمێنێته‌وه) خه‌ڵك له‌خزمه‌تیدا مانه‌وه. ئینجا فه‌رمووی (من وام دیوه له‌خه‌وندا كه‌شه‌وێكی تاك بێت, له‌و خه‌ونه‌مدا وام دی كه به‌یانیه‌كه‌ی له‌قوڕاودا سوجده‌م ده‌برد,) جا به‌یانی بیست و یه‌ك هه‌ستا بۆ نوێژی به‌یانی باران باری بوو. مزگه‌وت دڵۆپه‌ی كردبوو, قوڕاوه‌كه‌ی دی كاتێ لێبۆوه ناوچه‌وان و سه‌ری لووتی قوڕاویان پێوه بوو. ئه‌وشه‌وه شه‌وی بیست و یه‌ك بوو له‌ده‌ی كۆتایی. ئیعتیکاف سونه‌تێکی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم )ه مرۆڤ تێیدا یه‌كلا ده‌بیته‌وه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا وه هه‌موو کات که له‌مزگه‌وتدابێت به عیباده‌ت بۆ حسێبه، وه ئه‌و کەسه‌ی که ئیعتیکاف ده‌کات جیاوازه له خه‌ڵکی تر ماوه‌یه‌ك له دونیا به‌ته‌واوه‌تی دورکه‌وته‌ته‌وه وه هه‌ست به چێژێژی یمانی زۆر به‌تین ده‌کات، بۆیه پێوسته له سه‌ر هه‌موو موسوڵمانان ئه‌م سونه‌ته زیندوو بکه‌نەوه که خه‌ڵکی له بیریان کردوه. گه‌وره‌یی و مه‌زنیی شه‌وی قه‌در: شه‌وی قه‌در ئه‌م شه‌وه گه‌وره ترین و شاکترین پيخێرترین شه‌وه، ئه‌م باخه(شه‌وی قه‌در ) پڕ خێره گوڵی بۆن خۆشی زۆری تیدایه، که به‌بۆنه‌کانیان دڵ و هزرمان گه‌ش ده‌بیته‌وه وه‌ك گوڵه‌کان، وه‌ئه‌م بۆنه خۆشانه وامان لێده‌که‌ن که به جوهد وتوانایه‌کی ترەوه سه‌یری ڕێبازی ئیسلامه‌تیمان بکە‌ین، هه‌ر ئه‌م بۆنه خۆشانه وامان لێده‌که‌ن به دیدێکی ڕونتر سه‌یری ژیان بکه‌ی، ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌نگ گوڵاوی ئه‌م گوڵانه هه‌لمژین ئه‌وا زۆر خه‌ڵکی به هۆیه‌وه شیفای بۆ دێت، وه‌مژده‌ت لێبێت ئه‌ی به‌نده‌ی خوا که ئه‌مسالیش گه‌شتیته‌وه ئه‌م باخه پڕ خێره که دیاری خوای گه‌وره‌یه به به‌نده چاکه‌کانی خۆی ده‌به‌خشێت، ئه‌م باخه به‌ڕاستی زمان و عه‌قلی که‌سێکی که‌م فامی وه‌ك من، ناتوانێ مه‌دحی ئه‌م شه‌وه بکه‌م، ته‌نها خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) باشترین مه‌دحی ده‌که‌ن خوای گه‌وره بۆ پتر شیرینكردنی قورئان لای موسڵمانانی جیهان، به‌م چه‌ند ئایه‌ته كورتانه پله‌و مه‌نزیله‌یه كێ بێوێنه ده‌به‌خشێ به‌و كاته ئه‌وەی تێدا هاتووه، جا ده‌بێ خۆی چه‌نده گه‌وره‌و مه‌زن بێت، بۆیه ده‌فه‌رموێ: إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ١ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ٢ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ٣ تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ٤ سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ القدر: ٥ . واته: به‌ڕاستی ئێمه له‌شه‌وێكی زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزدا قورئانمان دابه‌زاند . به‌ڵێ به‌ڕاستی ئه‌وشه‌وه زۆر به‌ڕێزه، چونكه قورئانی تێدا هاتووه، جا ده‌بێ چ پله‌یه‌ك له‌وه گه‌وره‌تربێ كه خوای گه‌وره به‌وشه‌وه‌ی به‌خشیوه؟ (١) تۆ چووزانیت شه‌وی به‌فه‌ڕ چیه و چه‌نده به‌به‌ره‌كه‌ته؟ (٢)شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره) (٣) فریشته‌كان شه‌وی قه‌در هه‌موو كارێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن: به‌ڵێ..بۆ زیاتر قه‌درو حورمه‌تنان له‌و شه‌وه به‌فه‌ڕه، خوای گه‌وره گش كار‌و رووداوه‌كانی ساڵی ئاینده‌ی تێدا به فریشته ئه‌نجام ده‌دا، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: له‌وشه‌وه‌دا فریشته‌كان كه جوبره‌ئیلیان له‌گه‌ڵدایه به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان داده‌به‌زنه خوارێ بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه بۆیان دیارییكراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه له‌لایه‌ن خواوه له به‌ر هه‌ر كارێك كه‌بڕیار ده‌درێ له‌و ساڵه‌دا (٤)شه‌وێ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و خاوه‌ن رێزبێت، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌وه هه‌تا هه‌ڵاتنی شه‌به‌ق، ئاشتیی و سه‌لام و دروودو ره‌حمه‌ته ، وه‌خوای گه‌وره جگه له‌خۆشیی و كامه‌رانیی شتێكی تری تێدا نانووسێت له‌به‌ر پیرۆزیی و رێزی قورئان. بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی حورمه‌ت و پیرۆزییه‌وه ده‌فه‌رمووێ: هه‌ركه‌سێك شه‌وی قه‌در به‌عیباده‌ت و خواپه‌رستیی بباته سه‌ر دڵنیابه ئیمان و باوه‌ڕی بته‌وو به‌هێزه‌وه‌و به‌ته‌مای ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره بێت، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو تاوان و گوناهانی رابوردووی خۆش ده‌بێت. (٥) به‌ڵێ پیرۆز ترین شه‌وه وه‌مه‌لایکه‌تی خوا تیداداده‌به‌زێت. وه خوای گه‌وره ده‌فه‌روێت: وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ٢ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ ٣ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ٤ . واته: سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه. به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین. له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه. خوای گه‌وره ده‌فەرموێت(إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ) واته: بێدارکا‌ره‌وه‌ی به‌نده‌کانمانین خوای گه‌وره بێدارمان ده‌کاته‌وه که ئه‌م شه‌وه له‌ده‌تی خۆمان نه‌ده‌ین به و کۆمه‌له ئاته بیرۆزانه چونه له‌م شه‌وه‌دا خوای گه‌وره له گوناهو تاوه‌نه‌کانمان ده‌بورێت. گه‌وره‌ی شه‌وی قه‌در ئه‌وه‌نده به‌سه که خوای گه‌وره ده‌فەره‌موێت: أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (قورئان) نارد‌ووه‌ته خواره‌وه، قورئانی پیرۆز یاسای ژیان خێر‌و به‌ره‌که‌تی سه‌ر زه‌وی له‌م شه‌وه‌دا هاتۆته خوارێ، وه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم ده‌فه‌رومێت: (من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه) . رواه الجماعة إلا ابن ماجه. واته: ه هه‌ركه‌س له شه‌وی قه‌دردا به‌بڕوای ته‌واو و به‌هیوای پاداشته‌وه شه‌و نوێژ بكات، خوا له‌گوناهه پێشوه‌كانی خۆش ده‌بێت. بڕوای ته‌واو چۆنه؟ ده‌بێت وا ئه‌م شه‌وه به‌ڕێ بکه‌ین که بزانین خوای گه‌وره لێمان ده‌بورێت وه زۆر یادی خوای تیدابکه‌ین و نیه‌تی کار‌و کرده‌وه‌کانمان ته‌نها بۆ خوا یه‌کلای بکه‌ینه‌وه. زۆر گرنگه به‌دوای ئه‌و شه‌وه‌دا بگه‌ڕێین بۆیه پێغه‌مبه‌ر پێشه‌وا صلی الله عليه وسلم وای ده‌کرد وه‌ك دایکه عایشه (خوای لێ ڕازی بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) إِذَا دَخَلَ الْعَشْرُ أَحْيَا اللَّيْلَ وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ، وَجَدَّ، وَشَدَّ الْمِئْزَرَ. [بخاري ومسلم . واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم): كاتێ گه‌یشته ده‌شه‌وی كۆتایی [ڕه‌مه‌زان] شه‌وگاری (به‌خوا په‌رستی) ده‌بره‌ده سه‌رو، خێزانه‌كانی هه‌ڵده‌سان و خۆی ماندو ده‌كردو پشتوێنی لێ قایم ده‌كرد. ( پشتوێنی لێ قایم ده‌كرد) ئه‌م قسه‌یه وه‌ك کورده‌واری خۆمانه کاتێك کارێک ده‌کرێت ده‌لێین: کاکه قۆلێ لێ هه‌ڵبماڵه، واته گورج گۆڵ بن. وه‌زانایان ڕای زۆریان هیه ده‌رباره‌ی چ شه‌وێکه به‌ڵام زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ده‌شه‌وی ئاخیردایه، بۆیه پێویسته خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین وه‌ك پێغەمبه‌ر صلی الله علی وسلم ده‌فەرومێ: (الْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ -يَعْنِي لَيْلَةَ الْقَدْرِ- فَإِنْ ضَعُفَ أَحَدُكُمْ أَوْ عَجَزَ فَلَا يُغْلَبَنَّ عَلَى السَّبْعِ الْبَوَاقِي). بخاري و مسلم. واته: (بگه‌ڕێن به‌شوێنی ده شه‌وی كۆتایدا- واته شه‌وی قه‌در- ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بێ هێز بوو یان نه‌یتوانی با حه‌وته‌كه‌ی كۆتای له‌ده‌ست خۆی نه‌دات. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌مه درێژه‌ی ئه‌و باسه‌یه که له‌بیری پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم برایه‌وه وه‌ك له صححین دا هاتوه وه‌ندێ. (ابو سعید الخدری) (خوای لێ ڕازی بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: اعْتَكَفَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) الْعَشْرَ الْأَوْسَطَ مِنْ رَمَضَانَ، يَلْتَمِسُ لَيْلَةَ الْقَدْرِ قَبْلَ أَنْ تُبَانَ لَهُ، فَلَمَّا انْقَضَيْنَ أَمَرَ بِالْبِنَاءِ فَقُوِّضَ، ثُمَّ أُبِينَتْ لَهُ أَنَّهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ، فَأَمَرَ بِالْبِنَاءِ فَأُعِيدَ، ثُمَّ خَرَجَ عَلَى النَّاسِ فَقَالَ: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّهَا كَانَتْ أُبِينَتْ لِي لَيْلَةُ الْقَدْرِ، وَإِنِّي خَرَجْتُ لِأُخْبِرَكُمْ بِهَا، فَجَاءَ رَجُلَانِ يَحْتَقَّانِ مَعَهُمَا الشَّيْطَانُ، فَنُسِّيتُهَا، فَالْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ، الْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالْخَامِسَةِ). قَالَ: قُلْتُ: يَا أَبَا سَعِيدٍ إِنَّكُمْ أَعْلَمُ بِالْعَدَدِ مِنَّا. قَالَ: أَجَلْ نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْكُمْ. قَالَ: قُلْتُ: مَا التَّاسِعَةُ وَالسَّابِعَةُ وَالْخَامِسَةُ؟ قَالَ: إِذَا مَضَتْ وَاحِدَةٌ وَعِشْرُونَ فَالَّتِي تَلِيهَا ثِنْتَيْنِ وَعِشْرِينَ، وَهِيَ التَّاسِعَةُ. فَإِذَا مَضَتْ ثَلَاثٌ وَعِشْرُونَ فَالَّتِي تَلِيهَا السَّابِعَةُ، فَإِذَا مَضَى خَمْسٌ وَعِشْرُونَ فَالَّتِي تَلِيهَا الْخَامِسَةُ. بخاري ومسلم. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له ده شه‌وی ناوه‌ڕاستی ڕه‌مه‌زاندا له مزگه‌وت مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی له‌شه‌وی قه‌در بكه‌وێت، كاتێ كه‌ده‌شه‌وه‌كه ته‌واو بوو ئه‌و شوێنه‌ی كه دروستی كردبوو هه‌ڵی وه‌شان، پاشان بۆی ده‌ركه‌وت كه له‌ده‌شه‌وی كۆتاییدایه، فه‌رمانیدا كه شوێنه‌كه دروست بكرێته‌وه، ئینجا چوه ناو خه‌ڵكی و فه‌رموی: (خه‌ڵكینه من شه‌وی قه‌درم بۆ ده‌رده‌كه‌وت و ده‌رچووم كه پێتان بڵێم، دوپیاو هاتن كێشه‌یان هه‌بوو هه‌ریه‌كه‌یان خۆی به خاوه‌نی حه‌ق ده‌زانی و شه‌یتانیشیان له‌گه‌ڵدا بوو، ئیتر له‌بیرم برایه‌وه، جاله ده‌شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زاندا بۆی بگه‌ڕێن هه‌وڵی بۆ بده‌ن له نۆهه‌م و حه‌وت و پێنجه‌مدا، منیش وتم : ئه‌ی (ابو سعید) ئێوه له‌ژماره شاره‌زاترن له ئێمه، وتی: به‌ڵێ ئێمه زیاتر خاوه‌ن حه‌قین له‌وه‌دا.. وتم: نۆهه‌م و حه‌وته‌م و پێنجه‌م چییه؟ وتی: كاتێ بیست و یه‌ك تێپه‌ڕی به‌شوێنیدا كاتێ بیست و دوو دێت ئه‌وه نۆهه‌مه، كاتێ بیست و سێ تێپه‌ڕی، ئه‌وه‌ی به شوێنی‌دا دێت ئه‌وه حه‌وته‌مه، ئه‌گه‌ر بیست و پێنج تێپه‌ڕی ئه‌وه‌ی به شوێنی‌دا دێت پێنجه‌مه. وه ئه‌م دوعایه زۆر زۆر گرنگه بیکه‌ن له شەوی قه‌دردا، وه‌ك له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه: دایکه عایشه بۆمان ده‌گێرێته‌وه و ده‌فه‌رمێت: قلت : يا رسول الله ، أرأيت إن علمت أي ليلة ليلة القدر ما أقول فيها ؟) قال : قولي : اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني رواه الترمذي وصححه. واته: ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئه‌ری، ئه‌گر زانم ، شه‌وی قه‌در کامیانه، چ دوعایه‌ك تیدا بکه‌م؟ فه‌رمووی: بڵی: خوایه تۆ به‌خشنده‌یت و حه‌زت له به‌خشینده‌ییه، ده ڵێم خۆشبه.. وه‌منی تاوانبار و نه‌زانیش له بیر مه‌که‌ن له کاتی دوعاکانتاندا به‌تایبه‌تی کاتی به‌ربانگ. والحمدالله رب العالمین سه‌رچاوه‌کان: قورئانی پیرۆز ته‌فسیری ڕامان و ئاسان صحیح بخار و صحیح مسلم فقه السنة (سيد سابق) ڕۆژوو(ئازاد نه‌جمدین) الشێخ کرێکار (ساتێ یاد ) الشیخ محمد حسان(الکلمة) الشیخ نبیل العوضی (الفضائل) الشیخ محمد العرفی http://islamqa.info و http://ar.islamway.com وhttp://www.dorar.net الشێخ کرێکار (ساتێ یاد ) الشیخ محمد حسان(الکلمة) الشیخ نبیل العوضی (الفضائل) الشیخ محمدالعرفی هه‌وڵم داوه ته‌نها حه‌دیثه صحیحه‌کان بهێنم، وه پشتم به الشیخ البانی به‌ستوه . زۆر سوپاسی زۆر به‌ڕێز کاک ماکوان که‌ریم خاوه‌ن ئمتیازی گۆڤاری ڕێگا ده‌که‌م که یارمه‌تی زۆری دام.