دانراوه لهلایهن: شاخەوانی مام دەروێش ڕهمهزان پیرۆزترین مانگ شهر رمضان الذی انزل فیە القران هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان. رمضان کە پیرۆزترین مانگی ساڵە، مانگی قورئان و چاکەو ئیحسانە، مانگی نزاو پاڕانەوەیە، مانگی زیکرو عیبادەت و خوا پەرستییە، مانگی نزیک بونەوەیە لە خوای پەروەردگار، مانگی گریان و لەخواترسانە، مانگی پەشیمانی و بەخۆداداچونەوەیە، مانگی ئاسودەی و میهرەبانی و خۆشبەختییە، سەرەتاکەی ڕەحمەتە ناوەندەکەی لێخۆشبوونە کۆتایەکەی نەجاتە، مانگی بەدەستهێنانی بەهەشت و خۆپاراستنە لە دۆزەخ، مانگی ئیمان و خۆراکی ڕۆحە، مانگی ئاشتی و برایەتییە، مانگی دڵسۆزی و وەفادارییە، مانگی خوا لەخۆ ڕازیکردنە، مانگی فەرمان کردن بە چاکەو نەهی کردن لە خراپەیە، مانگی ئاشتبوونەوەو یەکگرتنەوەیە، مانگی شەو نوێژو تەراویح و تەهەجودە، مانگی جەماعەت و چون بۆ مزگەوتە، مانگی ئیعتیکاف و خەڵوەتە، مانگی سەرکەوتن و سەربەستییە، مانگی بەخشش یارمەتیدانە، مانگی پاکردنەوەی ناخ ودڵی ئینسانە، مانگی چاوپۆشی و خۆ بەکەم زانینە، مانگی صەبرو پشوودرێژییە، مانگی دەرس خوێندن و قسەی خێر بۆیەکترکردنە، مانگی خوێندنەوەی قورئان و خەتم کردنە، مانگی بێدەنگی و کەم قسە کردنە، مانگی تەوبەو خۆپاککردنەوەیە، مانگی خەندەو دڵخۆشییە، مانگی سۆز و بەزەییە، مانگی عیزەت و جوامێرییە. مانگی ڕهمهزان ئەو مانگەیە کە شەیتانی تیا دەبەسرێتەوە، ئەو مانگەیە کە قورئانی تیادا دابەزیوە، ئەو مانگەیە کە دەرگاکانی بەهەشتی تیدا ئاوەڵا دەکرێت دەرگاکانی جەهەننهمی تیادا دادەخرێت ئەو مانگەیە کە شەڕی بەدری گەورەی تیدا بووە، ئەو مانگەیە کە فەتحی مەککەی تیادا کراوە، ئەو مانگەیە بە دەیەها شتی گرنگو بەهای تیدا بووە. ڕهمهزان مانگێکی ئاسیی نییە، هەر بۆیە مانگی شەڕو دەمەقاڵە نییە، مانگی ڕەزیلی و دەستنوقان نییە، مانگی توڕەیی و موناقەشە نییە، مانگی کات بە فێڕۆ دان و دواخستن نییە، مانگی سوعبەت و گاڵتەو گەپ نییە، مانگی خۆهەڵکێشان و وقسەی زل کردن نییە، مانگی قسەی ناشیرین و هاتو هاوار نییە، مانگی زۆر خواردن و خۆ تێر کردن نییە، مانگی کەمتەرخەمی و ڕیابازی نییە، مانگی حەز و ئارەزووەکانی نەفس نییە، مانگی سستی و بێئاگاهی نییە، مانگی موسەسەل و فەیس بووك نییە، مانگی یاری و ئارەزووبازی نییە، مانگی ڕاکەڕاکو خۆکوشتن (ئیشی لە ڕادەبەدەر)نییە، مانگی زەم و باسکردن نییە، مانگی نەزەر و نەمیمە نییە، مانگی بێزاری و ماندوو بوون نییە، مانگی ئیهمالی و تەمبەڵی نییە، مانگی زۆر خەوتن و دانیشتن نییە. ڕهمهزانه پەلەکەو بە ڕاکردن بڕۆ بەرەو خوای پەروەردگارت خۆی وەعدی داوەو لێت خۆش دەبێ، رمضان فرستێکەو لەدەستی خۆتی مەدە تا دەتوانیت خۆتی بۆ ماندوو کە باهەر خۆ گرتنەوە نەبێت لە خواردن و خواردنەوە، با هەموو ئەندامەکانت بەڕۆژوو بێت.. چاو لە نەزەر دەم لە زەم و قسەی نابەجێ گوێ لە نەبیستنی شتی ناشەرعی…وە هەروەها. لە کۆتایدا لە خوای خاوەن دەسەڵات دەپاڕێمەوە لەم مانگەدا کە مانگی خێرو بەرەکەتە.. مسوڵمانان لە هەر کوێ هەن سەرکەوتویان کات بەتایبەت مسوڵمانانی بۆرما، وە لە خوای گەورە داواکارم ئەو مسوڵمانانەی کە لە زیندانەکانان بە زووترین کات ئازادبن و بە خزم و کەسوکاریان شاد بنەوە