دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه چۆنێتیی به‌ربانگی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) له مانگی ڕه‌مه‌زاندا الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده...و بعد: موسڵمانانی خۆشه‌ویست و سه‌نگین ئێمه که ئه‌لێین خۆمان به شوێن كەوتەی ڕاستەقینەی پێغەمبەرە خۆشه‌ویسته‌که‌مان (صلى الله عليه وسلم) ئه‌زانین پێویسته لهسهرمانیش لە سەر سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بین به‌چاکی و به‌بێ که‌م ته‌رخه‌می و زیاده‌رۆیی و بیدعه جونکه هه ردوو شێوه ئه‌بێته هۆی به‌هیلاک چوون (عبدالله) ی كوڕی (مسعود) ره‌زای خودای لێبێت فەرموویەتی( شوێنی سوننەتی پێغەمبەری خودا( صلى الله عليه وسلم)بکه‌ون بە گوێرەی توانای خۆت پەرستن بكەیت، بەڵام لە سەر سوننەت بیت، باشترە لەوەی كە هەوڵێكی زۆر بدەیت لە بیدعەدا ،چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ) (سورة الأحزاب: ٢١) واته سوێند به‌خودا به‌ڕاستی له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا چاکترین نموونه‌ی ته‌واو ڕێك پێك ههیهتا چاوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه، هه‌میشه و به‌رده‌وام یادی خودا به زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه به‌یادی ئه‌و. زانای پایە بەرزی ئیسلام (ابن تیمیە) فەرموویەتی: تەواوی خۆشەویستی و بەرز ڕاگرتن بۆ پێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم) لە شوێن كەوتن و گوێ ڕایەڵی كردنی دایە لەگەڵ جێبەجێ كردنی فرمانەكانی و زیندوو كردنەوەی سوننەتەكانی و بڵاو كردنەوەی ئەوەی پێی هاتوە لە ئاین و تێكۆشان لە پێناویدا بە دڵ و دەست و زمان، وە ئەمەیە ڕێگای پێشینە یەكەمەكان لە كۆچ بەران و پشتیوانان و ئەوانەی بێ چاكە شوێنیان كەوتوون)ئه‌مچا موسلمانانی خۆشه‌ویست و سه‌نگین ئێمه‌ش به‌راستی ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م مهنههچ و رێبازهبین به کاملی سوننەتیش بەسمانه،به‌رێزان خوای گەورە سەرەتا و كۆتای كاتی ڕۆژوو گرتنی بۆ موسڵمانان ڕوون كردووەتەوە وەك لە قورئاندا فەرموویەتی: (وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ) (سورة البقرة: ١٨٧) .واتە: بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) روون و ئاشکرایه که وترا (قال الله) بەماناى (القرآ‌ن) واتە كەلامى خواى گەورە هیچ بەڵگەیەكى تر بەرامبەرى نابێتەوە،ئەمە دەقى فەرمایشتى خوداى گەورەیە ماناى بەسەعات و بە كات نیە بەڵكو لە دەركەوتنى فەجرە تا خۆر ئاوابوون بەڵام لەو وڵاتانەى یان ئەو شارانەى كە خۆر ئاوا نابێت تیایدا واتە ٢٤ سەعات ڕۆژە ئەوا زانایان فەرموویانە ئەتوانن لەگەڵ نزیك ترین وڵات یان شار دا بیشكێنن كە خۆر تیایدا ئاوا دەبێت.وە پێغەمبەری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ئەم ئایەتەی زۆر بە جوانی بە فەرموودە شیرینەكانی بە گوفتار و بە كرداریش ڕوون كردووەتەوە بۆ موسڵمانان، چونكە فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕوون كەرەوە و تەفسیرن بۆ ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز، بۆیە ئێمه‌ش لە سەر سوننەتی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)ئه‌نچامی ئه‌ده‌ین وه‌ک چۆن كە خوداى گەورە فەرزى كردوە لەسەرمان،وە عیبادەتیش ئەبێ بەو شێوەیە ئەنجامى بدەین كە خواى گەورە فەرزى كردوە لەسەرمان وە ویستى لێیەتى وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌نجامی داوه ،نەك بە ویست و ئارەزووى خۆمان نەك بە پێی داب و نەریتی خوارو خێچ وفتوای سه‌قه‌تی هه‌ندێک کهبهکهیفی هەواو ئارەزووی خۆیان ده‌ری ئه‌که‌ن بۆ بەربانگ کردن !!! بابچینه خزمه‌تی ته‌فسیری ئایه‌تی ( ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ) به‌فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) له‌ئیمامی عومه‌ره‌وه ره‌زای خودای لێبێت پێمان گه‌یشتووه ئه‌فه‌رمووێ( قال ؛ رسول- الله صلی الله علیه وسلم-ادااقبل اللیل وادبر النهار وغابت الشمس فقد افطر الصائم )صحیح البخاری رقم ١٩٥٤ واته ؛ ئه‌گه‌ر شه‌و له‌به‌ره‌ی رۆژئاواوهرووی لێکردن و رۆژیش له‌به‌ره‌ی رۆژهه‌لاته‌وه پشتی لێ هه‌ل کردن و خۆر ئاوا بوو، ئه‌وا رۆژووان ده‌چێته ناو کاتی به‌ربانگه‌وه وبارۆژووهکهی بشکێنێت، وه‌هه‌روه‌ها عبدالله کوری ابی اوفی ره‌زای خودای لێبێت ئه‌فه‌رموێ (منا مع رسول الله -صلى الله عليه وسلم- فی سفر فی شهر رمضان فلما غابت الشمس قال یا فلان ؛انزل فاجدح لنا ،قال یارسول الله ؛ان علیك نهارا ،قال انزل فاجدح لنا،فنزل فجدح فاتاه به فسرب النبی (صلى الله عليه وسلم) ثم قال بیده ؛اداغابت الشمس من هه‌نا وجاءاللیل من هه‌نا فقد افطر الصائم )صحیح البخاری واته ؛ئێمه له‌سه‌فه‌رێکدا له‌مانگی ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ری خودا بووین (صلى الله عليه وسلم) جا کاتێ خۆر ئاوا بوو فه‌رمووی ؛ئه‌ی فلان دابه‌زه ئاومان بده‌رێ ،ئه‌ویش ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا هێشتا رۆژت له‌سه‌ر ماوه ،پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی دابه‌زه ئاومان بده‌رێ ،ئه‌ویش دابه‌زی و ئاوی دا به پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) خواردیوه ،ئه‌مچا به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی کرد به‌ره‌و رۆژ ئاوا و فه‌رمووی ؛ئه‌گه‌ر خۆر لێره‌وه ئاوا بوو دیار نه‌ما و شه‌ویش لێره‌وه هات ئه‌وا رۆژووان ده‌چیته ناو کاتی به‌ربانگه‌وه و با رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت ،لێره‌دا بۆمان روون ئه‌بێته‌وه که‌وا به‌دیار نه‌مانی بازنه‌ی خۆر کاتی به‌ربانگ دێت ،که‌واته به خۆر ئاوا بوون و دیار نه‌مانی بازنه‌ی خۆر کاتی به‌ربانگ دێت ده‌توانێت رۆژوو وان رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت ئه‌گه‌ر چی سورای شه‌فه‌قیش به ئاسمانه‌وه بێت بانگیش نه‌درابێت به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌ی که‌باسمان کرد که ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) ته‌نها به دیار نه‌مانی بازنه‌ی خۆر داوای ئاوی کرد بۆ به‌ربانگ واته چاوه‌روانی بانگی نه‌کرد نه‌ی فه‌رموو بیلال هه‌لسه بانگ بده تا به‌ربانگ بکه‌ین بۆیه بانگ دان ته‌نها ئاگادار کردنه‌وه‌یه بۆ هاتنی کاتی نوێژ وکۆبوونه‌وه‌ی موسلمانان بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت که‌واته ئه‌گه‌ر خۆر ئاوا بوو بازنه‌ی دیار نه‌ما به ئاسمانه‌وه ئه‌وا به‌ربانگ ئه‌کرێت ئه‌گه‌ر بانگیش نه‌بوبێت (واعلم ان الامام البخاری بوب للحدیثین السابقین بقوله رحمه الله ؛(باب متی یحل فطر الصائم وافطر ابو سعید الخدری رضی الله عنه حین غاب قرص الشمس )فتح الباری شرح صحیح البخاری واته ابو سعید ی الخدری ره‌زای خودای لێبێت که صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه (صلى الله عليه وسلم) له‌کاتی دیار نه‌مانی بازنه‌ی خۆردا به‌ربانگی ده‌کرد ،[شێخ محمد ناصر ا‌لدین الالبانی ]ره‌حمه‌تی خودای لێبێت له‌سوودی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا (کان النبی -صلى الله عليه وسلم- حدا کان صائماامر رجلا فاوفی علی نشز ، فإذاقال؛ قد غابت الشمس آفطر ) واته؛پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو بوایه فه‌رمانی به پیاوێک له صه‌حابه ئه‌کرد بچێته سه‌ر شتێکی به‌رز ،جا ئه‌گه‌ر بیوتایه ؛خۆر ئاوا بووه و بازنه‌ی خۆر دیار نه‌ما ،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ربانگی ئه‌کرد )فه‌رموویه‌تی وفی الحدیث اهتمامه(صلى الله عليه وسلم) بالتعجیل با لافطار بعد ان یتآکد(صلى الله عليه وسلم) من غروب الشمس ،فیآمر من یعلو مکانا مرتفعا ،فیخبره بغروب الشمس لیفطر (صلى الله عليه وسلم)وما دلك منه الا تحقیقا منه لقوله (صلى الله عليه وسلم) لا یزال الناس بخیر ما عجلوا الفطر وهو مخرج فی (الاروا‌ء)رقم ٩١٧ وان من الموئسف حقا اننا نر الناس الیوم قد خالفوا هذه السنه ،فان الکثیرین منهم یرون غروب الشمس باعینهم ومع ذلك لا یفطرون حتی یسمعون اذان البلد ،-جاهلین- اولا ؛انهلا یوئذن فیه علی روئیه الغروب ،وانما علی التوقیت الفلکی .وثانیا ؛ان البلد الواحد قد یختلف فیه الغروب من موضع الی لاخر بسبب الجبال والودیان ،فراینا ناسا لا یفطرون وقد رآوا الغروب ! وآخرین یفطرون والشمس بادیه لم تغرب ،لانهم سمعوا الاذان ! والله المستعان ) واته؛ له‌م فه‌رمووده ئه‌مه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت ،که پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) چه‌ندیش گرنگی داوه به په‌له کردن له‌به‌ربانگدا دوای ئه‌وه‌ی که دڵنیا ده‌بوو له خۆ ئاوابوون ، جافهرمانی ئه‌کرد به‌که‌سێک که بچیته سه‌ر شوێنێکی به‌رز ،بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بکاته‌وه له خۆر ئاوا بوون بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ربانگ بکات ،ئه‌مه‌ش له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) ته‌نها له‌به‌ر جێ به‌جێ کردنی ئه‌و ووته‌یه ی بووه که فه‌رموویه‌تی (لایزال الناس بخیر ما عجلوا الفطر )واته به‌رده‌وام خه‌لک له خهیردایه تا ئه‌و کاته‌ی که په‌له ده‌که‌ن له به‌ربانگ کردنیاندا .وه به‌راستی جێگه‌ی داخه که ده‌بینین ئه‌مرۆ خه‌ڵکی سه‌رپێچی ئه‌م سوننه‌ته ده‌که‌ن ، چونکه زۆرێک له‌و خه‌ڵکانه خۆر ئاوا بوون ده‌بینین به چاوی خۆیان که چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ربانگ ناکه‌نه‌وه تا گوێیان له بانگی وولات ده‌بێت ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت که ئه‌وانه- نه‌زانن- به دووشت، یه‌که‌م ؛ئه‌و بانگه‌ی که ده‌درێت به‌پێی خۆر ئاوا بوون نیه ،به‌ڵکو به پێی کاتژمێری فه‌له‌کی یه ،دووه‌م ؛یه‌ک وولات به‌گشتی خۆر ئاوا بوون تێیدا جیاوازه له‌جێگایه‌که‌وه بۆ جێگایه‌کی تر به هؤی شاخ و دۆله‌کانه‌وه ،بۆیه ده‌بینین خه‌ڵکانێک به‌ربانگ ناکه‌ن له‌کاتێکدا که بینویانه خۆر ئاوا بووه ،وهخهڵکانێکی تر هه‌ن به‌ربانگ ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که خۆر هێشتا دیاره ئاوا نه‌بووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێیان له‌بانگ نه‌بووه ،ئه‌وه‌ش به‌نسبه‌ت ئه‌وه که‌سانه که‌چاوه‌روانی بانگی پایته‌ختی وولات یان بانگی پارێزگا به‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌که‌ن ،خودا‌ش یارمه‌تی ده‌ره]سلسله الاحادیث الصحیحه ٥-١١٨- وه‌هه‌روه‌ها[لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی و فتوادان ] [اذا تحقق الصائم غروب الشمس واقبال اللیل فقد حل له الفطر ،قال تعالی ( ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ) واته ؛ئه‌گه‌ر رۆژووان به‌حه‌ق گه‌یشت واته ،دڵنیابوو له‌خۆر ئاوا بوون و هاتنی شه‌و ئه‌وا دروست و حه‌لاله بۆی به‌ربانگ بکات، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی ؛ (ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ)واته ؛ ئه‌مجا رۆژووهکهتان به‌ته‌واوی بگرن( تا شه‌و تاکاتی خۆر ئاوا بوون که سه‌ره‌تای ده‌ست پێکدنی شه‌وه ) فتاوی الجنه لدائمه للبحوث العلمیه والافتاء[الشیخ ؛عبدالله بن قعود وعبدالله غدیان و عبدالرزاق عفیفی و برئاسه الشیخ عبدلعزیز بن عبدالله بن باز] الرقم ٩٢٤٨- ئێستا زانیمان که‌وا به‌ربانگ کردن په‌یوه‌ندی به بانگدانه‌وه نیه ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که‌وا به‌ربانگ کردن پێش نوێژی مه غریب سوننه‌ته ئه‌نه‌س ره‌زای خودای لێبێت ئه‌فه‌رموێ (کان رسول الله -صلى الله عليه وسلم- یفطر علی رطبات قبل ان یصلی ،فان لم تکن رطبات فعلی تمرات ،فان لم تکن حسا حسوات من ما‌ء)صحیح سنن الترمذی ،واته؛ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) به‌ربانگی ئه‌کرد به چه‌ند خورمایه‌کی ته‌ڕ پێش ئه‌وه‌ی نوێژ بکات ،جا ئه‌گه‌ر خورمای تڕ نه‌بوایه ئه‌وا به چه‌ند خورمایه‌کی ووشک به‌ربانگی ده‌کرد وه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بوایه ئه‌وا چه‌ند قومێک ئاوی ده‌خوارده‌وه، وه‌هه‌روه‌ها په‌له‌کردنیش له‌به‌ربانگ کردن بهچێهێنانی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌مانه (صلى الله عليه وسلم) هه‌روه‌ک ئه‌فه‌رموێ (بکروا بالافطار..)واته ؛ زوو به‌ربانگ بکه‌ن یان (عجلوا الافطار ) په‌له‌بکه‌ن له به‌ربانگدا ،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ (لاتزال امتی بخیر ما عجلوا الافطار) واته ؛به‌رده‌وام ئوممه‌ته‌که‌م له خێردا ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی په‌له بکه‌ن له‌به‌ربانگ کردن ، له‌شوێنێکی تر ئه‌فه‌رمووێ (ثلاث من اخلاق النبوه ؛تعجیل الافطار )واته ؛ سێ سیفه‌ت له‌ره‌وشت و ئه‌خلاقی پێغهمبهرایه تین ،په‌له‌کردن له به‌ربانگدا وه‌هه‌روه‌ها سه‌هلی کوری سه‌عد ره‌زای خودای لێبێت ئه‌فه‌رمووێ( قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم) (لاتزال امتی علی سنتی مالم تنتظر بفطرها النجوم ) صحیح ابن خزیمه وهو حدیث صحیح ،واته به‌رده‌وام ئوممهتهکم له‌سه‌ر سوننه‌تی منن تا ئه‌وه کاته‌ی به‌ربانگیان دوا نه‌خه‌ن بۆ کاتی ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌کان، بۆیه ئه‌بێ ووریا بین له‌جێبه‌جێ کردنی ئه‌م فه‌رموودانه جونکه دواخستنی به‌ربانگ له‌دوای خۆر ئاوا بوون پیشه‌ی جوله‌که‌و گاوره‌کانه (عن ابی هریره رضی الله عنه)قال قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) لایزال ا‌لدین ظاهرا ما عجل الناس الفطر ،لان یهود والنصاری یوئخرون )صحیح سنن ابی داود وصحیح الترغیب الترهیب واته؛ به‌رده‌وام ئاینی ئیسلام ئاشکراو سه‌رکه‌وتووه تا ئه‌و کاته‌ی خه‌لکی په‌له بکه‌ن له‌به‌ر بانگ کردنیان ،جونکه جوله‌که و گاوره‌کان به‌ربانگ دواده‌خه‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها الحافط ابن حجر ئه‌فه‌رمووی (قال ابن دقیق العید ؛فی هدا الحدیث رد علی الشیعه فی تاخریهم الفطر الی طهور النجوم ،ولعل هدا هو السبب فی وجود الخیر بتعجیل الفطر لان الذی یوئخره یدخل فی فعل خلاف السنه)فتح الباری، ئه‌مچا موسلمانای خۆشه‌ویست و سه‌نگین ئێستا بۆمان روون بۆوه که پێغه‌مبه‌ری خودا چه‌ند گرنگی داوه‌به په‌له کردن له به‌ربانگدا دوای که دڵنیا ده‌بوو له‌خۆر ئاوا بوون ، که‌واته بۆمان حه‌لال نیه که پشت له‌م سوننه‌ته بکه‌ین هه‌روه‌ک ئیمامی شافیعی ره‌حمه‌تی خودای لێبێت ئه‌فه‌رموێ (اجمع المسلمون علی ان من استبان له سنه عن رسول (صلى الله عليه وسلم)لم یحل له ان یدعها لقول احد) واته موسلمانان یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک سوننه‌تێکی بۆ روون بویه‌وه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا حه‌لال نیه بۆی وازی لێبهێنێت له‌به‌ر قسه‌ی هیچ که‌سێک، گه‌رچی زۆر زۆر به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه زۆربه‌ی موسلمانان که‌خۆیان به شوێن که‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌زانن گه‌رچی پشتیان له زۆر له‌سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) کردوه وه‌ک ده‌بینین ئه‌مرۆ خه‌لکێکی زۆر سه‌رپێچی ئه‌م سوننه‌ته ئه‌که‌ن ئه‌بینن به‌چاوی خۆیان خۆر ئاوا ئه‌بێت که‌چی ئاماده نینه به‌ربانگ بکه‌نه‌وه تاگوێیان له‌بانگی وولات نه‌بێت؟! ئه‌مه‌ش خودا په‌نامان بدات وه‌ک [شێخ محمد ناصر ا‌لدین الالبانی ]ره‌حمه‌تی خودای لێبێت ئه‌فه‌رموێ ئه‌وانه جاهیلن - نه‌زانن ،چا به‌رێزانم با سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رده‌وام زیندوو بکه‌ینه‌وه که‌م ته‌رخه‌می و زێده‌رۆی و بیدعه نه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو عیباداتهکانمان پوخت و کامڵ و رێک و پێک بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که خودای گه‌وره فه‌رمانی پێکردووین و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌که‌مان(صلى الله عليه وسلم) ئه‌نچامی داوه ، به‌نده ئه‌ونده‌ی له‌توانای هه‌بوو وه‌ک بیر خستنه‌وه‌یه‌ک بۆخۆم و بۆ ئێوه‌ی به‌رێز خستیه به‌رده‌ستی جه‌نابتان خودای گه‌وره هه‌موولایه‌کمان هیدایه‌ت بدات و شاره‌زامان بکات له ئاینه‌که‌ی خۆی پابه‌ندمان بکات به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیز‌و خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ١٣ ره‌مه‌زانی ١٤٣٣کۆچی به‌رامبه‌ر ١/٨/٢٠١٢زاینی