سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  له‌ درێژه‌ی باڵاپۆشیی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستاندا، له‌ ‌شاری هه‌ولێر ٥٠ ئافره‌ت بڕیاری باڵاپۆشی ده‌ده‌ن
گۆڕینی فۆنت

ده‌نگی ئیسلام
به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ سایتی كۆمه‌ڵ نیوز بڵاوی كردۆته‌وه‌ له‌ مانگی ڕابوردووه‌وه‌ (٥٠) قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانی شاری هه‌ولێر باڵاپۆشیی خۆیان ڕاگه‌یاندووه. كاریگه‌ریی هه‌ریه‌ك له‌و كچه‌ قوتابییانه‌ جۆراوجۆره‌ و مه‌به‌ستی هه‌موویان ده‌ربازبوونه‌ له‌ زه‌لكاوی نه‌فامی و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوایه‌. 

سەرنجێک: ئه‌مڕۆ عه‌لمانییه‌تی كوردی به‌ هه‌موو شێواز و جۆرێك ده‌یه‌وێت سیمای ئیسلامی له‌ كوردستان بسڕێته‌وه ‌و به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌لمانی بێئایینی بناسێنێت، به‌ڵام وا دیاره‌ ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ دیارده‌ی ئیسلامی له‌ وڵاته‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت. هه‌تا ئه‌وان به‌ ناخی بێئایینی و بێڕه‌وشتیدا زیاتر بچنه‌ خواره‌وه‌، موسڵمانان زیاتر پابه‌ند ئه‌بن به‌ ئایینه‌كه‌یانه‌وه‌. 

ئه‌و خوشكانه‌ شایه‌نی ده‌ستخۆشیلێكردنن، شایه‌نی سوپاس و خه‌ڵاتن. زوو خۆیان ناسییه‌وه‌ و هه‌م په‌روه‌ردگاریان ڕازی كرد و هه‌م پێگه‌ی كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تی خۆشیان به‌هێزتر و پته‌وتر كرد. 

ده‌روازه‌ی چاكبوون و توندوتۆڵیی كۆمه‌ڵ، خێزانه.‌ ئه‌ویش كه‌ به‌هۆی ئافره‌ته‌وه‌یه‌؛ هه‌روه‌ك ده‌روازه‌ی فه‌ساد و خراپكاریی كۆمه‌ڵیش هه‌ر ئافره‌تانن. ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ببنه‌ ڕێخۆشكه‌رێك بۆ خوشكانی دیكه‌ش و بزانن كه‌ ڕێز و كه‌رامه‌تیان ته‌نها له‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ده‌ ده‌بیننه‌وه‌.

 321

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus